Language English Norwegian Sweden Persen Kurdish
سرودی بانگه‌واز
مایلی ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی
سه‌ركه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری!
ڕۆژی کۆمه‌ڵه ساڵی 1386
ڕۆژی ژن (8 مارس)
ڵاپه‌ره‌ی یه‌کی مانگی مه‌ی
حیزبایه‌تی یان تاقم‌سالاری؟ روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست
له ماوه‌ی دوو سێ هه‌فته‌ی رابوردوودا له رێگه‌ی هه‌ندێك له ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه كۆمه‌ڵێك هه‌واڵی تێكه‌ڵ پێكه‌ڵ و چه‌واشه‌كراو سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵه و رووداوه‌كانی ناو ئۆردووگاكانی بڵاو كرایه‌وه. گه‌رچی ئێمه له‌رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی سكرتاریه‌ت و راگه‌یاندنی كۆتایی پلێنۆمه‌وه به‌كورتی هه‌ڵه‌كانمان راست كرده‌وه و راستییه‌كانمان خسته روو، به‌ڵام دیسانیش جۆرێك نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێ، هه‌روه‌ها پرسیار و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار گومان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رووداوه‌كان، هۆكاره‌كانی و داهاتووه‌كه‌ی زه‌ینی زۆرێك له دۆستان و دڵسۆزانی بۆ ماوه‌یه‌ك داگیر كرد. هه‌رچه‌ند به‌خۆشییه‌وه زۆر زوو وه‌زعه‌كه هێور بووه‌وه و بازاڕی ده‌مگۆش رووی له كزی داوه، به‌ڵام دیسانیش ئێمه به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین كه به‌ورده‌كارییه‌كی زۆرتره‌وه ئه‌و دۆستانه و سه‌رجه‌م رای گشتی له چۆنیه‌تی كێشه‌كه و زه‌مینه و هۆكاره‌كانی ئاگادار بكه‌ینه‌وه. به‌تایبه‌ت كه شه‌ڕێكی پڕۆپاگه‌نده‌یی نامرۆڤانه بۆ خه‌وشاندنی سیمای گه‌شی كۆمه‌ڵه و چه‌واشه كردنی راستییه‌كان هاتۆته ئاراوه و رژیمی كۆماری ئیسلامی و دوژمنانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان ویستوویانه و ده‌یانه‌وێ له‌و كێشه‌یه به‌دژی كۆمه‌ڵه و هه‌موو بیروباوه‌ڕی پێشكه‌وتنخوازانه كه‌ڵك وه‌ر بگرن، ئه‌مه‌ش وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌كی دروست و راستگۆیانه له هه‌میشه زیاتر بۆ ئێمه ده‌كا به پێویست. ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ده‌یبینن، پوخته‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كه كه به ئاگاداریی هه‌مووان ده‌گا. دریژه.. راگه‌یاندنی كۆتایی سێهه‌مین پلێنۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه راگه‌یاندنی ژماره 2ی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینتێرنێت سه‌باره‌ت به بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناراست له هه‌ندێك له سایته‌كان
لوبنان: ئاژاوه‌یه‌كی مه‌ترسیدارو ئه‌گه‌ره‌كانی عه‌بدوڵڵا موهته‌دی
هه‌نگاوێك كه له‌وانه‌یه له‌هه‌ر وڵاتێكدا به ساده‌ترین‌و ئاسایی‌ترین هه‌نگاوی حكوومه‌ت له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، واتا لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منییه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی پایته‌خت، له وڵاتی لوبنان به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی حیزبوڵڵای پڕچه‌ك و ده‌نگ دلێر به‌خێرایی هه‌ڵكوتێته سه‌ر به‌شی رۆژئاوای به‌یروت و به زه‌بری چه‌ك به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و شوێنانه داگیر بكا. فوئاد سینیۆره، سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان، بڕیاری به سوپای ئه‌و وڵاته‌دا كه هێمنیی ئه‌و شاره دابین بكاته‌وه. سوپای لوبنان، ته‌نیا دامه‌زراوه‌ی ئه‌و وڵاته كه تا ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینی‌و ره‌گه‌زی له‌ت‌و په‌ت نه‌بووه، ناچار بوو كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منییه‌تی فڕۆكه‌خانه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی دابنێته‌وه. فه‌رمانده‌ی سوپا هه‌روه‌ها ناچار بوو بڕیار بدا چالاكیی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی سه‌ر به حیزبوڵڵاش ده‌ست پێبكاته‌وه كه تا ئێستا زۆر كه‌س پێی وابوو ته‌نیا جۆرێك تۆڕی ته‌له‌فۆنه كه شه‌قامه جوانه‌كانی به‌یروتی كۆنه‌بووكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بۆ كون كون ده‌كه‌ن و دواتر ده‌ركه‌وت تۆڕێكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه له‌سه‌ر هه‌موو هاتوچۆ و په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتی لوبنان و ئه‌و زانیارییانه‌ش رێك ده‌درێنه ئێران و سوریا. ته‌نیا به‌دوای ئه‌وانه‌دا بوو كه سه‌رۆكی سوپا توانی داوا له‌حیزبوڵڵاش بكا كه شوێنه داگیركراوه‌كانی رۆژئاوای به‌یروت به‌جێ بهێڵێ. به‌م جۆره، حیزبوڵڵا به نیشان دانی چنگ و ددانی خۆی و له شه‌ڕێكی دوو سێ روژه‌دا ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و سوپای لوبنانیشدا سه‌پاند. دریژه.. (ئه‌و بابه‌ته له ئاسۆی ڕۆژهه‌ڵاتی 36 وه‌گیراوه)
ئــــــــــاسۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ژماره 36؛
لوبنان: ئاژاوه‌یه‌كی مه‌ترسیدارو ئه‌گه‌ره‌كانی عه‌بدوڵڵا موهته‌دی چوونه سه‌ره‌وه‌ی سزای ئیعدام له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات پێكهاته‌ی نادێمۆكراتیك‌و پارادۆكسیكاڵی ده‌وڵه‌ت له ئێران گوڵباخ به‌هرامی بزووتنه‌وه‌ی ژنان‌و گوشاری زیاتری كۆماری ئیسلامی شه‌وبۆ عیبادی هه‌ژاری مامۆستایان‌و ناڕه‌زایه‌تی 12ی گوڵان فواد عه‌باسی ته‌قه له‌شارۆمه‌ندانی كورد‌و خۆڕاگری هه‌میشه‌یی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان ئه‌نوه‌ر ئه‌سه‌دزاده وه زوور بابه‌تی دیکه‌ی ئه‌دبی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
سه‌ردانـــــــی ماڵپه‌ری ڕێکخراوی ئاڵمانی کــۆمــــه‌ڵـــه
به‌شداری وه‌فدیکی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌کۆنگره‌ی دوهه‌می بزوتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان له ستۆکهوڵم پایته‌ختی سوئید
.. هاوڕی زاگروسی خوسره‌وی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه وت‌یه‌کی پیشکیش کرد که له ڵایه‌ن به‌شدار بوانه‌وه به‌گه‌رمی وه‌رگیرا، وه‌فدی کۆمه‌ڵه دوای ڕاگه‌یاندنی پشوی نیوه‌رو له‌نیو گه‌رم و گوری میوانداراندا به‌ری کران. دریژه..
سیاسه‌تی سه‌قه‌ت یان سه‌قه‌ت بوون له سیاسه‌تدا (به‌شی 2) فارووق وه‌كیلی
- به‌رپرسایه‌تی سیاسی له‌و نوسینانه‌دا كه له به‌شی یه‌كه‌م دا ئاماژه‌م پێكردبوو هه‌ڵكوتان و هێرش كردنی ناڕه‌وا به‌ڵام ئاگاهانه بۆ سه‌ر كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه ئه‌وه‌نده‌ی رق و نه‌فه‌رتی شه‌خسی به‌م نووسراوانه‌وه دیاره، به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش دوور بوونی ئه‌م چه‌شنه نووسراوانه‌یه له مه‌نتیق و بورهانی سیاسی. دریژه.. سیاسه‌تی سه‌قه‌ت یان سه‌قه‌ت بوون له سیاسه‌تدا (به‌شی یه‌كه‌م)
ئه‌وه پارێزگاری له پرێنسیپه‌کانی کۆمه‌ڵه نیه خالید سیاده‌ت
... لێره‌دا ئه‌وه‌ی که جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که ئێوه هیچ باسێک له‌وه ناکه‌ن که ڕێبازی فیکری و سیاسیتان چیه. خۆتان وه‌کو ته‌نیا واریسان و حه‌قدارانی ڕه‌وتی کۆمه‌ڵه نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناڵێن که چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه، پرۆژه‌تان چیه. خه‌ڵک لۆمه ده‌که‌ن که له ڕێبازی سۆسیالیستی و شۆرشگێرانه‌ی کۆمه‌ڵه لایان داوه، به‌ڵام له هیچ جێیه‌ک ناڵێن که ڕیبازی سۆسیالیستی و شۆرشگێرانه چیه و چۆنه، پێتان وانیه له‌و بابه‌ته‌وه، هیچ نه‌بێ، به‌و هه‌شتا، نه‌وه‌د که‌سه‌ی که نامه‌یان بۆ ئیمزا کردون ته‌وزیحێک قه‌رزدارن. دریژه..
زیاتر له یه‌ك سه‌ده به سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی‌دا تێ ده‌په‌ڕێ ده‌قی وتاری هاوڕێی ناهید به‌همه‌نی له سیمناری "110 ساڵ ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له شاری له‌ندن"
... ئێستا ئه‌وه سێ ساڵه له كوردستانی رۆژهه‌ڵات هه‌موو چاپه‌مه‌نییه‌ك و هه‌موو گۆڤارێك له‌ژێر سه‌ختترین گوشار دان و مه‌یدانێكی ئه‌وتۆ بۆ رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد نه‌ماوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه له كوردستانی ئێران رۆژنامه‌ی رۆژانه به زمانی كوردی هه‌رگیز مۆڵه‌تی نه‌دراوه‌تێ و ته‌نیا دوو سێ هه‌فته‌نامه مافی ده‌رچوونیان هه‌بوو كه ئه‌وانیش پاره‌كه داخران و نووسه‌رانیان گیران و راوه‌دوو نران. دریژه..
شکۆدار راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی یه‌كی ئه‌یار رۆژی جیهانی كرێكاران
پیرۆز بێت ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی به بۆنه‌ی هاتنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، رۆژی جیهانی كرێكاران، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری‌و چالاكانی نێو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م چالاكانی سیاسی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هاوچاره‌نووس له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ده‌كه‌ین، پێرۆزبایی له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له ساڵی رابردوودا به بیانوی چالاكیان بۆ دیفاع له مافی كرێكاران و بزوتنه‌وه‌كه‌یان به بێبه‌زییانه‌ترین شێواز له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه كه‌وتنه به‌ر داپڵۆسین و راپێچی زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی كراون. دریژه‌ی په‌یامی کۆمه‌ڵه ..
وتاری هاوڕێ ئه‌نوه‌ر موحه‌ممه‌دی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی به بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه‌وه
رۆژی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه‌وه
لێره‌وه له سه‌ر گڵكۆی هاوڕێیانی رابه‌ر دكتۆر جه‌عفه‌ری شه‌فیعی و كاك سدیقی كه‌مانگه‌رو گیانبه‌خت كردوانی گوردانی شوان و پۆلێك شه‌هیدی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه سڵاوی خۆم و هه‌موو هاوڕێیانی كومیته‌ی ناوه‌ندیتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م. هه‌موان ده‌زانن كه كۆمه‌ڵه خاوه‌نی مێژوویه‌كی خه‌باتكارانه‌ی ده‌یان ساڵه‌و پڕ له سه‌روه‌ری وئه‌زموونه‌و هه‌زاران هاوڕێی و خه‌باتكاری رێگای رزگاری له پێناو بیر‌و باوه‌ڕو ئامانجه‌كانیدا شه‌هید بوون. دریژه..
سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی مه‌رگی كاك سه‌ید ره‌شیدی پیرخزری
وه‌درۆ خستنه‌وه‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی بۆڕۆژهه‌ڵات
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی هێرشی ئه‌رته‌شی توركیه بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان
ڕاگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی كۆشتنی خویندكاری زانستگای په‌یام نووری شاری سنه "ابراهیم لطف‌اللهی" له ژێر ئه‌شكه‌نجه
ده‌رباره‌ی دانیشتنی هاوبه‌شی كومه‌ڵه‌و حیزبی دیموكراتی كوردستان
دانیشتنی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵه‌و حیزبی دێمۆكرات‌و پاك
سه‌ردانی وه‌فدی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ئوردوگای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
مه‌حكوم كردنی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی نیزامی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان"
به دژی به‌رده‌وام بوونی ئیعدامی سیاسی له كوردستان
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فتری سیاسی
راگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌شته‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی
وتوێژی هه‌فته‌نامه‌ی چاو‌دێر له‌گه‌ڵ هاوڕێ سالار پاشایی - ئه‌ندامی جێگری كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به بارودۆخی حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات
وتوویژی ڕۆژنامه‌ی بۆ کوردستان له گه‌ڵ هاوڕێ محه‌ممه‌دی شافعی ئه‌ندامی ده‌فتری سیاسی کۆمه‌ڵه
راپۆرتی كۆتایی پلێنۆمی دووهه‌می كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه هێرشی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی كوردستانی باشوور مه‌حكوومه
كه‌مینه له‌به‌ر تیشكی ڕه‌خنه‌دا (1) ”وتاری هاوڕێ عه‌بدوڵڵا موهته‌دی له‌سه‌ر پلاتفۆرمی كه‌مینه له سێمیناری پاڵتاگی ئه‌ندامانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هێندێك گوڕانكارییه‌وه (مانگی ئاپریلی2007") (2)
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات: وڵات خه‌ڵکی کوردستان و نه‌ورۆزی خۆیناوی! هاوڕێ سه‌لاحی ئیزه‌دی گیانی له ده‌ست‌دا به بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ست دانی هاوڕێ ئه‌حمه‌دی کۆنه‌پۆشی یه‌وه کۆمیته‌ی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به دژی بریاری سزای ئیعدام بو عه‌دنان حسن پوور راوه‌ستین
بریتانیا: سمیناری یادی110 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ی كوردی له شاری له‌نده‌ن له بریتانیا به‌رێوه چوو یادی مەنسووری ئەهوازی رێبەری بزوتنەوەی میللەتی ئەهواز بەرز
نۆرۆێژ: کۆنفه‌رانسی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه له‌وڵاتی نۆروێژ سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی پێهات! ڕاپۆرتی دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسییه کوردستانییه‌کان له‌نۆروێژ
مه‌ڵبه‌ندی ئامرێکای باشوڕ: به‌رێۆه چوونی ئه‌هه‌نگی نه‌ۆرۆز له که‌نه‌دا و چه‌ند وینه سیمینار بۆ هاوڕێ محه‌ممه‌د شافعی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه خۆپیشاندان دژ به له‌شکر کێشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان په‌یامی پیرۆزبائی به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کارکردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات تیڤی
سویس: کورته گوزاریشێک له کۆبونه‌وه‌ی کومیته‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له وڵاتی سویس چاوپێکه‌وتن وه‌فدێکی کۆمه‌ڵه له گه‌ل هه‌یئه‌تێکی پارتی سوسیالیستی کوردستان
هۆله‌ند: ئاگاداری هاوبه‌ش حێزبه کوردێکان بۆ کوردانی دانشتوی هوله‌ند ئاگاداری 1 ئاگاداری 2 کۆبوونه‌وه‌ی شاندی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه له هۆڵه‌ند کۆ بوونه‌وه‌ی هاوکاری پارته کوردیه‌کانی کوردستان له هۆله‌ند رێکخراوی هۆله‌ند
سوئید: نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدرال - سوئید کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له گه‌ڵ پارلمانتاره‌کانی سۆئید کۆمیته‌ی ستۆکهۆڵم کۆمه‌ڵه کۆبونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه له شاری ستۆکهۆڵم به‌شداری کۆمه‌ڵه له خۆپیشاندانی مه‌حکوم کردنی هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیه بۆ سه‌ر خاکی کوردستان! کۆمیته‌ی یۆته‌بۆری
ئالمان: دیداری پارتی ئازادیی کوردستان و رێکخراوی کومه‌ڵه له‌ئالمان
كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی 2807ی كوردی گوزارشی به‌ڕێوه‌چوونی رێ و ڕه‌سمی نه‌ورۆز له وڵاتی سویس
4ه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسییه کوردستانییه‌کان له وڵاتی نۆروێژ له ساڵی 2008ی زایینی
هاونیشتمانانی بـه‌ريز
کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتوی کورده‌کانی ئێران - بریتانیا
راگه‌یاندنی دامه‌زرانی " کۆمڵگای یه‌کگرتوی کورده‌کانی ئێران" - بریتانیا "کۆمڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانی ئێران له بریتانیا" بێ‌حورمه‌تیی تازه‌ی نه‌زمی ئه‌فشار به نه‌ته‌وه‌ی کورد مه‌حکووم ده‌کا!
مایلی چه‌ند رێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵه
stockholm@komala.org
k.ragayandn@komala.org
secretariat@komala.org
komite.xarij@komala.org
چه‌ند ڵاپه‌ریکی دیکه‌ی ماڵپه‌ری کۆمه‌ڵه
سه‌باره‌ت به‌جیایی ناو کۆمه‌ڵه
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال
چه‌ند به‌ڵگه‌ی کۆمه‌ڵه به زمانی سپانیایی
کۆکراوه‌یه‌کله نوسراوه‌کانی، کۆنفرانسی ساغ کردنه‌وه کۆمه‌ڵه
به‌رنامه‌کانی رادیو ده‌نگی کومه‌له
بۆ گوگرتن
بۆ دابزاندن
Tools RealPlayer Acrobat Reader WinZip PalTalk Yahoo Messenger Hotmail ICQ
Font & Keybord
webmaster@komala.org
© Komala 2005
ماڵپه‌رکانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵه
ماڵپه‌ره‌کانی دیکه
کۆنگره‌ی میله‌ته‌کانی ئێرانی فیدرال
به‌شیک له ئادرسه‌کان
ڵاپه‌ره‌كانی دیكه