|
به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رۆژی كۆمه‌ڵه له شاری له‌نده‌ن
ڕۆژی شه‌مه ڕێكه‌وتی
27/02/2010
هه‌روه‌ك پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو، به‌ڵام سه‌عاتێك دواتر له كاتی دیاری
كراوی خۆی به هۆی ترافیك و قه‌ره‌باڵغی نێو شاری له‌نده‌نه‌وه كه
به‌شێكێك له میوانه‌كان نه‌گه‌یشتبونه شوێنی مه‌راسمه‌كه داوایان
كردبوو بڕێك به‌رنامه كه دوابخه‌ین. سه‌رئه‌نجام كاتژمێر
7/5
ئێواره مه‌راسمه‌كه ده‌ستی پێكرد. به به‌شداری جه‌معێكی زۆر له
ئه‌ندامان، لایه‌نگران ودۆستانی كۆمه‌ڵه وهه‌روه‌ها نوێنه‌ری چه‌ندین
حیزب ولایه‌ن وكه‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیری كوردستانی وئێرانی كه له
له‌نده‌ن وشاره‌كانی دیكه‌ی ئینگلیسه‌وه هاتبون.
سه‌ره‌تا به كورته پێشه‌كییه‌ك له‌سه‌ر ڕۆژی كۆمه‌ڵه له لایه‌ن عه‌زه‌م
قوبادیپوره‌وه به‌رنامه‌كه ده‌ستی پێكرد. پاشان له لایه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌ی مه‌راسمه‌كه‌وه هاورێیان؛ عه‌زه‌م
قوبادیپوروئیلهام، به هه‌ردوو زمانی كوردی وفارسی به‌خێر هاتنی
میوانه‌كان كرا‌و ڕیزی به‌رنامه‌ی مه‌راسمكه راگه‌یه‌ندرا، به سرودێكی
كۆمه‌ڵه به‌رنامه‌ی ڕه‌سمی كرایه‌وه پاشان ده‌قه‌یه‌ك بێ‌ده‌نگی ڕاگیرا
بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدی سه‌ركرده محه‌ممه‌د حسێنی كه‌ریمی و
هه‌موو شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵه كه له پێناوی ئازادی
وسوسیالیزم وڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی گیانیان به‌خت كرد، بێ‌ده‌نگییه‌كه به
كورته شیعری په‌لكی داری شادی گشتین ... شكا وتاری ڕۆژی كۆمه‌ڵه له
لایه‌ن هاورێ محمد شافعی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه
خوێندرایه‌وه، سه‌ره‌تا كاك محمد به‌وه ده‌ستی به قسه‌كانی كرد كه
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له قه‌یران له دایك بووه وبۆ خۆی زاده‌ی قه‌یرانه
بۆیه ئه‌و چه‌ند ساڵه توانیوێتی له گه‌ڵ قه‌یران بژی به‌ڵام ئه‌م
قه‌یرانه‌ی ئێستای بێ وێنه وچاره هه‌ڵ نه‌گره وه ڕزگاربوونی كۆماری
ئیسلام تێیدا ئه‌سته‌مه وه ئه‌و بزوتنه‌وه‌ی ئێستای ئێران
بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕادیكاڵ وگشگیره وه جیاوازی هه‌یه له گه‌ڵ
بزوتنه‌وه‌كانی پێشوتری ئیران وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی دانشجویی و كرێكاری
و ژنان و هتد... كه ئه‌و بزوتنه‌وه سه‌ر ئه‌نجام به سه‌ركه‌وتن
ده‌گا. وه هه‌روه‌ها ئیشاره‌ی به بزوتنه‌وه جیا جیاكان كرد‌و وتی
ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی به ناو سه‌وز بییه‌وێ به سه‌ركه‌وتن بگات ده‌بێ
پشتیوانی خۆی ڕاشكاوانه له‌و بزوتنه‌وانه بكات. به تایبه‌ت بزوتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی، وه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه خه‌ڵكی كورد به شداره بۆئه‌وه‌ی
خه‌ڵكی كورد ئازادی خوازه و سی ساڵه له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی
ده‌رگیره و شیعار‌و داخوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه ئه‌و به‌شداربونه‌ش
له لایه‌ن ئه‌حزاب و كه‌سانی ناسراووه باس كراوه. كاك محمد قسه‌كانی
به‌وه كۆتایی پێ‌هێنا كه بزوتنه‌وه‌ی
57
خه‌ڵك ده‌یان زانی چیان ناوێ به‌ڵام نه‌یانده‌زانی چیان ده‌وێ. به‌ڵام
ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی ئێستا ده‌زانێ چی ناوێ وه ده‌شزانێ چی ده‌وێ بۆ
كوردیش وایه باش ده‌زانێ چی ده‌وێ. پاشان هاورێ ئومید یه‌كێ له
هونه‌رمه‌ندانی نێو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه سرودێكی پێشكه‌ش كرد.
به شوێن ئه‌ودا به‌ڕێز كاك عبدالله مهتدی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه
وته‌یه‌كی به زمانی فارسی پێشكه‌ش كرد، سه‌ره تا پاش به خێرهاتن كردنی
به شداربوان وپیرۆزكردنی ڕۆژی كۆمه‌ڵه، ئیشاره‌ی به بزوتنه‌وه كه‌ی
ئه‌م دوایانه‌ی ئێران دا‌و ئاوا دوا ئه وبزوتنه‌وه‌یه هه‌رچه‌نده
كه‌ندوكۆسپی زۆری تێپه راندووه وكه وتووه‌ته به‌ر لێكۆڵینه‌وه و
بیروراگۆڕینه‌وه یه‌كی زۆر. ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه سه‌ره‌رای
مه‌حدودییه‌ته‌كانی وهێشتا ئاره‌زوی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێرانی تێدا نییه
به‌ڵام له لایه‌كی‌تریشه‌وه گومان له‌وه‌دا نییه كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی
دیموكراسی‌خوازییه له قوڵایی كۆمه‌ڵگای ئێرانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه. وتیشی
ئێمه وه‌كو حیزب پشتیوانی لێ ده‌كه‌ین وكۆمه‌ڵگای كوردستانیش تێكه‌ڵی
پرۆسه یه‌ك بووه‌كه له‌م هه‌شت مانگه‌دا زۆر بیر‌و بۆچون ئاڵوگۆر كراوه،
زۆر راوبیر هاتووه وچوه ئێمه له نێو بازبینی پرۆسه‌یه‌كی تازه‌داین كه
گوفتومانێكی تازه هاتووه‌ته پێش كوردیش جێگا‌و شوناس‌و داخوازییه‌كانی
خۆی تێدا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ، وه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئێمه لایه‌نێك
بووین هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕمان وابووه كه سه‌ره‌ڕای به‌ڕه‌سمی
ناسینی كه‌م وكۆڕییه گه‌وره‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و ڕخنه‌ی خۆمان له
سه‌ری شایه‌نی پشتیوانی وهاوكارییه، وه له نێو قسه‌كانیدا ئیشاره‌شی به
بزوتنه‌وه‌ی پاك‌و ڕه‌واو عادڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا و وتی
بزوتنه‌وه‌ی كوردی هه‌میشه بزوتنه‌وه‌یه‌كی دیموكراسی خوازی بووه و
ده‌ستی یارمه‌تی وهاوكاری بۆبزوتنه‌وه پێشكه‌وتوو دیموكراسی خوازه‌كانی
سه‌رتاسه‌ری ئێران كێشاوه وه له ماوه‌ی
30
ساڵ ده‌رگیری وململانێی له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی به‌ڵام ده‌ستی بۆ
ته‌خریب و بومب گوزاری وكاری وێران كاری نه‌بردووه، له كوردستانی
عێراقیش نمونه‌ی جینۆساید له شاری هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال که ڕژێمی ڕوخاوی
به‌عس به سه‌ر كورده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه هێنا به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی كوردی
لێره‌ش نه‌ڕۆشتن له شاره‌كانی جنوب و
به‌غداو ته‌قینه‌وه وته‌خریب
بكه‌ن وه هیچ حیزب لایه‌نێكیش بڕیاری كاری وایان نه‌دا، ئاماژه‌شی
به‌وه كرد، كه كورد وه‌كو یه‌هودییه‌كانی زه‌مانی پێشویان لێهاتوه كه
له ئوروپا قه‌تڵ وعام ده‌كران وده‌كوژران تاوه‌كو ئوروپا به‌ره‌و
دیموكراسی وقبوڵ كردنی فره چه‌شنی ڕۆشت، ئه‌وكات یه‌هودییه‌كان
قازانجیان له‌وه كرد‌و ڕزگارییان بوو، له ئێرانیش بۆكورد وایه ده‌بێ
ئێران به‌و په‌ری دیموكراسی بگات ودیموكراسی زۆر قه‌یدوبه‌ندی له
به‌رپێ هه‌ڵگیرابێ له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه تا وه‌كو كورد رزگاری ببێ، من
ناڵێم دیموكراسی خوازی چ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه هه‌یه' من به
پێچه‌وانه‌وه بیر ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هیچ كه‌س به‌قه‌د ئێمه
لانی كه‌م ئێمه له هه‌مووكه‌س زیاتر قازانج ده‌كه‌ین، هه‌ر هه‌نگاوێكی
راسته‌قینه به‌ره‌و دیموكراسی هه‌ڵگرتن ئێمه نزیك ده‌كاته‌وه بۆ
ئازادی. بۆیه ده‌ڵێم ئێمه پێویستمان به ده‌عوه‌ت كردن نییه. وه
ئیشاره‌شی به‌وه كرد كه هیچ كه‌س له ئێران سیایی له‌شكرنییه هه‌موو
كه‌س خواست وداوای خۆی هه‌یه نه‌ته‌وه‌كان وه‌كو عه‌ره ه‌ب به‌لوچ
كورد‌و بزوتنه‌وه‌كانی دیكه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی ژنان كرێكاران،
خوێندكاران سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌بێ به‌سینگ فراوانی و به
شه‌هامه‌ته‌وه پشتیوانی له‌و خواست و داخوازییانه بكه‌ن تا وه‌كو
هه‌مووكه‌س سه‌همی خۆی تێدا ببینێته‌وه و به‌شداری بكات. كاك عبدالله
له درێژه‌دا وتی ئێمه ده‌بێ پشتیوانی بكه‌ین له جیایی دین له و
ده‌وڵه‌ت، ئازادی ته‌واوی بیر‌و ڕا ده‌ربڕین وفره‌چه‌شنی بیركردنه‌وه،
له سیكۆلاریزم، له به‌رابه‌ری راسته‌قینه‌ی ژن وپیاو له هه‌ڵگرتن
ونه‌هێشتنی هه‌ر چه‌شنه سته‌مێكی جینسی و زمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ به
ته‌واوی خودی و غه‌یره خودی نه‌مێنێ، ئه‌مه ئاپارتایدی جنسی‌یه كه
كۆماری ئیسلامی هێناوێتی.
كاك عبدالله له كۆتایی قسه‌كانی سپاسی به شداربوانی كرد‌و دووباره
پیرۆزبایی ئه‌و ڕۆژه‌ی لێ كردن به دانه‌واندنی سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ
هه‌موو گیان به‌ختكردوانی كۆمه‌ڵه وبزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی كوردستان
و هه‌موو گیان به‌ختكردوانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئێران و سه‌ره‌خۆشی
كردن له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی
ئێران. كۆتایی به قسه كانی هێنا.
پاش پێشكه‌ش كردنی پارچه شیعرک له نێوان وتاره‌كان له لایه‌ن به‌ڕێوه
به‌رانی به‌رنامه‌وه دوو وتاری دیكه خوێندرایه‌وه یه‌كێكیان وتاری
یه‌كیتی لاوانی كۆمه‌ڵه له وڵاتی بریتانیا له لایه‌ن هیوا محمـدپوره‌وه
و ئه‌وی دیكه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه وشاهیدی زیندوی
جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی كه بووه هۆی سه‌رنج راكێشانی
به‌شداربوان. پاشان نوێنه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
په‌یامێكی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی ئه‌وڕۆژه‌وه خوێنده‌وه په‌یامی
نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دیموكراتی كوردستانیش له لایه‌ن هه‌یئه‌تێكه‌وه
ئاماده‌ی مه‌راسمه كه بو، نوێنه‌ری حیزبی به لوچستانی ئێرانیش به
نۆبه‌ی خۆی په‌یامێكی خوێنده‌وه. پاش ئیسراحه‌تێكی كورت و په‌زیرایی له
میوانه‌كان به‌شی دووه‌می به‌رنامه كه به به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی
ده‌نگ خۆش كاك سه‌باح ڕواندزی وهاورێ ئومید به شادی وهه‌ڵپه‌ركێی به
شداربوان تانزیك سه‌عات
12ی
شه‌و درێژه‌ی كێشا.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکیشانی كوردستانی ئێران
كومیته‌ی بریتانیا
ڕێكه‌وتی
01/03/2010












 |