|
ڕۆژی کۆمەڵە لە یۆتۆبۆری باشکوە ڕێزی لی گیرا
شه‌وی شه‌ممه رێكه‌وتی ١٨ی فێورییه‌ی ٢٠١٢ی زایینی، به‌رامبه‌ر
به ٢٩ی رێبه‌ندانی ١٣٩٠ی هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی یادكردنه‌وه له
٢٦ی رێبه‌ندان، ساڵوه‌گه‌ڕی خه‌باتی ئاشكرای كۆمه‌ڵه رێوڕه‌سمێك
له‌شاری یۆتۆبۆری به به‌شداریی نوێنه‌ر‌و كه‌سایه‌تی رێكخراوه
سیاسییه‌كان، كادر‌و ئه‌ندامان‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵه
به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه، به سروودی بانگه‌واز، سروودی ره‌سمی
كۆمه‌ڵه ده‌ستی پێ كرد.
دواتر به‌بۆنه‌ی یاد‌و رێزلێنان له‌گیانبه‌ختكردنی شه‌هیدانی
كۆمه‌ڵه‌و گشت شه‌هیدانی رێگای حه‌قخوازانه‌ی ئازادی‌و رزگاریی
كوردستان، چه‌ند ساتێك به‌بێ ده‌نگی راگه‌یاندرا.
له‌درێژه‌دا، له‌لایه‌ن هاوڕێ "فارووق وه‌كیلی" ئه‌ندامی كومیته‌ی
ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه، وتارێك به‌بۆنه‌ی ٢٦ی رێه‌بندان‌و بارودۆخی
سیاسیی ئێران به‌گشتی‌و كوردستان به‌تایبه‌تی پێشكه‌ش به
ئاماده‌بووان كرا.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن به‌رێز "ئومید گۆمه‌شینی" په‌یامی هێزه
سیاسییه‌كان له‌شاری یۆتۆبۆری، پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرا‌و دواتر
له‌لایه‌ن به‌رێز "نه‌به‌رز عه‌لی دووست" په‌یامی حیزبی دێمۆكراتی
كوردستان خوێندرایه‌وه.
هه‌ر به‌بۆنه‌ی ٢٦ رێبه‌ندان، رێكخراوی "كۆمه‌ڵی ژنانی رۆژهه‌ڵات"
په‌یامێكیان ئاماده‌كردبوو كه له‌لایه‌ن خاتوو "سروه ره‌سوڵزاده"
پێكه‌ش به به‌شداربووان كرا.
له‌درێژه‌دا
له‌لایه‌ن تێكۆشه‌ری دێرین به‌ڕێز "عه‌لی قه‌نبه‌ری" وێڕای
پیرۆزبایی كردنی ٢٦ی رێبه‌ندان، پارچه شیعرێكشیان پێشكه‌ش كرد كه
رووبه‌ڕووی پێشوازی به‌شداربووان بووه.
به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی خه‌باتی ئاشكرای كۆمه‌ڵه، رێكخراوی
"لاوانی رۆژهه‌ڵات" په‌یامێكی پیرۆزباییان ئاماده‌كردبوو كه
له‌لایه‌ن هاوڕێ "شۆڕش مام خزری" پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.
پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكرێت كۆمه‌ڵه‌ی یارسان‌و بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان له‌شاری یۆتۆبۆری، برووسكه‌ی پیرۆزباییان به بۆنه‌ی ٢٦ی
رێبه‌ندان ناردبوو كه له‌لایه‌ن پێشكه‌شكاری رێوڕه‌سمه‌كه
ده‌ستخۆشییان لێكرا.
به‌شی یه‌كه‌می رێوڕه‌سمكه به‌م شێوه‌یه كۆتایی هات‌و به‌شی
دووهه‌میشی ته‌رخانكرابوو به میوزیك به به‌شداریی هونه‌رمه‌ندان
"فه‌ریبۆرز كه‌ره‌می"و "ئه‌سعه‌د گوڵانی"و شایی‌و هه‌ڵپه‌ركێی
ئاماده‌بووان.
ئه‌م رێوڕه‌سمه كه به به‌شداری زیاتر له ٢٥٠ كه‌س له هۆڵی
"كوورته‌دالا فرۆم"ی شاری یۆتۆبۆری به‌ڕێوه چوو، له‌كۆتایی
له‌لایه‌ن كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه هاوڕێ "كاوه ته‌وری
وه‌ر" به پێشكه‌ش كردنی چه‌پكه گوڵ به هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو،
رێوڕه‌سمه‌كه كۆتایی پێهات.
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی یۆتۆبۆری
٢٠١٢٠٢١٧



















 |