كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
ڕێکخراوی ڤه‌نکوڤه‌ری

Komala Party- Iranian Kurdistan
Committe in Vancouver

      

راپۆرتی بەرێوەچونی رێورەسمی رۆژی کۆمەڵە لە شاری ڤانکوڤەر لە کانەدا

 

بۆ رێزگرتن لە ٣٣هەمین سالرۆژی ئاشکرابوونی تێکۆشانی کۆمەڵە لە شاری ڤانکوڤەری کانەدا رێورەسمێکی شکۆدار بە بەشداری سەدان کەس لە کوردستانیانی دانیشتوی ئەم دەڤەرە لە رێکەوتی ١٧ی ٢ی ٢٠١٢ بەرێوە چوو.

کۆمیتەی تەشکیلاتی کۆمەڵە لە کانەدا ئەم سال بریاریدا کە لە دوو شاری گەورەی کانەدا واتە تۆرەنتۆ و ڤانکوڤەر یاد لە ٣٣ سال خەباتی ئاشکرای کۆمەلە بکاتەوە. بەم بۆنەوە لە هاوئاهەنگی لە گەل تەشکیلاتی کۆمەڵە لە ڤانکوڤەر ئامادەکاری بۆ بەرێوەبردنی رێورەسمی رۆژی کۆمەلە لە ڤانکور کرد. رۆژی هەینی ١٧ی ٢ی ٢٠١٢ سەدان کەس لە دانیشتوانی ئەم دەڤەرە روویان لە یەکێک لە گەورەترین هالەکانی شاری ڤانکوڤەر کرد بە جۆرێک کە هەر لە سەعاتەکانی یەکەمی رێورەسمەکە سالۆنەکە پڕ ببو و جێگای دانیشتن بۆ خەلکانێکی زیاتر نەمابوو سەرەرای ئەوەش گەنجەکان لەسەر پێ راوەستابوون.

تا پێش دەس پێکردنی رەسمی بەرنامەکە سالۆنەکە بە بلاوکردنەوەی سرودە شۆرشگێرانەکانی کۆمەلە رازابوەوە و کەشو هەوایەکی تایبەتی دابوو بە سالۆنەکە.

کاتژمێر ٨و نیوی ئێوارە هاورێان مێهری کازمی و کامەران سەلماس وەک بەرێوەبەری بەرنامە بە زارەوەکانی سۆرانی و کرمانجی بە پێشکەش کردنی دو کۆپلە شعر و بە خێرهانتی گەرمی بەشداربوان و نۆنەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسیەکان و پێشمەرگەدێرینەکانی کۆمەڵە بەرنامەکەیان دەست پێکرد. پاشان رێز لە یادی هاوری حەمە حوسەینی کەریمی و هەمو شەهیدانی رێگای ئازادی و رزگاری گەلی کورد گیرا و سروودی بانگەواز وەک دەستپێکەری رەسمی بەرنامەکە بلاوکرایەوە.

پەیامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵەوە لە لایەن هاورێ حەمیدی بەهرامی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە پێشکەش کرا. هاورێ حەمید وێرای بەخێرهاتنی میوانەکان و نۆێنەرانی حیزب و رێکخراوسیاسیەکان و پێشمەرگەدێرینەکانی کۆمەلە پەیامەکەی پێشکەش کرد. لەم پەیامەدا وێرای چاوخشاندنێک بە سەر بارودۆخی ئێستای ئێران و تازەترین ئالوگورەکانی پەیوەندیدار بە ئێران و کێشەی ئەتۆمی و ئابلۆقە و گەمارۆی ئابوری و پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و دابران و تەریک کەوتنەوەی هەرچی زیاتری رژێمی ئێران لە گەل کۆمەڵگای نێونەتەوەی ئاماژەی پێکرابو. هەروەها لە بەسی پەیوەندیدار بە کوردستان دا چورا خال وەک ئەرکی هەنوکەیی کۆمەڵە لە ئەگەری هەرجۆرە ئالوگۆریک لە داهاتوی ئێراندا باسی لێکرا.

پاشان پەیامی کۆمەڵەی ژنانی رۆژەلات لە لایەن خاتو مێهری سەبزی پێشکەش کرا. پەیامی رێکخراوی لاوانی کۆمەڵە بە زمانی ئینگلیسی لە لایەن هاوری ژینا کازمی پێشکەش کرا.

حیزب و رێکخراوەکانی بەشدار لە رێورەسمەکەدا بروسکەی پیرۆزباییان بو خۆێندنەوە ئامادە کردبو بەلام بە هۆی نەبونی کاتی پێویست بەرێوەبەرانی رێورەسمەکە وێرای داوای لێبووردن لێیان تەنها ناوی ئەو رێکخراوانە یان راگەیاند کە بریتی بوون لە:

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، پارتی دێموکراتی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستان، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، سازمان اتحاد فدائیان خلق ایران کە لێرەوە سوپاسی بەشداری و بروسکەی پیروزبایی ئە لایەنانە دەکەین.

لە بەشێکی دیکە لە بەرنامەکەدا بە بۆنەی ئەم یادە پیرۆزە لە لایەن بەرێوەبەرانی رێورەسمەکەوە شیرینی لە نێو بەشداربواندا بلاو کرایەوە.

بەشی دوهەمی بەرنامەکە بەشی هونەری بو کە یەک سەعاتی ئەوەلی بەرنامەکە یەلدا خالدی هونەرمەندی دەنگ خۆشی دانیشتوی ڤانکوڤەر رازاندیەوە و بەشی دوهەمی هونەری بەرنامەکە هونەرمەندی دەنگ خۆش و ناسراو کاک نەجمەدینی غولامی بە دەنگە بەسۆزەکەی بەرنامەکەی رازاندەوە. کاک نەجمەدین لەسەرەتاوە وێرای پیرۆزبایی رۆژی کۆمەلە لە کادر و پێشمەرگەکانی کۆمەلە و خەلکی کوردستان و بنەمالەی سەربەرزی شەهیدان بە سرودە بەناوبانگەکەی شەهید ئارام دەستی پێکرد و تا درنگانێک لە شەو بەرنامەکەی رازاندەوە.

بەرنامەکە سەعات یەک و نیوی بەیانی کۆتایی پێهات. کومیتەی تەشکیلاتی کۆمەڵە لە ڤانکوڤەر سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی خەلکی ڤانکوڤەر و دەوروبەر دەکات کە بەحەق بە بەشداری گەرموگوڕ و کەم وێنەیان لەم رێورەسمەدا یادی ئەم رۆژەیان بەرزتر راگرت، هەروەهاپێویستە لێرەوە سوپاسی هەمو ئەو هاورێانە بکەین کە لە بەرێوەبردن و پێشخستنی بەرنامەکەدا ماندوینەناسانە هەولیاندا و بەرنامەیەکی رێکوپێک و شیاوی رۆژی کۆمەڵەیان ئامادە کردبو.

بەو هیوایە سالی داهاتو ئاهەنگی ٢٦ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵە لە شارو گوندەکانی کوردستان ئازادانە پێکەوە بگرین.

 

کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی تەشکیلاتی ڤانکوڤەر کانەدا

٢٠ی ٢ی ٢٠١١

 

 

 

 

 

Web: www.komala.org
E-mail: northamerica_komala@yahoo.com
Teflon:
Fax:

© Komala 2011