|
ڕاپۆرتی ڕێو ڕەسمی ڕۆژی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ، شاری ئۆسلۆ
بۆ ڕێز گرتن لە یاد و بیرەوەری ڕابەری گیانبەختکردو کاک حەمە حوسەین
کەریمی و، هەر وەها ڕۆژی ئاشکرا بوونی هەڵسووڕانی کۆمەڵە، کۆمیتەی
تەشکیلاتی کۆمەڵە لە نۆروێژ بە هاوکاری کادر و ئەندامان و دۆستانی
کۆمەڵە ڕێو سمێکی بەشکۆیان برد.
ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ٤ی ٢ی ٢٠١٢ی زایینی بە ئامادە بوونی هاوڕێ موحەمەد
کوردی ناسراو بە حەمە ڕیش ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە و
بەرپرسی مەڵبەندی سکاندیناوی کۆمەڵە، جەماوەرێکی زۆر لە کادر و
ئەندامان و دۆستانی کۆمەڵە، هەر وەها کۆمەڵێک وەفدی میوان لە لایەن
حیزب و رێکخراوە سیاسیەکان لە کاتژمێر٥ی دوانیوەڕۆ ڕێو ڕەسمی ڕێز گرتن
لە ڕۆژی کۆمەڵە دەستی پێکرد.
ڕێو ڕەسمی ڕێز گرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە کاتژمێر ٥و ٣٠ خولەک
بە بڵاو کردنەوەی سرودی بانگەواز سروودی ڕەسمی کۆمەڵە دەستی پێکرد،
پاشان لە لایەن هاوڕێ نشات شەریفی یەکێک لە بەرێوە بەرانی ڕێو ڕەسمەکە
دەقەیەک بێ دەنەگی بۆ رێز گرتن لە هەموگیانبەختکردوانی کۆمەڵە و رێبازی
ئازادی و سوسیالیزم ڕاگەیاندنرا، هاوڕێ نشات بێدەنگییەکەی بە پێشکەش
کردنی شێعری سوورە(سواری کۆمەڵە) شکاند، دواتر هاوڕێ ڕێبوار ئەحمەدی
یەکێکی دیکە لە بەڕێوە بەرانی ڕێو ڕەسمەکە پاش سڵاو و بەخێر هاتن لە
میوانەکان ڕیزی بەرنامەی ڕێو ڕسمەکەی ڕاگەیاند، دواتر، کۆمەڵێک لاوی
سەر بە ڕێکخراوی لاوانی کۆمەڵە لە نۆروێژ، مۆمی ٤٢ساڵەی تەمەنی
کۆمەڵەیان داگیرساند، بەدوای ئەودا هاوڕێ ڕەحیم ئەمانی بە نوێنەرایەتی
لە لایەن کادر و ئەندامانی کۆمەڵە لە نۆروێژ شاخە گوڵی خۆشەویستی
پێشکەش بە هاوڕێیانی ڕێکخراوی لاوان کرد.
هاوڕێ ناسر سۆفی، بابەتێکی لە سەر مێژوی ٢٦ی ڕێبەندان و ڕۆژی کۆمەڵە و
ژیان نامەی هاوڕێی ڕابەری هەمیشە زیندو کاک حەمەحوسەین کەریمی پێشکەش
بە بەشداربوان کرد،هاوڕێ ناسر دوای بابەتەکەی بە زمانی نۆروێژی
بەخێرهاتنی بەشداربوانی کرد و کورتەیەکی لە بابەتەکەی بە زمانی نۆروێژی
بۆ بەشداربوان پێشکەش کرد، بە دوای ئەودا هاوڕێ ئیبراهیم کۆنەپۆشی
پەیامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی پێشکەش بە بەشداربوان کرد.
هاوڕێ خالد مەجیدی لە لایەن کۆمیتەی کۆمەڵە لە نۆروێژ و هەر وەها کادر
و ئەندامان و دۆستانی کۆمەڵە پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵە و
یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی کۆمەڵە ئاراستەی بەشداربوان کرد.
بەڕێز کاک ساڵح وەلیزادە لە لایەن کۆمیتەی هاوکاری هێزەسیاسییە
کوردستانییەکان کە پێکهاتون لە ١٢ حیزبی سیاسی سەر بە چوار پارچەی
کوردستان پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵەوە خوێندەوە.
لە حیزبی ئێس وێ، ڕێزادر سیاوەش سەنگتراش ئەندامی کۆمیتەی ڕەوابتی
بەینەلملل و بەرپرسی گروپی نێو نەتەوەیی قەومیتها لە لایەن حیزبی
سوسیالیستی نۆرێژی پیامی پیرۆزبایی حیزبەکەی بە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵەوە
پێشکەش بە بەشداربوان کرد.
پەیامی پیرۆز بایی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات لە لایەن هاوڕێ بەهار فاتمی
پێشکەش بە ئامادە بوان کرا.
هاوڕێ جەمال میرزادە لە لایەن کۆمەڵێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی کۆمەڵە
پەیامی پیرۆز بایی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان خوێندەوە.
هاوڕێ ڕامیار ئیزەدی پەیامی پیرۆز بایی ڕێکخراوی لاوانی کۆمەڵە لە
نۆروێژ، بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان پێشکەش بە بەشداربوان کرد.
بە دوای پەیامەکاندا لە لایەن کۆمیتەی کۆمەڵە لە نۆروێژ کۆمەڵەێک چەپکە
گوڵی خۆشەویستی پێشکەش بە کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی دیڕینی کۆمەڵە و هەر
وەها نوێنەری حیزب و رێکخراوەکان کە ئامادەی ڕێو ڕەسمەکە بون، کرا.
دوا بە دوای دانی گوڵ بە نوێنەری حیزبەکان و هاوڕێیانی دێرین، لە لایەن
گروپی هونەری ڕێکخراوی لاوان شانۆیەکی هەڵپەڕکێی کوردی پێشکەش کرا.
شایانی باسە لە لایەن بەرێوەبەرانی ڕێو ڕەسمەکە ناوە ناوە تراکتەکانی
کۆمەڵە تایبەت بە ٢٦ی ڕێبەندان دە خوێندرانەوە.
بەشی دووهەمی ڕێو ڕەسمەکە کە بۆ شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربوان
تەرخانکرابوو بە هونەر نمایی هونەر مەندانی گۆرانی بێژ شەیدا خێرئابادی
و ئەسعەد گوڵانی و دەست وپەنجەی ڕەنگینی موزیسیەنی لاو کۆمار وەلیزادە
تا کاتژمێر ١٢ی شەو درێژەی پێدرا.کاتژمێر ١٢ی شەو ڕێو ڕەسمەکە لە کەشو
هەوایەکی زۆر خۆماڵیانە و دۆستانە و پڕ لە سەفا و خۆشەویستی کۆتایی
پێهات، شایانی باسە کۆمەڵێکی بەرچاو لە حیزب و رێکخراوەسیاسی و
مەدەنییەکان چ ڕاستەو خۆ یان بە ناردنی برووسکەی پیرۆز بایی بەشداری
ڕێو ڕەسمەکەمان بوون کە لە لایەن کۆمیتەی کۆمەڵەوە پڕ بە دڵ سوپاسیان
ئەکەین. ناوەکانیان بریتین لە؛
حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
حیزبی شیوعی کوردستان
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادیی کوردستان
ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
پارتیا یکێتی یا کورد لە سووریا
پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور
حیزبی دیموکراتی کوردستان
پارتی سەر بە خۆیی
چاوەدێری کوردۆساید_ چاک
پارتی سەر بەستی کوردستان
شایانی باسە کاناڵی ئاسمانی ڕۆژهەڵات تی وی ئامادەی مەراسمەکە بوون و
رێپۆرتاژیان لێ ئامادە دەکرد.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی نۆروێژ
٢٠١٢/٠٢/٠٤
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
|