کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران‌
کۆمیته‌ی سوئید

Komala Party- Iranian Kurdistan
Committe in Sweden

      

ڕی و ڕەسمی ڕۆژی کۆمەڵە لە شاری ستۆکهۆلم

 

رۆژی ١١ی فوریە بۆ رێزگرتن لە ساڵۆەگەری هەڵسورانی ئاشکراێ کۆمەڵە لە شاری ستۆکهۆلم پایتەختی وەڵاتی سوئید ڕێ ورەسمێکی پڕشکۆ بەڕێوە چوو.

ئەو ڕێ ورەسمە بە پێشوازی نێونەرانی هەمو حیزب وکەسایەتییەکانی کورد و نەتەوەکانی ئێران و حیزب و ئەندامانی پارڵمانی وەڵاتی سوئید و لاوان و ئەندامان و دوستانی کۆمەڵە ڕوبەرو بووە. هوڵی گەوەرێ ڕەستوانی دارین لە شاری ستوکهوڵم بە هۆی پێشوازی زۆری بەشدار بوان، بەداخەوە نەێتوانی هەموو ئەو کەسانەی کە پیان خوش بوو لەو مەراسیمەکەدا بەشداربن بگرێتە خوێ. بەو بوۆنەوە لە هەمو ئەو کەسانەی کە بەداخەوە نەیان توانی بێنە ناو ژوری ڕێ ورەسمەکە و لە دەرەوە مانەوە، داوای لێبوردن دەکەێن. وسەری ڕیز دا دەنوێنین بۆ هەست و دڵسۆزیان.

کەسایەتی و حیزب و میوانانەکان هەرکام تاجە گۆڵینەیان بە بۆنەوە هێنابوو کە بە سپاسەوە ڵیان وەرگیراو لە سەر سەکۆێ مەراسمەکە دانرا.

بە ڕێوەبەری ڕێ ورەسمەکە، هاوری حمیدی شریفی دوای بە خێرهێنانی بەشدار بوان بە زمانی کوردی (بە زاراەکانی کرمانجی وسۆرانی) و فارسی و سوئیدی مەراسمەکەی بە ساتێک بێ دەنگی بۆ یادی گەیان بەختکردووانی ڕیگای ئازادی و ڕزگاری خەڵکی کوردستان و هەمو ئازادیخوازان و دادپەوەری دەستی پێکرد و بە سرودی بانگ‌ئاواز سرودی ڕەسمی کۆمەڵە بێدەنگیکە شکا. بە دواییدا پەیامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە لە لایەن هاورێ حمید زەمانی ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەری ڕۆژی کۆمەڵە خوێندرایەوە.

پاشان پەیامی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هەڵالەی بەرزنجی پێشکەش کرا. و بەدوای ئەوە دا کورتەیەک لە میژو و سەردێری سیاسەتەکانی کۆمەلە بە زمانی سۆئیدی لە لایەن هاوڕی تەوار مودەرەسی پیشکیش کرا.

 

بروسکە و پەیامی حیزب و ڕێکخراوەکانی بەشدار بریتی بوون لە:

§        لە پەیامی کۆمێتەی هاوکاری هێزە سیاسیەکانی کوردستانی

§        پەیامی "شەرمین بوز ئەرسەلان" سەروکی فیدراسیونی کۆمەڵە کوردی و کوردستانیکان لە سوئد

§        پەیامی پارتی دیموکراتی کوردستان

§        بروسکە و پەیامی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

§        پەیامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

§        پەیامی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ

§        پەیامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان

§        بروسکەی حیزبی شێوعی کوردستان

§        بروسکەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

§        بروسکەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان (باکور)

§        بروسکەی حیزبی سەربەخویی کوردستان

§        بروسکەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان

§        بروسکەی پارتی سوسیالیستی کوردستان (پ س ک)

§        بروسکەی بزاڤی ژینگە

§        بروسکەی بزوتنەوی گۆران

§        پەیامی حزبی سوسیال دیموکراتی سوئید (سۆسیال دیموکرات پارتی)

§        پەیامی حزبی ژینگەی سوئید (میلیۆ پارتی)

§        پەیامی حزبی خەڵکی سۆئید (فۆڵک پارتی)

 

دوای پەیامەکان بە بۆنەی ساڵیانی دور ودرێژی خەباتی هاورێ و ئەندامی لە مێژنە و پێشمەرگە و خەباتکاری ساڵانی دێرینی کۆمەڵە کاک حوسێنی پیرۆتی ناسراو بە مام حوسێن تاجە گۆل و بەڵگەێ ڕێز و پێ زانینی کۆمەڵەی لە لایەن هاوری مەحەمەدی کوردی ئەندامی کۆمیتەی دەروی وەڵات و هاوری زاگرۆس خسرەوی پێشكەش کرا.

بەشی دووهمی مەراسمەکە بە بەڕێوەبەری هاوری لەمێژینەی کۆمەڵە و ڕۆخسای خۆشەویستی کۆمەڵە فاتمەمەحەمەدی بەرێوە چوە کە بەدەنگ وشیعرە خۆشەکەی ئەو بەشەی ڕازاندوە وهۆنەرمندانی دەنگ خۆش مکائیل و شێدا خێرئابادی و ئەسعەد گۆڵانی شەوقی شادیان خستە دڵی بەشداربوان و تا درنگانێکی شەو مەراسمەکە لە گەڵ ساز و مۆسیقا وهەڵپەرێکی درێژەی بوو.

هەمو و مەراسمەکە لەلایەن هاورییانی ڕۆژهەڵات تیڤی لە سوئید و تلویزیونی کوردستان تێڤی فیلم و ڕێپورتاژی لێ هەڵگرترا.

بەم بۆنەوە جاریکی دیکە لە لایەن دەستەی بەڕیوەبەری رێ و رەسمەکە سپاسی هەموو میوانان و دوستان و ئەندامانی کۆمەڵە کە لە دور و نێزیکەوە هات بوون، دەکەێن.

 

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی ستۆکهۆڵم

 

لە ڕۆژانی داهاتو دەقی پەیامی ڕێکخراو کوردێ و فارسی و سوئیدکان (وەرگێراو بە کوردی) هەر لەو بەشانەدا بڵاو دەکەینەوە!

© Komala