|
راپۆرتێ له
رێ‌و ره‌سمی رۆژی كۆمه‌ڵه له شاری له‌نده‌ن
رۆژی
29ی رێبه‌ندان، رێكه‌وتی 18ی فێورییه، رێ وره‌سمێكی شكۆدار به بۆنه‌ی 26ی رێبه‌ندان
رۆژی كۆمه‌ڵه له یه‌كێ له ساڵۆنه‌كانی شاری له‌نده‌ن به‌ڕێوه چوو. دیوار و
سێنی ساڵۆنه‌كه بۆ چه‌ند پۆستێرێ له هاوڕێیان فوادی مسته‌فا سوڵتانی و كاك حه‌مه
حسێنی كه‌ریم، ئاڵای كۆمه‌ڵه و ئاڵای كوردستان و چه‌ند شیعاری كۆمه‌ڵه رازابۆوه
و ده‌نگی سرووده‌كانی كاك فواد، كاك شوان و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان، فه‌زای
ساڵۆنه‌كه‌ی پڕ كردبوو. له سه‌عات 5ی پاش نیوه‌ڕۆوه میوانه‌كان ده‌سته ده‌سته
ده‌هاتنه ناو ساڵۆنه‌كه و ساڵۆنه‌كه‌یان پڕ كرد، به جۆرێ كه كاتی ده‌سپێكردنی
رێ و ره‌سمه‌كه نزیكه‌ی و 450 كه‌س ئاماده‌ی رێ و ره‌سمه‌كه بوون.
نزیكه‌ی
سه‌عات 6ی دوانیوه‌ڕۆ، رێ و ره‌سمه‌كه به به‌خێر هێنانی میوانان ده‌ستیپێكرد.
وه‌ك ره‌واڵی هه‌میشه‌یی، بۆ رێزگرتن له گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه و رێگه‌ی
ئازادی و سوسیالیزم، ده‌قیقه‌یه‌ك بێ‌ده‌نگی راگیرا. پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی سروودی
تازه‌ی كۆمه‌ڵه به ناوی بانگه‌واز، هاوڕێ ناهید به‌همه‌نی ئه‌ندامی كومیته‌ی
ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد. هاوڕێ ناهید باس له‌وه
كرد كه بۆچی ئه‌و رۆژه به ناوی رۆژی كۆمه‌ڵه ناودێر كراوه و رێزی له یادی
كاك حه‌مه حسێنی كه‌ریمی گرت و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی
كۆمه‌ڵه ته‌نیا بۆ رێز گرتن له یاد و بیره‌وه‌ری و فیداكاری كۆمه‌ڵێ مرۆڤ له
قالبی حیزبێ به ناو كۆمه‌ڵه نییه، به‌ڵكوو رووداوێكی مێژووییه كه رێز گرتن
لێی بۆته سونه‌تێكی خه‌باتكارانه له ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا. له
درێژه‌دا، هاوڕێ ناهید به‌همه‌نی، بارودۆخی سیاسی ئێران و كوردستانی لێكدایه و
له به‌شێ له قسه‌كانیدا وتی: به بێ وه‌ڵامدانه‌وه و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی
مه‌سه‌له‌ی میللی له ئێران و كۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردن و سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و
دان پێدانان به مافی گه‌لانی دانیشتووی ئێران له چاره‌نووسی خۆیاندا، ناكرێ باس
له ئاڵوگۆڕێكی موسبه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی ئێران قسه بكرێ. هاوڕێ ناهید
به‌همه‌نی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه باشترین رێگه‌ی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به
كێشه‌ی میللی له ئێرانی داهاتوودا، دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی فێدراتیوه. هاوڕێ
ناهید به‌همه‌نی به هه‌ڵسه‌نگاندنی موسبه‌تی كۆنگره‌ی گه‌لانی ئیرانی فدرال، ئه‌م
هه‌نگاوه‌ی بۆ نیشاندانی یه‌كێتی و دۆستایه‌تی له نێوان گه‌لانی دانیشتووی ئێران
به باش زانی.
له
به‌شێكی دیكه له قسه‌كانیدا هاوڕێ ناهید باسی له پرۆژه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی رۆژهه‌ڵات
كرد و وتی: ئه‌گه‌رچی ئه‌ركی دامه‌زراندن و وه‌ڕێخستنی ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه له سه‌ر
شانی كۆمه‌ڵه بووه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه ئه‌و كاناڵه ته‌نیا و
ته‌نیا به ده‌ربه‌ستی سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌یه. كۆمه‌ڵه تێده‌كۆشێ رۆژهه‌ڵات
تی‌ڤی بكاته تریبوونێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر و بۆچوونه جیاوازه‌كان له
كوردستان و هه‌روه‌ها ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بێت. هاوڕی ناهید
به‌همه‌نی هه‌روه‌ها وتی: ئه‌گه‌ر له جه‌ریانی ئاخێزه‌كه‌ی هاوینی رابردووی
كوردستاندا، رۆژهه‌ڵاتی تی‌ڤی ببوایه، ده‌یتوانی باشتر، ده‌نگی ئه‌و ئاخێزه بگه‌ێنێته
ئه‌و دیوی سنووره‌كانی كوردستان، ئه‌وه یه‌كێ له ئامانجه‌كانی كاری داهاتووی ئه‌و
كاناڵه ده‌بێ.
هاوڕێ
ناهید له به‌شێكی دیكه وته‌كانیدا، فه‌زای سیاسی زاڵ به سه‌ر شۆڕشی رێبه‌ندانی
57ی وه‌بری هێناوه وتی: به‌و هۆیه كه به‌شێكی زۆر له رێكخراو و حیزبه
ئۆپۆزیسیۆنه‌كان خومه‌ینی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان به دژی ئه‌مپریالیزم ده‌زانی، ده‌ستكه‌وته‌كانی
ئه‌و راپه‌ڕینه به تاڵان برا و حكوومه‌تی ئایین ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه گرت.
هاوڕێ ناهید له‌مباره‌وه وتی: ئه‌مجاره‌یان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زموونی
رابردوو، نابێ به بیانووی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مپریالیزم، نه‌خوازراوانه
پشتیوانی له كۆماری ئیسلامی بكرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دژی هه‌ر جۆره دخاڵه‌تێكی ده‌ره‌كین،
ئیزن ناده‌ین به بیانووی خه‌بات دژی ئه‌مپریالیزم، ریزی مرۆڤ كوژان و تیرۆریستییه
ئیسلامییه‌كان و بزووتنه‌وه‌ی به رواڵه‌ت دژی ئه‌مپریالیزم به ڵام له ناوه‌رۆكدا،
دواكه‌وتوو و كۆنه‌پارێز پته‌و تكرێ، به‌مجۆره ته‌نیا و ته‌نیا كۆماری ئیسلامی
سوودی لێ ده‌بات. ئێمه له پاڵ دژایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره دخاڵه‌تێكی ده‌ره‌كی،
رامان وایه باشترین و كه‌مخه‌رجترین رێگه‌ی رووخانی كۆماری ئیسلامی، ته‌نیا و ته‌نیا
ئاخێز و شۆڕشی خه‌ڵكی ئێرانه. به‌ڵام كێشه‌ی كۆماری ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی دواكه‌وتووانه‌ی
به رواڵه‌ت دژه ئه‌مپریالیستی پێوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و خه‌ڵكه‌وه نییه
كه خوازیاری رووخان و نه‌مانی كۆماری ئیسلامین.
هاوڕێ
ناهید له به‌شی كۆتایی قسه‌كانیدا سوپاس و پێ‌زانین خۆی پێشكه‌ش به ئاماده بووان
كرد كه له رێ و ره‌سمی رۆژی كۆمه‌ڵه‌دا ئاماده بوون و پیرۆزبایی رۆژی كۆمه‌ڵه‌ی
له خه‌ڵكی كوردستان كرد. قسه و باسه‌كه‌ی هاوڕێ ناهید به‌همه‌نی له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه
پێشوازی گه‌رمی لێكرا و به سروودی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان به‌شی یه‌كه‌می رێ و
ره‌سمه‌كه كۆتایی پێ‌هات.
له
به‌شی دووهه‌می رێ و ره‌سمه‌كه‌دا په‌یامی حیزب و لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌و رێ
و ره‌سمه‌دا خوێندراوه كه بریتی بوون له یه‌كێتی نێتشتمانی كوردستان، پارتی
دێمۆكراتی كوردستانی عێراق، حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، كۆنگره‌ی نیشتانی
كوردستان، حیزبی دێمۆكراتیكی هاوپشتی دێمۆكراتیكی ئه‌هواز و مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری
كورد له بریتانیا.
رێ
و ره‌سمه‌كه‌ی به گۆرانی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش ، محه‌مه‌دی حه‌یده‌ری درَژه‌ی كێشا. یه‌كێ له ژنانی خه‌باتكاری
ئۆردوگای ئاڵتاش كه له وڵاتی بریتانیا په‌نابه‌ره، به ناوی خاوه‌ر، به
خوێندنه‌وه‌ی پارچه شێعرێ له شێعره‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌كار بوونی
رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی، پێشوازی له‌م كاناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه كرد. پاشان گروپی هه‌ڵپه‌ڕكێی
كوردستان كه له چه‌ند فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یدا به‌شدارییان كردووه، له رۆژی
كۆمه‌ڵه‌دا به‌شدارییان كرد و چه‌ند دیمه‌نێكیان له هه‌ڵپه‌ڕكێی كرمانجی و هه‌روه‌ها
هه‌ڵپه‌ڕكێی سۆرانی پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد و زه‌بت و په‌خشی ئه‌و شانۆیه‌یان
بۆ یه‌كه‌مین جار، پێشكه‌ش به رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی كرد. پاشان جه‌لال غه‌ریبی، شاعیری
هه‌ست ناسك به زاراوه‌ی ئیلامی پارچه شێعرێكی له وه‌سفی كۆمه‌ڵه‌دا پێشكه‌ش كرد
و له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی ئاماده بووان به‌ره‌وڕوو بوو. پاشان گرووپی هونه‌ریی
"ناز" به دنگی خۆشی كاك سه‌باح رواندزی هونه‌رنماییان كرد و رێ و ره‌سمه‌كه
به شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێی به‌شداربووان هه‌تا دره‌نگانی شه‌و درێژه‌ی هه‌بوو. شایانی
باسه میوانانی رێ و ره‌سمه‌كه‌ی یارمه‌تی ماڵی رۆژهه‌ڵاتی تی‌ڤی‌یان كرد و به‌مجۆره
پشتیوانی‌یان له رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی كرد. له كاتی به‌ڕێوه چوونی رێ و ره‌سمه‌كه‌دا،
هه‌واڵنێری رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ له ژنان و پیاوانی به‌شداربوودا وت
و وێژ كرد.
ئاماده كردنی رێپۆرتاژ
ره‌زا ئه‌خگه‌ر
له لایه‌ن رێکخراوی کۆمه‌ڵه‌وه له بریتانیا
فوریه‌ی 2006
|