|
هه‌ڵبه‌ستێک به یادی سه‌عیدی موعینی "خانه"
عه‌لی ئاشناگه‌ر
هۆی خانه تۆ له‌کۆێی؟
بۆ دیارنی؟
ئاواته‌کانت که‌ی دێ به‌دی؟
زۆری پێ‌چوو!
ڕێگا سه‌خت و دژواره
پڕه له بۆسه و سێ‌داره!
ڕێبووارانی ڕێگات
بۆچی وایان لێ‌هات؟
تۆ که
نه زیندان
نه لێدان
نه‌بونه به‌رگری رێگات
بیرت گوله‌ی به‌زاند
هاوڕێیانت سه‌نگه‌ریان به خۆێن ڕازاند
ئێستاش ڕێگای خه‌بات
هه‌ربه‌رده‌وام!
له گۆێما زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی حه‌مه‌حوسێنه
که ده‌ڵێ:
تۆ نامری چاوه‌کانم
له هه‌رکۆێ بی
له سه‌ر ئه‌رز و له ژێر گڵ
له گه‌ڵمانی
له خه‌باتی گه‌لی چه‌وساوه‌مان
له تێکۆشانی بێ وچانی هاواڵانت!
هه‌ر به‌شداری و له‌گه‌ڵمانی!
تۆ نامری چاوه‌کانم.
|