|
هه‌ڵبه‌ستێک به بۆنه‌ی
31ی
جۆزه‌ردان
ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه!
عه‌لی ئاشناگه‌ر
ئـــــه‌وان خووا نه‌بوون و
بومه‌له‌رزه‌یان خۆڵقاند!
ئـــــه‌وان ڕاسپارده‌ی خودا‌ش نه‌بوون‌و
موعجیزه‌یان خوڵقاند!
ئـــــه‌وان هه‌وریش نه‌بوون‌و
گوڕڕاندیان و
بارین به سه‌ر زه‌وی تینودا!
ئـــــه‌وان خه‌ونی گه‌لێکی چه‌وساوه بوون
ئـــــه‌وان هاواری په‌نگاو خواردوی مێژو بوون و
مێژویان خوڵقاند‌و
چونه ناو مێشک و دڵی ئه‌م گه‌ڵه‌وه!
ته‌نیا ئاوات و مه‌به‌ستیان
ئه‌وین و دۆستی و خۆشه‌ویستی
له‌خۆ بردویی و خۆنه‌ویستی!
|