|
بژی سی‌و یه‌کی جوزه‌ردان ڕۆژی پێشمه‌ڕگه‌ی کۆمه‌ڵه
که‌مال بللوری
ڕۆژی پێشمه‌ڕگه‌ی کۆمه‌ڵه ڕۆژی رێز گرتنه له خه‌بات و تیکوشانی
نه‌سلیک له کچان و کورانی سوسیالیستی کوردوستان که له پیناو
دونیایه‌کی شیاوی مروڤی ئه‌مرودا خه‌باتیان کرد، ڕۆژی رێز گرتنه له
هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که به سرودی کۆمه‌ڵه‌وه چونه ناو سه‌نگه‌ر و
ته‌نانه‌ت مه‌رگیش نه‌یتوانی قامه‌تی بالایان بشکینی، ڕۆژی
پێشمه‌ڕگه‌ی کۆمه‌ڵه ڕۆژی رێز گرتنه له هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که
له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری و سوسیالیزمدا، سه‌ربه‌رزانه سه‌ره‌رای
هه‌مو ئه‌و ته‌نگ وچه‌له‌مانه‌ی له سه‌ر ڕێگه‌یان بوو میژوویه‌کی پر
له شانازیان تومار کرد، ڕۆژی پیشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه ڕۆژی ڕێز لینانه
بۆ هه‌مو ئه‌و دایک و باوک وخوشک و برایانه که روله‌کانیان وخوشک و
براکانیان له ریزی هیزی پیشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا وله جه‌ریانی
خه‌باتی شورشگیرانه‌ی گه‌لی کوردستاندا گیانیان به‌خت کرد، هیزی
پیشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له ماوه‌ی سی ده‌یه له خه‌باتی پر له شانازی
خوی‌دا گه‌لیک ده‌سکه‌وتی مه‌زن وگه‌وره‌ی له بو کاروانی به‌ر پیشی
ریگه‌ی ئازادی ویه‌کسانی ورزگاری کومه‌لانی خه‌لکی کوردوستان پیشکیش
کردووه، که ده‌توانی هه‌وینی موژده به‌خشی کومه‌لگایه‌کی شیاوی
مروڤی ئه‌مروو بی، هه‌ر ئیستیش ئالای سوری ئامانجه به‌رزه‌کانی
کۆمه‌ڵه له سه‌ر ده‌ستی پیشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی وه‌کو هه‌میشه
له شه‌کانه‌وه‌دایه، له کومه‌لگایه‌ک دا که هه‌مو ده‌نگه‌کی
به‌ره‌و ئازادی کپ ده‌کری، له کومه‌لگایه‌کدا که هه‌ر چه‌شنه
ره‌خنه‌یه‌ک له ده‌سهه‌لاتداران به زیندان و ئه‌شکنجه و ئیعدام
جواب وه‌رده‌گریته‌وه، له کومه‌لگایه‌کدا که نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌و
کومه‌له به‌ندکراون و له ژیر چارشیوی وبه که‌لپچه‌ی کو‌لتوور و
مه‌زهه‌ب ده‌ست و قاچیان به‌ستراوه، پیشمه‌رگه کومه‌له ده‌نگی
ئازادیه و ده‌نگی ره‌خنه‌یه و کلیلی که‌لپچه‌کانه،
30
سال له ئه‌وه پیش یه‌کیک له کاده‌ره ناسراوه‌کانی کومه‌له کاک
سه‌عیدی موعه‌ینی (کاک خانه) له ماموریه‌تیکی ته‌شکیلاتی له باشووری
کوردوستان له شه‌ر له گه‌ل دوژمنانی گه‌لی کوردا گیانی له ده‌ست‌دا،
ئه‌و سیما خوراگره‌ی ناو زیندانه‌کانی ساواک وه‌ک یه‌که‌مین
پیشمه‌رگه‌ی کومه‌له گیانی به‌خت کرد و به‌و جوره بوو به
سه‌رقافله‌ی ئه‌و کاروانه دوور و دریژه له شه‌هیدانی سورخه‌لاتی
گه‌له‌که‌مان، کومه‌له شانازی ئه‌وشی هه‌یه که یه‌کیک له رابه‌رانی
هه‌لکه‌وتوی سیاسی و یه‌کیک له دامه‌زرینه‌رانی کومه‌له له مه‌یدانی
خه‌باتی پیشمه‌رگانه‌دا وله سه‌نگری به‌رگری له ئازادی له به‌رابه‌ر
هیزی کونه په‌ره‌ستی کوماری ئیسلامی‌دا گیانی به‌خت کرد. کاک فوئادی
مه‌زن که زورترین کاریگه‌ری سیاسی له سه‌ر نه‌سلی کومه‌له به‌جی
هیشتووه چه‌کوارائاسایانه له شه‌ریکی نابه‌رابه‌ردا که چه‌ندین
هیلی کوپتیر دوژمن تیدا به‌شدار بوو گیانی به‌خت کرد و له ئه‌و
مه‌یدانه‌شدا وه‌کو بواره‌کانی دیکه‌ی خه‌باتی سیاسی و کومه‌لایه‌تی بو
به ئوستوره وسه‌رمه‌شق بو ریبازی کومه‌له، هه‌مو ئه‌وانه وگه‌لیک
حیماسه وداستانی باوه‌ر نه‌کراو به پانایی هه‌مو کوردوستانی
ڕۆژهه‌لات میژویه‌کی زیندووه که له ماوه‌ی
30
سالدا هیزی پیشمه‌رگه‌ی کومه‌له کردوته پال وپشتی کومه‌لانی خه‌لکی
به‌شمه‌ینه‌تی کوردوستان بو دریژه‌دان به خه‌بات وتیکوشانی سیاسی و
کومه‌لایه‌تی، هه‌ر بویه جیگه‌ی خویه‌تی ئیحترام و پیزانینی ئه‌مه‌ک
ناسانه له سه‌ر گلکوی هه‌مو شه‌هیدانی خه‌لکی کوردوستان به گشتی و
به تایبه‌ت شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی کومه‌له دابنین.
19062008
|