دووهفته‌نامه‌یه‌کی
سیاسی گشتییه - کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
به یادی زه‌هرا(زارا) دانشفه‌رفه‌زلی تێكۆشه‌ری ماندوویی نه‌ناس
بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ره‌واكانی خه‌ڵك، لێواولێوه له گیانبازی‌و فیداكاری نه‌سڵێك له شۆڕشگێڕان كه له‌و په‌ڕی جه‌ساره‌ت‌و له‌خۆبردوویی به‌رنگاری دوژمنانی خه‌ڵكی ئێران‌و به تایبه‌ت نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران بوونه‌وه. له‌م نێوه‌دا كۆمه‌ڵه یه‌كێك له‌و حیزبانه بوو كه له‌گوڕه‌پانی خه‌باتی گه‌لی كورددا ده‌ورێكی به‌رچاوی بووه‌و هه‌یه. كۆمه‌ڵه نه ته‌نیا بۆ مسۆگه‌ر كردنی مافی گه‌لی كورد، به‌ڵكوو بۆ ده‌ست پێڕاگه‌یشتنی كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشان به مافی خۆیان‌و هه‌روه‌ها یه‌كه‌م حیزبی ئاڵا هه‌ڵگری خه‌باتی ژنان له‌كوردستان بوو. بێ گومان مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری كۆمه‌ڵه پڕه له گیانبازی‌و فیداكاری ژنانێكی شۆڕشگێڕ كه بۆ گه‌یشتن به مافه ئینسانیه‌كانیان خه‌باتیان كردووه‌و له‌م رێگایه‌دا كه‌سانێكی زۆر گیانیان له ده‌ست داوه. ئه‌مه هۆكارێكی گرینگ بوو بۆ ژنانی هه‌ڵسووڕاوی سیاسی له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانه‌وه كه خه‌باتی خۆیان به كۆمه‌ڵه‌وه گرێ بده‌ن. یه‌كێك له‌م كه‌سانه "زارا دانشوه‌رفه‌زلی" بوو. زارا ساڵی 1334 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی شاری تاران چاوی به ژین پشكووت. ساڵی 1352ی هه‌تاوی له له زانكۆی ئه‌ده‌بیاتی تاران‌و له بواری ده‌روونناسیدا درێژه‌ی به خوێندن دا. له‌م ساڵانه‌دا له بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له دژی رژیمی شا چالاكانه به‌شداری ده‌كرد. له ساڵه‌كانی 56_57 هاوكات له گه‌ڵ ره‌خنه گرتن له مشی چریكی، خه‌باتی خۆی به هه‌ڵسووڕاوانی دامه‌زرێنه‌ری "خوێندكارانی شۆڕشگێڕ" گرێدا. له ساڵی 58بوو به لایه‌نگری رێكخراوی په‌یكار‌و ره‌زبه‌ری ساڵی 58 به ره‌خنه گرتن له روانگه‌ی ئه‌م رێكخراوه‌یه له گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه له هاوبیرانی خۆی گرووپی مه‌حه‌لی "ئارمانی زه‌حمه‌تكێشان"یان له خۆراسان دامه‌زراند كه دواتر هه‌موویان خه‌باتی خۆیانیان به كۆمه‌ڵه‌وه گرێدا‌و زارا دانشفه‌ر له به‌هاری ساڵی 59 وه‌كوو ئه‌ندام وه‌رگیرا. زارا داشفه‌رفه‌زلی له 19ی رێبه‌ندانی ساڵی 60 له‌كاتێك دا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌و ئه‌سنادی ته‌شكیلاتی پێ بوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستگیر كرا. به‌ڵام ئه‌شكه‌نجه‌ی دڕندانه‌ی به‌كرێگیراوانی رژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو نه‌یتوانی وره‌ی قایم‌و پۆڵاینی زارا تێك بشكێنێ‌و سه‌ربه‌رزانه هه‌موو نهێنیه‌كانی ته‌شكیلاتی پاراست. كاتێك به‌كرێگیراوانی رژیم نه‌یانتوانی وره‌ی به‌رز‌و پۆڵاینی زارا بروخێنن، ئه‌ویان به ئیعدام مه‌حكووم كرد‌و به‌م جۆره زارا 26ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1361ی هه‌تاوی‌و پاش 4 مانگ مقاومه‌ت‌و ئه‌شكه‌نجه له زیندانی ئێوین گولله باران كرا. زارا داشفه‌رفه‌زلی به راوه‌ستاوی خۆی هه‌تا دوایین ساته‌كانی ژیانی‌و به وره‌ی به‌رز‌و پۆڵایین لاپه‌ڕه‌یه‌كی پڕ له‌شانازی له‌خه‌باتی ژنانی ئێران‌و كوردستان تۆمار كرد. یادی به‌رزه‌و رێگای هه‌تاگه‌یشتن به ئامانجه به‌رزه‌كانی هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
|
|||||||