دووهفته‌نامه‌یه‌کی
سیاسی گشتییه - کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
چه‌ند هۆكاری دیارده‌ی خۆكوژی ژنان
شلێر جه‌لالی خۆكوژی یه‌كێك له‌ودیارده و گرفته كۆمه‌لاَیه‌تیانه‌یه كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، سه‌ره‌ڕای چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی پێوه‌ندییه جیهانییه‌كان وچوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وشیاری چین وتوێژه جۆربه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگاكان له هه‌مووبواره‌كاندا، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتاكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو وسه‌رسوڕهێنه‌ر له‌په‌ره‌سه‌ندن دایه و به‌رده‌وام وبه شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بۆته جێگه‌ی باس وخواسی زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌كان‌و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كانی كوردستان. دیاره خۆكوژی دیارده‌یه‌كی نۆی و تایبه‌ت به كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراو نییه، به‌لاَم هۆكاره‌كانی ده‌كرێ تازه بن و رێژه‌كه‌شی له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه جیاوازه. سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌یه‌و هه‌روه‌ها هاندان وپاڵنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی بۆ په‌نا بردنه به‌ر ئه‌مجۆره له خۆكوژی له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانی ئێران و به تایبه‌ت له لایه‌ن ژنانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار كه ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵ ده‌دات به كورتی ئاوڕێكیان لێبداته‌وه.
توندوتیژی خانه‌واده به‌شێكی هه‌ره زۆری ئه‌م دیارده هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناله‌بار بوونی بارودۆخی ژنان له‌ناوماڵ‌و ئه‌و توندوتیژیانه وا له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانه‌وه دژ به ئه‌وان ئه‌نجام ده‌درێت. توندوتیژی خانه‌واده یه‌كێك له‌و فاكته‌ره سه‌ره‌كییانه‌یه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژنان و كچان ناچار بكات كه ده‌ست بده‌نه خۆكوژی. دیاره توندوتیژی خۆی چه‌ندین لایه‌نی هه‌یه و ته‌نیا مه‌به‌ست له‌توند وتیژی جه‌سته‌یی نییه. لێدان و سه‌ركۆنه‌كردن‌و مراندنی ئاوات و ئاره‌زووكانی كچان و سووكایه‌تی پێكردن به شێوه‌ی جۆاروجۆر ده‌چێته خانه‌ی توندوتیژییه‌وه كه نه‌ته‌نیا زۆرجار ده‌بێته هۆی زامدار كردنی لایه‌نی جه‌سته‌یی ژنان به‌ڵكو زۆرجاریش كارتێكردنی زۆر خراپ له‌سه‌ر ده‌روونی ژنان جێده‌هێڵێ. ئه‌مه‌ش به‌ره‌به‌ره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنان هیچ هیوایه‌كیان به‌ژیانی دواڕۆژ و درێژه‌دان به‌م شێوه ژیانه نه‌مێنێ. زۆرجار له راگه‌یه‌نه گشتییه‌كاندا ده‌خوێنینه‌وه كه به هۆی توند وتیژی ولێدان‌و قسه‌ی ناشیرین وسووكایه‌تی پێكردنی باوك، برا یان هاوسه‌ر، كچێك یان ژنێك ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی. چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاماری خۆكوژی له‌و بواره‌دا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه زۆرجار توندوتیژییه‌كان(به‌هه‌مووشێوه‌كانییه‌وه) و هه‌روه‌ها بێ سه‌روبه‌ری كۆمه‌ڵگاو سه‌رلێشێواویی‌وهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شیرازه‌ی خانه‌واده، هێنده ناحه‌زو دوور له باوه‌ڕكردنن كه كچانی بێ‌تاوان توانایی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵی نییه و ناچارن بۆ ده‌رباز بوون له‌م دۆخه پڕ له ترسه كه لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یانه‌وه به سه‌ریان دا سه‌پاوه ده‌ست بده‌نه خۆكوژی. ئه‌م شێوه رفتاره ناپه‌سه‌نده ژنان ده‌خاته هه‌لومه‌رجێكه‌و كه به بێ گوێدان به ئێش و ئازاری ئه‌و شێوه خۆكوژییانه و له ناوچوونی ژیان و له ده‌ستدانی گیانی شیرینیان به‌ته‌نیا هۆكارێك بزانن بۆ رزگاربوون له‌و دۆزه‌خه‌ی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه بۆیان سازكراوه. توندتیژی نواندن نه‌ته‌نیا راسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی شڵه‌ژاندنی باریی ده‌روونی به‌ڵام له هه‌مان كاتدا وه‌ك كاره‌سات وناخۆشییه‌كانی دیكه كۆمه‌ڵێك گیر و گرفتی كوشه‌نده و مه‌ترسیدار جێ ده‌هێڵت كه به‌رده‌ام بوونیان كاریگه‌ری زۆر خراپی له سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌گشتی وله‌سه‌ر ژنان به‌تایبه‌ت ده‌بێت.
كولتوور كولتوور له هه‌ر وڵاتێكدا وه‌ك داب‌و نه‌ریتێكی مێژوویی كه له لایه‌ن تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ‌و رۆژانه و به‌رده‌وام به‌رێوه‌ده‌چێ. ئاشكرایه ئه‌و كولتووره‌ی له وڵاتی ئێمه‌دا مسۆگه‌ره‌و خه‌ڵكانێكی زۆریش ره‌چاویی ده‌كه‌ن بۆ به‌رێوه بردنی كاروباری رۆژانه‌یان كولتووری كۆن‌و دواكه‌وتووی پیاوسالارییه . بوونی پاشماوه‌ی فه‌رهه‌نگێكی كۆن وداكه‌وتووی پیاو مه‌زنانه وباوكسالارانه‌ی كه به درێژایی مێژوو بێ ئه‌وه گۆڕانێكی ئه‌وتۆی تێدا كرابێ له لایه‌ن زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كان له كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێ. له پاڵ ئه‌وه‌ش دا بوونی كۆمه‌ڵێك بیر‌و بۆچوونی وشك و به‌رته‌سك له‌زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كان خۆی له‌مپه‌رێكی گرنگه له به‌رده‌م ژنان و هه‌روه‌ها درێژه پێدانی رێگه خۆشكه‌ره بۆسه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی خۆكوژی. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی روونه‌و هه‌موو كه‌س به‌باشی هه‌ست به‌شتی له‌م چه‌شنه ده‌كات و زۆربه‌ی ئه‌م كولتوورانه كه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت كردن له گه‌ڵ ژنان دا هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاوێته‌ی بیریكی وشكی سه‌ده‌ناوه‌ڕاستی و ئائینییه. لێره‌دا زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كان به هێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵیك فاكتی ئائینی به‌ر به‌هه‌موو ئازادی و خۆشییه‌كی كچان وژنان ده‌گه‌ڕن. ده‌توانم به‌كورتی بڵێم ئائینیش ده‌ورێكی گرنگی هه‌یه و یه‌كێك له‌و پاڵنه‌رانه‌یه كه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ژنان‌و ناچاریان ده‌كات بۆ ده‌ستبردن بۆ ئه‌م كرده‌وه‌یه. كولتوری ئاوێته به ئائینێكی وشك‌و چه‌قبه‌ستوو هه‌ڕه‌شه له بوونی ژنان ده‌كا وجیا له‌كاری ناوماڵ وئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ هیچ شتێكی دیكه‌ی بۆ به‌ره‌سمیه‌ت ناناسێَ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنان هه‌ست به ئازار‌و ژانێكی قورس بكه‌ن‌و له ده‌روونه‌وه به ته‌واویه‌تی داڕووخێن و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی رێگایه‌ك بن بۆ رزگار بوونیان. كۆمه‌ڵێك یاسای كۆنی بنه‌ماڵه‌یی كه راسته‌وخۆ له لایه‌ن گه‌وره پیاوانی ماڵه‌وه ده‌رده‌چێ ده‌بێ به حوكم به سه‌ر ژنان وكچان دا ولادان له‌و باوه‌ڕه وشك و بێ بنه‌مایانه ژنان و كچان تووشی كێشه وگرفت ده‌كات. بۆ نموونه: رێز گرتنی زیاتر له كوڕانی ماڵه‌كه له لایه‌ن پیاوانه‌وه و به سووك سه‌یركردنی كچان به‌ره‌به‌ره و له درێژماوه دا كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ داده‌نێ له‌سه‌ر ده‌روونی ژنان وكچان و زۆر جاریش درێژه پێدانی ئه‌وشێوه ره‌فتاره ئاكامی ناخۆشی لێده‌كه‌وێته‌وه. بوونی كولتوری له‌وچه‌شنه كۆمه‌ڵێك شتی دیكه‌ی دژه ژنیش له‌گه‌ڵ خۆی دێنێته ئاراوه. وه‌ك: به‌ربه‌ست دانان له‌به‌رده‌م خۆشه‌ویستی كچان، له‌مپه‌ر خستنه سه‌رڕیی كچان بۆ خوێندن و ته‌نات زۆرجار چوونه ده‌روه‌یان له‌ماڵ و هه‌روه‌ها فه‌رق وجیاوازی دانیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه. كه‌ڵه‌كه بوونی ئه‌م شێوه ره‌فتاره له‌گه‌ڵ ژناندا ده‌بێته درووست بوونی خه‌مۆكییه‌كی قووڵ له نێو ژناندا كه ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له هانده‌ره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی خۆكوژی ژنان. دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌م شێوه ره‌فتاره و گه‌ڕانی به‌رده‌وام له‌ده‌ور بازنه‌ی به‌رته‌سكی كولتووری كۆن و دواكه‌وتوو و هه‌وڵ نه دان بۆ سڕینه‌وه‌ی، به‌رده‌وام ده‌بێته رێگر له به‌رده‌م گه‌شه‌و هه‌ڵدانی ژنان و خۆ ده‌رخستنیان له زۆربه‌ی بواره‌كاندا. ژنان له‌كوردستان به‌رده‌وام بوونه‌ته قوربانی شه‌ڕ وداب ونه‌ریتی كۆن وفه‌رهه‌نگی باوك سالاری و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه به‌رده‌وام هه‌ڵگری ئازارێكی قورس‌و كوشه‌نده‌ن كه هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیان لێده‌كات. ئائین و رێساكانی بوونه‌ته به‌شێكی به‌رفراوانن له‌كولتوری كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌ر به‌و بۆنه‌وه خۆ به‌ستنه‌وه‌ی زیاتری كۆمه‌ڵگای كوردی به داب ونه‌ریت كۆن و دواكه‌وتوو و بایه‌خ دانی زیاتر به‌و نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی وا له سه‌ر بناغه‌ی ئائیین ورێنماییه‌كانی دامه‌زراوه ده‌بێته هۆی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی مه‌ترسیدار له سه‌ر ژنان و كچانی كۆمه‌ڵگای كوردستان.
كۆماری ئیسلامی هۆكارێكی سه‌ره‌كی دیكه و پارێزه‌ری هۆكاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م دیارده‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و فه‌رهه‌نگه دواكه‌وتووه‌ی كۆماری ئیسلامی وهه‌روه‌ها گرتنه به‌ری سیاسه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستانه و ره‌چاوكردنی زه‌بروزه‌نگ وله‌مپه‌ر خستنه سه‌ررێی گه‌شه‌ی كچان وجیاوازی دانانیان له‌گه‌ڵ كوڕانه له لایه‌ن رژیمی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران. رژیم زۆرجار به بیانووی پێشێل كردنی شه‌رعی ئیسلام ژنانی له‌زۆربه‌ی مافه‌كانیان و هه‌روه‌ها له‌خۆشی وشادی بێبه‌ش كردووه وهه‌ر بۆیه ئێستا ئه‌م دیارده‌یه به‌شێوه‌یه‌ك بووه‌ته هۆی درووست بوونی خه‌مۆكی و بێ هیوایی له نێو زۆربه‌ی كچان‌و ژنانداو ئه‌مه‌ش خۆی هانده‌رێكه بۆ پاڵپێوه‌نانی ژنان به‌ره‌و خۆكوژی. رژیمی ئیسلامی ئێران له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه زۆرینه‌ی چین وتوێژه‌كانی وڵاتانی جیهان به‌تایبه‌ت ژنان به‌ره‌و پێشكه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێن سیاسه‌تی دژه ژنی گرتۆته پێش‌و به‌شێوه‌یك كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌وپه‌سه‌ند كراوی گه‌نده‌ڵی هێناوه‌ته ئاراوه كه به‌رده‌وام سیاسه‌تی دژه مرۆیی خۆی كه وه‌ك یه‌كێك له وڵاتانی پێشێل كه‌ری مافی مرۆڤ ناسراوه دووپات ده‌كاته‌وه، بوونی به‌رنامه‌ی گونجاو و په‌روه‌رده ورێنمایی درووست وهه‌روه‌ها هه‌وڵ دان بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و كولتووره دژه ژنه خۆی له خۆی دا ده‌بیته هۆی ئه‌وه‌ی ژنان هه‌ستی باوه‌ڕبه‌خۆبوونیان تێدا به‌رجه‌سته بێته‌وه‌و هه‌روه‌ها زیاتر هه‌ست به بوونی خۆیان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژنان كه‌متر به‌ره‌و خۆكوژی هه‌نگاو بنێن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه كه رژیمی ئێران هه‌ر له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیه‌وه راست به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه هه‌نگاویی هه‌ڵێناوه. هۆكارێكی دیكه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژنان به‌رده‌ام بكه‌ونه ژێر توند‌و تیژی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه وهه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگاشه‌وه، نه‌بوونی یاسایه‌ك وه‌ك پاڵپشت بۆ ئه‌م ژنانه‌یه، ژنان هه‌ركات تووشی كێشه و گرفتێك ده‌به‌ن شوێنێك شك نابه‌ن به ده‌ربڕینی ئازار‌و ژانه‌كانیان‌وله پاڵ ئه‌وشدا ژنان له ئێران دا به‌رده‌وام وه‌ك جنسی دووهه‌م سه‌یر ده‌كرێ و به‌نیوه‌ی پیاوێك حیسابی له‌سه‌رده‌كرێ و ئه‌مه‌ش زۆر به‌راشكاویی له یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران دا سه‌لمێندراوه. نه‌بوونی پاڵپشت و پشتیوانێك بۆ ئه‌و ژنه وكچانه وا توندتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌نوێنن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له ده‌ست ئه‌م ئازاره یان په‌نابه‌رن به خۆكوژی‌و یان رێگه‌ی شاره‌كانی دیكه بگرنه به‌ر كه ئاكامی ئه‌وه‌ش به پێی هه‌واڵی زۆربه‌ی راگه‌یه‌نه‌گشتییه‌كان هه‌ر خۆكوشتن و تێداچوونه. ژنانی ئێرانی به‌گشتی وبه‌تایبه‌ت كوردستان هه‌ر له‌كاتی هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامییه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربلاَو بوونه به‌قوربانی ئه‌ویاسا دژه ژن و نامرۆڤانه‌یه‌ی كه رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی ئێران له گه‌ڵ خۆی بۆی به‌دیاری هێنان یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه به شێوه‌ی راسته‌وخۆ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژنان هه‌یه و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هانیان ده‌دا به‌ره‌و خۆكوشت. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی ئیسلامی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون تاكوو به هه‌رشَێوه‌یه‌ك بۆیان بلوێ پاركه‌كان وته‌نانه‌ت پیاده‌ڕه‌ۆه‌كانی ژنان جیا بكه‌نه‌وه له پیاوان و ئه‌مه‌ش خۆی پیشانده‌ری فه‌رهه‌نگی كۆن و دژه‌ژنی كۆماری ئیسلامییه به نیسبه‌ت ژنان.
ئه‌نجام بوونی ئه‌و كۆمه‌ڵه گرفت وكێشانه‌ی وا له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا باسی لێوه‌كرا و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا بوونی هێندێك ته‌گه‌رو ئاسته‌نگ كه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی ده‌روونی وهه‌روه‌ها ئه‌و سیاسه‌ته دژه ژنانه‌ی وا له لایه‌ن رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه وه ره‌چاو كراوه به‌ته‌واوی چوارچێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وت و ره‌فتاری ژنان به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ به‌ره‌وه چوونی ژنان به‌ره‌و ئه‌م كرده‌ویه. |
|||||||