دووهفته‌نامه‌یه‌کی
سیاسی گشتییه - کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
رواڵه‌تی ژنانه‌ی هه‌ژاری و نه‌داری له‌جیهان
سه‌بری به‌همه‌نی له ده‌یه‌كانی رابردوو لێكۆلینه‌وه‌ی زۆر له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ژاری له كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كان كراوه و ئامار‌و راپۆرتی جیاواز راگه‌یه‌نراوه. خاڵی هاوبه‌شی زۆربه‌ی ئه‌و راپۆرتانه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری‌و ژیانی ژێر هێڵی هه‌ژاری له كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدایه. پسپۆرانی بواری ئابووری له سه‌ر هۆكاره گرینگه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ژاری جه‌خت ده‌كه‌ن‌و كۆمه‌ڵناسانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاری ده‌ستنیشان بكه‌ن. مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه له‌و ده‌ستنیشانكردنانه كه‌متر باسی كاریگه‌ری ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه له سه‌ر چین‌و توێژه جیاوازه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی زۆر جاران له بیر ده‌چێ مه‌سه‌له‌ی ژنان و ئه‌و قورسایه تاقه‌ت پروكێنه‌یه كه هه‌ژاری ده‌یخاته سه‌ر شانی ژنان. واته رواله‌تی ژنانه‌ی هه‌ژاری باسێكی هه‌ره گرینگه له‌و لێكۆڵینه‌وانه كه كه‌متر جێگه‌و پێگه‌ی خۆی له‌م ناوه‌دا پێده‌درێ. رێژه‌ی ژنانه‌ی هه‌ژار له پیاوان زیاتره، كاریگه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و هه‌ژارییه له سه‌ر ژنان زۆر زۆرتره. ئه‌و كاریگه‌رییه به تایبه‌تی كاتێك كه رێژه‌ی ژنانێكی كه سه‌رپه‌رشتی بنه‌ماله‌یان له ئه‌ستۆیه بنه‌ره‌تیتر ده‌بێته‌وه. له نۆسه‌د میلیۆن نه‌خوێنده‌واری جیهان دوو له سه‌ر یه‌كی ژنان پێكی دێنن. مردن به هۆی كاریگه‌ری هه‌ژاری له سه‌ر ئینسانه‌كان له نێو ژنان زۆرتره. واته له سالێكدا پێنچ سه‌د هه‌زار ژن به هۆی نه‌خۆشییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به سكپڕی گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن كه رێژه‌یه‌كی زۆر له‌وانه راسته‌وخۆ به هۆی هه‌ژاری رووده‌دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژنان زیاتر له سه‌دا چلی هێزی كاری وڵاتانی له حاڵی گه‌شه‌دا پێكدێنن، به‌ڵام حه‌قده‌ستیان هه‌ر به‌و رێژه‌یه واته چل له سه‌د له پیاوان كه‌متره. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شمان له به‌ر چاو بێت كه له كاتی قه‌یرانه‌كان‌و وه‌ڕێ كه‌وتنی شه‌پۆلی بێكاری ئه‌وه ژنانن كه ده‌بنه یه‌كه‌مین قوربانی بیكاری و كه‌مترین ئیمكان بۆ مانه‌وه له ناو بازاری كار ده‌خرێته ئیختیار ژنان.1 له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا سه‌ره‌ڕای به‌شداری به‌رچاوی ژنان له بازاری كار به بوونی جیاوازی زۆر له پله‌وپایه، ئه‌منییه‌تی شوێنی كار، حه‌قده‌ست‌و فیر كردن‌و بارهێنان به زه‌ره‌ری ژنان وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵاواردنی جنسی سیمای دیكه لایه‌نی ژنانه‌ی فه‌قیری و هه‌ژاری بۆ ئێمه ده‌رده‌خا. به پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی نێو نه‌ته‌ویی كار ILO رێژه‌ی به‌شداری ژنان له بازاری كار له به‌رزترین ئاستی خۆیدایه. له راپۆرتی سالی 2006ی ئه‌و رێكخراوه‌دا هاتووه كه له 9/2 میلیارد كرێكاری جیهان 2/1 میلیاردی ژنان پێكی دێنن. به‌و حاڵه‌شه‌وه هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی ئاماژه‌مان پێكرد زووتر ده‌كه‌ونه به‌ر شاڵاوی كه‌م كردنه‌وه‌ی هێزی كار و كاتی كار كردنیش حه‌قده‌ستی كه‌متریان پێده‌درێ. هه‌ر به پێی ئاماره‌كانی ILO رێژه‌ی بێكاری له نێو ژنان 6/6 و له پیاوان 1/6ه. به‌ڵام له ئێران و به پێی دوایین ئاماره‌كانی كۆماری ئیسلامی له سه‌دا 12ی ژنان له ئێران كار ده‌كه‌ن و رێژه‌ی بێكاری له ناویاندا په‌نجا ده‌رسه‌د زۆرتره له پیاوان. ئه‌و وه‌زعه كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له جێگه‌ی ژنان له كۆمه‌ڵگادا‌و ده‌بێته هۆی په‌ڕاوێز كه‌وتنی ژنان. ژنان ده‌بنه هێزی كاری خوێنده‌وار و هه‌رزان و له‌م ناوه‌دا ژنانی دێهات، كۆچه‌ر، به ساڵاچوو و یان كه‌مئه‌ندام بارۆدۆخی ژیانیان خراپتره و له لایه‌ن هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌وله‌تی و غه‌یره ده‌وله‌تی پشتگیری ناكرێن. له ئێران ژنانی سه‌رپه‌ره‌ستی بنه‌ماڵه له ته‌نیایی به‌رپرسایه‌تی گوزه‌رانی خانه‌واده، كه‌مته‌ر خه‌می ده‌وله‌ت زۆر جاران حازر به قه‌بولی هه‌موو كارێك له ناله‌بارترین هه‌ل‌ومه‌رجی مومكین ده‌بن. له حالێكدا رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ ژماره‌ی ژنانی سه‌رپه‌ره‌شتی خێزان ده‌چێته سه‌رێ به گشت ئه‌وانه‌ش له ئێران ژنان به‌شێوه‌ی یاسایی به سه‌رپه‌رشتی بنه‌ماله نازانن بۆیه‌ش هیچ ئامارێك له رێژه‌و دۆخی ژیانی ئه‌و ژنانه له به‌رده‌ستدا نیه. دیارده‌ی زیاد بوونی رێژه‌ی له‌شفرۆشی، هاتنه‌خواره‌وه‌ی ته‌مه‌نی له‌شفرۆشی یان هاوسه‌رگیری له ناو مچاندا په‌یوه‌ندی حاشاهه‌ڵنه‌گری هه‌یه به هه‌ژاری و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له سه‌ر ژنان. له جیهان 1/3 میلیارد نه‌فه‌ر به رۆژی كه‌متر له یه‌ك دۆلار ده‌ژین. له سه‌دا حه‌فتای ئه‌وانه ژنن. به پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ژنان وه‌ك نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا ته‌نیا یه‌ك له سه‌ر سێی هێزی كار پێكدێنن. یه‌ك له ده‌ی داهاتی ژنان هی ژنانه و له سه‌دا یه‌كی خاوه‌نداریه‌تی جیهان وه‌به‌ر ژنان ده‌كه‌وێ. ئه‌مه له‌گه‌ڵ ده‌یان دیارده‌ی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی رواڵه‌تی ژنانه‌ی هه‌ژاریمان نیشانده‌ده‌ن. به‌رژه‌وه‌ندی تاك و چینی ده‌سه‌ڵاتدار له دارشتنی سامانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ژیان وه‌ك به‌ستینی ئه‌سلی بوون‌و ژیانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بێعه‌داله‌تی له كۆمه‌ڵگادا به تایبه‌ت داوینی ژنان واته دایكان و ماموستایانی سالانی هه‌وه‌ڵی ژیانی ئێمه ده‌گرێته‌وه بویه‌ش ئه‌وه هه‌ر ده‌ردێك نیه تایبه‌ت به ژنان به‌ڵكو په‌یوه‌ندی هه‌یه به هه‌موو كومه‌ڵگای مروڤی ئیمڕۆ . بۆیه‌ش لێكۆڵینه‌وه له وه‌زعی ژنان هه‌ژار‌و ده‌رخستنی رواڵه‌تی ژنانه‌ی هه‌ژاری بۆ ده‌ركه‌وتنی رواله‌ته هه‌ره دزێوه‌كانی بێكاری و سیمای نامروڤانه‌ی ئه‌و دیارده‌یه، زۆر گرینگه‌و ده‌ورێكی گه‌وره ده‌بینێ له بردنه سه‌ری ئاستی ووشیاری جه‌ماوه‌رو به دوایدا هه‌ڵگرتنی هه‌نگاو بۆ نه‌هێشتنی یه‌كجاری ئه‌و خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تیانه.
1.نابرابریهای شغلی‌و سهم زنان در بازار كار(rassaa.com)
|
|||||||