|
دووهفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه - کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
خۆیندنه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران و هه‌ڵوێسته‌یه‌كی كورت هیوا سه‌لیمی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی‌و چێیه‌تی هاوبه‌ش‌و له‌هه‌مانكاتدا كۆمه‌ڵێك جیاوازییان به پێی ده‌ركه‌وته‌و جوغرافیای مرۆیی له خۆگرتووه‌و بزووتنه‌وه‌ی ژنانیش له ئێران به‌ده‌ر له‌م تیۆره نییه. ستراكتۆری كۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك دیاریكه‌ری شكڵ‌و شیۆه‌ی هه‌ڵسووڕانی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌و ئه‌م واتایه له‌سه‌ر چالاكی و هه‌ڵبژاردنی تاكتیك و شێوازه‌كانی كاركردن، كاریگه‌ری به‌رچاوداده‌نێت. بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران وه‌ك سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه فێمنیستییه‌كانی جیهان خۆی له‌كۆمه‌ڵێك داواكاری و خواست پێناسه‌ده‌كات‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌لێنی ره‌گه‌زی‌و له‌كۆتاییدا هه‌ڵپێچانی سیستمی پیاوسالار وه‌ك ئامانج و ئیستراتژی ئه‌م بزووتنه‌وه خوَی ده‌رده‌خات‌و له‌پێناو چه‌سپاندنی ئه‌م مافانه چالاكی ده‌كات. ئه‌گه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه‌و ژنان له‌زۆربه‌ی ده‌وره‌كانی مێژووی ئێران رۆڵێكی ئه‌كتیوو چالاكییان له‌پرۆسه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران گێڕاوه، به‌ڵام له‌دوای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك سیاسی(پاشایه‌تی و رژیمی ئیسلامی) ژنان خراونه‌ته په‌راوێزو داواكاریه‌كانییان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراو. بۆ وێنه له‌شۆڕشی گه‌ڵانی ئێران به‌دژی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ژنان ده‌ورێكی كارایان نوواندو به‌ڵام له‌دوای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئیسلامی سیاسی له‌ئێران ئه‌م به‌شه له كۆمه‌ڵگا به تووندترین شیۆه له‌گه‌ڵیان مامه‌ڵه‌كراو به‌شێك له وزه‌ی مادی و مرۆیی سیستمی نوێ چووه خانه‌ی سه‌ركووت و بڕه‌ودان به كولتووری پیاوسالار. بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌مڕۆكه‌ی ئێران یه‌كێك له‌چالاكترین‌و دێمۆكراتترین چه‌شنی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ناوخۆی ئێرانه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگییه‌كان، ناله‌باربوونی ده‌رفه‌ته سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ هێنانه ئارای باس و خواسته‌كان و زه‌خت و زۆری سیستم، له گه‌شه‌و په‌ره‌پێدانه‌و هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌ی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ژنان‌و پیاوان له‌ده‌وری بزووتنه‌وه‌و گشتگیركردنی ئه‌م بزاڤه هه‌ڵهاویشتووه. گه‌شه و هه‌ڵكشانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌مڕۆی ئێران چه‌ندین هۆكاری هه‌یه‌و ئه‌م هۆكارانه توانیویانه كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دینامیكتر به‌م بزووتنه‌وه‌یه بده‌ن و ده‌ورێكی باڵا له فراژینی(ته‌كامول) قۆناغی تێپه‌ڕین له تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نه‌ریتی به مۆدێڕن بگێڕن. ئه‌و هۆكارانه‌ی كه له بڕه‌ودان و شكڵ گرتنی وه‌ها بزووتنه‌وه‌یه‌ك ده‌وریان نواندووه بریتین له كۆچی به‌رچاو له‌گونده‌كانه‌وه بۆ شار و گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی شاره‌كان، ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا به زانیاری و پێوه‌ندی، به‌شداریكردنی زێده‌تری ژنان له كاروباری بازار و سه‌ربه‌خۆیی ئابووری، چوونه سه‌ره‌وه‌ی زیاتری ئاستی فێركاری و بارهێنان و سه‌رجه‌م ئاڵوگۆڕه به‌رچاوه ناوچه‌یی‌و جیهانییه‌كان. ئه‌و هۆكارانه‌و چه‌ندین هۆكاریتر توانیویانه كه بزووتنه‌وه‌ی ژنان له قۆناغ و پێگه‌یه‌كی له‌باری مێژوویی جێگیركه‌ن و تاكتیكی شیاو ده‌توانێ ئاینده‌یه‌كی روون بۆ ئه‌م بزاڤه سازدات. ناهاوسه‌نگی له نێوان داواكارییه‌كانی ژنان له‌گه‌ڵ ده‌رفه‌ته سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سیستم و كۆمه‌ڵگا، داواكاری و چاوه‌ڕوانی ژنان بۆ ترازان له‌چوارچێوه‌ی نه‌ریتی له‌خێزان و كۆمه‌ڵگا، چوونه سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی ته‌ڵاق‌و چه‌ندین ده‌ركه‌وته‌یتر ده‌ره‌نجامی ئه‌و گۆڕانانه له‌پێگه‌ی مێژوویی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ژنانه. یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران كه خه‌سڵه‌تێكی مۆدێرن و دیموكراتیك به‌م بزووتنه‌وه ده‌دات، پشتیوانیكردنه له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیتری ئێران و له‌وانه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، خوێندكاری، مامۆستایان، بزووتنه‌وی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێعدام، بزووتنه‌وه‌ی ژینگه پارێز‌و.....هتده. بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو روداوه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانی ئێران هه‌ڵۆێسته‌ی بووه‌و پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی به‌شه‌كانیتری كۆمه‌ڵگا كردووه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كیتری ئه‌م بزووتنه‌وه كه ئه‌توانێ وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی مۆدێڕن بۆ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌ستنیشانی بكه‌ین ، نه‌بوونی رابه‌ری و سانتراڵێكی رێبه‌ریكه‌ره. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه توانیویه‌تی كۆمه‌ڵێكی زۆر له ره‌وت و رێكخراوه‌كان له ناو بزووتنه‌وه جێ بكاته‌وه و له‌لایه‌كیشه‌وه توانای مانۆڕ و سه‌ركووتی نه‌یاران و سیستمی سیاسی كه‌متركردۆته‌وه. یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران رێكخستنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك به‌ناوی "كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا"یه كه تا هه‌نووكه به‌رده‌وامه‌و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ژنانی یه‌كسانی خوازی ئێران گه‌لێك پێشكه‌وتن و له‌هه‌مانكاتدا گه‌لێك زیان و قوربانیی بۆ چالاكانی ئه‌م بواره لێكه‌وتۆته‌وه. چالاكان و هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به ده‌ركردنی مانیفێستێك داواكاری خوێان بۆ لابردنی یاساكانی دژی ژن له یاسای بنچینه‌یی سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری به‌رزكرده‌وه‌و كه‌وتنه هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته توانی به‌شێكی به‌رچاو له ژنانی ئێران له ده‌وری یه‌ك كۆبكاته‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌م هه‌وڵه‌ی ژنان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به تووندی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له چالاكانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌كان كراون. ئه‌گه‌رچی رووخاندن و له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وه‌ك ئیستراتژی و ئامانجی ئه‌م بزووتنه‌وه نه‌ناسێندراوه‌و ناشتوانێ بناسێندرێت، به‌ڵام هه‌ڵسووكه‌وت و هه‌ڵۆێستی ده‌زگاكانی رژیمی ئیسلامی ئه‌م راستییه ئاشكراده‌كات كه ده‌رفه‌تی ریفۆرم و چاكسازی له‌ناو سیستمی سیاسی ئێران زۆر لاواز‌و بگره نامومكینه. ئه‌م شیۆازه هه‌ڵسووكه‌وته‌ی رژیمی ئیسلامی له‌گه‌ڵ چالاكان و هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه لایه‌نێكیتریش هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بزووتنه‌وه ئه‌گه‌رچی وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی پێناسه‌كردووه به‌ڵام كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی سیاسیشی له‌خۆی گرتووه. سیاسی له‌و روه‌وه كه ئیدئۆلۆژی ده‌سه‌ڵاتی له‌هه‌مبه‌ر پرسی ژنان خستۆته ژێرپرسیارو خوازیاری لابردنی ئه‌و یاسانه‌یه. له وڵاتێكی وه‌ك ئێران كه ژنان له سه‌رتایترین مافه‌كانیان بێبه‌شكراون و هێشتاكه‌ش زۆربه‌ی ژنان له چێیه‌تی‌و چه‌شنی مافه‌كانیان ئاگادارنین و له‌هه‌مانكاتیشدا به‌هایه‌كی گرینگی وه‌ك مافی یه‌كسان و مافه‌كانی تاك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و یاساكانییه‌وه به فه‌رمی نه‌ناسراوه، چاوه‌ڕوانی له‌راده‌به‌ده‌رو رادیكاڵ له‌م بزووتنه‌وه واتایه‌كی یۆتۆپییانه‌یه. بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران و له سه‌روی هه‌موویانه‌وه "كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا" داواكارییه‌كانی له خانه‌ی سه‌ره‌تایترین مافه‌كان، واته یه‌كسانی له یاساده‌گرسێته‌وه و هه‌رچه‌ند ئه‌مه ئیستراتژی واقعی ئه‌م بزووتنه‌وه نییه، به‌ڵام له نه‌وعی خۆی هه‌ڵگری چه‌شنێك رادیكالیزمه‌و پیۆیسته له لایه‌ن هه‌موو بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانیتری ئێرانه‌وه پشتیوانی لێبكرێت. ئالێره‌دایه كه بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئێران شێوه‌یه‌كی لۆكاڵ به خۆیانه‌وه ده‌گرن و بزووتنه‌وه‌ی ژنانیش له پرۆسسی فراژینی بزووتنه‌وه‌یی به باشی ئه‌م خاڵه‌ی ره‌چاوكردووه. ترس له‌برینتربوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژنان و ترس له نزیكبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كان و كۆتاییهێنان به پرژوبڵاوی بزووتنه‌وه‌كان، رژیمی ئیسلامی خستۆته جوڵه‌و له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوه‌وه به شیۆه‌یه‌كی هه‌وسارپساو كه‌وتوونه‌ته ئه‌زیه‌ت و ئازاری ئه‌ندامانی چالاكی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه. پشتیوانیكردنی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیتری ئێران له بزووتنه‌وه‌ی ژنان باشترین گه‌ره‌نتی بۆ ده‌سكه‌وتی زێده‌تری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، چوونكا پرژوبڵاوی بزووتنه‌وكان له ده‌رفه‌ته‌كانی كاریگه‌ری له سه‌ر یه‌كترو به‌هێزكردنی یه‌كتر كه‌مده‌كاته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌ش ده‌رفه‌ته‌كانی خه‌ساری زیاتر له لایه‌ن ده‌زگای سه‌ركووت زیاترده‌كات. پیۆه‌ندی نێوان ئه‌م بزووتنه‌وانه‌و یارمه‌تیدانی یه‌كتر ده‌توانێ ئاینده‌یه‌كی كارا بۆ بزاڤه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر ره‌وتی دێمۆكراسیخوازی له ئێران دا‌نێت. |
|||||||