|
دووهفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه - کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
كۆماری ئیسلامی دۆخی ناوخۆیی له‌ژنان ته‌نگتر ده‌كاته‌وه
شلێرجه‌لالی دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كه رۆژانه راده‌ی سه‌ركوت‌و له‌به‌ند كردن‌وله‌هه‌مانكاتدا گوشاری زیاتر بۆ سه‌ر خوێندكارانی ئێرانی له‌ئاستی زانكۆكاندا ده‌بینین‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌و به پێی هه‌واڵه‌كان هه‌رچی كۆماری ئیسلامی له‌ئاستی ده‌ره‌كیدا تووشی كێشه‌ی زیاتر ده‌بێته‌وه، رووبه‌ڕووی چوونه سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی سه‌ركوت‌و بردنه سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی ئیعدام‌و هه‌روه‌ها گوشاری زیاتربۆ سه‌ر مامۆستایان‌و زۆربه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤین له‌ئاستی ئێران‌دا. له‌هه‌مانكاتداو له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و سه‌ركوت‌وگوشارانه كۆماری ئیسلامی ده‌ورێكی نوێی له گوشار بۆ سه‌ر چالاكانی ژنان له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردودا ده‌ستی پێكردووه به‌جۆرێك بۆته هۆی نیگه‌رانی به‌شێكی زۆر له چالاكانی بواری ژنان‌و باقی رێكخراوه‌و چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ئاستی ئێران‌دا. له‌تازه‌ترین كرده‌وه‌و هه‌ڵویستی دادگای شۆڕشی تاران‌و به‌پێی هه‌واڵی ئیدوارنیوز "مریه‌م حسێن خواه" رۆژنامه‌نووس‌و چالاكی بزووتنه‌وه‌ی ژنان‌و ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا رۆژی شه‌ممه 26ی خه‌زه‌ڵوه‌ر پاش بانگهێشتی له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی تارانه‌وه به‌تاوانی به‌لاڕێدابردنی بیروڕای گشتی‌و پڕوپاگه‌نده دژی رژیم‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت‌و هه‌واڵی نایاسایی له‌رێگه‌ی سایتی زنستان‌و (تغییر برای برابری) حوكمی زیندانی بۆده‌رچوو. ئه‌م حوكمه پاش رۆشتنی ناوبراو له‌رۆژی 27ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ دادگای شۆڕشی تاران ده‌ست به‌جێ جێ به‌جێ كرا‌و هه‌ر له‌وێوه ناوبراویان ره‌وانه‌ی زیندانی ئیڤین كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و به پێی هه‌واڵه‌كان دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران یه‌كێك له‌چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی به‌ناوی" دڵ‌ئارام عه‌لی" به‌تاوانی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی ژنان له رێكه‌وتی 22ی جۆزه‌ردانی 85 به 30 مانگ زیندانی‌و 10 زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكوم كردووه. له‌درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه ئه‌م حوكمه له كاتێكدا به‌م چه‌شنه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه‌ناوبراو له‌و كوبوونه‌وه ئاشتیخوازانه‌دا ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و له‌ئاكامی ئه‌و توندوتیژییه‌دا ده‌ستێكی ده‌شكێ. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه"دڵ‌ئارام عه‌لی" ساڵی پار هاوكات له‌گه‌ڵ 70 كه‌س له‌چالاكانی ژنان له‌كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به دژی یاسای هه‌ڵاواردن له‌شاری تاران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستگیرو ره‌وانه‌ی زیندان كرابوو. پێویسته بوترێ پاش ناڕه‌زایه‌تیه‌كی زۆری ئه‌م حوكمه له‌لایه‌ن نیهادو كه‌سایه‌تی‌و رێكخراوه مرۆڤپارێزه‌كانی ناوخۆیی‌وده‌ره‌كی بۆ جارێكی دیكه ئه‌م حوكمه به‌شێوه‌ی كاتی‌و بۆ پێداچوونه‌وه‌ی دیكه راگیراوه. هه‌ر له‌درێژه‌ی گرتنی چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا وئه‌مجاره له شاری سنه‌ی پارێزگای كوردستان، به پێی هه‌واڵێك كه ئاژانسی هه‌واڵنێری دیده‌وانی مافی مرۆڤ له‌رێكه‌وتی 11ی خه‌زڵوه‌ر بڵاوی كردۆته‌وه، چالاكێكی فه‌رهه‌نگی به‌ناوی "نیشتمان ئه‌حمه‌دی" خه‌ڵكی شاری سنه رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی8ی خه‌زه‌ڵوه‌رو له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵی یه‌كێك له‌هاوڕێیه‌كانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستگیر كراوه. ناوبرا لیسانسی ئه‌ده‌بیاتی هه‌یه‌و تا ئێستاكه هیچ هه‌واڵێك له‌هۆكاری گرتنی له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانه‌وه به خێزانی رانه‌گه‌یه‌ندراوه. ئه‌مجاره‌ش‌و دیسانه‌وه هه‌ر له‌شاری سنه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای كوردستان هێزه‌كانی رژیم رۆژی 13ی خه‌زڵوه‌ر چالاكێكی مافی ژنانی كوردستان‌و یه‌كێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیون ئیمزا به‌ناوی"هانا عه‌بدی" ده‌ستگیرو ره‌وانه‌ی زیندان ده‌كه‌ن. به‌پێی سایتی"تغییر برای برابری" ناوبراو هاوڕێ‌و د‌وستی نزیكی "رووناك سه‌فارزاده‌ی" له‌به‌ندكراوه‌و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی"ئازه‌ر مێهری كوردستانه". به‌گوێره‌ی وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو 7 كه‌س له‌هێزه‌كانی رژیم له‌كاتێكدا كه هانا له‌ماڵی باوه‌گه‌وره‌ی ده‌بێت هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ری‌و له‌وێوه به‌ره‌و زیندانی راپێچی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه‌پاش گرتنی ناوبراو هێزه‌كانی رژیم سه‌ردانی ماڵی هانا ده‌كه‌ن‌وپاش پشكنینی ماڵی ناوبراو كه‌یسی كامپیوتێرو چه‌ند ده‌فته‌ری شه‌خسی ناوبراو له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن. له لایه‌كی دیكه‌و هه‌ر له پێوه‌ند به‌زه‌خت‌وگوشار بۆسه‌رچالاكانی ژنان‌و ئه‌مجاره‌یان له‌شاری سه‌قزو به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، دادگای شۆڕشی ئه‌م شاره حوكمی 5 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر"چنوور فه‌تحی" نووسه‌رو وه‌رگێڕی سه‌قزی سه‌پاندووه. به‌گوێری حوكمی دادگا ناوبراو له هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌كی بواری راگه‌یاندن‌و پێوه‌ندی گرتن به‌ته‌له‌فۆن‌و ئێنتێرنێت به‌مه‌به‌ستی وت‌ووێژكردن قه‌ده‌غه‌كراوه. له‌درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه تاوانی ناوبراو كرده‌وه دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌حیزبه‌كوردییه‌كان بووه. پێویسته‌بوترێ كه ژنانی كورد زیاتر له‌هه‌ركاتێك ئێستاكه ئاڵای خه‌بات‌و به‌ره‌نگارییان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌ڵگرتووه‌وه‌و بوێرانه‌و بێ هیچ ترس‌و نیگه‌رانییه‌ك شێلگیرانه رێگه‌و له‌مپه‌ره سه‌خته‌كانی سه‌ر رێگه‌یان بۆ گه‌یشتن به ئاواته واقیعی‌و ره‌واكانیان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن. له‌م بزووتنه‌وه‌شدا ده‌توانین ئاماژه به‌ژنانی كورد بكه‌ین كه سه‌ره‌ڕای كه‌شی پڕ له‌ترس‌و له‌هه‌مانكاتدا كولتوری ناشیاویی كۆماری ئیسلامی بێ‌وچان مه‌شغه‌ڵی خه‌باتیان به‌دژی هه‌ر چه‌شنه بێمافییه‌ك گه‌شاوه راگرتووه. ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك بۆته هۆی توڕه‌یی‌و رقاویی بوونی هه‌رچی زیاتری گه‌وره‌به‌رپرسانی فه‌نده‌مێنتاڵ‌و دواكه‌وتووی كۆماری ئیسلامی به‌چه‌شنێك كه بۆ دامركاندنه‌وه‌ی حه‌زه قێزه‌ونه‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته گرتنی بێبه‌زه‌ییانه‌ی ژنانی نه‌سره‌وتوو و تینوی ئازادی‌و به‌رابه‌ری. |
|||||||