|
دووهفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه - کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
به یادی شۆڕشگێڕی ماندوویی نه‌ناس هاوڕێی ئامینه حوسێنی
به چاو خشاندنێك به سه‌ر مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌ی كوردستان، خه‌باتكارانێكی كه‌م وێنه‌مان به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه بۆ گه‌یشتن به ئازادی و مسۆگه‌ر بوونی مافی خه‌ڵكی كورد و چینی چه‌وساوه گیانی خۆیانیان به‌خت كردووه و له‌م رێگاشه‌وه گه‌لێك ئازار‌و مه‌ینه‌تیان چێشتووه. ژنان وه‌كوو به‌شێك له كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌ورێكی گرینگ‌یان هه‌بوو له‌م شۆڕشه‌دا و له ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌یان ژنی شۆڕشگێڕ گیانیان به‌خت كرد. هاوڕێ ئامینه حوسێنی یه‌كێك له‌و ژنه جه‌نگاوه‌رانه بوو كه توانی به گیان له سه‌ر ده‌ستی و تێكۆشان لاپه‌ڕه‌یه‌كی پڕ له شانازی بۆ ژنانی كوردستان تۆمار بكات. به شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژی رژیمی پاشایه‌تی به‌هه‌زاران لاو وتێكۆشه‌ری سیاسی به ئاوات‌و ئاره‌زووی گه‌وره‌وه رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان‌و بوون به‌سه‌ر قافڵه‌ی خه‌باتی گه‌لێكی چه‌وساوه‌و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌كوو بزووتنه‌وه‌ی ژنان. ئاشنا بوونی هاوڕێ ئامینه له گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شۆڕشی جه‌ماوه‌ری ساڵی 57. هاوڕێ ئامینه سه‌ر به‌و نه‌سڵه له ژنانی زه‌حمه‌تكێش‌و شۆڕشگێڕی كوردستان بوو كه به كرده‌وه كوت‌و به‌ندی كۆیله‌تی ژنان له‌یاسا سه‌ده نێوه راستیه‌كانی پچڕاندوو وه‌كوو شۆڕشگێڕێك له‌مه‌یدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریدا‌و له ڕاپه‌ڕینی ساڵی 57ی خه‌ڵكی ئێران له‌دژی رژیمی شا هه‌ڵسووڕاوانه به‌شداری كرد. هاوڕێ ئامینه پاش راپه‌ڕینیش درێژه‌ی به هه‌ڵسووڕانی سیاسی خۆیدا‌و دژی هه‌ر چه‌شنه زوڵم و زۆرێك كه له كۆمه‌ڵگا به دژی ژنان ده‌كرێ, ته‌بلیغی ده‌كرد و ژنانی بۆ دیفاع له مافه‌كانی خۆیان هان ده‌دا. ئامینه خه‌باتی خۆی به كۆمه‌ڵه‌وه كه وه‌كوو یه‌كه‌م حیزب باسی له مه‌سه‌له‌ی ژن‌و مافه ره‌وا‌و ئینسانیه‌كانی ژنان ده‌كرد گرێ دا‌و له ماوه‌ی كورتی خه‌باتی سیاسی خۆیدا بوو به سیمایه‌كی خۆشه‌ویست له نێو ژنانی زۆڵم لێكراوو ئازار چێشتوو. هاوڕێ ئامینه له‌درێژه‌ی هه‌ڵسووڕانی خۆیدا له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستگیر كرا‌و له زیندانی شاری ورمێ به توندی خرایه ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه. به‌ڵام ئه‌شكه‌نجه‌ی دڕندانه‌ی به‌كرێگیراوانی رژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو نه‌یتوانی وره‌ی قایم‌و پۆڵاینی هاوڕێی ئامینه تێك بشكێنێ‌و به ناچار پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد كرا، به‌ڵام به داخه‌وه پاش ماوه‌یه‌كی كورت له ئازاد بوونی به ئازارێكی زۆره‌وه له ڕێكه‌وتی 10ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1362 گیانی به‌خت كردوو به‌م جۆره هاوڕێ ئامینه حوسێنی به كاروانی پڕله شانازی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو. رێز له یادی هه‌میشه زیندووی ده‌گرین |
|||||||