|
دووهفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه - کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
چاوخشاندنێكی خێرا به سه‌ر شێوازی جۆراوجۆری توند‌و تیژی دژ به ژنان به بۆنه‌ی 25ی نوامبر رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات دژی توند‌وتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان
ئا؛ سه‌بری به‌همه‌نی رۆژی چواری سه‌رماوه‌ز رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات له‌دژی توند‌وتیژییه. بۆ یه‌كه‌مین جار له "یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی فمێنیستی بۆ ئامریكای لاتین‌و دوورگه‌كانی ده‌ریای كارائیب" كه له بوگوتا‌و كولومبیا له رۆژه‌كانی 18 تا 21ی ژوئیه‌ی 1981 به‌ڕێوه چوو، رۆژی 25ی نوامبر وه‌ك "رۆژی جیهانی خه‌بات له دژی توند‌وتیژی له دژی ژنان" راگه‌یه‌ندرا. 25ی نوامبر بۆ رێز گرتن له یاد‌و بیره‌وه‌ری سێ خوشكی خه‌ڵكی كۆماری دومینیكن، خوشكانی "میرابال" دیاری كرا. ئه‌م سێ خوشكه له ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی دیكتاتۆریی رافائل تروئیلو كوژران. هۆی دیاری كردنی ئه‌م رۆژه وه‌ك رۆژی خه‌بات له دژی توند‌وتیژی دژبه ژنان بۆ رێز گرتن له‌م سێ خوشكه‌و هه‌روه‌ها بوونی توند‌وتیژی جنسی له جیهان ناوزه‌د كرا. توند‌وتیژی دژ به ژنان له‌و چه‌مكانه‌یه كه ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوو هه‌مه‌لایه‌نه بدرێته به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه. له راستیدا ماوه‌یه‌كی دوور‌ودرێژ نییه كه توند‌و تیژی له چین‌و توێژه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا بووه‌ته كێشه‌یه‌كی جیدی، به‌ڵكوو مێژووی دوورودرێَژی توند‌وتیژی له جیهان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه وه‌كوو كێشه‌یه‌كی ئاسایی سه‌یر بكرێت. "توند‌و تیژی به مانای به كار هێنانی كرده‌وه‌یه‌كی دژه مرۆییه‌و دروست كردنی دڵه‌راوكێ‌و لێدان له كه‌سانی به‌رامبه‌ر." توند‌وتیژی به شێوازی جۆراوجۆر به‌سه‌ر ژنان داده‌سه‌پێ: "توند‌وتیژی بنه‌ماڵه‌یی، ده‌ست درێژی، كڕین‌و فرۆشتنی ژنان‌و كچان، له‌ش فرۆشی زۆره ملێ، توندوتیژییه‌كانی به‌رهه‌می شه‌ڕ وه‌كوو كوشت‌و بڕ‌و ده‌ست درێژی به‌رده‌وام‌و به‌رنامه‌دارێژراو، كویله‌یی جنسی، سك پڕی زۆره‌ملێ، كوشتنی منداڵانی كچ، هه‌ڵبژاردنی ره‌گه‌زیی كۆرپه‌له، خه‌ته‌نه كردنی كچان‌و توند‌و تیژی سیاسی." بنه‌ماڵه یه‌كه‌مین شوێنی ده‌ست پێ كردنی توندوتیژیه له دژی ژنان. ژنان له نێو بنه‌ماڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به بیانووی نه‌پارستنی به‌ها پیرۆز كراوه‌كان‌و به‌ها سوننه‌تیه‌كان، به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف‌و ناموسه‌وه به توندترین شێوه ئازار ده‌درێن. پیاوان به‌بێ ترس له سزا دان، یاسای نابه‌رابه‌ر‌و داسه‌پاوی نێو كۆمه‌ڵگا له بنه‌ماڵه‌شدا به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن. روو له زیاد بوونی ئه‌شكه‌نجه، كوشتنی كچان به ده‌ستی باوك، برا، مام‌و خاڵ یان مێرده‌كانیان‌و كوشتن به ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف‌و ناموس، به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. به بوونی وه‌ها پێوه‌ندیه‌ك پێك هێنانی ژیانی هاوبه‌ش تێیدا نه‌ك له سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژادنێكی وشیارانه‌و خۆشه‌ویستی به‌ڵكوو ته‌نیا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركێكی سوننه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێ‌و ژن له بنه‌ماڵه‌دا دوای سه‌رپه‌ره‌ستی باوك ده‌كه‌وێته به‌ر توند‌وتیژی هاوسه‌ره‌كه‌ی. به پێی ئاماره‌كان له سه‌دا هه‌فتای ژنان رووبه‌رووی توند‌وتیژی ده‌بنه‌وه، له سه‌دا نزیكه‌ی 25ی ژنان هه‌ر له سه‌ره‌تای یه‌كه‌مین رۆژی ژیانی هاوبه‌شه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر توند‌و تیژی‌و 25%ی دیكه له یه‌كه‌مین حه‌وتووی ژیانی هاوبه‌شدا توند‌وتیژی ده‌ست پێ ده‌كات. له هه‌ر 12 چركه‌دا ژنێك رووبه‌ڕووی توند‌وتیژی ده‌بێته‌وه. له هه‌ر سێ ژن له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا ژنێك له لایه‌ن شه‌ریكه جنسیه‌كه‌یه‌وه تووشی ئازار‌و لێدان ده‌بێت. له سه‌دا 95ی توند‌وتیژییه بنه‌ماڵه‌یه‌كان له لایه‌ن پیاوانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت . زیاتر له 40% كوشتنی ژنان له لایه‌ن مێرد یان دۆسته كوڕه‌كانیانه‌وه روو ده‌دا. له هه‌ر 10 ژن‌و مێرد، شه‌شیان تووشی توند‌و تیژی خێزانی ده‌بن. توند‌و تیژی بنه‌ماڵه‌یی، له هه‌موو چین‌و توێژ، ره‌گه‌ز، ئاستی جیاوازی داهات‌و خوێنده‌واریدا هه‌یه. كه‌سانێك كه توند‌وتیژی ده‌نوێنن له ده‌ورانی منداڵی‌دا قوربانی یان شاهیدی توند‌و تیژی بوون. به‌م بۆنه‌وه توند‌وتیژی خێزانی به كه‌سێك كۆتایی نایه‌ت‌و ئه‌و كه‌سه‌ی بووه‌ته قوربانی توند‌وتیژی له ته‌مه‌نی سه‌رووتر‌و پاش پێك هێنانی ژیانی هاوبه‌ش، ئه‌و كرده‌وانه‌ی له بنه‌ماڵه‌دا فێری بووه له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌و گرفته خێزانیه‌كانی خۆی به‌كار ده‌باته‌وه، دیارده‌یه‌ك كه له كۆمه‌ڵناسیدا پێ ده‌وترێت "ده‌وردانه‌وه‌ی توند‌وتیژی". پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگاش كولتوری پێوه‌ندیدار به توند‌وتیژی قه‌بووڵ ده‌كات‌و كرده‌وه‌ی توند ته‌حه‌مول ده‌كات‌و ده‌بێته هۆی پته‌و كردنی توند‌وتیژی خێزانی‌و په‌ره‌سه‌ندن‌و گواستنه‌وه‌ی له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو. به پێی ئاماره‌كان له سه‌دا 90ی منداڵانێك له خێزانێك كه توند‌وتیژی تێیدایه، ئاگاداری لێدانی دایكیانن. 80%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی تاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بن له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی پڕ له توند‌وتیژی گه‌وره بوون. كوڕانێك كه له بارودۆخی پڕ له توند‌وتیژی خێزانی گه‌وره ده‌بن، له 70 %ی خه‌ڵكی ئاسایی زیاتر ده‌ست بۆ توندوتیژی‌و لێدان به‌رانبه‌ر به هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌به‌ن. منداڵانێك كه له كه‌ش‌و هه‌وای پڕ له توند‌وتیژی گه‌وره ده‌بن 3% زیاتر له كه‌سانی ئاسایی، توشی ئه‌لكۆل‌و ماده‌سڕكه‌ره‌كان ده‌بن. ئه‌م ئاماره راچڵه‌كێنه‌رانه باس له‌كاریگه‌ریه‌كانی توندوتیژی‌و دووباره به‌رهه‌مێنانی توند‌وتیژی له كۆمه‌ڵگا ده‌كات. توند‌وتیژی جنسی، یه‌كێكی تر له شێوه‌كانی توند‌وتیژییه له به‌رامبه‌ر ژناندا. توند‌وتیژی جنسی به دوو شێوه به سه‌ر ژناندا داده‌سه‌پێ، یه‌كه‌م پێوه‌ندیه‌كی سێكسی زۆره ملێ‌و ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر ژنان، دووهه‌م هه‌ڵس‌و كه‌وتی جیاواز له گه‌ڵ ژن‌و پیاو به هۆی ره‌گه‌زیانه‌وه‌و فه‌رز كردنی یه‌كێكیان به سه‌ر ئه‌وی تر. توندوتیژیه‌كانی به‌رهه‌می شه‌ڕ، یه‌كێكیتر له شێوه‌كانی توند‌وتیژییه له دژی ژنان. له‌م شه‌ڕانه‌ی دواییدا كه ئێمه‌ش شاهیدی بووین، سنووری نێوان كرده‌وه‌كانی تایبه‌ت به شه‌ڕ، جینایه‌ت، پێشل كردنی مافی مرۆڤــ‌و توند‌وتیژی سێكسی تێكه‌ڵاو بووه‌و بشێویی‌و تاڵان بووه‌ته ستراتیژی شه‌ڕخوازه‌كان. به پێی بۆچوونی یۆنیسف‌و رێكخراوی (مدیكاموندیاله) هێشتاكه توند‌وتیژی سێكسی‌و ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر ژنان‌و كچان له هه‌موو جیهاندا به شێوه‌یه‌كی ئاگاهانه‌و به‌رنامه بۆدارێژراو‌و هه‌روه‌ها وه‌كوو یه‌كێك له كرده‌وه‌كانی شه‌ڕ به‌كار ده‌برێت. ژنان له زیندانی ئه‌بوو غرێب له وڵاتی عێراق كه له كاتی شه‌ڕی نێوان ئامریكا‌و عێراق زۆرترین زه‌ختی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونیان له سه‌ر بوو، باشترین نموونه‌ی ئه‌و راستیه‌ن. ژنانی به‌ره‌كانی شه‌ڕ وه‌كوو بۆسنی، كوزۆوو ئه‌فغانستانیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه بوون. ژنان نه‌ته‌نیا له ده‌ورانی شه‌ڕ به‌ڵكوو پاش ته‌واو بوونی شه‌ڕ ده‌ست درێژیان ئه‌كرێته سه‌ر‌و پاش ته‌واو بوونی شه‌ریش بێ پشتیوانی یاسایی‌و بێ په‌نان. بۆ ژنان سه‌ره‌راِی راگه‌یاندنی كۆتایی شه‌ڕ هێشتا كاره‌ساته‌كه كۆتایی نه‌هاتووه. كێشه‌و گرفته ده‌روونیه‌كانی ژنانێك كه ده‌ست درێژیان كراوه‌ته سه‌ر‌و منداڵانێك كه به هۆی ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌وه چاویان به ژین هه‌ڵاتووه‌و دایكانێك كه نه‌خوازراو بوونه‌ته دایك، درێژه‌ی هه‌یه‌و ئه‌م مۆته‌كه بۆ ژنانی ئازار چێشتوو هه‌ر به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها ژنان له سیاسه‌تیشدا ده‌كه‌ونه به‌ر توند‌و تیژی. به وته‌ی مێهره‌نگیزی كار: "توند‌وتیژی سیاسی به كرده‌وه‌ی لاهێزه‌كانی(اهرم) ده‌سه‌ڵات واته ده‌وڵه‌ت له دژی ژنان به‌ڕێوه ده‌چێ. ئه‌م شێوه له توند‌وتیژی به چاوپۆشی له مافی ئینسانی ژن له دارشتنی یاسا ره‌نگده‌داته‌وه‌و به شێوه‌ی پشتیوانی نه‌كردن له یه‌كسانی مافی ژن‌و پیاو له دارشتنی سیاسه‌ت خۆ ده‌نوێنێ. ئاماری توند‌وتیژی دژ به ژنان له ئێران كه‌متر له لایه‌ن راگه‌ینه‌ره گشتیه‌كانه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه‌و راگه‌یاندنه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامیش سه‌رپۆشی به سه‌ر داده‌نن. به‌ستێنی یاسایی له دژی ژنانه‌و به هۆی یاساوه پیاو مافی سه‌رپه‌ره‌ستی ژن‌و منداڵی هه‌یه‌و مافی پیاو به پێی شه‌رع‌و یاسا له مافی ژن زۆرتره. هه‌روه‌ها پیاو به هۆی "نه‌فه‌قه"دان به ژن مافی بێ ده‌نگی پێدراوه، واته ژن كه له لایه‌ن پیاوه‌وه به خێو ده‌كرێت ده‌بێ هه‌ر كات پیاو ویستی جه‌سته‌ی خۆی بخاته ئیختیاری. هه‌روه‌ها به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران ئیزنی كار، سه‌فه‌ر‌و خوێندنی ژن به ده‌ست پیاوه..." به گشتی توند‌وتیژی دژ به ژنان له گشتیه‌تێكی پێكه‌وه‌ته‌نراوی هه‌موو جۆره‌كانی توند‌وتیژی خێزانی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، جنسی، ده‌روونی‌و ئابووری پێك هاتووه. مافی ژنان به‌شێكی جیا نه‌كراوه‌یه له مافی مرۆڤـــ. توند‌وتیژی له كۆمه‌ڵگای ئێمه بنه‌چه‌ی قووڵی داكوتاوه‌و پێویستی به به‌گژداچوونه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌و پێشكه‌وتنخوازانه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ توند‌وتیژی له بناغه‌وه بنه‌بڕ بكات‌و رێگا بۆ له ناو بردنی هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك خۆش بكات.
|
|||||||