|
دووهفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه - کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ولاَتی ژن به‌رامبه‌ر ولاَتی پیاو
روزا بروكس له‌عه‌ره‌بیه‌وه؛ سه‌میره محه‌مه‌د ئایاجیاكاری له نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان جیهان دابه‌ش ده‌كات بۆ گه‌لێكی باش و ئه‌ویتر توندوتیژ؟ فرانسیس فۆكۆیاما كه له ساڵی 1998 كورته وتارێكی له باره‌ی كاروباره ده‌ره‌كیه‌كیه‌كان به ناونیشانی "ژنان‌و به‌ره‌وپێشه‌وه چونی سیاسه‌ت "بلاَوكرده‌وه، به چیرۆكێكی ترسناك له‌توندوتیژی نێوان مه‌یمونه نێره‌كانی ئاژه‌ڵی شه‌مپانزا كه له‌باخچه‌ی ئاژه‌ڵاندا ڕویدابوو ده‌ستی پێكرد. باس له‌و توندوتیژیه ده‌كات كه له پاش خۆی "په‌نجه‌و پارچه‌كانی جه‌سته له قه‌فه‌سدا جێده‌هێڵێت"و له‌وێوه یه‌كسه‌ر باز ده‌دات بۆ ئه‌و ورده‌كاریه ده‌رونیانه‌ی له ململانێی مروڤدا بوونیان هه‌یه له‌نێو ژیانی كۆمه‌لاَیه‌تیدا: به‌وه‌ی كه‌پیاوان هه‌ر له سروشته‌وه شه‌ره‌نگێزترن له ژنان، ژنان نه‌رم ونیانترن. فۆكۆیاما له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ: ده‌توانین له ولاَته دیموكراتی‌و گه‌شه‌سه‌ندوه‌كاندا چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ژنان بكه‌ین به پله‌و پایه‌ی سیاسی كه زۆر گرنگه‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا میكانیزمێك ده‌خاته كار كه كه‌متر توندوتیژی تێدایه. به‌لاَم له ولاَته هه‌ژارو نادێمۆكراتیه‌كاندا پیاوانی شه‌ڕه‌نگێز ده‌سه‌لاَت ده‌گرنه ده‌ست كه ئه‌مه‌ش به بۆچونی فۆكۆیاما كارده‌كاته سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی. كه‌واته دیموكراتیه‌ت له‌گه‌ڵ كامیاندا ته‌وافوق ده‌كات "ژنسالاری "و"ولاَتی كچان"یاخود ده‌وڵه‌تی به‌شه‌كه‌ی‌تر "كه كوڕانی هه‌ڵچوو به‌هه‌ڵپه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن"؟ ئه‌م گشتگیریه‌ی فۆكۆیاما له یه‌كه‌مینیدا له باره‌ی ڕه‌گه‌زی شه‌ڕه‌نگێزی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زانستیدا ده‌كرێت جێگه‌ی بێته‌وه. به‌لاَم له باره‌ی ڕاڕایی بۆ داهاتوو ڕاستی كردوه كاتێك وای ده‌بینێ جیهان دابه‌ش بووه نه‌ك ته‌نها له داهات‌و ساماندا به‌ڵكو له نایه‌كسانی ڕه‌گه‌زیشدا له نێو گه‌لانی جیهان‌و له ئاماره‌كانی دانیشتوانیشدا، بۆ دوو ئاڕاسته‌ی جیهانی دژ به‌یه‌ك. یه‌كه‌م هه‌روه‌ك فۆكۆیاما باسی لێوه كرد، ده‌توانین به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بڵێین له ڕۆژئاوای پێشكه‌وتودا، ژنان هه‌نگاوی مه‌زن‌و گه‌وره‌یان ناوه بۆ جێبه‌جێ كردنی یه‌كسانی له‌گه‌ڵ پیاواندا له‌بواره‌كانی سیاسه‌ت‌و ئابوری‌و كۆمه‌لاَیه‌تیدا. هه‌روه‌ك ژنان له هه‌ندێك كه‌رتی دا له ڕوی مێژوییه‌وه له پیاوان له پێشترن. لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ژنان به‌رهه‌مهێنه‌رترن له پیاوان،"بۆ نمونه‌ڕێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی بۆ خوێندنی زستانی داهاتوودا وه‌رگیراون ده‌گاته %85و له بریتانیاش ژنان به به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاوان زیاتر له‌بواری یاسا‌و زانستی پزیشكی بڕوانامه وه‌رده‌گرن. به‌لاَم له ولاَتانی دواكه‌توودا به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی توندڕه‌وه ئایینیه‌كان ئاڕاسته‌یه‌كی ته‌واو پێچه‌وانه ده‌بینین كه ئه‌مه له سه‌ركه‌وتن‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی ژنانی كه‌م كردۆته‌وه. له ولاَتانی دواكه‌وتوی ئاسیاشدا كوڕان له پێشترن له كچان‌و ژماره‌یه‌كی زۆری ژنان له نه‌خشه‌ی دانیشتواندا ده‌سڕدرێنه‌وه. ئه‌وانه‌ی كه شاره‌زایانی لێكۆڵینه‌وه‌ی دانیشتوان به "ژنه وونبوه‌كان "ناویان ده‌به‌ن، هه‌ندێك له كچه‌كان به هۆی په‌تاوه ده‌بنه قوربانی نه‌خۆشیه‌كان یاخود به زۆر له بار ده‌بڕێن كاتێك پشكنینی پزیشكی ده‌ری ده‌خات كه مناڵه‌كه كچه، هه‌ندێكی تریشیان هه‌ر به منداڵی به هۆی نه‌خۆشی‌و به‌دخۆراكیه‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ش ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر واته كوران ژماره‌یان زیاد ده‌كات‌و ده‌بێته هۆكاری زۆر بوونی ڕێژه‌ی پیاوان له زۆرینه‌ی ولاَتانی ئاسیادا. له‌ساڵی2000هه‌ریه‌ك له چین‌و هیند كه نیزیكه‌ی 40%ی ڕێژه‌ی دانیشتوانی جیهانیان هه‌بوو، نیسبه‌تی ره‌گه‌زیان بریتی بوو له 106 پیاو به‌رامبه‌ر100 ژن. ئه‌مه‌جگه له‌وه‌ی پیاده كردنی پرۆسه‌ی دیاریكردنی منداڵ ئه‌م رێژه‌یه‌ی به قازانجی ژماره‌ی پیاوان به‌رزتر كردۆته‌وه. بۆ نمونه له‌ساڵی2002 له چین 116كوڕی له دایك بوو تۆمار كراوه به‌رامبه‌ر به100 كچ. ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به زانستی ئامار‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی دانیشتوانه‌وه‌یه تیایاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌هه‌ریه‌ك له ولاَتانی دواكه‌وتوو ولاَتانی پێشكه‌وتوو به دوو ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه ده‌جوڵێنه‌وه. كه‌واته ده‌بێت كاریگه‌ری ئه‌مانه چی بێت له‌سه‌ر جێگیربوونی جیهان؟ بارودۆخه‌كه له ولاَتانی دواكه‌وتوودا دڵخۆشكه‌ر نیه. كاتێك ده‌وڵه‌ت دوچاری كه‌می ژماره‌ی ژنی به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌بێت، ئه‌وا فشاری كۆمه‌لاَیه‌تی پاڵنه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ژنان زۆرترین كاروباره كلاسیكیه‌كان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش پاشه‌كشه‌یه بۆ چوارچێوه‌ی كاری ماڵ‌و چێشتخانه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له په‌رله‌مان كه شتێكی باش نیه. له كاتێكدا ئاستی هه‌ژاری‌و ململانێ هه‌میشه به گوێره‌ی جیاكاری نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان به‌راورد ده‌كرێت.له باسێكی ڕۆشنبیری هاوبه‌شدا هاتووه كه‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی ئه‌م بارودۆخه‌ی كرد‌و پێشنیاری ئه‌وه ده‌كا، كاتێك كۆمه‌ڵگه گه‌یشته ئه‌و دۆخه‌ی كه ڕێژه‌ی گه‌نجان زیادی كرد، بێگومان به‌شێكی زۆری ئه‌و گه‌نجانه ده‌بن كه نه‌چونه‌ته نێو ژیانی هاوسه‌ریه‌وه، لێره‌شه‌وه پێشبینی زیادبوونی ڕێژه‌ی تاوان‌و ململانێ‌و توندوتیژی ده‌كرێت به شێوازێكی زۆر‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌م ململانێیه په‌لبهاوێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولاَت وده‌رئه‌نجامیش ڕێژه‌یه‌كی زۆر له گه‌نجانی تۆراو و جیاكراوه‌ی وولاَت پێكده‌هێنن، له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌و گه‌نجانه ببنه كه‌ره‌سه‌یه‌كی باش بۆ تیرۆرستان و میلیشیاكانی تر بۆ له خۆ گرتن له( كاری دژه ولاَتی. به‌لاَم له ولاَتانی پێشكه‌وتودا شت زۆره دڵمان پێی خۆش بێت، له‌وانه به زیاد بوونی ڕێژه‌ی ژنان كه به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ سه‌ركه‌وتویی و جێگیری كۆمه‌ڵگه. كه‌واته ئه‌وه رووده‌دا كه له‌وانه‌یه به دڵت نه‌بێ _ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه فۆكۆیاما ده‌یه‌وێت_له داهاتودا ده‌سته‌بژێری ده‌سه‌ڵاَتدا له جیاتی پیاوان زۆرینه ژنان بن. ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره كه‌مه وه‌ربگرین له پیاوان كه هه‌وڵی بڕوانامه‌وخوێندنی بالاَ ده‌ده‌ن، ئه‌وا له نزیكه‌وه گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه ژنان كۆنترۆڵیان هه‌یه له ژیانی گشتیدا. له كاتێكدا پیاوان كه‌متر هه‌وڵی خوێندن ده‌ده‌ن و كه‌متریش به‌رهه‌میان ده‌بێت _ئه‌وه واده‌كات پیاوان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هێڵه لاوه‌كیه‌كان. به‌لاَم كه‌می ژماره‌ی پیاوان _هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر كه‌مبونه‌وه‌یه‌كی ڕێژه‌ییش بێت، بۆ پیاوه زیره‌كه‌كان ئه‌وانه‌ی توانای راِكێشانی جیهانیان هه‌یه _هه‌ر ده‌توانرێت وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤ سه‌یر بكرێن.باشترین نمونه‌ش بۆ ئه‌مه كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فریقی- ئه‌مریكیه كه ژنانی ڕه‌شپێستی خاوه‌نكاری ئابوری و په‌روه‌رده‌یی له سه‌روی پیاوه ڕه‌شپێسته‌كانه‌وه‌یه. پرسیاره‌كه لێره‌دایه، ئه‌ی ئایا پیاوه‌كانی جیهانی یه‌كه‌م ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌یان نزمه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ و خه‌ریكی گۆڕینی دایبی منداڵه‌كانیان ده‌بن، له كاتێكدا ژنه‌كانیان كه له پۆستی بالاَدان و فه‌رانڕه‌وایی ده‌كه‌ن؟ یاخود ئه‌وانیش هه‌ڵده‌كێشرێن به چه‌ندین شێوه‌ی سوكایه‌تی پێكردن كه له جیهاندا هه‌یه؟ نه‌زانستی زینده‌وه‌رزانی و نه ئاماری دانیشتوان ژماره‌یه‌كی حه‌تمی ناخه‌مڵێنن. له‌وانه‌شه ڕێگه چاره‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراو بدۆزرێته‌وه: وه‌ك په‌ره‌پێدان به پرۆسه‌ی هاوسه‌نگی(به‌رابه‌ری)جیهانی له نێوان" زیاده‌ی "پیاوان له ئاسیا‌و به‌شداری زۆری ژنان له ولاَتانی ڕۆژئاوادا. به‌لاَم ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی گۆڕینی خه‌سڵه‌تی ڕه‌گه‌زی به نمونه‌یه‌كی جدی وه‌رنه‌گرین وه‌ك له تێڕوانینه‌كانی تری بلاَوبوونه‌وه‌ی چه‌ك و گۆڕانی ژینگه له جیهاندا ڕه‌نگه داهاتویه‌كی ترسناك چاوه‌ڕێمان بكات وه‌ك ئه‌و قه‌فه‌سه‌كه پڕه له شه‌مپانزی نێر كه‌فۆكۆیاما باسی لێوه ده‌كات. سه‌رچاوه؛ 1.لوس انجلس تایمز 2.ژماره681 ڕۆژنامه‌ی الرأی/ئایاری2006
|
|||||||