|
دووهفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه - کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
داروده‌سته‌ی نائه‌قڵانی له په‌ڕاوێزی خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ماهییه‌تی كه‌مینه‌ی پێشووی نێو كۆمه‌ڵه
به‌فرین زه‌مانی داروده‌سته، سوننه‌تێكی مێژوویی مرۆڤه‌و ره‌نگه ئاماده‌یی داروده‌سته‌كان بپه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانی پێش مێژوویی. داروده‌سته، هاوكات خۆی زاراوه‌یه‌ك به ناوی داروده‌سته‌رێكخه‌ر له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵده‌گرێ. داروده‌سته‌ریكخه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌توانێ به یارمه‌تیی هه‌ندێ میكانیزم، كه‌سانی دیكه له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه. داروده‌سته رێكخه‌ره‌كان به مانایه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌روونناسی، یه‌كه‌مین ده‌روونناسه‌كان بوون. به‌لاَم هه‌ڵبه‌ت نه‌ك له رێگه‌ی شاره‌زایی و زانسته‌وه به‌ڵكوو له رێگه‌ی روونكردنه‌وه‌ی ده‌روونی خۆیان له به‌رده‌م كه‌سانێكی دیكه‌داو لێره‌وه راكێشانیان بۆ لای خۆیان. لایه‌نی رووبه‌ریانه‌و رواڵه‌تی زاراوه‌ی داروده‌سته وه‌ك وتمان ناوێكه بۆ تاقمێك له‌خه‌ڵك كه له ده‌وری مه‌به‌ستێك كۆبوونه‌ته‌وه‌و داروده‌سته رێكخه‌ریش ئه‌و كه‌سه‌یه كه كه‌سان كۆده‌كاته‌وه، به‌لاَم مانای شاراوه‌ی هه‌ناوی زاراوه‌ی داروده‌سته رێكخه‌ر، ئه‌و كه‌سه‌شه كه خه‌ڵك ده‌گۆڕێت بۆ كه‌رسه‌یه‌كی دیكه‌و ره‌نگه به جۆرێك له ئازاری تاكایه‌تی و به‌رگرتنی تاكبوون و ئازادی خۆیان، رزگاریان ده‌كات. ئاماده‌یی به‌رده‌وامی داروده‌سته‌و كۆبوونه‌وه‌و رێكه‌وتن له شێوه‌ی رێكه‌وتنی داروده‌سته‌دا‌و ئاماده‌یی‌و كاریگه‌ریی داروده‌سته رێكخه‌ران، نیشانده‌ری شێوه‌یه‌كه له رێكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تایی‌و سوننه‌تیه‌كان. (ئادۆرنۆ) سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی فاشیسم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مینه ده‌روونناسیه‌كانی فاشیسم و تێیدا له روانگه‌ی فڕۆیده‌وه نیشان ده‌دات كه چۆن رێبه‌رانی فاشیست‌و بانگه‌شه‌كه‌رانی، له رێگه‌ی وه‌خه‌به‌ر هێنانه‌وه‌ی ده‌ماری نائه‌قلاَنی له نێو تاكه‌كاندا، كۆمه‌ڵگا بۆ كۆمه‌لاَن‌و كۆمه‌لاَن بۆ داروده‌سته‌ی ئاژاوه‌چی ده‌گۆڕن. به‌م مانا، رێكه‌وتن‌و كۆبوونه‌وه له بیچمی داروده‌سته‌دا، به زۆری رێكه‌وتنه له سه‌ر هۆگریی نائه‌قلاَنی كه هی سه‌رده‌می سه‌ره‌تایی ژیانی مرۆڤن. رێكه‌وتن له بیچمی داروده‌سته‌دا، كۆبوونه‌وه‌یه له به‌جێ هێشتنی سنووره‌كانی تاكایه‌تی‌و وه‌حشه‌تی هه‌ڵگرتنی باری ئه‌م تاكایه‌تیه‌و رێكه‌وتنه له سه‌ر توندوتیژی نواندن. گه‌لێ میكانیزمی ده‌روونناسه‌كیانه‌و كۆمه‌لاَیه‌تی‌و پێش مێژویی‌و میتافیزیكی له پێكهاتنی ئه‌م جۆره كۆمه‌لاَنه‌دا به‌شدارن، به‌لاَم ره‌نگه گرنگترین لایه‌نی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه له رێكه‌وتنی مۆدێرن، رێكه‌وتنه به پێی دوو هۆكار: داروده‌سته ریكخه‌رو نائه‌قلانی بوون. داروده‌سته رێكخه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌ندێ میكانیزمی ده‌روونناسانه، له شێوه‌ی زه‌برو زه‌نگ یان له شێوه‌ی به‌لاغه‌تدا، به‌كار دێنێ، ئه‌وكه‌سه‌یه كه ده‌توانێ به باشترین شێوه بدوێت‌و هاوكات لێدوانه‌كانی كه‌مترین ئاستی سۆزوهه‌ست له‌خۆ ده‌گرن. نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م میكانیزمه، شێوه‌ی هیتله‌ره، كه به‌رده‌وام ئاماژه‌ی به تایبه‌تمه‌ندی پیاوانه ده‌كردو چه‌مكێكی ده‌رهه‌ستی وه‌ك ئاڵمانی به‌رز ده‌كرده‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی وشك‌و به‌گرژی، لێدوانه‌كانی خۆی ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌كرد. له فیلمی "دیكتاتۆری مه‌زن"ی چارلی چاپلیندا، ئه‌م وێنه‌یه به باشی به‌رجه‌سته كراوه، ئه‌گه‌رچی هاوكات له‌و فیلمه‌دا، توانراوه لایه‌نێكی شاراوه‌ی ئه‌م بانگه‌شه‌و پێمل و مسخ بوونانه‌ی گوێگرانیش به‌رجه‌سته بكرێته‌وه، واته ئه‌وكاته‌ی كه ئێمه هاوكات ئاگامان له ناواقیعی بوون و ئاستی گاڵته جاڕیی ئه‌م لێدوانانه‌شه، له پێگه‌ی هه‌مان گوێگرانی هیتله‌ره‌وه، ده‌زانین زاراوه‌و چه‌مكه‌كانی ئه‌و چه‌نده جیددین، ده‌شێ هاوكات به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش گاڵته‌جاڕی بن. مه‌گه‌رنا كه "ده‌سه‌ڵاتداران وشكی‌و جیددی بوون به‌رهه‌م دێنن‌و خه‌ڵكیش كولتووری پێكه‌نین‌و كه‌رنه‌ڤاڵ. باختین". به‌ڵام جیاوازییه‌ك له نێوان كولتووری كه‌رنه‌ڤال‌و كولتووری داروده‌سته‌دا هه‌یه: كه‌رنه‌ڤال كۆبوونه‌وه‌یه‌كه له ده‌وری سه‌ودای پێكه‌نین‌و سه‌ودای ئازادی‌و رێگه‌یه‌كه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و حه‌رام‌و سانسۆر‌و پیرۆزییانه‌ی بانگه‌شه‌كه‌رانی ئاژاوه‌گێڕو داروده‌سته رێكخه‌ران، به‌رهه‌می ده‌هێنن‌و حوكمی پێ ده‌كه‌ن. داروده‌سته، كۆبوونه‌وه‌و توانه‌وه‌یه له كۆمه‌ڵێكدا كه تاكه‌كان تێیدا نه‌ك به سه‌ودای ئازادی یان پێكه‌نین یان سه‌ودایه‌كی ئه‌قڵانییه‌وه، به‌ڵكوو بۆ وازهێنان له تاكایه‌تیی‌و ئازادی خۆیان تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن. ئه‌م كۆمه‌ڵه له ده‌وری ناوه‌ندێكی كرده‌وه‌خواز كۆده‌بێته‌وه كه توندوتیژییه. واته توندوتیژی لایه‌نی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو نه‌ریته‌یه. داروده‌سته هه‌میشه بۆ خنكاندنی ئه‌و كولتووره‌ی دیكه هه‌وڵ ده‌دات، تاكوو له‌م رێگه‌وه ئه‌و كولتووره ئازاده له سوودی توندوتیژی پاوان بكات. داروده‌سته، پانتای سرینه‌وه‌ی ئازادی‌و گه‌مه‌یه. بۆ پێكهێنانی داروده‌سته ده‌بێ یه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی كۆمه‌ڵان زه‌ق‌و گرژ بكرێته‌وه، شێوه‌ی پێناسه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش، شێوه‌یه‌كی نائه‌قڵانی‌و خوازراوه كه یان له ئایین، میتافیزیك، ئوستووره‌یه‌كی دووره ده‌ست یان چه‌مكی ناسیاسی پێناسه نه‌كراوه‌و قه‌رز ده‌كرێت. واته ئه‌م پێناسه به شێوه‌یه‌ك، هاوكات، قه‌ت به‌ده‌ر نییه له نۆستالۆژیایه‌ك بۆ رابردوو و چاوه‌ڕوانییه‌كی میسیانیك. میسیانیك به‌و مانایه‌ی كه داروده‌سته ده‌بێ بڕوا به‌وه‌ش بكات كه چالاكی و توندوتیژی نواندنی ئه‌و بزوێنه‌ری زه‌مه‌ن‌و مێژوو و واقیعه‌و ئاماده بوونی دوارۆژی میسیانیك، یان مونجی، گرێدراوی چالاكی ئه‌مه‌و ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌ك پاساوده‌ری هه‌ر چه‌شنه تاكایه‌تی سڕینه‌وه‌و ئه‌ویدی سڕینه‌وه‌و به مێگه‌ل بوونێكیشه. مێژووی سیاسی ئێمه، گه‌لێ له‌م داروده‌سته مێگه‌لیانه‌ی له بیره كه به‌ناوی پیرۆزییه‌وه‌و ته‌نانه‌ت به سیمایه‌كی رواڵه‌تیی خوازراو و قه‌رز كرا‌و له ئوستوره ئایینیه‌كانه‌وه، ئاماده بوون‌و به پێی بریاری نا ئه‌قڵانی‌و بریاره‌كانی ئه‌و داروده‌سته رێكخه‌رانه‌ی كه توانیبوویان كۆمه‌ڵان له رێگه‌ی زاڵ كردنی چه‌شنێك كولتووری پۆپۆلیستیه‌وه بگۆڕن بۆ مێگه‌ل‌و داروده‌سته‌و، ئاماده‌ی نواندنی هه‌ر چه‌شنه توندوتیژییه‌كیان بكه‌ن، ئه‌و داروده‌ستانه‌ی كه به شێوه‌و كه‌ره‌سه‌ی مۆدێرن ریكخرا بوون‌و كه‌چی له راستیدا له‌سه‌ر رقی پیرۆز كۆببونه‌وه‌و كولتووری جه‌ماوه‌ریی كه‌رنه‌ڤال ئاساشیان، به حه‌رام‌و ناشه‌رعی ده‌كردو ئێسته‌ش سیمایان له‌زه‌ینی گه‌لێك كه‌سماندا ئاماده‌ن‌و، رۆژانه له كتێب‌و تابلۆ‌و شه‌قامه‌كاندا، دووپات ده‌بنه‌وه. داروده‌سته ئه‌و هه‌رێمه‌یه كه تێیدا هیچ جیاوازییه‌كی كه‌سان ده‌ور نابینێت مه‌گه‌ر توانای جه‌سته‌یی‌و فیزیكی‌و گرێدراوێتی به داروده‌سته‌وه، كه هه‌ڵبه‌ت گرێدراوێتی پله‌ی دووهه‌می گرنگایه‌تییه. تاك له داروده‌سته‌دا ده‌بێ هه‌موو ناوازه‌یی‌و جیاوازییه‌كانی خۆی له بیر بكات‌و تێكه‌ڵ چێژ‌و خه‌لسه‌ی به‌شداری ببێت. به‌شدار بوون له داروده‌سته له حاڵه‌ته سوننه‌تیه‌كه‌یدا، ده‌توانێ هه‌وڵ بێت بۆ رازی كردنی سه‌رچاوه‌یه‌كی پیرۆز یان وزه‌یه‌كی سه‌رمه‌دیی كه داوای پێكهاتنی داروده‌سته‌و گۆڕانی كه‌سان بۆ داروده‌ست، ده‌كات. نیچه ویستی ده‌سه‌ڵات (will of power) به سه‌ره‌كیترین "خووی" مرۆڤ ده‌زانێ. ئه‌گه‌رچی نیچه به‌رپه‌رچی ئه‌وه ناداته‌وه كه ئه‌قڵ‌و ژیار دووباره له هه‌ناوی خۆیاندا ئوستووره‌و خورافه‌ی نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌ڵام لانیكه‌م ده‌توانین له تێزه‌كه‌ی ئه‌ودا، لایه‌نی ئه‌قڵانییه‌ت‌و لایه‌نی نا ئه‌قڵانی(واته خوو) له مرۆڤدا، جوێ بكه‌ینه‌وه. به به‌ربڵاوكردنه‌وه‌و گه‌شه‌دانی ئه‌م تێزه ده‌توانین بڵێین كه ئه‌و، ویستی ده‌سه‌ڵات به خوو ده‌زانێ، نه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئه‌قڵانی، ئه‌گه‌رچی ئه‌م به‌و ماناش نییه كه مرۆڤی ئه‌قڵانی، ویستی ده‌سه‌ڵاتی لا ئاماده نه‌بێت، به‌ڵام جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه كه مرۆڤی ئه‌قڵانی، به‌رامبه‌ر به ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی‌و ویستانه‌ی خۆی كه سه‌رچاوه‌ی بزوێنه‌ریان "خوو"ه، نه‌ك عه‌قڵ، وشیارو ئاگاداره. له كاتێكدا كه مرۆڤی نا ئه‌قڵانی هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی له لایه‌ن ویستی ده‌سه‌ڵاته‌وه دیاری ده‌كرێـت‌و ئاماده‌یه بۆ مسۆگه‌ر‌و تێر كردنی ئه‌م ویسته‌ش، هه‌موو شتێك بكات، چونكوو بزوێنه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌و، "خوو"ه نه‌ك "عه‌قل". ئه‌م شێوه ده‌توانین هۆكانی دژایه‌تیی ئه‌قڵ‌و هه‌موو چه‌شنه هزرێكی مێژوویی‌و ئه‌قڵانی له داروده‌سته‌و لای داروده‌سته رێكخه‌ره‌كان، بخوێنینه‌وه. داروده‌سته رێكخه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه نه‌ك داوای ئه‌قڵ، به‌ڵكوو داوای غه‌ریزی بوون له داروده‌سته ده‌كات‌و ئه‌گه‌رچی نابێ ئه‌وه‌ش له بیر بكه‌ین كه ئه‌و بۆ مه‌سخ كردنی جه‌ماوه‌ر له فێڵی (device)ئه‌قڵانیش كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام داوای ئه‌و له داروده‌سته، نائه‌قڵانی بوونه، نه‌ك بیركردنه‌وه‌و تێڕامان. بێ جێ نابێت هه‌ر لێره‌دا ئاماژه به‌وه بده‌ین كه ئه‌گه‌رچی ئێمه باسی كێشه‌كانی ئه‌قڵانییه‌تمان كرد به‌ڵام جێگه‌ی خۆیه‌تی باسی ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه ئه‌وه‌ی راستی بێت، كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه، به‌رو به‌رهه‌می ئه‌قڵانییه‌ت نین، واته ئه‌قڵانییه‌ت لای ئێمه وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی ئه‌م جیهانی‌و مرۆڤ‌و مێژوو ته‌وه‌ر، وه‌گه‌رنه‌كه‌وتووه، تا كێشه‌ی تایبه‌تی خۆی به‌رهه‌م بێنێ، به‌ڵكوو له راستیدا، ئه‌و كێشانه‌ی كۆمه‌ڵگای كۆردی تا ئێسته‌ش رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، به‌رهه‌می مێتافیزیك‌و نامێژوویی دیتن‌و نا ئه‌قڵانییه‌تن، ئه‌گه‌رچی له ئاخافتنی رۆژانه‌شدا، ره‌خنه‌ی ئه‌قڵ‌و ئه‌قڵانییه‌ت‌و كێشه‌كانی مۆدێرنێتی له نزمترین ئاستی خۆیدا‌و له لایه‌ن سۆفیستانی كورده‌وه، به‌رده‌وام دووپات ده‌كرێـته‌وه‌و هه‌موو ناتوانییه‌كی ئه‌قڵی خودی ئه‌و كه‌سانه له پشتی ئه‌م گوزارانه‌دا، ده‌شاردرێـته‌وه. ره‌هه‌ندێكی ئه‌م نا ئه‌قڵانییه‌ته نه‌توانینه له دریژه‌دانی گفتۆگۆدا تا دوا راده‌ی لۆژیكیی خۆی‌و په‌نابردنه به‌ر میكانیزمی نائه‌قڵانی‌و هێزو ده‌سه‌ڵاتپه‌رستانه‌یه، پشت به‌ستنه به دسه‌ڵات بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌یه‌ك، بێ خوێندنه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی په‌یوه‌ست‌و پێویستی دارشته‌ی سیاسی. كاركردن به غه‌ریزه واده‌كات ویسته‌كانی داروده‌سته‌و داروده‌سته رێكخه‌ریش، داوا‌و ویستێكی ئه‌قڵانی نه‌بێت، لێره‌وه‌ش ده‌توانین ئاوڕ له زاراوه‌یه‌كی سیسته‌می ده‌رونشیكاریی فڕۆید بده‌ینه‌وه به ناوی:"نامورادی نائه‌قڵانی". واته ئه‌و نامورادیانه‌ی كه به‌رهه‌می ویست‌و خواستێكی نائه‌قڵانیی تاك یان تاقمێكن. ئه‌م نامورادییه ئه‌گه‌ر بێـت و له‌رێگه‌ی ئه‌قڵه‌وه‌و له‌رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی تاكانه‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مێژووییه‌وه، لێك نه‌درێـته‌وه، به ناچاری له ئه‌نجامدا، به توانه‌وه له داروده‌سته‌كان كۆتایی دێت. به‌م مانایه ئه‌ندامانی داروده‌سته، كه‌سانێكن كه پێشتر ویستی نا ئه‌قڵانییان هه‌ره‌سی هێناوه یان ئه‌گه‌ر وه‌ها ئه‌زموونێكیشیان نه‌بێت، له هه‌نووكه‌و واقیعی خۆیاندا خاوه‌ن ویستی نا ئه‌قلاَنی‌و ناواقیعین. به‌م شێوه ئه‌م كۆمه‌ڵانه، هاوكات ده‌بنه كۆمه‌ڵێكی رقاویش كه دژی هه‌موو واقیع ده‌وه‌ستن‌و داوای كاول كردنی ده‌كه‌ن. بانگه‌وازی "بژی مه‌رگ" لای فاشیسته‌كان‌و به "چه‌په‌ڵ" زانینی هه‌موو دونیا‌و بانگه‌شه‌ی نه‌مانی هیچ چه‌شنه رێگه‌ده‌ربازو پاك بوونه‌وه‌یه‌ك له‌م جیهانه‌دا، لای داروده‌سته توندره‌وه ئایینی یان هه‌ندێ داروده‌سته‌ی به ناو سیاسی، به‌رهه‌می پێناسه‌ی نائه‌قلانیی واقیع‌و نامورادیی نائه‌قڵانییه. وتمان داروده‌سته رێكخه‌ره‌كان، به مانایه‌كی رووكه‌شیانه‌ی ده‌روونناسی، یه‌كه‌مین ده‌روونناسه‌كانن. ئه‌م كه‌سانه، بابه‌تیانه( concert) یان به وێنا، شاره‌زا‌و ئاگاداری وزه نه‌ستیه‌كانی مرۆڤ بۆ كاولكاری‌و به مێگه‌ل بوونن. ئه‌وان ده‌یانزانی كه چۆن كه‌سانی دیكه، شێوه‌ی كۆمه‌ڵێكدا كه به‌شداری تێیدا په‌یوه‌سته به نائه‌قڵانی بوونه‌وه، كۆبكه‌نه‌وه. كه به‌شداری له‌م حاڵه‌ته‌دا، ره‌نگه زیندوو كردنه‌وه‌و پێڕه‌وكردنی بۆنه‌یه‌كی ئوستووره‌ییشه. به‌شداری له‌م داروده‌سته توندوتیژانه‌دا، هاوكات ده‌ره‌كی كردنه‌وه‌و تێركردنی توندوتیژییه‌كی ده‌روونیشه، دانانی رابه‌ر‌و سه‌رده‌سته له باتی سیمای باوكی پیرۆزی كۆن‌و ئه‌و ئایدیاله‌ی كه تاكه‌كه‌س نه‌یتوانیوه پێی بگات‌و، رژاندنی رق‌و بوغز‌و ویستی رووخاندنیشه له سه‌ر ئه‌وانیدی كه ئێسته هه‌موو نه‌توانییه‌كانی خودی تاك بۆ ئه‌وان دوور ده‌خرێـته‌وه. داروده‌سته تایبه‌تمه‌ندیی جیهانی داخراوه، یان ئاره‌زووی داخستنی جیهانه. سنووره‌كانی ئه‌م جیهانه‌ش له‌لایه‌ن چه‌مكی خێل رسك و هزری میتافیزیكیه‌وه دیاریده‌كرێن. چه‌مكه خیڵزاده‌كان له سه‌رده‌می ئێستادا، ده‌كرێ له بیچمی شار، ناوچه یان له دوایین ئاستی خۆیدا، جۆره نازیسمێكی نوێی هاوده‌ستی‌و یه‌كره‌گزیخواز، به وێنایه‌كی باڵای چه‌مكێكی ده‌رهه‌سته‌وه، ده‌ركه‌ون. مێژوو نموونه‌ی له‌لایه كه چۆن به یارمه‌تیی ئه‌م چه‌مكانه، ده‌كرێ هه‌موو كه‌سانی نێو سنورێك بۆ كوشتن‌و بڕینی خێرا‌و ده‌مه‌وده‌ست فرمانیان پێ بدرێ‌و ئه‌وانیش بێ بیركردنه‌وه باوه‌ش بۆ كوشتن یان مردن بكه‌نه‌وه. داخستنی خود به ڕووی جیهاندا، هه‌ڵگری ده‌مارێكی شیزۆفێرنیاییه، به‌و مانای كه نه‌بوونی لێكدانه‌وه‌ی راست به‌رامبه‌ر واقیع‌و نه‌توانین له به‌رهه‌مهێنان یان به‌كار هێنانی تیۆریی هاوده‌ق‌و ته‌با له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مداو، نه‌توانین له لێكدانه‌وه‌ی ئاڵۆزی‌و ناپاكیه‌كانی جیهانیشدا، جگه له دابڕان‌و په‌رت بوون له واقیع‌و خزان به‌ره‌و شیزۆفێرنیاو تێكه‌ڵ كردنی خه‌یاڵ‌و واقیع و داخستنی درگا به رووی هه‌رشتێكی جیاوازدا، هیچ شتێكی دیكه به‌رهه‌م ناهێنێت. كه پێ له سه‌ر ئه‌قڵ و واقیعیش داده‌گرین، دیاره مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه كه واقیع به ته‌واوی پاك و بێگه‌ردو پاكیزه‌یه‌و ئه‌قڵ، مرۆڤی به ته‌واوی به‌خته‌وه‌ر كردووه، ئاماده‌یی‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دووباره‌و چه‌ند باره‌ی داروده‌سته‌كان له جیهانی ئه‌مڕۆدا، دیسان نیشانه‌یه‌كی ئه‌م ناكارامه‌ییه‌یه، به‌ڵام پێداگری له‌سه‌ر ئه‌قڵ به‌رپه‌رچی ئه‌وه‌ش نییه كه ته‌نیا پشت به‌ستن به ئه‌قڵ‌و وه‌رگرتنی واقیع وه‌ك واقیع‌و، نه‌گه‌ڕان بۆ هیچ حه‌قیقه‌تێك له پشته‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته‌وه‌یه كه ده‌توانێ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان‌و قه‌یرانه‌كانی خودی ئه‌قڵ‌و سڕینه‌وه‌ی كولتووری داروده‌سته‌و به مێگه‌ل كردنی جڤات، یارمه‌تیده‌ر بێت‌و ئه‌گه‌ر هێشتا سه‌وداو "نیشانه‌یه‌كی رزگاری"مابێت، ره‌نگه ئه‌و نیشانه، جگه له ئه‌قڵ، له هیچ شتێكی دیكه‌دا نه‌شاردراوه‌ته‌وه.
|
|||||||