|
دووهفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه - کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرال وه‌كوو به‌شێك له‌ئاڵترناتیڤی سیاسی دواڕۆژی كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌زانین
ئا: ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ چوونه سه‌ره‌وه‌ی داخوازی به‌شێكی زۆر له‌حیزبه‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران‌و پاش ئه‌وه‌ی به‌جۆرێك پرژ وبڵاوی له‌ناو هه‌ڵوێسته گرتن‌و بڕیاردان له‌مه‌ڕ كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ناوخۆی ئێران دا ده‌بینرا و له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دواڕۆژی ئێران خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتووانه‌و تۆكمه بن، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵی له‌لایه‌ن به‌شێك له حیزبه سیاسیه‌كانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان ئێرانه‌وه هاته دامه‌زران. ئێستاكه‌و بۆ زیاتر ئاگادار بوون له‌چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدان‌و ره‌وتی كاریگه‌رییه ئه‌رێینه‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه‌و هه‌روه‌ها ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوون‌و هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی پرشنگدارتری ئه‌م كۆنگره‌یه، ئاسۆی رۆژهه‌ڵات وت‌وێژێكی سازداوه له‌گه‌ڵ هاوڕێ ناهید به‌همه‌نی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران‌و نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه له‌م كۆنگره‌دا. ئه‌وه‌ی له‌خواره‌وه دێت ده‌قی وت‌وێژه‌كه‌ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵاته له‌گه‌ڵ هاوڕێ ناهید به‌همه‌نی. *** ئاسوَی روژهه‌لاَت: تكایه ئه‌گه‌ر ده‌كرێ سه‌باره‌ت به پێویستییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی دامه‌زراندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرال بوَمان بدوێیت؟ هاوڕێ ناهید به‌همه‌نی: ئێران وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌ییه، ده‌توانین بڵێین كه فره‌نه‌ته‌وه‌ترین ولاَته له‌هه‌موو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. شه‌ش نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی كه بریتین له: توركی ئازه‌ربایجانی، كورد، فارس، عه‌ره‌ب، توركمه‌ن‌و به‌لووچ به‌هوَی تایبه‌تمه‌ندییه مێژووییه‌كانی سه‌رده‌می ئیمپراتۆرییه‌كانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی ئێران‌دا پێك گه‌یشتوون‌و رێژه‌ی نزیك به شه‌ست له‌سه‌دی دانیشتووانی ئه‌م ولاَته پێكدێنن. ئه‌م نه‌ته‌وانه له‌هه‌ڵاواردنێكی له‌مێژینه‌ی سیاسی، ئابووری‌و كولتوریدا به‌سه‌ریان بردووه‌و به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌و كاته‌ش كه وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و كوَڵیان نه‌داوه به توند‌وتیژترین شێوه سه‌ركوت كراون. مێژووی لانی كه‌م سی ساڵه‌ی رابردووی خه‌باتی گه‌لی كورد له‌كوردستانی روژهه‌ڵات نیشان ده‌ری ئه‌م راستیه‌یه. به‌ڵام له‌چه‌ند ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه خه‌بات له‌كوردستان تا راده‌یه‌ك له‌م ته‌نیاییه ده‌رهاتووه‌و به‌خۆشحاڵییه‌وه گه‌لانی دیكه‌ی ئیرانیش گه‌یشتوونه پله‌یه‌كی باڵاتر له‌خۆوشیاری‌و هه‌وڵدان بوَ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان. جا بۆیه له‌سه‌ر وه‌ها زه‌مینه‌یه‌كی وه‌خه‌به‌رهاتن و تێگه‌یشتنی گشتی دایه كه سازكردنی رێكخراوێكی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان به مه‌به‌ستی خوَته‌یاركردن‌و خۆناساندنی زیاتر له‌جاران به به‌شداری هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێران دێته كایه‌وه‌و جیدییه‌تێكی زیاتر به پرۆژه‌ی یه‌كگرتووییمان ده‌به‌خشێت. "كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ" له فێڤریه‌ی سالێ 2005 دا له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی به به‌شداری زۆربه‌ی نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له تاراوگه پێكهات. ئاسوَی روژهه‌ڵات: ده‌كرێ پێمان بڵێی نه‌ته‌وه‌كانی پێك هێنه‌ری ئه‌م كونگره‌یه كامانه‌ن‌و به چ ناوێكه‌وه له‌م رێكخراوه‌دا به‌شدارن؟ هاوڕێ ناهید به‌همه‌نی: "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ" بریتیه له پازده حیزب و رێكخراو كه به‌م چه‌شنه نوَێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌كانیان له‌م كۆنگره‌یه‌دا ه‌كه‌ن: انجمن فرهنگی و هنری كردهای خراسان- پارت ازادی كردستان- جبهه‌ی مردم بلوچستان- جبهه‌ی متحد بلوچستان(جمهوریخواهان)-حزب ملی بلوچستان ایران- حزب دمكرات كردستان ایران- حزب اتحاد بختیاری‌ولرستان-حزب مردم بلوچستان- حزب همبستگی دمكراتیك اهواز- حركت ملی تركمنستان- حركت ملی دمكرات تركمن- سازمان دفاع از حقوق خلق تركمن- حزب كومه‌له كردستان- كانون فرهنگی ازربایجان- كمیسیون دیپلوماتیك ازربایجان جنوبی. ئاسۆی روژهه‌ڵات: ئێوه ره‌وتی به‌رو پێش بردنی كاره‌كانی كۆنگره چۆن ده‌بینن‌و به رای جه‌نابت تا ئێستا ئایا توانیویه‌تی سه‌ره‌ڕای زۆر رخنه له‌لایه‌ن حیزب‌و لایه‌نه‌كانی دیكه جێگه‌ی خوی بكاته‌وه؟ هاوڕێ ناهید به‌همه‌نی: جواب له‌م باره‌یه‌وه موسبه‌ته. هه‌موو كه‌س ره‌نگه تا ڕاده‌یه‌ك ئاگادار بێت كه خۆ له‌كێشه‌یه‌كی ئاوا دان‌و پێكهێنانی رێكخراوێكی وه‌ها فره‌چه‌شن‌و بۆ مه‌به‌ستی خه‌بات له‌پێناو مافی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كاندا، ئه‌ویش له‌وڵاتێكدا كه لایه‌نی زۆرینه بێبه‌ش‌و بێده‌نگ كراون، ره‌نگه وه‌كوو "ئاو كردنه ناو هێلانه‌ی مێرووله" بێت. هه‌ر وه‌هاش بوو و پێكهێنانی ئه‌م كۆنگره‌یه له‌چه‌په‌وه هه‌تا راستی هارووژاند‌و بارانی رخنه‌و ته‌نانه‌ت تۆمه‌تیش ده‌ستی پێكرد. له ئاكامدا تا راده‌یه‌كی به‌رچاو بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پێ به‌ناوبانگ بوو و سه‌رنجی دنیای سیاسه‌تی تا راده‌یه‌كی زور بۆ راكێشرا. هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چالاكییه‌كانی ئه‌م چوار ساڵه‌ی ك.ن. ئ. ف. به تایبه‌ت له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا یارمه‌تییه‌كی باش بووه بۆ ناساندن و جێكه‌وتنی. هه‌ر چه‌ند ده‌بێ هه‌وڵه‌كان زور له‌مه‌ش زیاتر بن. من له‌و بڕوایه دام كه كه‌ش‌و هه‌وای سیاسی‌و خه‌باتكارانه بوَ گه‌شه پێدانی تێكۆشان له‌پێناوی مافخوازی نه‌ته‌وه‌ییدا ئێستا له‌ئێران له هه‌موو كاتێك له‌بارتره . هه‌له‌كان ده‌بێ له‌م پێناوه‌دا به شێوه‌ی پێویست بقوزرێنه‌وه. ئاسوَی روژهه‌ڵات: به له به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی حیزبه كوردییه‌كان و به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵه‌ی شوَڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران روَڵی به‌رچاویان له‌م كونگره‌دا تا هه‌نووكه گێڕاوه، ده‌كرێ ئه‌وه‌مان بوَ باس بكه‌ن ئه‌م رێكخراوه تا ئێستا چه‌نده توانیویه‌تی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه له‌به‌ر چاوی بوو بیگه‌یه‌نێته ئه‌نجام؟ هاوڕێ ناهید به‌همه‌نی: ئێمه له سه‌ر په‌یڕه‌و و به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی راگه‌یه‌ندراو یه‌كمان گرتووه كه له‌وێدا وتوومانه روخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی مه‌رجێكی سه‌ره‌كی دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی دێمۆكراتیك و فیدراله له‌سه‌ر ئه‌ساسی میللی – جوغرافیایی. ئه‌مه میكانیزمێكه بۆ جێخستنی ئیراده‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ پێكهێنانی ئێرانێكی ئازاد و یه‌كگرتوو. هه‌روه‌ها داخوازی سه‌ره‌كی كۆنگره‌شه. به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌ی هێزه شۆڤێنیسته‌كان و "ته‌مامییه‌تخوازان" ته‌نیا ئه‌م سیستمه گه‌لانی ئێران‌و سه‌رزه‌مینه‌كه‌یان له‌یه‌ك ناترازێنێ‌و هاوكات له‌گه‌ڵ به ره‌سمی ناسینی جیاوازییه‌كان، مه‌حروومییه‌ته‌كانیش قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌و یه‌كگرتوویی‌و پێكه‌وه ژیانیش ده‌سه‌لمێنێت. فێدرالیزم یانی نه ره‌ش و نه سپی، نه جیابوونه‌وه‌و نه بێ‌مافی‌و ئه‌سیمیله بوون، یانی دووری له‌بیرته‌سكی‌و ده‌مارگرژی. یانی راگرتنی باڵانس و هاوسه‌نگی له‌وڵاتدا و به‌كورتی فێدرالیزم یانی گۆڕانی موناسه‌باتی نێوان نه‌ته‌وه‌كان له حاكم و محكوم و زاڵم و مه‌زڵوومه‌وه بۆ هاوكاری‌و هاوچاره‌نووسی له‌ئاست یه‌كتر و بۆ یه‌كسانی نه‌ته‌وه‌كان. ئێمه "كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرال" وه‌كوو به‌شێك له ئاڵترناتیڤی سیاسی دواڕۆژی كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌زانین. بوَ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م مه‌به‌سته كار و ئه‌ركمان له‌هه‌نووكه‌دا هه‌وڵ دان بۆ جێخستنی ئه‌م سیاسه‌ته‌یه تا له‌ئه‌گه‌ری ئاڵ‌وگۆڕه‌كانی داهاتوودا به‌كرده‌وه‌ش ده‌ربێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌م له‌ناوه‌وه‌و بۆ خه‌ڵكه‌كانی خۆمان‌و هه‌م ده‌ره‌كیش له‌ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌یی به گوێره‌ی توانا‌مان هه‌وڵی پێویستمان داوه. دیاره حیزبه كوردییه‌كان توانای سیاسی و ئیمكاناتی مادی و مه‌عنه‌وی زۆرتریان هه‌بووه و هه‌ر بۆیه‌ش ده‌وری چاكتریان گێڕاوه. ئاسوَی روژهه‌ڵات: له كۆتاییدا پێمان خۆشه وه‌كو نوَێنه‌ری كوَمه‌ڵه له‌م كونگره‌دا بڵێی چه‌نده به سه‌ركه‌وتنی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ئه‌م كونگره‌یه گه‌شبینی؟ هاوڕێ ناهید به‌همه‌نی: تا ڕاده‌یه‌كی زۆر. هه‌روه‌كوو پێشتریش باسم كرد وشیاری گشتی و تێكوشان بۆ خه‌باتی مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به بڕوای من ئێستا زۆرتر له‌هه‌موو كاتێكی دیكه خوَی ده‌نوَێنێ، هه‌روه‌ها پێویستیی هاوكارییه‌كی درێژخاێه‌ن له‌نێوان نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه له‌هه‌میشه زیاتر هه‌ست پێكراوه. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه، پشتیوانی خه‌ڵكه‌كانمان دڵخۆشی كردووین .ئه‌گه‌ر چی ره‌نگه له‌م رێگایه‌دا گیر و گرفت‌و كێشه‌و ناكۆكیش بێته پێشه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندی كاری به‌ره‌یی و ئیئتیلافییه و ده‌بێ له‌سه‌رخۆ و به‌حه‌وسه‌له بین. ئاسوَی ڕِوَژهه‌ڵات: زوَر سپاس له‌به‌شداریتان له‌م وتووێژه‌دا. ئاسوَی ڕوَژهه‌ڵات پاش ده‌ستخۆشی‌و به‌رده‌وام بونتان له‌كار‌وچالاكی سیاسی هیوای سه‌ركه‌وتنتان بوَ ده‌خوازێ. و:منیش سوپاستان ده‌كه‌م بوَ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌لایه‌ن ئێوه‌وه بۆم ره‌خسا بوَ ناساندنی زیاتری "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرال" و داواكاری ئه‌وه‌م كه له دووحه‌وتوونامه‌ی "ئاسوَی ڕوَژهه‌ڵات"دا كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و داهاتووه‌كه‌ی زۆرتر بخه‌نه به‌ر دیده‌ی خوَێنه‌رانی. ئاواتم سه‌ركه‌وتنتانه.
|
|||||||