|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
رێزگرتن له‌رۆژی كۆمه‌ڵه له‌شاره‌كانی كوردستان
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان وه‌ك نه‌ریتێكی هه‌میشه‌یی ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌روبه‌ری 26ی رێبه‌ندان رۆژی كۆمه‌ڵه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌ره‌و پیری رێزگرتن له‌م رۆژه‌وه رۆشتن. 26ی رێبه‌ندان بۆ خه‌ڵكی كوردستان بۆته سه‌نبولی خه‌باتێكی نوێ به‌دژی هه‌ر جۆره كۆنه‌په‌ره‌ستی‌و دواكه‌وتوییه‌ك‌و به‌رۆژی هه‌وڵدان به‌گژ هه‌ر جۆره نابه‌رابه‌ری‌وبێعداڵه‌تیه‌ك ده‌زانن‌و خۆیان به درێژه‌ده‌ری شه‌هیدان‌و رێڕوانی كۆمه‌ڵه‌و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. به‌م بۆنه‌وه هه‌ر وه‌ك زۆر جار له‌زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه باس كراوه، كۆمه‌ڵانی تێكۆشه‌ری كوردستان له‌شارو دێهاته‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوو به‌شكۆه پێشوازیان له‌رۆژی كۆمه‌ڵه كرد. به پێی هه‌واڵه‌كان كۆمه‌ڵانی چاونه‌ترسی كوردستان هه‌ر له ئیلام‌و كرماشانه‌وه بگره تا ده‌گاته شنۆ وپیرانشار سه‌ڕه‌رای ئاماده باشیی هێزه‌كانی رژیم‌و هه‌روه‌ها بانگهێشتكردنی به‌شێكی به‌رچاو له‌كه‌سانی سیاسی‌و لایه‌نگرانی ناسیاویی كۆمه‌ڵه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و رۆژه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی بوێرانه ده‌ستیان دایه بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت‌و نوسینی دروشمه‌كانی كۆمه‌ڵه. تێكۆشه‌رانی نهێنی كۆمه‌ڵه‌و رێڕه‌وانی درێژه‌ده‌ری كاك فواد‌و كاك حه‌مه‌حسێن ئاوركردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانیان كرده هێمای به‌رخۆدان‌و رێزلێنان له‌و شۆڕه سوارانه‌ی كه گیانیان بۆ خه‌بات له‌پێناو ئازادی‌و دێمۆكراسی‌و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌خت كردووه. لایه‌نگران‌و دۆستانی كۆمه‌ڵه‌و به‌گشتی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان له‌م ساته‌وه‌خته‌ی كه كۆماری ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌كی بێوێنه له‌ئاستی كوردستان ده‌ستی داوه‌ته كوشتن‌و بێسه‌روشوێنكردنی چالاكانی سیاسی، له‌و په‌ڕی بوێری‌و به‌شیوه‌یه‌كی لێبڕاوانه له‌و رۆژه‌دا رق‌و قینی خۆیان به كاری ته‌بلیغی به‌ربڵاو به‌دژی ئازادیكوژان‌و داگیركه‌رانی كوردستان خسته‌ڕوو. چالاكی ئه‌مجاره‌ی تێكۆشه‌رانی كۆمه‌ڵه ته‌نیا خۆی له كارێكی ته‌بلیغیدا نه‌بینیوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو په‌یامێكی روونی بیری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و ئاماده‌یی له‌به‌رابه‌ر هه‌ر سه‌ركوتكارییه‌كی بۆ داگیركه‌رانی كوردستان پێ‌بوو. ئه‌م په‌یامه‌ی كه له‌رۆژی كۆمه‌ڵه‌دا به شێوه‌ی ته‌بلیغاتێكی چڕ‌وپڕ بۆ ئاشكرابوونی كۆمه‌ڵه كه‌وته به‌رچاو، بووه هۆی ترسی به‌كرێگیراوان‌و دوژمنانی گه‌لی كورد و كۆمه‌ڵه، به‌جۆرێك كه له‌هه‌واڵاكاندا هاتوون دام‌وده‌زگاكانی رژیم ده‌ستیان كردۆته پشكنیی ئه‌و ماشێن‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له‌وشه‌واندا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوون. كۆمه‌ڵانی تێكۆشه‌ری كوردستان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستانه‌وه رێزگرتن له 26ی رێبه‌ندان رۆژی كۆمه‌ڵه‌و رۆژی گیانبه‌ختكردنی رێبه‌ری دامه‌زرێنه‌ر كاك "حه‌مه‌حسێن كه‌ریمی"یان وه‌ك رۆژی په‌یمان تازه‌كردنه‌وه بۆ درێژه‌دان به‌خه‌بات‌و گه‌یشتن به‌مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد به‌دوژمنانی خه‌ڵكی كوردستان سه‌لماند. لایه‌نگران‌و دۆستانی كۆمه‌ڵه هه‌ر ساڵه به‌م چه‌شنه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌رۆژی كۆمه‌ڵه وه‌ك رۆژی ئاشكرابوونی خه‌باتی به‌شمه‌ینه‌تانی كوردستان له‌وه‌په‌ڕی سه‌ربه‌رزییه‌وه به‌گوێی داگیركه‌ران‌و بكوژانی هه‌میشه‌یی خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌ده‌ن. بێشك ئه‌م رۆژه وه‌ك مێژوویه‌كی پرشنگداری خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد جێ خۆی له‌هه‌میشه زیاترله نێودڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا كردۆته‌وه.
|
|||||||