|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ژنان گۆڕینی ناوه‌رۆكی كتێبه‌كانیش بیری ئازادیخوازی ژنان ناگۆڕێت
گرووپی ژنان هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌زاره‌ی سێهه‌م‌و گه‌شه كردنی راگه‌یاندن‌و هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی ژنان‌و هه‌وڵی بێ وێنه‌ی ژنان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانیان‌و بڕینی كۆمه‌ڵێك له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگ‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵ دان بۆخۆ ده‌رباز كردن له‌یاساو رێسای كۆن‌و دواكه‌وتوی كۆمه‌ڵگای پیاو سالاری، خۆی له‌خۆیدا كۆمه‌ڵێك هه‌نگاویی جیددی‌و بوێرانه‌ن كه ژنانی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ڵیان هێناوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بایه‌خه‌و له سه‌رده‌مێكی له‌وچه‌شنه‌دا رژیمی دژه ژنی كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه خه‌ریكه ده‌ست بداته په‌سه‌ند كردنی یاسایه‌كی به ته‌واو مانا دوژمنكارانه به دژی ژنانی ئێران. ڕۆژی 5 شه‌ممه رێكه‌وتی 4ی رێبه‌ندان وه‌زاره‌تی فێركردن‌و بارهێنانی كۆماری ئیسلامی خوازیاری جیاكردنه‌وه‌ی كتێبی فێركاری كوڕان‌و كچان له‌قوتابخانه‌كانی ئێران بووه. له‌م بواره‌دا عه‌لی ره‌زا عه‌لی ئه‌حمه‌دی، له‌قسه‌وباسێكیدا رایگه‌یاندوه، وه‌زاره‌تی فێركردن‌و بارهێنانی كۆماری ئیسلامی ده‌بێت له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌كانی ئوروپایی جیاوازی هه‌بێت‌و ئێمه به‌پێی رێوشوێنی ئیسلامیه‌وه ده‌بێت له نێو كۆمه‌ڵگادا كاربكه‌ین‌و مناڵه‌كانمان باربێنین. دیاره هاتنه ئارای باسێكی له‌وجۆره له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی له‌چه‌شنی ئێران كه حكوومه‌تێكی ئاینی سه‌ره‌ڕۆ له‌سه‌ركاره زۆر جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نیه. قسه‌كانی ناوبراو ئه‌و پرسیاره ده‌ورووژێنیت كه بۆچی مه‌گه‌ر هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌ركاری ئه‌م رژیمه‌وه تا ئێستا جیا له‌سیاسه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌و دژه ژن شتێكی دیكه له‌كتێب‌و په‌رتووكه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و له‌خوێندنگاكانی كۆماری ئیسلامی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژنان ره‌چاو كراوه؟ بۆچی مه‌گه‌ر تا هه‌نووكه ئه‌وه كچانی خوێندكاری ئێرانی نین كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی خوێندنگاكانه‌وه به‌رده‌وام‌و به‌شێوه‌ی جیاواز له‌قوتابخانه‌و خوێندنگاكان تووشی كێشه‌و گرفت ده‌بنه‌وه؟ بۆچی مه‌گه‌ر گرتنه به‌ری هه‌ندێك هه‌ڵوێستی ده‌مارگرژانه به نیسبه‌ت له‌به‌ر كردنی لیباسی ره‌ش‌و هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی دیوار‌و گرتنی په‌نجه‌ره‌كانی قوتابخانه‌كانی كچان له به‌رژه‌وه‌ندی كچان ره‌چاو كراوه؟ ئه‌مانه‌و ده‌یان پرسیاری دیكه نیشانه‌ی هه‌وڵی حاكمانی دینی بووه بۆ به‌زیندان كردنی قوتابخانه‌كانی كچانی خوێندكاری كۆمه‌ڵگای ئێران. خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری ئێران هێشتاكه ئه‌و بیره‌وه‌رییه تاڵانه‌یان له‌یاد نه‌چۆته‌وه كه له‌ژێر بڕیاری كاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌وه‌ی ئێران داروده‌سته‌ی به‌سیجی و حیزبووڵڵا له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا به پێداكردنی ئه‌سید به‌ده‌موچاوی ژنانداو هه‌روه‌ها گرتن‌و لێدان‌و پێكهێنانی كه‌شێكی پڕ له‌ترس‌و تۆقاندن به‌سه‌ریاندا بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنان لانی كه‌م بۆ ماوه‌یه‌ك له‌سووچی ماڵه‌كاندا قه‌تیس بكه‌ن‌و به‌ر به‌گه‌شه‌و توانایی ولێهاتوویه‌كانیان بگرن. ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت له‌و سیاسه‌ته‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه بوو كه ژنانی ئێران به به‌شی خۆیان رازی نه‌بوون كۆڵیان نه‌دا و مه‌یدانیان چۆڵ نه‌كرد. ئه‌مانه‌و هه‌وڵ دان بۆ فه‌رهه‌نگ سازی كۆنه‌په‌رستانه، كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تی دژه ئینسانی دیكه ئێستاكه‌شی له‌گه‌ڵ بێت له‌نێو كتێب‌و بڵاوكراوه‌كاندا نیشانه‌یه‌كی دیكه‌یه له‌بنه‌ما فیكرییه سه‌ره‌كییه‌كانی رژیم بۆ بنه‌بڕ كردنی بیری سه‌ربه‌خۆیی ژنان. ئه‌م سیاسه‌ته تازه‌یه‌ش كه حاكمانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌هه‌وڵی جێ به‌جێ كردنیدان له‌درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی ئۆتۆبووسه‌كانی ناوشاره‌كان و ته‌نانه‌ت پارك‌و پیاده‌ڕه‌وه‌كان بۆ ژن و پیاو بووه. له‌كه‌س شاراوه نییه كه حاكمانی ئایینی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ئێران هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركارییانه‌وه به‌حوكمی سیاسه‌تی دژه ژنیی خۆیان، هه‌وڵی خۆیان خستۆته گه‌ڕ بۆ خستنه په‌راوێزی ژنان‌و به‌م چه‌شنه له‌هه‌وڵی ئه‌وه دابوون ژنان به‌و كولتوره دواكه‌وتووانه‌ی له‌جۆری سپاردن‌و ئه‌نجامدانی كاری ناوماڵ وپه‌روه‌رده كردن وبارهێنانی منداڵ راهێنن. هه‌ر له پۆله سه‌ره‌تاییه‌كانی قوتابخانه‌وه‌و له‌نێو كتێبه‌كاندا به‌روونی به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه ژن وه‌ك كه‌سێك كه له‌چوارچێوه‌ی ته‌نگی ناو ماڵدا كاربكات سه‌یر ده‌كرێ. ده‌ركردنی بڕیاری له‌و چه‌شنه له لایه‌ن به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و له‌م سه‌روبه‌نده‌دا كه رژیم تووشی قه‌یرانێكی به‌رین هاتووه‌و ڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن بیروڕای گشتییه‌وه وه‌ك یه‌كێك له‌وڵاتانی پێشێلكه‌ری مافی مرۆڤ و گرتن‌و لێدانی ڕۆژنامه نووسان‌و بیرجیاوازان‌و هه‌روه‌ها پێشێلكه‌ری مافه‌كانی ژنان ناسراوه، خۆی له‌خۆی دا نیشانه‌ی ترس ودڵه‌ڕاوكێیه له‌چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وشیاری ژنانی كۆمه‌ڵگای ئێران. رۆشتنی به‌لێشاویی كچانی خوێندكار بۆ زانستگاكان‌و هه‌روه‌ها به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كانی 8ی مارس‌و ده‌نگ هه‌ڵبڕینیان بۆ مافی به‌رابه‌ر ترسی خستۆته دڵی حاكمانی بونیادگه‌راو بیرته‌سكی كۆماری ئیسلامی. ترسی رژیم له‌هاتنه ئارای بزووتنه‌وه‌یه‌كی به هێزی ژنان كه به‌شێوه‌یه‌كی جیددی روو له‌گه‌شه‌یه‌و به شێنه‌یی خه‌ریكه به‌ره‌و ئاقارێكی دێمۆكراتیك هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ به‌روونی دیار‌و به‌رچاوه. ئه‌و بیره به‌رته‌سك و پیاوسالارانه‌یه ته‌نیا مه‌ترسێیه‌كه‌ی به‌ره‌و رۆی ژنان نابێته‌وه.ئه‌و هه‌نگاوانه شكاندنی كه‌رامه‌تی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به ژن و به پیاویشه، و له لایه‌ن هه‌مو كه‌س ده‌بێ وه‌ك هێمای سیاسه‌تێكی كۆنه‌په‌رستانه له قاو بدرێ.
|
|||||||