|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا‌و خه‌باتی ژنان
دڵنیا به‌هرامی دوو چالاكیتری كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا به ناوه‌كانی ”راحله عه‌سكه‌ری زاده و نه‌سیم خوسره‌وی“ له رۆژی 25ی رێبه‌ندان له پاركی دانشجوی تاران ده‌ستگیركران. ناوبراوان له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ كه‌مپه‌ین ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌دوای راپێچكردنیان بۆ چه‌ندین ناوه‌ندی ئینتزامی، بۆیه‌كێك له بازداشتگاكانی تاران گوێزرانه‌وه. پیۆیسته بووترێ كه له ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا ئاسته‌نگییه‌كی زۆر له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌ڵسوڕاوانه دروستده‌كرێت و ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه چالاكانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه ده‌ستگیرده‌كرێن. ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد به‌م ره‌فتارانه‌ی ده‌ركه‌وته‌ی ئایدۆلۆژی كۆماری ئیسلامی له‌به‌رامبه‌ر ژنان، نیشانده‌دات و له‌به‌رامبه‌ر سه‌ره‌تایترین داواكاری كه‌مپه‌ین، واته به‌رابه‌ری له یاسا په‌رچه‌كرداری توند ده‌نوێنێت. كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا یه‌كێك له‌و جوڵه كوَمه‌ڵایه‌تییه به‌هێزانه‌یه كه كارنامه‌ی تائێستاكه‌ی هه‌ڵسووڕان و چالاكییه‌كانی، هێمای پێشڕه‌وی به‌رچاوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران نیشانده‌دات. ئه‌گه‌رچی ده‌مێك ساڵه كه چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران خه‌ریكی هه‌وڵ و تێكۆشانن، به‌ڵام كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیوی ئیمزا به تێگه‌یشتنێكی وردتر له بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران توانیویه‌تی خۆی له كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی نوێ‌دا ببینێته‌وه و خه‌سڵه‌تێكی ئه‌كتیڤتر به‌م بزووتنه‌وه‌یه ببه‌خشێت. هه‌موو ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای كه‌موكوڕییه‌كانی وا نیشانده‌دات كه توانای گشتگیربوونه‌وه‌ی هه‌یه و به‌هه‌ڵگرتنی داواكارییه گشتییه‌كانی ژنانی ئێران ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی لێده‌كرێت كه پرۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و ئامانجدار پێشكه‌ش به پرۆسه‌ی سیاسی _كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران بكات. پرۆژه‌یه‌ك كه له دژی یاساكانی هه‌ڵاواردن وه‌ستاوه‌ته‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵاواردنی جنسیی وه‌ك به‌ستێنێكی سه‌ره‌كی بۆ نه‌مانی چه‌وساندنه‌وه له دژی ژنانی له‌ده‌ستوری كاری خوێ داناوه. ئه‌م كه‌مپه‌ینه به‌دووركه‌وتنه‌وه له دروشمگه‌ڵێكی مه‌زن توانیویه‌تی تا راده‌یه‌كی به‌رچاو ره‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خوێ ده‌سته‌به‌ربكات و ته‌نانه‌ت سه‌رنجی زۆربه‌ی پیاوانی كۆمه‌ڵگای ئێران بۆ لای خوێ رابكێشێت. ئه‌گه‌رچی كه‌مپه‌ین ئیستراتژی خوێ له گۆڕینی یاساكانی هه‌ڵاواردن له یاسای بنچینه‌یی ئێران راگه‌یاندووه و وه‌ك بزاڤێكی ئاشتیخوازانه هه‌ڵسووكه‌وتی كردووه، كه‌چی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش وه‌ك بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیتری ئێران كه‌وتۆته به‌ر غه‌زه‌بی ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رده‌وام ده‌كه‌وێته به‌ر ئه‌زیه‌ت و ئازار. لایه‌نێكی ئه‌م مه‌سه‌له بۆ ماهییه‌تی خودی ده‌سه‌ڵات له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی ژنان و لایه‌نه‌كه‌یتری بۆ هه‌بوونی قه‌یرانه قووڵه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌نووكه تاكتیكی تۆقاندنی جه‌ماوه‌ر له به‌رنامه‌ی كاری ده‌سه‌ڵاتدایه و به‌م تاكتیكه ده‌یهه‌وێ به‌ره‌وپێشچوونی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ستانی جه‌ماوه‌ری لاوازبكات. ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی له رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتداری توانی به دروشمی "یان روسه‌ری یان توسه‌ری" پاشه‌كشه به بزووتنه‌وه‌ی ژنان بكات و به‌شێكی به‌رچاو له ژنان ره‌وانه‌ی سووچی ماڵه‌كان بكات، ئیتر ناتوانێت به‌و شیۆه هێرش بكات و هه‌موو ئه‌م دژه‌كرده‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ت له خانه‌ی پاشه‌كشه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتدا جێگیرده‌بێت. بێشك هه‌بوونی په‌یوه‌ندی ئۆرگانیك له نێوان بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پشتیوانیكردنیان له‌یه‌كتر و هه‌روه‌ها پشتیوانی نیۆنه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێت خێرایه‌كی به‌رچاوتر به‌م بزووتنه‌وه‌یه ببه‌خشێت و راده و توانای سه‌ركووت كه‌م بكاته‌وه. ئه‌گه‌رچی كۆماری ئیسلامی توانیویه‌تی چالاكانی كه‌مپه‌ین ده‌ستگیر بكات و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌ڵسوورانیان درووست بكات، به‌ڵام هیچ كات نه‌یتوانیوه ئیراده‌ی گۆڕان له ژنان بستێنێته‌وه.
|
|||||||