|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و خواستی لاوان
كاوه قوڕه‌یشی ئه‌حمه‌دی نژاد رۆژی پێنج شه‌ممه25ی رێبه‌ندان له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی به‌ناو به‌رپرسانی شۆرای هاوئاهه‌نگی رێكخراوه سه‌رتاسه‌ریه‌كانی لاوان به‌شداریكرد و به‌چه‌ندین ره‌سته‌ی بێ سه‌ره‌وبه‌ری وه‌ك لایه‌نگری و پشتیوانیكردن له لاوان، ستارتی ده‌ستپێكردنی كۆنفرانسه‌كه‌ی لێدا. ناوبراو له قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه پیۆیسته ده‌وڵه‌ت به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می لاوان هه‌ڵگرێت و كارئاسانی بۆ داواكاریه‌كانیان بكات. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له پێگه‌ی به‌رپرسێكی خه‌مخۆره‌وه درێژه‌ی به‌قسه‌كانیدا و وتی كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه پیۆیستی به لاوی زیت و زیندوو هه‌یه، ده‌بێ ژینگه‌ی لاوان پڕله خۆشی و زیندوویی بێت و ئه‌گه‌ر خۆشی و زیندوویی له لاوان بگرین و یان به‌رته‌سكیان بكه‌ینه‌وه، ئه‌وا پاڵنه‌ره‌كانی لاوان له‌ناوده‌چێت. سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی به‌م ره‌سته‌یه كه مۆتۆری جوڵه‌ی كۆمه‌ڵگا لاوانن، كۆتایی به قسه‌كانی هێنا. با سه‌ره‌تا له‌و ره‌سته حه‌كیمانه‌ی سه‌ره‌وه كه ئه‌حمه‌دی نژاد بڕوای پێی نییه ده‌ست پێبكه‌ین كه ده‌ڵێت ده‌بێ ئێمه به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می لاوان هه‌ڵبگرین. به‌چاوخشاندنێكی كورت به‌سه‌ر بارودۆخی ژیانی لاوان له ئێران هه‌موو راستیه‌ك ئاشكرا ده‌بێت، ئه‌و راستیه‌ی كه هیچ یه‌ك له هه‌لومه‌رجانه‌ی ژیانی لاوی ئێرانی له‌گه‌ڵ پێناسه ناسێندراوه جیهانیه‌كان بۆ لاو نایه‌ته‌وه و له گه‌ڵ هویه‌تی وشوناسی راسته‌قینه‌ی ئه‌م ته‌مه‌نه ناته‌بایه. گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م لاوانی ئێران كۆماری ئیسلامی و بنه‌ما فكریه‌كانی ئه‌م سیستمه‌یه كه مه‌جالی هه‌ر چه‌شنه خۆده‌رخستن و خۆشیه‌كی له لاو گرتووه‌و هه‌موو داواكارییه‌كانی تایبه‌ت به‌م ته‌مه‌نه‌ی لێ زه‌وت كردوون. ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌یهه‌وێ كارئاسانی بۆ لاوانی ئێران بكات باشترین كارئاسانی ئه‌وه‌یه كه مۆته‌كه‌ی پڕله كاره‌ساتی خوێ له‌سه‌ركۆمه‌ڵگای ئێران به‌گشتی و لاوان به تایبه‌تی لابه‌رێت و ژینگه و ژیانی لاوانی ئێران له خوێ و سیستمه‌كه‌ی دوور بخاته‌وه. ئه‌وه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی گرینگ نه‌بێت پرسی لاو و داواكاریه‌كانیه‌تی. به‌پێی ئاماره‌كانی خودی ده‌وڵه‌ت، هه‌ر ساڵ یه‌ك میلیون لاو به‌ته‌مه‌نی كار ده‌گه‌ن و به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رفه‌ته شوغڵیه‌كان ئه‌وانیش به سوپای گه‌وره‌ی بێكاران په‌یوه‌ست ده‌بن. بێكاربوونی لاوان و نه‌بوونی بنه‌مایه‌كی ئابووری، چه‌ندین خه‌ساری گه‌وره‌تری كۆمه‌ڵایه‌تیی تووشی ئه‌م توێژه ده‌كات و به‌كرده‌وه لاو و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م ته‌مه‌نه تووشی داڕمان و له‌ناوچوون ده‌كات. هۆكارێكی گرینگی گیرۆده بوونی لاوان به ماده‌سڕكه‌ره‌كان و ده‌ستبردن بۆ دیارده دزیۆه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌م ره‌گه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ده‌وڵه‌ت نه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێكی بۆ هه‌ڵناگرێت، به‌ڵكوو خێرایش به‌م ره‌وته ده‌دات. له لایه‌كیتره‌وه ده‌وڵه‌ت به دابین نه‌كردنی كه‌ره‌سه‌كانی تایبه‌ت به‌م ته‌مه‌نه كه خوێ له‌چه‌ندین بواری وه‌ك وه‌رزش و فێركاری و هتد ده‌بینێته‌وه، ئاسایش‌و ته‌ندرووستی ده‌روونی لاوان و به‌گشتی كۆمه‌ڵگای تووشی كێشه و قه‌یران كردووه. نه‌بوونی به‌ستێنی شیاو بۆ ده‌ركه‌وتنی توانا و خۆشیه‌كانی لاوان له‌ئێران، ئه‌م توێژه‌ی تووشی خه‌مۆكی كردووه‌و هاتنه‌ئارای ئه‌م بارودۆخه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێرانی به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌خۆش رێ‌نوێن كردووه. هه‌موو هه‌وڵه‌كان و نیشانه‌كانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئیستراتژی كۆماری ئیسلامی گۆشه‌گیركردن و خه‌مۆككردنی لاوانه و ئه‌و داهات و سه‌رمایه‌ی كه ده‌بێ سه‌رفی داواكاریه‌كانی لاوان بكرێت، سه‌رفی گه‌یشتن به‌و ئیستراتژییه ده‌كرێ كه باسمان كرد و هه‌ر هه‌مووی دژی لاوان‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیه‌تی. خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌موكوڕی و به‌ربه‌سته‌كان، هێشتاكه به‌شێكی به‌رچاو له‌م توێژه ته‌سلیمی پیلانگێڕی و ئامانجه‌كانی ده‌سه‌ڵات نه‌بوون و چه‌ندین جار وه‌ك بومه‌له‌رزه كۆماری ئیسلامیان له‌رزاندوه‌ته‌وه. به‌شداری چالاكانه‌ی لاوانی ئێران له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان و هه‌روه‌ها رێكخستنی چه‌ندین خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی گه‌وره له‌م ساڵانه‌ی دوایی، خه‌ونه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی پوچه‌ڵ كردۆته‌وه. هه‌بوونی حه‌شیمه‌تێكی به‌رچاوی لاو له ئێران یه‌كێك له فاكتۆره به‌هێزه‌كانی گۆڕان له‌م وڵاته‌یه و ئه‌حمه‌دی نژاد به‌باشی ئه‌م راستییه‌ی باسكردووه كه مۆتۆڕی گۆڕان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران لاوانن به‌لام نه‌ك به قازانجی كۆماری ئیسلامی به‌ڵكو بۆ هه‌ڵپێچانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به ئه‌حمه‌دی نژادیشه‌وه.
|
|||||||