|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
بانده‌مافیاكانی ده‌سه‌ڵات بۆ شكل پێدان به مه‌جلیسی هه‌شته‌م خه‌ریكی دانوستانن
سیامه‌ك. م پارلمانی ئێران یان ئه‌و جۆره‌ی هه‌ڵبه‌ت به‌ناحه‌ق ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات پێیان خۆشه به ماڵی میلله‌ت له ئێران بناسرێ، به جێگای ئه‌وه‌ی هه‌ڵقوڵاوی ئیراده‌و ویستی ئازادنه‌ی خه‌ڵك بێت و به راستی ماڵی میلله‌ت بێت، هه‌ر یه‌كسه‌ر به ته‌مایه ببێته مۆڵگه‌ی داروده‌سته مافیاییه‌كانی باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات. كه‌ڕووبی ناسراو به شێخی ئیسلاحات كه خۆی وه‌ك نمونه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی و رشوه‌خۆری ناسراوه، خه‌ریكه ئه‌م ماڵ‌و ئه‌و ماڵ ده‌كاو له‌سه‌ر لیستی پاڵێوراوه‌كانی خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانی خه‌ریكی دانوستانه. چه‌ند رۆژ له‌وه پێش سه‌ری مالی ئایه‌توڵڵا جه‌نه‌تی داوه‌و وادیاره له دانوستانه‌كه‌ی له‌گه‌ل ئه‌و ئه‌ندامه كۆنه‌په‌رست‌و تووندڕه‌وه‌ی شۆرای نیگابان رازی هاتۆته ده‌رێ. دانوستانه‌كانی ئه‌و دوایانه‌ی ئایه‌توڵڵاكانی سه‌ر به ئیسلاحات له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی شۆرای نیگابان و باقی تاقم و ده‌سته‌كانی سه‌ر به ویلایه‌تی فه‌قیه، چه‌مكی هه‌ڵبژاردن، پارلمان، ده‌نگی خه‌ڵك و سه‌رجه‌م دێمۆكراسی به ته‌واوی كردۆته گاڵته‌جاڕێكی گه‌وره كه ته‌نیا شیاوی ئه‌وه‌یه له قاو بدرێ. ده‌ستێوه‌ردانی فه‌رمانده‌و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان له‌ململانێی هه‌ڵبژاردن به درێژایی له‌دایك بوونی دێمۆكراسی یه‌كێك له‌هێڵه سووره‌كانی وڵاتانی دێمۆكرات بووه. هێزی سه‌ربازی ده‌بێ له كێشه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مان به ته‌واوی بێ لایه‌ن بێت. هیچ فه‌رمانده‌یه‌ك بۆی نیه به هێزی ژێرده‌ستی خۆی ده‌ستوور بدات كه له كام حیزب و یان كه‌سایه‌تی سیاسی و كاندید پشتیوانی بكه‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و هێزانه‌دا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، له كاتی ده‌نگدان ده‌بێ به ته‌واوی ره‌ها بن له هه‌ر جۆره ئه‌مرو ده‌ستورێك و ته‌نیا به تێگه‌شتنی خۆیان بڕیار بده‌ن كه چۆن‌و به كێ ده‌نگ بدن. حیكمه‌تی ئه‌و یاسایه ته‌نانه‌ت ده‌توانێ له درێژ خایه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی خودی رژیمیش بێ و زه‌مانه‌تێك بێت له‌به‌رامبه‌ر لێكترازانی گشتییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ملمڵانی باڵه‌كانی ناوخۆی. بۆیه خومه‌ینیش كاتی خۆی به سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی رژیم، به ئه‌رته‌ش، سپای پاسداران و باقی هێزه چه‌كداره‌كان ته‌وسییه‌ی كردبوو كه خۆ له‌و كێشه سیاسیانه وه‌رنه‌ده‌ن. هه‌ڵبه‌ت پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه به هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه، به تایبه‌ت سپای پاسداران كه ده‌سكردی نیزامی ئایینی سیاسی ئێرانه له كاتی ئاسته‌م هاندراوه بۆ گرتنی هه‌ڵوێستی سیاسی و زۆر گه‌وره فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه ووتاری سیاسی‌یان داوه‌و به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ هاتوونه ناو كایه‌ی سیاسی ناو باڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و دیاره به پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و هێزه‌و هه‌ر وه‌ها بوونی خامنه‌یی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، لایه‌نی وه‌لی فه‌قیه و باڵه‌كانی نزیك به ئه‌ویان گرتووه. به‌ڵام هیچ كات وه‌ك ئه‌م جاره ئاوا به راشكاوی له دژی نه‌یارانی ناوخۆ هه‌ڵوێستیان نه‌گرتووه و ئاوا به راشكاوی و به بێ پێچ و په‌نا هێزه‌كانی ژێر ده‌ستی خۆیان هان نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌یارێكی سیاسی تایبه‌ت ده‌نگ بده‌ن. هه‌ر چه‌ند رۆژ له‌وه پێش سه‌ردار جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران و به‌سیج له وتارێكدا و به ئاماده‌بوانی به‌سیج و فه‌رمانده‌كانی ئه‌و هێزه ده‌نگدان به باڵی ئوسولگه‌رای، كه هه‌مان باڵه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده، وه‌ك ئه‌ركێكی ئائیینی ناوزه‌د كرد. ئه‌و هه‌ڵوێسته وای كرد كه ته‌نانه‌ت كه‌یهان وه‌ك گۆڤاری سه‌ر به به‌یتی وه‌لی و كۆنه‌په‌رستترین ده‌نگی ده‌سه‌ڵات، له‌گه‌ڵ رێزی زۆری بۆ سه‌ردار جه‌عفه‌ری، ره‌خنه‌ی لێبگرێ. پاساوه‌كانی دوایی وته بێژه‌كانی فه‌رمانده‌ی پاسداره‌كان كه‌سی رازی نه‌كرد و سوودی نه‌بو. بۆ خه‌ڵكی مه‌حرومی ئێران كه له قه‌فه‌سی ته‌نگی دیكتاتۆری ئایینی – سیاسی مه‌جالی كه‌مترین هه‌ناسه‌ی ئیعتراز و ده‌نگ هه‌ڵبڕینیان نه‌ماوه، مه‌گه‌ر به قیمه‌تی زیندان و لێدان و بێسه‌روشوێن كردن، قسه‌كانی جه‌عفه‌ری هیچ شتێكی تازه‌ی تێدا نیه‌و وه‌زعه‌كه به نیسبه‌ت خه‌ڵك له‌وه‌ی كه هه‌یه خراپتر و دژوارتر ناكا، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا داروده‌سته‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات له ئێرانی كۆماری ئیسلامی ئه‌ونده ته‌نگاون كه ته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌تی نیزامیشیان كه چاره‌نووسی هه‌مویانی پێوه به‌ستراوه، له به‌ر چاو ناگرن و ته‌نیا له بیری به‌رژه‌وه‌ندی تاقمی خۆیان نوقم بوون؟ به‌ڵام له‌و لاشه‌وه نیشانه‌ی زۆر ده‌بینین كه هه‌وڵێكی گه‌وره له ئارادایه تا هه‌موو به‌شه‌كانی ده‌سه‌ڵات به پارلمانیشه‌وه هه‌ر چی زۆرتر به‌ره‌و یه‌كده‌ستتر بوون بڕوات. شان به شانی ئه‌وه ره‌وتی ره‌هابوونی هه‌رچی زۆرتری ده‌سه‌ڵاتی سوپای پاسداران، كه ماوه‌یه‌كی كورت به دوای سه‌ركۆماری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ستی پێكردوه،هه‌روا به‌رده‌وام به‌ره‌و پیِش ده‌چێ. رژیمی سیاسی له ئێران له "پارانۆیا"ی پاراستنی ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و ئه‌وپه‌ڕی ئیفراتیگه‌ری ده‌ڕوات و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ی خنكێنێ.
|
|||||||