|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
سه‌ركوت‌و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له كوردستان
س. پارسا ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی له رێگه‌ی دادگاكانی ئینقلاب‌و به هاوكاری ئیدراه‌ی ئیتلاعات، له مانگه‌كانی رابردوودا شه‌پۆلێك له گوشار‌و زه‌ختیان خستۆته سه‌ر چالاكانی بواره جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستان. كۆنتڕۆڵ كردن‌و ده‌زگیر كردنی چالاكانی سیاسی‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی پچووكترین شكی نه‌یاری سیاسی‌یان له‌سه‌ر بێت، به تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌شكه‌نجه‌و زیندانی ده‌كرێن. ئه‌مه بۆته دیارده‌یه‌كی رۆژانه. له هه‌فته‌كانی رابردوودا، له دادگای ئینقلابی شاری نه‌غه‌ده، 12 كه‌س له گیراوه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده له جۆزه‌ردانی ساڵی رابردوو له كاتێكدا به‌شێكیان به گولله بریندار كرابوون‌و له زیندان مابوونه‌وه، جه‌ریمه‌ی قورسی پوڵییان به‌سه‌ردا سه‌پاندن. ئیداره‌ی ئیتلاعات له مانگه‌كانی رابردوودا، به‌رده‌وام هه‌وڵی گوشار خستنه‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر په‌روه‌نده‌یان بووه زۆرتر كردووه، به هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه ده‌چنه به‌ر ماڵی خه‌ڵكی‌و ده‌سگیریان ده‌كه‌ن. ئیداره‌ی ئیتلاعات به بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت به پێی یاسای ره‌سمی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیان، تاوانی ئه‌م كه‌سانه بسه‌لمێنێت ده‌یانگرێت‌و جاری واشه بێ سه‌روشوێنیان ده‌كات. هه‌وڵ بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی روناكبیران‌و نه‌یارانی ناسراوی دژه سیسته‌م له‌ناو خه‌ڵك، كارێكی دیكه‌یه كه ئۆرگانه ئه‌منییه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له كوردستان له هه‌ر رێگه‌یه‌كه‌وه بۆیان بكرێت به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. ئه‌م شه‌پۆله نوێیه له گوشار بۆ سه‌ر خه‌ڵك به گشتی‌و رووناكبیران به تایبه‌ت، ده‌توانێ له لایه‌كه‌وه هه‌ڵقولاَوی بارودۆخی سیاسی ده‌ره‌كی‌و ناوخۆیی كۆماری ئیسلامی بێت كه به‌سه‌ریدا سه‌پاوه. واته ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی جیهانی‌و گوشاری رۆژئاوا‌و دنیای ده‌ره‌وه بۆته هۆكارێك تا پچووكترین نه‌یار بوونی ناوخۆیی، له ژێر ناوی پاراستنی ئه‌منییه‌تی میللی به توندی سه‌ركوت بكات‌و له راستیشدا ئه‌مانجه ئه‌سڵییه‌كه‌ی خۆی بپێكێت. له لایه‌كی دیكه‌وه خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و به‌رهه‌ڵستكاری ناوخۆیی به دژی ده‌سه‌لاَت، راسته‌خۆ سه‌ركوتی به‌شوێنه‌وه‌یه‌و هه‌روه‌ك سالاَنی رابردوو ئه‌ركێكی رۆژانه‌ی ئۆرگانه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ته. له كوردستان ئه‌م سه‌ركوتگه‌رییه سیستماتیكه، ساڵانێكه به توندترین شكڵی خۆی له رێگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات‌و سپای پاسدارانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت. كوشتنی ئه‌م دواییانه‌ی خوێندكاری كورد ئیبراهیم لوتفوڵلاَهی له زیندانی ئیتلاعاتی سنه، به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستیه‌یه. كوردستان وه‌ك سه‌رزه‌مینێكی داگیركراو، نزیك به سی ساڵه‌و به درێژایی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی، روانگه‌ی ئه‌منییه‌تی له‌سه‌ر بووه‌و به‌رده‌وام له‌م سۆنگه‌یه‌وه، ته‌عاموولی له‌گه‌ڵ كراوه. نه‌یار بوونی سیاسی به‌رده‌وام وه‌ك تاوانێكی گه‌وره سه‌یر كراوه‌و بۆته كه‌ره‌سه‌یه‌ك كه لایه‌نی ئابووری‌و كولتوری‌و مه‌دنی كۆمه‌ڵگای كوردستان بكرێته قوربانی سه‌ره‌كی ئه‌م سیاسه‌ته. له راستیشدا سه‌ره‌كییترین هۆكاری ئه‌م روانینه‌ی حاكمییه‌ت، شوناسخوازییه‌كی سیاسییه كه ساڵانێكی زۆره بزووتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له پشته. ئه‌وه‌ی ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتی توڕه كردووه‌و به پچووكترین بیانوییه‌ك سه‌ركوتگه‌ری دووپات ده‌كاته‌وه، ئه‌م هێزه‌گه‌وره جه‌ماوه‌رییه‌یه كه وه‌ك پوتانسیه‌لێك هه‌رجاره ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خسابێت، ئه‌كتیڤ ده‌بێته‌وه‌و دیسان شانۆیه‌كی دیكه له خه‌باتكاری دێنێته سه‌ر شه‌قام. شوناسێكی سیاسی كه دژی حاشاكردنی سه‌دان ساڵه‌ی ئه‌م مافه‌یه‌و ئاسۆی دیاری كردنی چاره‌نووسی سیاسی خۆی كردۆته ئامانجی سه‌ره‌كی. ئه‌م ململانێیه له راستیدا ململانێی بزووتنه‌وه‌ی كوردستانه له‌گه‌ڵ حاكمییه‌ت. ده‌سه‌لاَتێك كه پێی وایه به ترس‌و تۆقاندن و سه‌ركوت ده‌توانێ كۆمه‌ڵگا‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ك غه‌یره سیاسی كاته‌وه‌و سه‌ره‌كیترین مافه سیاسییه‌كانی، دابه‌زێنێته سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی فه‌رهه‌نگی. له‌كاتێكدا سته‌می چینایه‌تی، سته‌می ئایینی، سوكایه‌تی كولتوری له‌كوردستان هه‌ر روو له زیادبوونه، ئه‌وه سته‌می نه‌ته‌وه‌ییش گه‌وره‌ترین هۆكاری به‌رگرتن به‌هه‌ر ده‌نگ هه‌ڵبڕینێكی سیاسییه. بێ شك بزووتنه‌وه‌ی كوردستان‌و چالاكانی سیاسی ده‌مێك ساڵه شوناسی سیاسی خۆیان راگه‌یاندووه‌و حیزب‌و رێكخراوه‌ی جیاوازی سیاسی له دڵ هاتۆته‌ده‌ر. بزووتنه‌وه‌ی كوردستان، بزووتنه‌وه‌یه‌كی حه‌قخوازو رزگاریخوازه كه توانیویه‌تی هێمای راسته‌قینه‌ی سیاسه‌تی رزگاریده‌رانه بێت دژ به هه‌رچه‌شنه سه‌ركوتگه‌رییه‌كی كۆماری ئیسلامی. شوناسی سیاسی، مافی دیاریكردنی چاره‌نووس‌وخه‌بات‌و چالاكی سیاسی‌و پێشمه‌رگایه‌تیش، ئه‌و چه‌مكه سیاسییه ناسراوانه‌ن كه له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك قسه‌ی لێده‌كرێت‌و به كرده‌وه كاری بۆده‌كرێ. بێ گومان بزووتنه‌وه‌ی كوردستان تا گه‌یشتن به سه‌رمه‌نزڵی واقیعی خۆی، نه به‌سه‌ركوت‌و تۆقاندن پاشه‌كشه ده‌كات‌و نه له سیاسی بوونی خۆی ده‌ست هه‌ڵده‌گرێ.
|
|||||||