|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ده‌قی وه‌رگێڕانی وتاره‌كه‌ی ”په‌روین ئه‌رده‌ڵان“ به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ”ئۆلف پالمه“
”له وڵاتی مندا ژن بوون واته بێبه‌ری بوون له هه‌موو شت“ په‌یامی په‌روین ئه‌رده‌ڵان به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆلاف پاڵمه: و: سووسه‌ن رێحانی
خانمان و ئاغایان! سڵاو زۆر خۆشحاڵ‌و به‌خته‌وه‌رم له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی باوه‌ڕپێكراو و سه‌ربه‌خۆی ئه‌نیستیتۆی ئۆلاف پاڵمه‌وه بووم به پاڵێوراوی ئه‌م خه‌ڵاته. ئه‌م خه‌ڵاته له به‌ر ئه‌وه دراوه به من كه عه‌داڵه‌ت خوازی و ئاشتی و دۆستی شێوه‌ی ژیانم بووه و له‌م پێناوه‌شدا چه‌رمه‌سه‌ره‌ی زۆرم دیوه. هه‌ر بۆیه ئێستا به باشی ده‌زانم كه به‌رپرسایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ترم له سه‌ر شانه. له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته به من نه‌ك ته‌نها به مانای رێز گرتنه له هه‌وڵه تاكه كه‌سییه‌كانی ژنانی ئێران به‌ڵكوو به تایبه‌ت رێز گیراوه له‌چالاكییه به كۆمه‌ڵ و ماف خوازییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان و سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر له ئێران. ئه‌م خه‌ڵاته به باشی ئه‌وه ده‌خاته روو كه هه‌وڵه ماف خوازانه‌كانی ژنان و پیاوانی ئازادی خواز و یه‌كسانی ویستی ئێران به هه‌موو هه‌وراز و نشێو و هه‌موو له‌مپه‌ره ژن بێزییه‌كانه‌وه كه خراوه‌ته به‌رده‌میان كاریگه‌ری بووه. ئه‌رێ! ئه‌مڕۆكه ده‌نگی ماف خوازی ئێمه له هه‌موو جیهان ده‌بیسترێ. له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆر باش ده‌زانم وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵات ده‌بێ به هۆی ئه‌وه‌ی گوشاری زیاترم بخرێته سه‌ر و تاوانی زیاتر بدرێته پاڵم. ئه‌م خه‌ڵاته پێشكه‌ش ده‌كه‌م به هه‌موو ژنانی ئێران، دایكم، ئه‌و دایكانه‌ی كوڕه‌كانیان له زینداندان، و سه‌رجه‌م دایكانی وڵاته‌كه‌م كه چۆن ئازار كێشانیان فێر كردین و له هه‌مانكاتدا فێریان كردین دژ به هه‌ڵاواردن بوه‌ستینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین فێری مناڵانمان و به‌ره‌ی داهاتوو بكه‌ین. ئاواته خواز بووم له‌م رۆژه‌دا كه هاوكاته له گه‌ڵ سه‌دومین ساڵوه‌گه‌ڕی رۆژی جیهانی ژن خه‌باتی مافخوازانه‌ی ژنان له هه‌موو جیهانتان به یاد بێنمه‌وه. به‌ڵام له دوایین ساته‌كاندا كه ده‌مویست بێم بۆ ئێره له له لایه‌ن دادستانی تارانه‌وه هاتنه ده‌ره‌وه‌م لێ قه‌ده‌غه كرا‌و له به‌شداری كردن له‌م رێ و ره‌سمه بێبه‌ری كرام. به‌ڵام ئه‌مه روداوێكی سه‌یر نییه، چونكه له وڵاته‌كه‌ی من، ژن بوون و داوای مافی خۆ كردن واته بێبه‌ری بوون و خه‌باتی به‌رده‌وام. شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی ژنێكی سیكۆلار و سه‌ر به بزووتنه‌وه‌یه‌كی فێمنیستیم كه پێشینه‌ی 100 ساڵ خه‌بات و خۆڕاگری هه‌یه بۆ به ده‌ست هێنانی مافه‌كانی ژنان. زیاتر له سه‌د ساڵ ده‌بێت ئێمه‌ش وه‌ك خوشكه‌كانمان له هه‌موو جیهان بۆ گه‌یشتن به سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی خۆمان وه‌ك مافی هه‌ڵبژاردن له ژیانی تاكه‌كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌وانه مافی هه‌ڵبژاردنی جڵ پۆشین خه‌بات ده‌كه‌ین. به‌ڵام هه‌موو جار بووین به قوربانی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته ئایدۆلۆژیكییه‌كان. به تایبه‌ت له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی دوای "شۆڕشی ئیسلامی‌دا" به‌شێكی زۆر له سیاسه‌ته‌كانی ژنانی پێشه‌نگی ئێمه كرا به قوربانی ئه‌م سیاسه‌ته. یاساگه‌لێكی وه‌ك یاسای پشتیوانی له بنه‌ماڵه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌و ئازادی له هه‌ڵبژاردنی پۆششدا به ناچار گۆڕا به جۆری پۆشش و بوو به یاسا. ئێستا پتر له سێ ده‌یه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی جیابوونه‌وه له هاوسه‌ر و یه‌كسانی له هاوسه‌رگرتن، وتوومانه بوونی ئه‌م مافه بۆ پیاوان كه ده‌توانی زیاتر له یه‌ك ژنی ببێ سووكایه‌تی كردنی چه‌ن قاته به ژنان، به‌ڵام ئه‌م یاسا پیاوانه‌یه هه‌ر وه‌ك خۆی زیندوه و ئێشی پێده‌كرێ. ساڵانێكه ده‌ڵێین بۆچی كاتی روودانی رووداوێك یان پێكدادانێك ژن بوون و پیاو بوون له دیاری كردنی راده‌ی خه‌ساره‌كه كاریگه‌ره و دیه‌ی ژن نیوه‌ی دیه‌ی پیاوه؟ ده‌پرسم بۆچی له یاسای ئێمه‌دا "پیاو بوون" به پێوه‌ری یه‌كه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌ژمێردرێ و به‌شی ئێمه ژنان له یه‌كه‌دا ، یه‌ك له دوو و هه‌ندێ جاریش ته‌نانه‌ت كه‌متره. ده‌ڵێین له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا رێژه‌یه‌كی زۆری خوێندنی ژنان و هه‌وڵی رۆژانه‌یان بۆ به‌شداری كردن له پانتا سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كاندا، ده‌رخه‌ری ئه‌م شته‌یه كه كه‌لتوور زۆر له‌به‌رتره له یاسا و ئه‌وه ده‌خاته روو ناكرێ له یاسادا هه‌رده‌م له دوای كه‌لتووره‌وه بین. ده‌پرسم ئه‌گه‌ر ئێران په‌یوه‌ست بووه به كونوانسیۆنی نێو نه‌ته‌وه‌یی شارستانی و سیاسی و كۆنوانسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه وایه ده‌بێ پێبه‌ند بێت به یاساكانی ئه‌م كۆنوانسیۆنانه، به‌ڵام بۆچی پێبه‌ند نییه پێیان؟ ده‌پرسم ئه‌گه‌ر به پێی ئه‌م كۆنوانسیۆنانه هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵاواردن له‌وانه هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌ی بۆچی یاسای وڵاتی ئێمه ئه‌م شتانه ناگرێته‌وه، بۆ وێنه بۆچی بۆ وه‌رگرتنی ژنان له زانكۆ پێوه‌ری ره‌گه‌زی دیاری ده‌كرێ؟ ساڵانێكه باس له‌وه ده‌كه‌ین ده‌بێ ته‌مه‌نی سزا دان له یاسادا ده‌بێ ببرێته سه‌ر، به‌ڵام هێشتا له گه‌ڵ مناڵانی كچ و كوڕی ته‌مه‌ن سه‌ر 9 و 15 ساڵ كه تاوانێك ده‌كه‌ن وه‌ها هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن كه له گه‌ڵ گه‌وره‌كاندا ده‌كرێ و ته‌نها كارێك كه له به‌رچاویان گرتووه ئه‌وه‌یه كه سزای ئێعدامی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ئێعدام مه‌حكووم كراون ده‌كه‌وێته ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نیان ده‌گاته 18 ساڵ. ئێمه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان دژ به ئێعدام ده‌رده‌بڕین ده‌پرسین بۆچی كۆتایی ناهێنن به ئێعدامی "مناڵانی گه‌وره كرا‌و"؟ ساڵانێكی زۆره به‌شێكی زۆر له ژنانی ئێرانی له كۆمه‌ڵگای ئێمه له به‌ر پێك هێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ پیاوانی ئه‌فغانی و عێراقی رووبه‌ڕووی كێشه‌ی فه‌راوان ده‌بنه‌وه، چون به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی، ئه‌وه‌ی كه دایك ئێرانی بێت مناڵه‌كه‌ی نابیت به ئێرانی و ئێمه ده‌پرسین ئه‌م یاسایه بۆچی ؟ ساڵانێكه له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه یاساكه‌ی به‌رگری له یاسای دژه ژن ده‌كات، باس له كۆتایی هاتن به توندووتیژییه نامووسیه‌كان‌و به‌رده‌باران ده‌كه‌ین به‌ڵام هێشتا قه‌تڵی نامووسی و سه‌نگسار له‌م وڵاته‌دا هه‌ر به‌رێوه‌ده‌چێ. ئێستا ئیتر ئه‌م تاوانانه به‌شێك نین له كه‌لتوور و ترادیسۆنی كۆمه‌ڵگا به‌ڵكوو ده‌رخه‌ری توندووتیژییه‌كه كه له ژێر چه‌تری یاسادا هه‌موو رۆژی فه‌راوانتر له رۆژانی تر به‌ڕێوه ده‌چێ و بڕه‌وی پێ ده‌درێ. هه‌ر ئێستا كوڕان و كچانێكی زۆر له شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كانی شاردا، له به‌ر جۆری جل پۆشینیان له لایه‌ن مه‌ئمووره ئه‌منییه‌تی و پۆلیسه‌كانه‌وه له ژێر نماوه‌ی گه‌ڵاله‌ی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییدا ده‌ستگیر ده‌كرین و سزا ده‌درێن. بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئێران له‌وانه بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری و كرێكاری به هێنانه گۆڕی داخوازی ئازادی خوازانه‌و عه‌داڵه‌ت خواهانه، ده‌نگه جیاوازه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ن. به‌ڵام له ئێستادا به‌شێكی زۆر له چالاكه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وانه‌له زینداندان و به‌ر به‌وه ده‌گیردرێ ئه‌م بزووتنه‌وانه پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ببێ و به‌رده‌وام سه‌ركوت ده‌كرێن. ئێمه چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان به شێوه‌ی جۆراوجۆر، ده‌ور و كاریگه‌ری ئه‌و یاسایه‌ی كه مه‌شرووعیه‌ت ده‌دات به ئاپارتاید ده‌خه‌ینه روو. به ره‌خنه گرتن و هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی به‌و یاسایانه‌ی توندوتیژی به ره‌وا ده‌زانن، خوازیاری گۆڕانیانین. له به‌رامبه‌ر ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه تاوانی هه‌وڵدان دژ به ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و پڕووپاگه‌نده دژ به سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامیمان خراوه‌ته پاڵ. به‌ڵام هیچ كات وڵام به‌م پرسیاره نه‌دراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر چلاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان یان شارۆمه‌ندانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه یان مه‌ترسین بۆ ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه وایه كێن ئه‌وانه‌ی پارێزه‌ری ئه‌منییه‌تی مه‌ده‌نی كۆمه‌ڵگان؟ به هه‌موو ئه‌و گوشارانه‌وه‌ی كه له سه‌رمانه، هه‌وڵمانداوه بۆ به‌دیهاتنی خواسته‌كانی مافی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی هه‌نگاو هه‌ڵبگرین و كار بكه‌ین. هه‌وڵمانداوه به لێكدانه‌وه‌ی ئه‌زموونی كه‌سانی پێش خۆمان و به هێز كردنی زه‌ینی مێژووییمان، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زمونی خه‌باتی فێمنیسته‌كانی پێشه‌نگمان له‌ئێران جیهان، به ئه‌زموون وه‌رگرتن له ده‌سكه‌وت‌و شكه‌سته‌كانی ئه‌وان، به فێر بوونی هه‌وڵه تئۆریك و زانیاری به‌خشه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌تاراوگه به یارمه‌تی ساوكه‌ی رۆژانه‌مان، جگه له‌وه‌ی ده‌بین به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی باری تئۆریكمان، به‌ڵكوو توانای بیستنی ده‌نگ و روانگه‌ی جیاواز فره‌چه‌شنمان زۆرتر بكه‌ین و شێوه كاری داهێنه‌رانه له دۆزینه‌وه‌ی پانتا بۆ خه‌باتی مافی خوازانه‌ی ژنان و گۆڕانی پێگه‌ی نایه‌كسانی ژنان له یاسا به كار بهێنین. یه‌كێك له‌و شێوه كارانه‌ی به كارمان هێناوه كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زموونی خوشكه‌كانمان بووه له وڵاتانی ناوچه‌كه‌و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و ئاڵووگۆڕی ئه‌زموونه‌كانمانه. ئه‌م كاره ده‌بێ به هۆی به‌هێز بوونی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئاستی ناوچه‌كه‌و به‌رینتر له‌وه‌ش له هه‌موو جیهان زیاتر ده‌كات و بزووتنه‌وه‌ی له ناوخۆی وڵاته‌كان ده‌خاته ژێر چه‌تری خۆی و یارمه‌تییان ده‌دات بۆ گه‌شه سه‌ندنیان. كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا بۆ گۆڕانی یاسای هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی یه‌كێك بووه له شێوه‌كاره داهێنه‌رانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له چالاكی خوشكانمان له مه‌راكش ئه‌م كاره‌مان كردوه. جووڵه‌یه‌ك كه ئه‌وان به پشتیوانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان بۆ گۆڕانی یاسا به ئه‌نجامیان گه‌یاند ئێمه له خواره‌وه‌و له رێگای كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا و به وتوێژی "روو به روو" له گه‌ڵ ژنان و پیاوان بۆ گشتی كردنی داخوازییه حقووقیه‌كانمان له به‌ر گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمزاكان بخه‌ینه به‌رده‌م دامه‌زراوه‌كانی یاسا دانان و گه‌ڵاڵه‌ی داخوازی یه‌ك میلیۆن كه‌سی خه‌باتكار بۆ گۆڕینی یاسای ئاپارتایدی جینسی به‌ربڵاو بكه‌ینه‌وه. ئێستا دوای ساڵ و نیویك له ده‌ست پێكردنی كاری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌ر چه‌ن نه‌مانتوانیوه یاسا بگۆڕین به‌ڵام توانیومانه به به‌خشینی زانیاری زیاتر، پێك هێنانی فه‌زای گفتوگۆ و شێوه‌كاره‌كانی وتووێژی داهێنه‌رانه و دیمۆكراتیك، گوتاری یه‌كسانی له باری حقووقه‌وه له توێژه جۆربه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت له ئاستی دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا بێنینه گۆر و ناچاریان بكه‌ین وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه. له‌م ره‌وته‌دا هه‌وڵمانداوه ده‌ست بده‌ینه دیمۆكراتیزه كردنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی چونكه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه له به‌رچاوگرتنی مافی ژنان پێشمه‌رجی دیمۆكراسییه و ناكرێ به بیانووی له په‌راوێزدا بوونی كێشه‌ی ژنان له خه‌بات بۆ دیمۆكراسی خوازی، مافی ژنان له به‌رچاو نه‌گیردرێ. ئێمه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین رێگای دیمۆكراسی خوازی له به دی هاتنی مافی ژنانه‌وه تێده‌په‌ڕێ. ئێستا له ئاستی جیهانیدا زۆركه‌س كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا به خواستی دیاری كرا‌و و ئۆبژه‌كتیڤه‌وه، به شێوازی ئاشتی خوازانه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا، به‌و هه‌زینه‌یه‌ی كه چالاكانی ئه‌م بواره له‌م رێگادا داویانه‌و ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه به بێ به‌رامبه‌ر وه‌كاله‌تی ئه‌م چالاكانه به ئه‌ستۆ ده‌گرن ده‌ناسن. تا ئێستا زیاتر له 50 كه‌س له چالاكانی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا به ژن و پیاوی یه‌كسانی خوازه‌وه له تاران و شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ر كه زۆربه‌یان سه‌ر به به‌ره‌ی گه‌نج و لاون له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا له شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك مێترۆ و پارك و شوێنه‌كانی تری كۆبوونه‌وه‌ی ژنان یان كاتی به‌رێوه بردنی كارگه‌ی فێركردنی مافی ژنان و یان چالاكانی نووسن له وێب سایتی ئه‌م كه‌مپه‌ینه (گۆڕان بۆ به‌رامبه‌ری) ده‌ستگیر و دادگایی كراون یان ئه‌وه‌یه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه به‌وه‌ی ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن. هه‌ر ئێستا دوو كه‌س له چالاكانی بواری مافی ژنان هێشتا هه‌ر له زیندان ده‌ست به سه‌رن. له دڵی ئه‌م جووڵه‌دا، دایكانی ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینیش چالاكیان بوه بۆوه‌ی به پشتیوانی له مناڵانی ده‌ستگیركراویان و به‌دوادا چوونی باروودۆخ و داخوازییه‌كانیان له‌م به‌رگری كردنه مه‌ده‌نییه‌دا پشتیوان و هاو هه‌نگاویان بن. په‌یوه‌ست بوونی دایكان، باوكان و ئه‌ندامانی تری بنه‌ماڵه به بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانی خوازی و ئاشتی خوازانه پانتای ئه‌م جووڵه‌یه‌ی به‌ربڵاوتر كردوه‌و بووه به هۆی پێوه‌ندی زیاتری نێوان بزووتنه‌وه جیاوازه‌كان. ئێستا به‌شێكی زۆر له چالاكانی بواری بزووتنه‌وه‌كانی، خوێندكاری، و كرێكاری له زینداندان و بنه‌ماڵه‌كانیان به ئه‌ندامی چالاكی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه(بزووتنه‌وه‌ی یه‌ك میلیۆن ئیمزا) ده‌ژمێردرێن. ئه‌مڕۆكه ناوی كه‌مپیه‌نی "گۆڕان بۆ یه‌كسانی" نه‌ك ته‌نها به هه‌وڵی چالاكانی ئه‌و بواره له ناوخۆی وڵات كه به یارمه‌تی لایه‌نگرانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه و رایه‌ڵه جیهانییه‌كانی فێمنیست و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها چالاكانی وڵاتانی تر، سنووره جوگرافیاییه‌كانی بڕیوه. چالاكییه‌كانی به‌رده‌وامی كه‌س و رێكخراو و دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤ و فێمنیستی و هه‌روه‌ها راگه‌یاندنه‌كان هه‌وڵێكی به‌رده‌وامیان داوه بۆ به دوادا چوونی دۆخی چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران و بڵاو كردنه‌وه‌ی خواست و هه‌وڵه‌كانیان جێگای رێزه. به راست ده‌كرێ بڵێین ئه‌گه‌ر ئێمه ژنانی ئێرانی به پشت به‌ستن به واقعی ئۆبژه‌كتیڤ و عه‌ینی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌ستمان داوه به ده‌ركردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك بۆ ده‌ربڕینی خواسته‌كانمان، ئه‌م داخوازیانه به هه‌وڵی چالاكانی بزووتنه‌وه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤ له هه‌موو جیهان درێژه‌ی پێدراوه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی زیاتری بووه. له راستییدا به‌رده‌وامێتی بزووتنه‌وه‌ی ئێمه گرێ دراوه‌ته‌وه به كۆششی به كۆمه‌ڵی ماف خوازانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات. بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانی خوازانه له ئێران، ئه‌مڕۆكه به هۆی ئه‌م پێوه‌ندی و به‌شداری كردنه چالاكانه‌وه درێژه‌ی هه‌یه و هه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌موو رۆژێك هێزی ئێمه زیاتر ده‌كات. به‌ڵام دژایه‌تی كردنی هێزه دژه ژن و دژه عه‌داڵه‌ته‌كان له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ی ئێمه‌دا به‌ربڵاو و به‌رین بووه. به‌ڵام له چی بترسین! چالاكی ئاشتیخوازانه‌ی ئێمه كه باوه‌ڕمان پێی هه‌یه ده‌بێ به هۆی گه‌شه سه‌ندنی به‌رگری كردنی مه‌ده‌نی و شارستانیمان. ئه‌م راستییه به‌رده‌وام هێزمان پێ ده‌به‌خشێ. ئه‌و هێزه‌ی كه له ژیانی رۆژانه‌ی ئێمه‌دایه زیندو و داهێنه‌رانه‌یه و هێزمان پێ ده‌به‌خشێت و به هه‌موو گیانمان پارێزگاری لێ ده‌كه‌ین. زۆر سپاس.
|
|||||||