|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی6ی مارس، رۆژی هاوپشتی كرێكاران
دۆخی ناله‌باری كرێكاران له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران‌و تاوانه سه‌ده‌ناوه‌ڕاستییه‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كرێكارانی كوردستان‌و جێ به‌جێ كردنی حوكمی به‌شه‌لاق كێشانی كرێكارانی به‌شداربوو له‌رێوڕه‌سمی یه‌كی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكاری شاری سنه، بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئیعترازی جیهانی دژی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران. له‌م پێوه‌نده‌دا فیدراسیۆنی جیهانی كرێكارانی گواستنه‌وه(حمل‌و نقل)و كۆنفێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كیه‌تیه كرێكارییه‌كان له راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شدا له‌رۆژی 6ی مارس به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ 16ی ره‌شه‌مه‌یان وه‌ك رۆژی جیهانی هاوپشتی له‌گه‌ڵ كرێكارانی ئێران راگه‌یاندووه. به‌م پێیه له‌رۆژی 6ی مارس بڕیاره هه‌ندێك خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له وڵاتانی جیاوازی جیهان دژی ده‌ستگیری‌و زیندانی كردنی رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری به‌تایبه‌تی مه‌نسوور ئۆسانلو و مه‌حموود ساڵحی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه بچێت. ئیعتراز به دیپلۆماته‌كانی كۆماری ئیسلامی له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا بۆ هێنانه ئارای خواسته‌كانی 6ی مارس له‌شاره‌كانی عه‌مان، بانكۆك، به‌سره، برۆكسێل، كازابڵانكا، ژنێڤ، هونگ كونگ، ئیستانبول، جاكارتا، له‌نده‌ن، به‌مبه‌ئی، دێهلی، ئۆسلۆ، سئول، هئیگ، تۆكیۆ، تونس‌و لینگتن له سه‌ره‌كیترین به‌رنامه‌كانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌یه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تی له‌شاره‌كانی كونكوری، جاكارتا، لاهور، له‌نده‌ن، به‌مبه‌ئی، سئول، سیدنی، تۆرنتۆ و لینوس‌و كه‌ردی رۆژئاوا، له رۆژی جیهانی هاوپشتی له‌گه‌ڵ كرێكارانی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت. راگه‌یاندن یان پێشانگا له‌شاره‌كانی ئابردین، برمنگهام، بریستول، كاردیف، ئه‌دینبرگ، لیدز، لیورپول، له‌نده‌ن، نیوكاسل، بانگوك، به‌مبه‌ئی‌و تۆكیۆ به‌رێوه ده‌چێت‌و كرێكارانی فیدراسیۆنی جیانی گواستنه‌وه له رێگه‌ی قه‌تار له‌نێوان ئیسپانیا- فه‌رانسه، فه‌ڕانسه- ئیتالیا، فه‌ڕانسه-لوكزامبۆرگ- ئاڵمان، فه‌رانسه- ئینگلیس، ئیتالیا- ئۆتریش‌و ئیتالیا- ئیسلۆێنیا، له‌نێوان موسافره‌كان له پێوه‌ند به 6مارس رۆژی جیهانی هاوپشتی له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی ده‌ستگیركراو له ئێران قسه‌و باس ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه وت‌و وێژ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی باڵای وڵاتانی ئۆتریش، ئۆسترالیا، كانادا، ئاڵمان، ئیتیۆپی، فه‌ڕانسه، هێند، ئه‌ندۆنێزی، كوریا، لیتوانی، نیوزله‌ندو پۆرتوغاڵ ئه‌نجام ده‌درێت‌و پشكێنه‌رانی فیدراسیۆنی جیهانی گواستنه‌وه به‌به‌شداری خۆیان له پاپۆڕه ئێرانییه‌كان له‌وڵاتانی ئۆستۆرالیا، بلژیك، ئیستۆنی، فه‌ڕانسه، ئینگلیس، هێند، كوریا له‌گه‌ڵ كرێكارانی ئێرانی قسه ده‌كه‌ن. ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات با ئاگاداربوون له‌م كاره كه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی رژیم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه خۆیان به‌شێك له هۆكاری سه‌ركوتی كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشان‌و ئازادیخوازانی ئێرانن، كارێكی بێ كه‌ڵك‌و ته‌نانه‌ت له‌پێناو ره‌وایی به‌خشین به‌نیزامی كۆماری ئیسلامیدایه، هه‌روه‌ها وێڕای ره‌خنه له‌م هه‌ڵوێسته، پشتیوانی خۆی له‌م حه‌ره‌كه‌ته جیهانیه راده‌گه‌ێنێت‌و به هه‌موو توانای خۆی له خواستی كرێكارانی سه‌رتاسه‌ری ئێران‌و كوردستان پشتیوانی ده‌كات‌و داوا له‌هه‌موو ئه‌ندامانی خۆی ده‌كات له‌م ئیعترازه به به‌ربڵاوی به‌شداری بكه‌ن‌و خواستی كرێكارانی كوردستان‌و سه‌رتاسه‌ری ئێران شه‌فافتر به ئاگاداری بیروڕای جیهانی بگه‌یه‌نن.
كۆمیته‌ی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات 5ی مارسی 2008
|
|||||||