|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ده‌وڵه‌تی پاسداریی و قه‌یرانی هه‌مه‌لایه‌نه سالار پاشایی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به گشتی‌و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد به تایبه‌ت له مانگه‌كانی رابردوو هه‌تا هاتووه، خۆی زیاتر له نێو چه‌قی قه‌یرانێكی هه‌مه‌لایه‌نه دیوه‌ته‌وه. ده‌ركه‌وتنی ستراتێژی نوێی خامنه‌یی له سێ ساڵی رابردوودا‌و هه‌وڵدان بۆ چه‌سپادنی ئه‌م ستراتێژه به هه‌ر نرخێك كه بكرێت، زیاتر له هه‌ركاتێك به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت‌و وڵاتی نوقمی قه‌یران‌و كێشه‌ی ئاڵۆز كردوه‌ته‌وه. ستارتی شه‌پۆلی سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ده‌نگه نه‌یاره‌كانی نێو ده‌زگای حاكمییه‌ت‌و هه‌وڵدان بۆ بێ ده‌نگ كردنی ره‌خنه‌گرانی نێو ده‌سه‌ڵات، هه‌تا هاتووه پانتاییه‌كی به‌ربڵاوتری گرتوه‌ته‌وه. پاش قورغ كردنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری‌و كایه كردن به مۆره‌كانی نێو لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌ر له پاوانخوازانه‌وه هه‌تا رۆحانییه‌ت‌و ئوسولگه‌رایان له لایه‌ن خامنه‌یی، پڕۆژه‌ی یه‌ك ده‌ست كردنه‌وه‌ی حاكمییت‌و ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها، زیاتر كۆسپه‌كانی به‌رده‌م خۆی بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه لابردووه. قۆرغ كردنی شاده‌ماره‌كانی ئابووری‌و هاتنه كایه‌ی هێزی توندڕه‌وی سپای پاسداران وه‌ك كارگێڕانی سیاسی‌و ده‌وڵه‌تی‌و ئابووری، تاكتیكی دواتری رێبه‌ری رژیم بوو كه هه‌وسارپساوانه به پانایی وڵات‌و له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌شێنه‌یی جێگه‌یان به پێگه‌ی روحانیانی كۆنه‌ی كاری به‌ره‌ی یه‌كه‌می كۆماری ئیسلامی لێژ كردوه. ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیس‌و سڕینه‌وه‌ی دوایین پێگه‌ی ده‌وڵه‌تیی ره‌وتی ناسراو به ئیسلاحخوازی ده‌وڵه‌تی له رێگه‌ی شۆرای نیگابان‌و وه‌زاره‌تی كیشوه‌ر‌و ئیتلاعات، لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌یه بوو كه خامنه‌یی له مانگه‌كانی رابردوودا بۆ یه‌ك ده‌ست كردنه‌وه‌و گوێ له مشت بوونی هه‌رچی زیاتری مه‌جلیسی داهاتوو و ئه‌ركانه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ره‌چاوی كردوه. شل‌و توند كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی‌و سه‌ره‌نجام سنوربه‌زاندن‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه بۆ پێداگری له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ پیناندنی یۆرانیۆم‌و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، بوارێكی سه‌ره‌كی دیكه‌یه كه خامنه‌یی‌و ئه‌حمه‌دی نژاد له سێ ساڵی رابردوودا، راڕاییه‌كیان تێیدا نه‌بووه‌و وه‌ك تاكتیكێكی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، له‌خزمه‌ت هه‌مان ستراتێژی باڵا به‌كاریان هێناوه. دیاره بایكۆتی ئابووری‌و ده‌رچوونی سێ بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌و هه‌روه‌ها له‌قاودانی زیاتری چالاكی نایاسایی ئه‌تۆمی، به‌رهه‌می ئه‌م ملهوڕییه‌ی دسه‌ڵاتدارانی رژیم له‌به‌رانبه‌ر دنیای ده‌ره‌وه‌و بیروڕای جیهانی بووه. له لایه‌كی دیكه‌وه سیاسه‌تی ناوچه‌یی‌و سه‌وداگه‌رییه‌كانی رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی به درێژه‌دانی پشتیوانی له تێرۆریزم‌و ئاژاوه‌گێڕی، زیاتر له هه‌ركاتێك بۆته هۆی هه‌ڵخراندنی ده‌وڵه‌تانی وه‌ك ئیسرائیل‌و دۆڕاندنی ئێران له رێكه‌وتنه‌كانی ئه‌خیری دنیای عه‌ره‌ب‌و ئامریكا‌و ته‌ریك مانه‌وه له ناوچه‌كه ئابووری قه‌یران لێدراوی ئێران له كاتێكدا به سه‌ختترین قۆناغی مێژوویی خۆیدا تێپه‌ر ده‌بێت، پاش هه‌ره‌س هێنانی یه‌ك له‌دوای یه‌كی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌م هێنان، ته‌نیا به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان و فرۆشی زیاتر له 70 میلیارد دۆلاری، خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ خۆڕاگرتن ئاخنراوه. پۆپۆلیزم‌و عه‌داڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد ته‌نیا له رێگه‌ی ئه‌م پاره زه‌به‌لاحه‌وه داروده‌سته‌ی ده‌وربه‌ری خۆی تێرده‌كات‌و خێر به خه‌ڵكی هه‌ژارو برسی ده‌كات. له‌شكری گه‌وره‌ی بێكاران‌و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا زیاتر له هه‌ركاتێك هێمای كۆمه‌ڵگایه‌كی چینایه‌تی‌و خه‌ساردیتوی به‌رهه‌مهاتوو له سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ودۆخی ئێستای ئێراندایه. ده‌سه‌ڵات به داخستنی هه‌رچی زیاتری فه‌زای سیاسی‌و سه‌ركوتی سیستماتیكی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ته‌مایه كه به توندی قه‌یرانی به‌رهه‌ڵستكاری ناوخۆیی بێده‌نگ بكات‌و كه‌وتۆته ململانیێه‌ی ئاشكرای رۆژانه له‌گه‌ڵ چالاكانی ئه‌م بواره. به‌م پێیه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی وه‌ك رژێمێكی قه‌یران خوڵقێن له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا، هه‌وڵده‌دات تا بۆ نه‌دۆڕاندنی گره‌وی مانه‌وه‌و ئه‌گه‌ڕی داڕمانی رژیمه‌كه‌ی له چه‌قی قه‌یرانه‌كان، هه‌م له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی، ناوچه‌یی‌و سیاسه‌تی ناوخۆیی هاوكات له‌گه‌ڵ قه‌یرانی قووڵی ئابووری، به هه‌ر چه‌شنێك كه بۆی بكرێت، به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نیزامی‌و ئه‌منییه‌تی كه سپای پاسداران و كه‌سانی وه‌ك ئه‌حمه‌دی نژاد جڵه‌ودارین، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌م قه‌یرانه رزگار بكات. بیگومان په‌له‌كردن بۆ ده‌سپێراگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی‌و پاشه‌كشه نه‌كردن له ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕێكی كۆنه‌په‌ره‌ستانه له‌گه‌ڵ دنیای رۆژائاوا، نیشانده‌ری به‌زاندنی هه‌موو سنوره سووره‌كانه له خزمه‌ت ستراتێژی ئێستای جه‌نابی رێبه‌ر‌و ده‌سه‌ڵاته تاقانه‌كه‌ی. زۆر ئاشكرایه كه هاوكات خه‌باتی جه‌ماوه‌ری‌و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وێڕای بزووتنه‌وه‌ی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به دێمۆكراسی‌و رزگار بوون له ده‌ست دیكتاتۆرییه‌وه، زیاتر له هه‌ركاتێك هه‌یمه‌نه‌ی دسه‌ڵاتی بردۆته‌وه ژێرپرسیاره‌وه‌و كه‌وتۆته ملمڵانییه‌كی سه‌ختتر له‌مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی‌دا. بێ شك بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌تا دۆخی دیكتاتۆری سه‌ختتر و سه‌ركوتگه‌رتر بووه، ئه‌وانیش زیاتر خه‌باته‌كه‌یان رادیكالیزه كردووه‌و خواسته سیاسییه‌كانیان زۆرتر هێناوه‌ته ئاراوه. له‌ده‌ره‌وه‌ی رابردوودا بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاران‌و ژنان‌و كرێكاران، به ته‌واوی به‌ره‌وڕووی حاكمییه‌ت بوونه‌وه‌و هه‌تا ئێستاش له‌به‌رانبه‌ر ملهوڕی‌و زیندان‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئیعدامدا كۆڵیان نه‌داوه. ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی له‌وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا له هه‌ركاتێك زیاتر پێویستی به به‌رهه‌مهێنانی فه‌رهه‌نگی ته‌فاهوم و لێك نزیك بوونه‌وه هه‌یه. پێداگری له‌سه‌ر پڕه‌نسیپه دێمۆكراتیكه‌كان‌و به ره‌سمی ناسینی مافی گه‌لانی سته‌مدیتوی ئێران، ده‌توانی فاكته‌رێكی به‌هێز بێت بۆ بوار ره‌خساندنی هه‌رچی زیاتری لێك نزیك بوونه‌وه‌و پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دێمۆكراتێك له ئاستی سه‌راسه‌ریدا. بێگومان بۆشایی گه‌وره‌ی نه‌بوونی ئۆپۆزیسیونێكی فره‌چه‌شن و به‌هێز، پێوسته به هه‌وڵدانی ماندوو نه‌ناسانه‌ی نێو لایه‌نه جیاوازه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه ئیعترازییه‌كانی ئێران به دژی دیكتاتۆری قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه. پێكهاتنی ئۆرگانیزمێك كه بتوانێ له شكڵ پێدان‌و رێكخستنی ئاڵتێرناتیوی سیاسی داهاتوو رۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕێت، بنه‌ڕه‌تیترین ئه‌ركێكه كه له‌م دۆخه‌ی ئێستادا كه‌وتۆته سه‌ر شانی ئۆپۆزسیۆن‌و رێبه‌رانیانه‌وه. كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر ئه‌و باوڕه‌یه كه له ده‌وری داهاتودا، له‌كاتێكدا كه دیكتاۆری زاڵ له هه‌وڵی توندكردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری پێچ‌و مۆره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هاو سه‌ركوتگه‌رانه‌ی خۆیه‌تی، ته‌نیا پاشه‌كشه نه‌كردن‌و قایمتر كردنی سه‌نگه‌ره‌كانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری‌و ئازادیخوازانه، ده‌توانێ بازنه‌ی داخروای دیكتاتۆری بشكێنێت‌و رێبه‌ران‌و چالاكانی سیاسی ناوخۆ كارامه‌تر و به‌هێزتر بكات. بزووتنه‌وه‌ی كوردستان‌و خه‌باتی رزگاریخوازانه له‌م پانتایه‌دا، ده‌توانێ یه‌كێك له گه‌وره‌ترین دینامیزمه‌كانی گۆڕان له ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌كانی ئێستا‌و داهاتووی ئێران له پێناو دێمۆكراتیزه‌كردنی وڵات‌و گه‌یشتن به‌عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌روها داڕمانی قه‌ڵای ئیستبداد‌و كۆنه‌په‌ره‌ستیدا بێت. كۆمه‌ڵه به پێداگری له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ پێكهاتنی به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوانی دێمۆكراسی خوازی له نێو ئۆپۆزسیۆن له ئاستی سه‌راسه‌ریداو هه‌ره‌ها به‌ریه‌كی یه‌كگرتوو له نێو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، كاروچالاكی خۆی له هه‌موو بواره‌كاندا درێژه پێده‌دات.
|
|||||||