|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
بڵاوكراوه‌كان به‌كۆمه‌ڵ داده‌خرێن
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای هاتنی ساڵی نوێ‌و له‌كاتێكدا كه كۆماری ئیسلامی به‌شێوه‌ی به‌ربڵاو له‌ئاستی جیهاندا به زیندانی رۆژنامه‌نوسان‌و هه‌روه‌ها كپ كردنی هه‌ر ده‌نگێكی نه‌یار ناسێندراوه، هه‌واڵه‌كانی حه‌وتووی رابردوو باسیان له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمتیازی 9 گۆڤار له‌ئێراندا كرد. به گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵنێری خوێندكارانی ئێران ئیسنا، هه‌یئه‌تی چاودێری به‌سه‌ر چاپه‌مه‌نیه‌كانی ئێران له‌دانیشتنی رۆژی 20ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی 86ی خۆیدا، ئیمتیازی 9 گۆڤاری هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌داو به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ری ئیداره‌ی گشتی چاپه‌مه‌نی‌و هه‌واڵنێریه ناوخۆیه‌كان، له‌كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌تی چاودێری به‌سه‌ر چاپه‌مه‌نیه‌كاندا هاتووه: 13 گۆڤاری دیكه كه له‌ئاستی ناوچه‌كانی ئێران چالاكیان هه‌یه، ئاگادار كراونه‌ته‌وه له‌ئه‌گه‌ری نه‌پاراستنی یاسای ئیسلامی‌دا، ئیمتیازی ئه‌وانیش هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه. نێوی ئه‌و گۆڤارانه‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی چاودێری به‌سه‌ر چاپه‌مه‌نیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یان لێگیراوه بریتین له: دوو حه‌وتوونامه‌ی "دونیای ته‌سویر" مانگنامه‌ی "بازنگه‌ری" دوو حه‌وتوونامه‌ی "سوبحی زنده‌گی" حه‌وتوونامه‌ی ته‌لاش، حه‌وتوونامه‌ی به‌سوی ئیفتخار، حه‌وتوونامه‌ی نه‌دای ئێران، مانگنامه‌ی حه‌وت، مانگنامه‌ی شوكا و دوو حه‌وتوونامه‌ی هاوار. داخستن‌و به‌ستنی رۆژنامه‌كان له‌ئاستی ئێران‌دا له‌سه‌روبه‌ری ساڵی تازه ده‌رخه‌ری شه‌پۆلێكی نوێی له سانسۆر‌و هه‌روه‌ها بڕین‌و سه‌ركوتی هه‌ر ده‌نگێكی جیاواز ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی لێبراڵانه‌ش جاروبار سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و ده‌وڵه‌تیان خستبێته ژێر پرسیاره‌وه. كه‌م نین ئه‌و گۆڤاره‌و رۆژنامانانه‌ی له‌ئاستی ئێران‌دا له‌یه‌ك دووساڵی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو كه‌وتوونه‌ته به‌ر تیغی سانسۆری وه‌زاره‌تی ئیرشادی كۆماری ئیسلامی. هه‌ئیه‌تی چاودێری كۆماری ئیسلامی له‌كاتێكدا به‌م شێوه‌یه ده‌ست ده‌داته داخستن‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رۆژنامه‌وگۆڤاره‌كان كه له‌ئێران ئازادی بیر‌ورا و راده‌ربرین به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ته‌واوی دام وده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامیه‌وه پێشێل ده‌كرێت. ئێستاكه‌ش زیاتر له هه‌شت رۆژنامه‌وان له‌ئێران له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ست به‌سه‌رن‌و به‌م شێوه‌یه ئێران بۆته گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌وانان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور له‌م باره‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نن: له‌ماوه‌ی چوار ساڵ ته‌مه‌نی مه‌جلیسی حه‌وته‌م، زیاتر له‌سه‌د رۆژنامه‌وان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی قه‌زایی‌وئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامیه‌وه بانگ كراون‌و له‌گه‌ڵ حوكم گه‌لێكی قورس‌دا رووبه‌ڕوو بونه‌ته‌وه. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وانه‌ی باسی هات ئه‌وراستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه ئازادی راده‌ربڕین‌و به‌تایبه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئازادانه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤار كه به‌هه‌ر چه‌شنێك باس له‌كه‌م‌وكوڕییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بكات‌و به‌شان‌و باڵی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ڵنه‌ڵێت له‌یاسای نادێمۆكراتیكی كۆماری ئیسلامی جێگه‌ی نابێته‌وه. به‌رگرتن به‌هه‌رده‌نگێكی نه‌یارو پاشان ده‌ست به‌جێ وه‌پاڵخستنی تۆمه‌تی دژه ئه‌منییه‌تی بوون‌و هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژنامه‌نووسان‌و بڵاوكراوه‌كان نیشانه‌ی ترسی ناته‌بایی بوونی بنیاده نادێمۆكراتیكه‌كانی كۆماری ئیسلامیه به‌نیسبه‌ت هه‌ر جۆره ره‌خنه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك. به‌گشتی ئه‌وه‌ی له‌مێژووی حاكمییه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌روونی ده‌بینرێ پاوانكردنی دام‌وده‌زگای راگه‌یاندنه، له‌كه‌س شاراوه نیه كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام به‌شێكی به‌رچاو بۆ ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ته‌رخان ده‌كات‌و له‌و رێگه‌یه‌وه خه‌ریك به‌كوشتنی كراوه‌یی‌و له‌باربردنی راستیه‌كانه. رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌كانی له‌جۆری كه‌یهان‌و جمهوری ئیسلامی به‌رده‌وام سیاسه‌تی چه‌واشه‌كاری‌و هه‌روه‌ها پیرۆزییه‌ت به‌خشین به دیكتاتۆریی ئاخوندییان كردۆته لووتكه‌ی هه‌واڵ‌و لێكدانه‌وه‌كانیان. به‌و بۆنه‌وه خه‌ڵكی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو تینوی راستییه‌كانن‌و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كه‌ندوكۆسپه‌كانیش ئه‌و رۆژنامه‌نووسانی بوێر‌و بڵاوكراوه ره‌خنه‌گره‌كان كه به‌رده‌وام خۆیان له‌ململانێی دام‌وده‌زگای نادێمۆكراتیكی راگه‌یاندندا ده‌بینه‌وه‌و بێ‌وچان هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو خستنه‌ڕووی راستیه‌كان درێژه پێده‌ده‌ن. پێویسته بوترێ دانانی یاسای دژه رۆژنامه‌گه‌ری‌و بڵاوكراوه‌كانی ئێران له‌م ساته‌وه‌خته‌دا كه ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو روو له‌گه‌شه‌یه ناتوانێ مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كاره‌به‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی‌و هه‌یئه‌تی چاودێری بپێكێت. مێژووی كۆماری ئیسلامی‌و خه‌باتی بێوچانی كۆمه‌ڵانی ئێرانی‌و به‌تایبه‌ت بواری راگه‌یاندن نیشانی داوه كه هه‌ركات ده‌نگێك كپ كرابێت ده‌یان ده‌نگ هاتوونه‌ته مه‌یدان‌و هه‌ركاتێك رۆژنامه‌یه‌ك داخرابێت ده‌یان رۆژنامه‌و گوڤاری دیكه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش بووبێت شوێنیان پڕكردوونه‌ته‌وه. كۆماری ئیسلامی هیچ كات مافی دامه‌زراندنی نیهادو سه‌ندیكای ئازادانه‌ی به‌رۆژنامه‌نووسان‌و بڵاوكراوه‌كان كه‌ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی چوارچێوه‌یه‌كی ئازادانه‌یان بۆ پێك بێنێت نه‌داوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش به‌رده‌وام هه‌وڵی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ دانانی ته‌نگه‌ژه‌و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌گه‌ری‌و بڵاوكراوه‌كاندا. دابین كردنی ئه‌و مافانه بۆ رۆژنامه‌گه‌ری له ئێران، خۆی كردنه‌وه‌ی مه‌یدانێیه‌كی دیكه‌یه له خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دێموكراسی. به‌گشتی ئه‌وه‌ی پێویسته له‌كۆتاییدا بوترێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمتیازی فه‌له‌یی بڵاوكراوه‌كانی ئێران نیشانده‌ری به‌رته‌سك بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زۆرتری ئاستی ته‌حه‌موولی كۆماری ئیسلامییه له رێگه‌دان به‌هه‌ر بیرێكی ره‌خنه‌گر به‌دژی كۆماری ئیسلامی به‌تایبه‌تی له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌ی كه رژیم پێدا گوزه‌ر ده‌كات.
|
|||||||