|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
نیزامی سه‌رمایه‌داری له‌ئێران خولقێنه‌ری هه‌موو مه‌ینه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگایه
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی ئێستا‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و راستییه زیاتر له‌هه‌موو كاتێ ئاشكراتره كه بۆرژوازی‌و قازانج په‌ره‌ستی نیزامی سه‌رمایه‌داریی بووه‌ته هۆی سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕ‌و ماڵویرانی، هه‌ژاری، بێكاری وبرسیه‌تی، سته‌مگه‌ری نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ڵاواردنی جنسی‌و هه‌موو مه‌ینه‌تی‌و رۆژ ره‌شیه‌كانی ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌گشتی. به‌رهه‌م‌و قازانجی كاری به میلیۆنان ئینسانی زه‌حمه‌تكیش‌و چه‌وساوه ده‌چێته گیرفانی ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌داری قازانج په‌ره‌ستی چاوچنۆك‌و زه‌رو سیفه‌ت، هه‌تا دام وده‌زگای ده‌سه‌ڵاتیان‌و مه‌یدانی هه‌ڵسوڕانی سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌داری پێی به‌رینتر كه‌نه‌وه‌و به‌هه‌شتێك له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه بۆ خۆیان‌و هاوچینه‌كانیان دامه‌زرێنن. له‌به‌رابه‌ردا چینی كریكارو به‌ش مه‌ینه‌تانی كۆمه‌ڵگاش له‌وه زیاتر بێ ده‌سه‌ڵات‌و چاره‌ڕه‌شتر بوون‌و ئه‌م جیهانه‌یان لێ كردونه‌ته دۆزخ و له ژیانی شیاوی ئینسانی بێبه‌شیان كردون. له‌م نیزامه پێچه‌وانه‌یه‌دا ئینسانی خولقێنه‌ری به‌رهه‌م له‌به‌رهه‌می ره‌نج وكاری خۆی بێبه‌ریه‌و هێزو تواناییه‌كانی ئه‌سیری چنگی سه‌رمایه‌یه. چینی كرێكاریش ئه‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه كه ده‌توانێ به شۆڕشی خۆی‌وخه‌باتی یه‌كگرتووانه، نابه‌رابه‌ری‌وبێعه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆتایی پێی بێنێ وده‌سكه‌وته‌كانی كاری به‌شه‌ری له خزمه‌ت پێویستییه گشتیه‌كان‌و گه‌شه‌ی ئازادانه‌ی ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه بخاته گه‌ڕ. رێگای رزگاری واقیعی‌و راسته‌قینه‌ی به‌شه‌ر له‌و ته‌نگانه‌یه‌و له هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی به‌شه‌ری كه سه‌رمایه‌داری تووشی كۆمه‌ڵگای كردووه‌و بۆ خۆیشی ده‌ربازبوونی لێی نییه، سۆسیالیزمه‌و ئه‌وه‌ش چینی كریكارو هه‌موو زه‌حمه‌تكێشانی كۆمه‌ڵگان كه ده‌توانن به حوكمی ره‌وتی گه‌شه‌كردن‌و به‌ره‌و پێش چوون ئه‌و ئه‌ركه مێژوویه، له‌هه‌ل ومه‌رجی ره‌خساو گونجاو‌دا به جێ بگه‌یه‌نێ‌و كۆتایی به هه‌موو ئه‌و ناعه‌داڵه‌تی‌و دیاردانه بێنێ كه ئه‌م نیزامه خولقێنه‌ریه‌تی. ئه‌مڕۆكه وه‌ك هه‌موان ده‌زانین ئیتر قه‌یرانی قووڵی ئابووری، سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی، نیزامی سه‌رمایه‌داری ئیرانیشی داگرتووه. به‌ڵام وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ی سه‌رمایه‌داران‌و نیزامه‌كه‌یان، ئه‌وان له‌م هه‌ل‌و مه‌رجه‌ش كه قه‌یران دایانده‌گرێ، باری قه‌یران‌و تێكشكانی ئابووری خۆیان ده‌خه‌نه سه‌رشانی كرێكاران‌و چین وتوێژی كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵگا. سفره‌ی هه‌ژارانه‌یان بێبه‌زه‌ییانه بێ ره‌ونه‌قتر ده‌كه‌ن‌و تۆڵه‌ی قه‌یرانیش له‌وان ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ر به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه ئابووریه‌وه، له‌م ساڵدا سه‌دان كارگاو ناوه‌ندی كار داخران، له به‌ر ئه‌وه‌ی و‌ڵامیان به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داران نه‌ده‌دایه‌وه، هه‌زاران كریكار بێكار كران‌و به بێ هیچ بیمه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌و هه‌ژاری وبێ داهاتووی پاڵیان پێوه‌نراو هه‌زارانیتریش، ته‌نیا شتێ كه پێیان بڕا هه‌زینه‌یه‌كی كه‌م بوو كه به فشاری خه‌باتی خۆیان له‌پێناو بێكاریدا وه‌ریانگرت. له‌هه‌مانكاتدا له‌ساڵی رابردوودا، سه‌دان ئیعتراز‌و ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره‌و بچوكی كریكاری له‌شاره جۆراوجۆره‌كان له‌كارگاو كارخانه‌كانی ئێران بۆ به ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان به‌ڕیۆه‌چوه. هه‌روه‌ك ده‌بینین به نیسبه‌ت ساڵانی رابوردوو ناڕه‌زایه‌تیه كرێكاریه‌كانیش وه‌ك بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه زیاتر بووه‌و له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌كاندا خۆی نیشان داوه. رژیمی ئیسلامیش له‌به‌رابه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا له‌هه‌موو ئامرازێك بۆ سه‌ركوتی كریكاران كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌و خۆی له‌هیچ كرده‌وه‌یه‌كی دژه كرێكاری نه‌پاراستووه. كرێكارانی له‌سه‌ر كاریش هه‌میشه له‌دڵه‌ڕاوكێی بێكاربووندا ده‌ژین‌و حه‌قده‌ستی كه‌م‌وسه‌عات كاری زۆر‌و دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر جار بۆچه‌ند مانگ‌و زیاتریش، ژیانی رۆژانه‌ی لێ تاڵكردون. چوونه‌سه‌ری نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان‌و سابت بوونی هه‌قده‌سته‌كان یا هاوته‌ریب نه‌بوونی داهاتیان له گه‌ڵ گرانتربوونی پێداویستیه‌كان، ژیانی به میلیۆن ئینسانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی له‌ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا له‌گه‌ڵ نائۆمێدی‌و تێداچوون به‌ره‌وڕو كردوه. بێجگه له‌مانه چینی كرێكار وزه‌حمه‌تكیشی كوردستان له‌ئاكامی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن‌و سه‌ركوتی نه‌ته‌وه‌یی كه بووه‌ته هۆی گه‌شه نه‌كردنی ئابووری كوردستان یان باشتره بڵێین به‌رگرتن به گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری، دوو سته‌میان لێچوه‌و ژیانیان وه‌ك كرێكارانێكی كۆچه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێ‌و ده‌بێ بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانیان روو له‌شاره گه‌وره‌كان بكه‌ن‌و بۆ چه‌ندین مانگ له‌زێدو بنه‌ماڵه‌ی خۆیان دوركه‌ونه‌وه. كرێكارانی كوردستان له سه‌ره‌تایترین مافی خۆیان بێبه‌شن. گرینگ‌ترین ئه‌ركی خه‌باتی كرێكاری له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌وڵی پێكهێنانی رێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاریه، جیاواز له‌دام‌و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت‌و سه‌رمایه‌داران تا وه‌ك ئامرازێك بۆ درێژه‌دانی خه‌بات‌و به ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان كه‌ڵكی لێ وه‌رگرن. ئه‌ركێكی دیكه‌یان پاڵپشتی خه‌باتی یه‌كتری له كاتی مانگرتن‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بۆ به ده‌ستهێنان‌و سه‌پاندنی مافه‌كانیان. خه‌باتی یه‌كگرتوانه بۆ ئازاد كردنی رێبه‌رانی كرێكاری یه‌كێكی دیكه له ئه‌ركه‌كانی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی كرێكاریه. له‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌ی ئێستای ئێران‌دا كرێكاران ده‌توانن بۆ سه‌پاندنی داخوازیه‌كانیان‌و به تایبه‌ت پێكهێنانی رێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری كه‌ڵك زۆرتر وه‌رگرن. بێگومان كۆماری ئیسلامی له به‌رابه‌ر خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌و جه‌ماوه‌ریدا ناتوانێ به ئاسانی به‌رانبه‌ركێ بكا‌و ناچار به پاشه‌كشه‌یه، بۆیه پێكهێنانی رێكخراوه‌ی پیشه‌یی‌و جه‌ماوه‌ری جۆراوجۆر ده‌توانێ هێزێكی به‌رینتر له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه‌و هه‌نگاوێكیش خه‌باتی كرێكاران‌و خه‌ڵكی چه‌وساوه به‌ره‌و پێش ده‌با. ئه‌مڕۆ نه‌فره‌تێكی به‌رین به‌رانبه‌ر به رژیمی ئیسلامی سه‌رمایه‌داران هه‌یه ودڵی به میلیۆن كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشی ئه‌م وڵاته‌ی داگرتووه‌و رژیم‌و سه‌رانی ئه‌م رژیمه جینایه‌تكاره به باشی هه‌ستیان به‌م رق وتوڕه‌ییه‌ی جه‌ماوه‌ر كردوه. ئه‌گه‌ر ده‌بینین كۆماری ئیسلامی ده‌ورێك‌و شه‌پۆلێكی نۆیی له‌سه‌ركوت‌و وه‌حشیگه‌ری ده‌سپێكردوه، هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ترسی رژیم له‌هه‌ڵچوونی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به گشتی‌و به تایبه‌تی مانگرتنی كریكاران، ناڕه‌زایه‌تی خۆیندكاران، ژنان‌و گه‌لانی بنده‌ستی ئێران‌و هه‌موو ئینسانێكی تینووی ئازادی‌و ژیانی شیاوی ئینسان كه له هه‌موو گۆشه‌و قوژبنێكی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌بیندرێ‌و به‌رزبووه‌ته‌وه. رژیمی كۆماری ئیسلامی كه هۆكاری هه‌ژاری‌و رۆژڕه‌شی‌و جه‌رگبڕاوی به‌میلیۆن كه‌سه له‌ئێران، ئیستا زیاتر له‌هه‌موو كاتێ كه‌وتوه‌ته گه‌مارۆی قوربانیانی ده‌سه‌ڵاتی زاڵمانه‌ی خۆی. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك وجه‌ماوه‌ری ئازاردیتوی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م رژیمه نگریسه، له‌حاڵی پێشڕه‌ویدان و له‌هه‌موو بوارێكدا ئه‌و رژیمه له‌ژێر فشاری جه‌ماوه‌ردایه، بۆیه پێویسته هه‌رچی زیاتر خه‌باتمان یه‌كگرتووتركه‌ین و هه‌موو وزه‌و توانا‌مان یه‌ك خه‌ین بۆ روخاندنی ئه‌م رژیمه تاوانباره‌و هه‌وڵدانێكی چاره‌نووس ساز ده‌خوازێ بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئاسه‌واره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوت‌و زاڵمانه‌ی كۆماری ئیسلامی. |
|||||||