|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ده‌وڵه‌تی پاسداری‌و ئینقلابی فه‌رهه‌نگی دووهه‌م
گرووپی سیاسی له‌رۆژانی رابردوودا، فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسدارانی ئێران له‌پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی زانستیی به‌سیجی فه‌رهه‌نگییه‌كانی ئێران رایگه‌یاند كه ناوه‌رۆك‌و ده‌زگای په‌ره‌وه‌رده‌ی ئێران پێویستی به ئینقیلابێكی فه‌رهه‌نگی هه‌یه. سه‌رله‌شكه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری به‌جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه باسی له‌وه كردووه كه له‌پاڵ هه‌موو هه‌نگاوه‌كان بۆ هاتنه‌ئارای ئینقیلابی فه‌رهه‌نگی هێشتاكه له‌سه‌ره‌تاداین و ده‌بێ ده‌ست به گۆڕانكاری له‌سیستمی په‌روه‌رده‌و بارهێنان بێنین. كه‌سی ناوبراو هه‌موو هه‌نگاوه تائێستاكانی رژیمی ئیسلامی بۆ به‌ئیسڵاح ئیسلامی كردنی بواری فێركاری ئێران به‌ناته‌واو ده‌زانێت‌و چه‌ندین جار له‌قسه‌كانیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه واته هاتنه‌ئارای ئینقلابێكی فه‌رهه‌نگی به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر، پێداویستیه‌كی هه‌نووكه‌ییه. له‌قسه‌كانی ناوبراودا باشترین به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م سیاسه‌ته هێزه‌كانی به‌سیج راگه‌یه‌ندراوه‌و ئه‌وانی وه‌ك سه‌رلووتكه‌ی به‌ئیسلامیكردنی كۆمه‌ڵگا ناساندووه. پێش له‌وه‌ی بێینه سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی قسه‌كانی ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ی سپا و هۆكاره‌كانی هێنانه پێشی ئه‌م باسه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ژیانی سیاسی ئێران، باشتروایه به كورتی پێناسه‌یه‌كی پرۆژه‌ی ناسراو به ئینقیلابی فه‌رهه‌نگی له سه‌رده‌می ده‌سپێكی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بكه‌ین. دوابه‌دوای بروسكه‌ی پیرۆزبایی خومه‌ینی له خاكه‌لێوه‌ی به‌هاری 1359 و باسكردنی ده‌ستپێكردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك به‌ناوی ئینقیلابی فه‌رهه‌نگی، هه‌موو ده‌زگاكانی سه‌ر به‌كۆماری ئیسلامی كه‌وتنه خۆ بۆ پراكتیزه‌كردنی ئه‌م سیاسه‌ته. له‌سه‌ره‌تادا هه‌موو نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به پارته سیاسییه‌كانی ئێران له‌زانكۆكان داخران‌و چالاكانی ئه‌م به‌شانه كه‌وتنه ژێرلێپرسینه‌وه. له 23ی جۆزه‌ردانی هه‌مان ساڵ ناوه‌ندێك به‌ناوی ناوه‌ندی ئینقیلابی فه‌رهه‌نگی دامه‌زرا و كاره‌كانی خۆی ده‌ستپێكرد. ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌ده‌ركردن‌و له‌سه‌ركارلابردنی سه‌دان مامۆستای زانكۆ و هه‌روه‌ها داخستنی زانكۆكان بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ ده‌ستیپێكرد‌و له‌و رێكه‌وته‌وه تا ئێستاكه به‌رده‌وام‌و ناوبه‌ناوه ئه‌م پرۆژه‌یه به كاره‌كانی خۆی هه‌ستاوه. به‌ڵام هاتنه‌ئارای ئه‌م باسه له‌م ساته‌وه‌خته‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌و باسكردن له‌قۆناغی دووهه‌می ئه‌م ئینقیلابه جێگای تێڕامانه. له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌دا ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه فه‌رمانده پایه‌به‌رزه‌كانی كۆماری ئیسلامی باس له‌پێداویستی ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووهه‌می ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌كه‌ن. به لێكدانه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسیی ئێران‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ یه‌كده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌بێ ئه‌م باسانه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت. چوون له‌لایه‌كه‌وه كۆماری ئیسلامی له‌قه‌یراناویترین سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری خۆیدا به‌سه‌رده‌بات‌و له‌لایه‌كیتریشه‌وه هه‌وڵه‌كانی پرۆژه‌ی ئینقیلابی فه‌رهه‌نگیی یه‌كه‌م به ده‌رنجامه شیاو و دڵخوازه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌بواری زانكۆدا نه‌گه‌یشت. راسته له‌میانه‌ی به‌رێوه‌بردنی پرۆژه‌ی یه‌كه‌م ته‌سفیه‌یه‌كی به‌رچاو له‌زانستگه‌كان كرا، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوانه نه‌یتوانی رێگربێت له‌به‌رده‌م دروستبوونی كه‌سانی بیرجیاواز و سكۆلار له‌زانكۆكان. ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت پیۆیسته ئه‌م وتانه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، له‌تێڕوانین بۆ ره‌فتاره‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌پانتایی زانكۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. چه‌خماخه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م پرۆژه‌یه‌و هه‌نگاوه‌كان بۆ دروستكردنی ئه‌م باسه له دانانی به‌رپرسێكی ئه‌منیه‌تی بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانستگه‌كاندا خۆی بینییه‌وه. له‌لایه‌كیتره‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی باڵی ئوسولگه‌را له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی هه‌شته‌می مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی به‌سه‌رنجام گه‌یشت‌و ئاواته‌كانی باڵی رێبه‌ری به هاتنه‌ئارای ئه‌وپه‌ڕی ته‌قه‌لوب‌و به‌لاڕیداندا، به ئاكام گه‌یشت. له ۆتاییدا پێویسته بووترێ كه سه‌رجه‌م ناوه‌ند و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌هه‌وڵی بنیاتنانی سه‌ربازیترین ده‌وره‌ی كۆماری ئیسلامییه‌و له‌م تاكتیكه وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانه‌كان خۆیندنه‌وه كراوه.
|
|||||||