|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ساڵی 87 و به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران
شاهۆ مورادی ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش، مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران به‌بۆنه‌ی ساڵی نۆیی 87ه‌وه له بروسكه‌یه‌كه‌دا بۆ جارێكی‌تر كه‌وته درۆكردن‌و رایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م له‌ساڵی رابردوودا پێشكه‌وتنگه‌لێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌بواری ئابووریدا به‌ده‌ستهێناوه. ناوبراو له‌درێژه‌ی فرمایشه‌كانیدا وتی كه ساڵی رابردوو بۆ ئابووری ئێران ساڵێكی پڕله‌ده‌سكه‌وت بووه‌و له‌بواری دامه‌زراندنی هه‌لی پیشه‌یی بۆ بێكاران گه‌لێك پێشكه‌وتن به‌ده‌ستهاتووه‌و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه نرخی بێكاری له‌ئێران به پله‌ی یه‌ك ره‌قه‌می بگات. ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ونه عه‌وامفریوی روو به خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگاكه‌یان. خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج له‌م وتانه‌دا ئه‌وه‌یه كه دژاوزیه‌كی سه‌یر له‌وته‌و راپۆرتدانی به‌رپرسانی ئێران‌دا ده‌بیندرێت. له‌كاتێكدا كه ئه‌حمه‌دی نژاد باس له‌دامه‌زراندنی هه‌لی پیشه‌یی‌و به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌ك ره‌قه‌می له‌نرخی بێكاری ده‌كات، راپۆرته‌كانی خودی ده‌زگاكانی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت‌و به‌تایبه‌ت بانكی ناوه‌ندی‌و وه‌زاره‌تی كاری كۆماری ئیسلامی، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م وتانه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد راپۆرته ئابووریه‌كانیان راده‌گه‌یه‌نن. بۆ نموونه راپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی كاری كۆماری ئیسلامی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له كۆی 25 میلیۆین كه‌سی حازر به‌كار له كۆمه‌ڵگای ئێران، 5 میلیۆن كه‌سیان بێكارن‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قسه‌كانی ئه‌حمه‌دی نژادیش به‌هه‌ند وه‌ربگرین، ئه‌و نرخه‌ی كه ناوبراو رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌م راپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی كار ناته‌بایه. ئه‌وه‌ی راستی بێت كۆماری ئیسلامی ئێران به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی هیچ كات نه‌یتوانیوه مۆدێلێكی سه‌ركه‌وتووی ئابووری پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگای ئێران بكات. ئه‌م بۆچوونه له‌ره‌هه‌ندێكی گشتیه‌وه‌یه‌و به‌ڵام جیاوازی له‌پلانه ئابوورییه‌كانی سه‌رۆك كۆمار‌و كابینه جیاوازه‌كاندا بووه. له‌م نێوه‌دا ئه‌حمه‌دی نژاد‌و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ره‌شترین كارنامه‌ی ئابوورییان بۆخۆیان تۆماركردووه‌و ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ش له‌دۆخێكدایه كه گرینگ‌ترین دروشمی پڕوپاگه‌نده‌یی ئه‌م ده‌وڵه‌ته دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری ئێران بووه. زۆرترین به‌شی وته‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئابووری‌و به‌تایبه‌ت كه‌مبوونه‌وه‌ی راده‌ی بێكاری له‌ئێرانه‌و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ته‌نیا له مانگه‌كانی كۆتایی ساڵ نزیك به 300هه‌زار كرێكار له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون‌و رێژه‌ی كه‌سانی ژێر هێڵی هه‌ژاری له‌سنووری 7 میلیۆین كه‌س تێپه‌ڕبووه. له‌لایه‌كیتره‌وه به‌ده‌یان ناوه‌ندی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی داخراون‌وو به‌كرده‌وه كه‌رتی پیشه‌سازی ئێران تووشی قه‌یرانێكی بێ چاره‌سه‌ر بۆته‌وه. ئه‌مه ته‌نیا رواڵه‌تی پرسه‌كه‌یه‌و په‌ره‌سه‌ندنی بێ وێنه‌ی هه‌ژاری‌و هه‌ڵاواردن‌و فه‌ساد، ده‌ره‌نجامی نه‌بوونی پلان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی بێكاری‌و هه‌روه‌ها چوونه سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی بێكاری له‌ئێرانه. ئه‌م بارودۆخه له‌شكرێكی گه‌وره‌ی بێكاریی له‌ئێراندا پێكهێناوه‌و درێژه‌ی ئه‌م بارودۆخه كۆمه‌ڵێك خه‌ساری گه‌وره‌تری كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه. بێشك كۆماری ئیسلامی‌و هیچ یه‌ك له‌كابینه‌كانی توانای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابووری ئێران‌و به‌تایبه‌ت كێشه‌ی بێكارییان نییه. باشترین رێگای ده‌ربازبوون له‌م بارودۆخه هه‌ڵپێچانی كۆماری ئیسلامی‌و بونیادنانی ده‌سه‌ڵاتێكه كه به‌ردی بناغه‌كه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بێت.
|
|||||||