|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
كتێبه‌ده‌رسیه‌كان له‌ئێران په‌ره‌پێده‌ری هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌ویی‌و ئاینی
ئه‌رده‌ڵان فه‌ره‌جی به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كی ئامریكایی"خانه‌ی ئازادی" سه‌باره‌ت به‌نێوه‌رۆكی كتێبه‌ده‌رسییه‌كانی ئێران ئه‌نجام دراوه، باس له‌وه كراوه كه ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبانه به‌نیسبه‌ت ژنان‌و كه‌مایه‌تیه ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پڕه له‌هه‌ڵاواردن. به گوێره‌ی ئه‌و ئاكامه‌ی له‌م توێژینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، نێوه‌رۆكی كتێبه‌ده‌رسییه‌كانی ئێران به‌ئامانجی فێركردنی هه‌ڵاواردنی جینسی به‌خوێندكاران‌و هه‌روه‌ها پێكهێنانی رۆحییه‌تێكی ره‌ش بینی به‌نیسبه‌ت كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینیه‌كان‌و هه‌روه‌ها سه‌پاندن‌و جێگیر كردنی ئایدۆلۆژی دینی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی داڕێژراوه. ئه‌م توێژینه‌وه له‌سه‌ر 95 كتێبی ده‌رسی له‌ساڵه‌كانی خوێندنی 85-86 كراوه كه هه‌ڵگری لێكدانه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی 412 وانه‌و تاوتوێكردنی یازده هه‌زار لاپه‌ڕه‌و 3115 وێنه‌یه. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه نێوه‌رۆكی كتێبه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌قاوده‌ق وه‌رگیراوه له‌و بیره به‌رته‌رسك‌و ده‌مارگرژه‌ی كاربه‌ده‌ستانی باڵای كۆماری ئیسلامی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركارییانه‌وه له‌هه‌وڵی چه‌سپاندنیدا بوون له‌ئاستی كۆمه‌ڵگادا. بۆ هه‌مووان روونه كه كتێبه ده‌رسیه‌كانی خوێندنگاكان له‌ئێران پڕه له بێڕێزی كردن به‌ژنان‌و هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساڵه‌كانی خوێندن، هه‌ڵاواردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌دژی ژنان ده‌بیندرێ. نێوه‌رۆكی كتێبه‌كانی خوێندنگاكانی كۆماری ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه ژنان وه‌ك شارۆمه‌ندی پله‌دوو و هه‌روه‌ها به‌خێوكه‌ری منداڵ‌و مانه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی داخراوی ماڵ دا پێناسه ده‌كات. به‌گشتی به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كارناسانی ئه‌و بواره باسی ده‌كه‌ن كه‌سایه‌تی ژن له كتێبه ده‌رسیه‌كاندا به‌ته‌واوی خاڵییه له كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆی ژن بوون. به‌م پێیه به‌شێكی زۆری وێنه‌و كه‌سایه‌تیه گرنگه‌كانی ناو كتێبه‌كان پیاوان پێكی دێنن. هیچ كات ژنیان وه‌ك كه‌سایه‌تی‌و هه‌روه‌ها مرۆڤێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ئاستی كۆمه‌ڵگادا پێناسه‌نه‌كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و له‌كاتێكدا كه كۆمه‌ڵگای ئێران كۆمه‌ڵگایه‌كی فره‌چه‌شن‌و پلۆرال‌و پێكهاته‌یه‌كه له نه‌ته‌وه‌و ئایینی جیاواز، له‌كه‌س شاراوه نییه كه ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ش هه‌ریه‌كه خۆی خاوه‌ن كولتورو داب‌و نه‌ریتی تایبه‌ت به‌خۆیانن. به‌ڵام به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌خێرایی چاوێك بخشێنین به‌سه‌ر نێوه‌رۆكی كتێبه‌ده‌رسیه‌كاندا به‌روونی جیا له په‌ره‌دان به كولتووری نه‌ته‌وه‌ی فارس‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵ بۆ چه‌سپاندن‌و سه‌لماندنی "شیعه‌ته‌وه‌ری" وه‌ك ئایینی ره‌سمی حاكمییه‌ت، چی دیكه‌ی لێبه‌ده‌ی ناكرێت. له‌ماوه‌ی سه‌رجه‌م ساڵه‌كانی خوێندندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جیا له‌باسكردن‌و خستنه‌ڕووی لایه‌نه جیاوازه‌كانی كولتووری نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست‌و ئائینی باڵاده‌ست، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسێك له نه‌ته‌وه‌كانی كورد‌و ئازه‌ری‌و توركمه‌ن‌وعه‌ره‌ب‌و ناساندنی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی تێدا نابیندرێ. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری بیری شۆڤێنیستی حاكمانی ئێرانه كه به‌ته‌واوی له‌هه‌وڵی بنه‌بڕكردنی هه‌ر جۆره فه‌رهه‌نگ‌و داب‌و نه‌ریتێكی جیاواز له‌كولتوری ده‌سه‌ڵات‌و نه‌ته‌وه‌و ئائینی باڵاده‌ستن. كه‌مته‌رخه‌می به‌نیسبه‌ت گه‌شه‌پێدان‌و ناساندنی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی‌و نه‌گونجانی له‌نێو كتێبه ده‌رسیه‌كاندا جیا له‌بێڕێزی‌و هه‌وڵ بۆ ناساندنی ئێران وه‌ك "ئومه‌تێكی ئیسلامی"، هه‌ڵگری هیچ شتێكی شیاوی دیكه نییه. هه‌ر له‌وپێوه‌نده‌داو ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش بۆ زاڵكردن‌و پته‌وتركردنی ئه‌م شێوه بیرۆكه‌یه له‌خوێندنگاكاندا، وه‌زاره‌تی فێركردن‌و بارهێنانی كۆماری ئیسلامی خوازیاری جیاكردنه‌وه‌ی كتێبی فێركاری كوڕان‌و كچان له‌قوتابخانه‌كانی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیتر له‌هه‌میشه بوو. له‌م بواره‌دا عه‌لی ره‌زا عه‌لی ئه‌حمه‌دی، له‌قسه‌وباسێكیدا رایگه‌یاندبوو: وه‌زاره‌تی فێركردن‌و بارهێنانی كۆماری ئیسلامی ده‌بێت له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌كانی ئوروپایی جیاوازی هه‌بێت‌و ئێمه به‌پێی رێوشوێنی ئیسلامیه‌وه ده‌بێت له‌نێو كۆمه‌ڵگادا كاربكه‌ین‌و مناڵه‌كانمان باربێنین. ناوبراو له‌كاتێكدا باس له ده‌ركردنی رێسایه‌كی له‌و چه‌شنه ده‌كات كه ئه‌وه بۆماوه‌ی نزیك به سێ ده‌یه ده‌چێت كه‌بنه‌مای كتێبه ده‌رسیه‌كانی خوێندنگاكانی كۆماری ئیسلامی به‌ته‌واوی دژی هه‌ر جۆره ستانداردێكی خوێندنن. له‌هیچ یه‌ك له‌وڵاتانی دێمۆكراتیكی جیهاندا خوێندكاران كتێبێكی خوێندن ناچێته به‌رده‌ستیان كه‌به‌ته‌واوی دژی فه‌رهه‌نگ‌و كولتووری خۆیان بێت. له‌خوێندنگاكانی كۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه سه‌ر به كه‌مایه‌تییه ئاینی‌ونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێرانن، به‌زۆر ناچار ده‌كرێن ده‌رسێك بخوێنن كه له‌سه‌ر ئه‌ساسی بیرۆكه‌و مێژووی شیعه‌گه‌رایی داڕێژرابێت. ته‌نانه‌ت به‌پێی وته‌ی كارناسان، خوێندكاران زۆر جار به‌حوكمی كه‌مینه‌بوونیان ناچارده‌كرێن ئه‌و كتێبه ده‌رسیانه بخوێنن كه‌راسته‌وخۆ پڕه له‌سووكایه‌تی به‌نیسبه‌ت ئایین‌و نه‌ته‌وه‌كه‌یان. به‌م بۆنه‌وه هه‌روه‌ك ئاكامی توێژینه‌وه‌كه‌ش ده‌ری خستووه كۆماری ئیسلامی‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌نیازه به‌ره‌یه‌ك بۆ داهاتوو باربێنێت كه بارگاویی بێت به بیری دواكه‌وتوانه‌ی بنه‌ماكانی ویلایه‌تی فه‌قیه. پڕ ئاشكرایه كه نێوه‌رۆكی كتێبه‌كانی كۆماری ئیسلامی جیا له‌وه‌ی خوێندكارانی ئێرانی به‌ره‌و چه‌سپاندنی بیری تاك نه‌ته‌وه‌یی‌و تاك ئائینی‌و هه‌روه‌ها بێڕێزی به‌ژن‌و خه‌وشداركردنی كولتوری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه نه‌بێت هیچ شتێكی به‌كه‌ڵكی به‌پێی ستانداره‌ده‌كانی خوێندنی زانستی تێدا نییه. سڕینه‌وی بیرۆكه‌ی شۆڤینیستی‌و كۆنه‌په‌ره‌ستی له‌نێو سیستمی په‌روه‌رده‌و خوێندنی ئێران‌دا، یه‌كێك له پێویستیه هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئێستای كۆمه‌ڵگای ئێرانه كه ده‌توانێ رێگه‌خۆشكه‌ری خه‌مڵینی زانست‌و فه‌رهه‌نگی پێشكه‌وتووانه له‌ئاستی هه‌موو كۆمه‌ڵگادابێت، بێگومان ئه‌م پێویستیه‌ش به ته‌واوی ته‌نیا به داڕمانی سیستمی سیاسی كۆماری ئیسلامی مسۆگه‌ر ده‌بێت.
|
|||||||