|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
منداڵانی سه‌رشه‌قام‌و خه‌ساره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
سیروان ره‌شیدی به‌پێی به‌راوردێكی نۆیی كارناسان‌و له‌راپۆرتێكی بڵاوكراوه‌ی رێكخراوی یونیسێفدا رێژه‌ی مناڵانی سه‌رشه‌قام له ئێران كه به كاره‌وه سه‌رقاڵن، چوارسه‌د هه‌زار تا یه‌ك میلیۆن كه‌س مه‌زنده‌كراوه. بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاماره له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی رێژه‌ی ئه‌م منداڵانه‌ی له‌تاران بیست هه‌زار كه‌س‌وله‌هه‌مووی ئێران دوسه‌د هه‌زار كه‌س راگه‌یاندووه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م دیارده دزێوه به پانتایی جیهان هاتۆته ئاراوه، به‌ڵام ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه رێژه‌ی مناڵانی سه‌رشاقام له‌ئێران رۆژ له‌دوای رۆژ زیاد ده‌كات. سه‌رچاوه‌و ره‌گه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م قه‌یرانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری‌و بێكاری له كۆمه‌ڵگای ئێران. له‌وڵاتێك كه ساڵانێكی زۆره هه‌ژاری روله‌زیادبوونه‌و مه‌ودا‌و كه‌لێنی نیۆان چینه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگا زۆرترده‌بێت، ئاساییه كه رێژه‌ی مناڵانی سه‌رشه‌قامیش بچێته سه‌ره‌وه. ئه‌م بارودۆخه‌و هه‌بوونی ئامارێكی به‌رچاو له‌م قوربانیانه، نیشانده‌ری هه‌بوونی جه‌هنه‌مێكی گه‌وره به ناوی ئێرانه كه كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌و به‌تایبه‌ت چینی هه‌ژاردا سه‌پاندووه. كار بۆ منداڵان له‌هه‌موو شوێنێكی دنیا یاساخكراوه‌و به‌م پێیه‌ش ئامارێكی راسته‌قینه له‌رێژه‌ی ئه‌م كه‌سانه بوونی نییه. ئه‌م توێژه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره جیهانیه‌كان له‌كاركردن بێ به‌ریكراون، به‌ڵام پێداویستی‌و له‌لایه‌كیتره‌وه سه‌رپه‌رشتیكردنی خێزانه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌شێك له‌م مناڵانه‌وه ئه‌وانی ناچاركردووه كه ده‌ستبده‌نه دژوارترین‌و سه‌خترین چه‌شنی كار و ئێسكی ناسكیان بده‌نه به‌رچه‌رخی كاری تاقه‌ت پڕوكێن. گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئابووری له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌كانی له جه‌رگه‌ی مكانیزمی بازاڕ‌و هه‌ڵاوسان به‌ره‌ڵاكرد و له‌لایه‌كیتره‌وه نه‌بوونی چاوه‌دێریكردن‌و پشتیوانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌وانی دووهێنده هه‌ژارهێشته‌وه. ئه‌م خێزانانه‌ش به‌ناچار منداڵه‌كانیان ده‌نێرنه بازاڕ‌و بازاڕیش به‌وپه‌ڕی بێڕه‌حمیه‌وه ده‌یانچه‌وسێننه‌وه. ئه‌مه ته‌نیا لایه‌نێكی مه‌سه‌له‌كه‌یه، له‌لایه‌كیتره‌وه‌و وه‌ك هۆكارێكیتر بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌م منداڵانه، ره‌فتاری خراپی خێزانه‌كان له‌گه‌ڵ منداڵاكانیان ده‌ور ده‌نوێنێت. له‌وه‌ها دۆخێك‌دا منداڵان له‌ماڵ راده‌كه‌ن و به‌نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی شه‌قام هه‌ڵده‌بژێرن. سه‌رشه‌قام ته‌نیا كاری تاقه‌ت پڕوكێن نییه، به‌ڵكوو ته‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره له خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سه‌رشه‌قامی ته‌نیوه‌ته‌وه. بانده‌كانی دزی‌و كڕین‌و فرۆشتنی ماده‌سڕكه‌ره‌كان‌و ده‌یان دیارده‌ی دزێویتر، چاوه‌ڕوانی مناڵانی سه‌رشه‌قام ده‌كات. نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌م مناڵانه به‌مه كۆتایی نایه‌ت. شوێنه‌كانی كاركردنی مناڵان له‌چاوه‌دێری پزیشكی‌و ته‌ندروستی بێبه‌شن‌و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش زۆرترین ئازاره جه‌سته‌یی‌و ده‌رونییه‌كان روبه‌ڕووی ئه‌وان ده‌بێته‌وه. به‌پێی ئاماره راگه‌یه‌ندراوه‌كانی یونیسێف زۆربه‌ی منداڵانی كاری سه‌رشه‌قام تووشی خه‌مۆكی‌و ئازاره درونیه‌كانیتر ده‌بنه‌وه. هه‌موو گه‌ڵاڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه تووشی شكست هاتووه‌و تادێت ئه‌م قه‌یرانه ره‌هه‌ندێكی تراژیكتر و ترسناكتر به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ده‌یان جار ده‌ستیانداوه‌ته كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م منداڵانه، به‌ڵام ئه‌مه رێگه‌چاره‌ی ده‌ربازبوون نییه. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م كێشه‌یه له‌نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌ژاری به‌ربڵاودایه. به‌واتایه‌كیتر تا ئه‌و رۆژه‌ی هه‌ژاری به‌سه‌ر زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگادا بسه‌پێت‌و هه‌موو داهات‌و سه‌رمایه‌ی وڵات به‌فیڕۆبدرێت، به‌م شیۆه‌یه‌ش دیمه‌نی مناڵانی سه‌رشه‌قام‌و مه‌ینه‌تیه‌كانیان ئازارمان ده‌دات.
|
|||||||