|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ئیسلامی سیاسی‌و جنایه‌تی شه‌رعی له‌كوردستان
شه‌وبۆ عیبادی له‌حه‌وتووی رابردوودا هه‌واڵی سه‌ربڕینی لاویك به ناوی "شۆڕش ئیسماعیلی فه‌ر" له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی گروپی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان به ناوی "ئه‌رسه‌لان ره‌زایی" له‌گه‌ڕه‌كی ساڵحاوای شاری سه‌قز كه له‌ژێر ناوی جیهاد به دژی كوفر جینایه‌تێكی دیكه‌ی خولقاند، ویژدانی گشتیی خه‌ڵكی هه‌ژاند. ماوه‌یه‌كی زۆره گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وكانی نێوخۆی كوردستان به پشتیوانی سه‌له‌فییه‌كانی عێراق، ئه‌فغانستان‌و پاكستان، له‌ژێر كاریگه‌ری رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌دا، له‌شارو دێهاته‌كانی كوردستانی ئێران خه‌ریكی جم‌و جۆڵی ئاشكران. كۆبوونه‌وه‌ی ناوه‌ناوه له ژێر ناوی فێركردنی قوڕئان‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كه‌سانێكی كه‌م ئه‌زموون له‌م نێوه‌دا‌و ناردنیان به‌ره‌و وڵاتانی پاكستان‌و ئه‌فغانستان بۆ مه‌شقی نیزامی‌و كاری تێكده‌رانه‌ی ئینتحاری، نیشانده‌ری چالاكی چڕوپڕی ئه‌م شه‌به‌كه نهێنییه‌یه كه ئاشكرا نیه سه‌ری به چه‌ند لاوه وه‌سڵه. له‌راستیدا ماوه‌یه‌كی زۆره كه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به ناوی سه‌له‌فییه‌وه به یارمه‌تی پارێزه‌رانی كۆنه‌په‌ره‌ستی، دزه‌یان كردوه‌ته ناوخۆی كوردستان‌و خه‌ریكی شه‌رعییه‌ت پێدان به جه‌نایه‌تی به ناو جیهاد به دژی كوفرن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه گوایه ئه‌م ره‌وته كۆنه‌په‌ره‌سته، نه‌یاری كۆماری ئیسلامییه‌و خۆ ده‌بوێری له‌كاروباری ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ت‌و ئیداره‌ی ئیتلاعات به‌وردی ئاگایان له‌م جم‌و جۆڵانه هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ژێربه‌ژێر توانیوه‌یه‌تی مه‌جالی چالاكی به‌م گروپه توندڕه‌وه له‌ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان بدات. ئاشكرایه كه پشتگری مادی‌و بگره نیزامی‌و هاریكاری دیكه‌ش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه وه‌ك پڕۆژه‌یه‌ك بۆ گروپی سه‌له‌فییه توندڕه‌وه‌كانی كوردستان له‌ئارادایه‌و جیاوازی نێوان شیعه‌و سوننی به هیچ چه‌شنێك نه‌بووه‌ته رێگرێك له‌به‌رده‌م ئه‌م پیلانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا. ده‌وڵه‌ت باش ده‌زانێ كه كوردستان لانیكه‌م له 30 ساڵی رابردوو و پاش هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی، كۆمه‌ڵگایه‌كی سیكۆلار بووه كه كه‌مترین مه‌جالی به كۆنه‌په‌ره‌ستی‌و ئیسلامی سیاسی نه‌داوه كه خۆی به‌سه‌ر كولتورو موناسه‌باتی كۆمه‌لگادا بسه‌پێنێت. ئه‌وه‌نده‌ی بیرۆكه‌ی ئازادی تاكه‌كان‌و سه‌ربه‌ستی ژیان‌و رزگار بوون له فه‌لاكه‌تی ئابووری، ده‌غده‌غه‌ی خه‌ڵك‌و رووناكبیرانی كوردستان بووه، هه‌رگیز یه‌ك له سه‌دی ئه‌م خواستانه‌ش، لایه‌نگری ئیسلامی سیاسی توندڕه‌وو سه‌له‌فی نه‌بووه. توندڕه‌وی سه‌له‌فییه‌كانی كوردستان له‌ئاستێكدایه كه ته‌نانه‌ت ئیسلامییه میانه‌ڕه‌وه‌كانی ناوخۆش به كافر ناوزه‌د ده‌كه‌ن‌و رشتنی خوێنی ئه‌وان‌و قوربانی كردنی ژن‌و منداڵی خۆیان له‌م رێگایه‌دا، به ئه‌مرێكی ئیلاهی ده‌نرخێنن. پیلانگێڕی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی وه‌ك داگیركه‌ری سه‌ره‌كی سه‌رزه‌مینی كوردستان‌و پێشێلكه‌ری مافه‌كانی خه‌ڵك، له ئاستێكدا مافیاییه كه هه‌وڵده‌دات بنه‌چه‌ی شتێك له‌كوردستاندا بنێت كه پاش رووخان‌و داڕمانی رژیمه‌كه‌ی خۆیشی، هه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه‌و جه‌نایه‌ت‌و تێكدانی ئه‌منییه‌تی ژیان‌و ئازادی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بێت له‌داهاتوودا. كولتوری مه‌رگ په‌ره‌ستی‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی خاكی مردوو به سه‌ر كۆمه‌لگای كوردستان، نزیك به سی ساڵه وه‌ك پیلانێكی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێك هێزه ئیسلامییه‌كانی كوردستان چه‌شنێك هاوته‌ریبیان نواند له‌سه‌رده‌می شۆڕشی 57 له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خومه‌ینیدا، ئه‌وه هه‌ر به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات كه‌وتنه به‌ر داپڵۆسین‌و بۆیان ده‌ركه‌وت كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی به‌قایان بۆ هاوكارانی خۆیشیان نیه. ده‌سه‌ڵات به ته‌مایه كه له‌دڵی فه‌زای دیكتاتۆری ئێستادا كولتورو رۆشنبیری‌و مێژوی خه‌باتی سیاسی له‌رێگه‌ی هێزێكی كۆنه‌په‌ره‌ستی سه‌له‌فییه‌وه بداته به‌ر هێرشی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌و بنه‌چه‌ی تێرۆریزمی هه‌وسارپساوی داهاتوو له‌كوردستان دابمه‌زرێنێت. بۆ ئه‌م كاره‌ش دیاره سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی گه‌وره‌و به‌رچاو كراوه كه ته‌رخان كردنی بودجه‌كه‌ی له خودی ده‌فته‌ری خامنه‌یی‌و وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه چاوه‌دێری ده‌كرێت. بێگومان خه‌ڵكی كوردستان پاش تێپه‌ڕبوونی سی ساڵ به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی ئایینی دیكتاتۆردا كه له‌رێگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام‌و ئایینه‌وه ساڵانێكی زۆره هه‌وڵ ده‌دات به نوێنه‌رایه‌تی خودا له‌سه‌ر عه‌رز، جه‌نایه‌ت‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ماڵوێرانكردنی خه‌ڵك یاسایی كاته‌وه، له‌م مه‌یدانی خه‌باته‌دا كۆڵیان نه‌داوه. خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان سه‌لماندویانه كه دیفاع كردن له‌ئازادی تاكه‌كان، سێكۆلاریزم‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رچه‌شنه كۆنه‌په‌ره‌ستیه‌ك، له‌كاروانی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی كوردستاندا، بوونه‌ته به‌هاگه‌لێكی به‌نرخ‌و بنه‌مایه‌ك بۆ پێداگری له‌سه‌ر دێمۆكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگاو گه‌یشتن به عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی. شك له‌وه‌دا نیه كه هیچ هێزیكی كۆنه‌په‌ره‌ست‌و سه‌له‌فی ناتوانێ دسكه‌وته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان‌و خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵك به خه‌سار بدات. له‌م نێوه‌دا‌و له‌دۆخی ناله‌باری ئیستای كوردستاندا، پێویسته سه‌رجه‌م چالاكانی مه‌ده‌نی‌و فه‌رهه‌نگی‌و سیاسی، ئه‌مجاره‌ش به‌رپرسایه‌تی خۆیان بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری كۆنه‌په‌ره‌ستی‌و خولقاندنی جه‌نایت به ناوی شه‌ریعه‌ته‌وه بسه‌لمێنن. پێویسته به دژی پچووكترین چالاكی تێكده‌رانه‌ی ئه‌م چه‌شنه گروپانه بوه‌ستنه‌وه‌و ئه‌م هاوكارانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌قاو بده‌ن. وشیاری خه‌ڵكی كوردستان و هێزی به‌رینی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌توانێ گه‌وره‌تره‌ین میكانیزمی دابین كردنی ئه‌منییه‌ت‌و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی سبه‌ی رۆژی رزگاری كۆمه‌لگای كوردستان بێت به‌ده‌ست دیكتاتۆرییه‌وه.
|
|||||||