|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
كێشه‌كانی لاوان‌و كۆمه‌ڵگای خه‌ساردیتو
ئا؛ فواد عه‌باسی 1. بۆچی كچان زۆرتر تووشی نه‌خۆشیی خه‌مۆكی ده‌بن؟ له‌سه‌رده‌می منداڵی‌دا خه‌مۆكی له‌نێوان كوڕان‌و كچان یه‌كسانه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می لاوی‌و لاویه‌تیدا، كچان زۆرتر له‌كوڕان تووشی خه‌مۆكی ده‌بن. ئه‌م نه‌خۆشییه له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا ده‌بینرێت، به‌ڵام نه‌ته‌وه، ره‌گه‌ز و باری ئابووریی وڵاته‌كان كاریگه‌ریان له زۆر و كه‌مكردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا هه‌یه. دكتۆر مه‌جه‌د فه‌ر كه دكتۆرێكی ئێرانییه‌و له‌بواری ده‌روونناسیدا كار ده‌كات پێی وایه ئه‌م نه‌خۆشییه له‌سه‌رده‌می منداڵی‌دا له‌نێوان كچان‌و كوڕان وه‌ك یه‌ك وایه، به‌ڵام له‌ته‌مه‌نی نێوان 11 تا 13 ساڵ بڕی خه‌مۆكی له‌كچان زۆرتر ده‌بێت‌و له 15 ساڵیدا له كچان 2 به‌رامبه‌ری كوڕان ده‌بێت چونكه كچان له‌م ته‌مه‌نه‌دا جێگه‌یه‌كی تریان له‌كۆمه‌ڵگه ده‌بێت بۆیه زۆرتر تووشی خه‌مۆكی ده‌بن. لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردووه كاتێك كوڕان به‌ته‌مه‌نی بلوغ ده‌گه‌ن به‌هۆی ئه‌و گۆڕانه‌ی كه به‌سه‌ر له‌شیاندا دێت دڵخۆش ده‌بن، به‌ڵام كچان له‌م گۆڕانه تووشی نائارامیی ده‌بنه‌وه‌و به‌م شێوازه ئه‌م گۆڕانكارییانه ده‌بێته هۆی خۆناسین‌و گۆڕانی هۆرمۆناتی له‌ش‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خه‌مۆكیی لاوه‌كان. زۆربه‌ی زانایان پێیان وایه ئه‌و كچانه‌ی كه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی دواكه‌وتوو گه‌وره ده‌بن، زۆرتر تووشی ئه‌م كێشه‌یه ده‌بن و ده‌ڵێن: "كچانی لاو دڵیان پڕه له‌دڵه‌ڕاوكێ‌و زۆربه‌یان به‌هۆی نه‌بوونی باری ئابووریی باش‌و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌ژێرده‌ستی، خۆیان ناتوانن حه‌ز و خه‌ونه‌كانی خۆیان بهێننه دی بۆیه زۆربه‌یان تووشی نه‌خۆشیی خه‌مۆكی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا كوڕه‌كان گونجانیان زۆرتره له‌كچه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌م قۆناغه تێ ده‌په‌ڕن‌و پشتگوێ ده‌خه‌ن‌و زۆرتر كچه‌كان ده‌بنه قوربانییه‌كانی نه‌خۆشیی خه‌مۆكی."
2. لاو سه‌ربه‌خۆیه یا خود له‌قه‌یرانی سه‌ربه‌خۆیدا ده‌ژێت!؟ هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی له بابه‌ته‌و لاوانه‌وه باسیان لێوه ده‌كری له هه‌موو كومه‌ڵگاكانی جیهاندا، هه‌ر یه‌كه‌یان خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قسه‌كانی دوركهایم كه ئه‌و ده‌ڵێت: "دیارده‌كان دوو جۆرن یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه خۆی ده‌سه‌پێنێ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێكدا یان توێژێك بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراو، جۆره‌كه‌ی دیكه‌شیان ئه‌وه‌یه كه خۆی به سه‌ر توێژێكی دیاریكراودا ده‌سه‌پێنێ‌و بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كراویش ده‌بێت، به هه‌ڕه‌مه‌كی‌و له خۆیه‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵكو له‌ژێر كاریگه‌ریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا دێته بوون"، ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته نێو باسێكه‌وه، كه ئه‌ویش باسكردنی دیارده‌ی" سه‌ربه‌خۆم"واتا حزبی نییم‌و پێوه‌ندیم نییه به هیچ یه‌ك له‌و ئایدیا و حیزبانه‌وه كه هه‌ن. لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه، بۆچی لاوان تووشی ئه‌م دیارده‌یه بوونه‌ته‌وه؟ دیاره ئه‌مه‌ش هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و لێره‌دا ئاماژه به دوو هۆكار ده‌كه‌ین من نازانم حیزبیبوون‌و سه‌ربه‌خۆبوون بۆچی تێكه‌ڵ ده‌كرێ‌و ده‌كرێت مرۆڤه‌كان یان بڵێین تاكه‌كان ئینتیمابوونیان نه‌بێت بۆ حیزبێكی سیاسی، به‌ڵام ده‌كرێ ئینتیمایان هه‌بێت بۆ لایه‌نی دیاریكراوی فیكری یان خاوه‌نی ئایدیای تایبه‌ت بن، چونكه به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئایدیایه‌كی تایبه‌تی بێت، ناتوانێ هیچ یه‌ك له‌و لایه‌نانه‌ی هه‌ن هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌یت، نموونه ناكرێ تۆ له رووی بڕوابوون به‌ئازادی تاكه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌یكه‌ن كه به سروشتی مافی خۆیانه تو به ره‌وای نه‌زانیت. سه‌ربه‌خۆبوون ئه‌وه‌یه كه تۆ خاوه‌نی فیكری تایبه‌تی خۆت بیت، ئه‌مه‌یش به‌پشت به‌ستن به‌بیری ئه‌وانه‌ی كه له‌بواری ژیانی مرۆڤایه‌تیدا تیۆری خۆیان هه‌یه، واتا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم لاوانی ئێمه شیكردنه‌وه‌یان نییه بۆ ئه‌و تیۆرانه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌یه پشتیان به مێژووی سه‌رده‌می رابردووی سیاسی كوردستان ده‌به‌ستن، ئه‌وانیش پڕۆژه‌ی نوێیان كه‌متر هه‌یه بۆ گۆڕانكاری‌و به‌شداری كردن له‌گۆڕانكارییه‌كان، چونكه ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری به كۆمه‌ڵ ده‌كرێ، هه‌ر چه‌نده ره‌نگه بڵێین هه‌موو شتێك له تاكه‌وه ده‌ست پێده‌كات، منیش هاوڕام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه شۆڕش‌و هه‌موو گۆڕانكارییه‌كان له تاكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی شارستانی، به كۆمه‌ڵ بڕیاردان‌و كاركردنه. به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی ئه‌وه‌یه مرۆڤه‌كانی ره‌وشتی تایبه‌تی‌و سنوور نه‌به‌زێنن‌و ژیان بگوزه‌رێنن، واتا ناكرێ مرۆڤه‌كان به‌تاك شۆڕش بكه‌ن، بۆیه پێویسته لاوی ئێمه له‌قه‌یرانی سه‌ربه‌خۆبوونی وه‌همی‌و نه‌ریتی واز بهێنێ‌و سه‌ربه‌خۆ بێت‌و بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك تاك تێكوشانی هه‌بێت ده‌بێت له‌سیسته‌می حیزبیبوون‌و خاوه‌نی ئایدیایه‌كی تایبه‌تی بێت، چونكه ناكرێت بۆ شتێك بانگه‌شه بكه‌یت فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ده‌ستنیشان نه‌كرابێت.
3. راپۆرتی رێكخراوی یونیسێف (UNICEF) سه‌باره‌ت به لاو: تووشبوونی 8/9 ملیۆن لاو له جیهاندا به‌نه‌خۆشیی ئیدز. رێكخراوی یونیسێف UNICEF له راپۆرتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه 8/9 ملێون لاو له‌جیهاندا كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 تا 24 ساڵدایه، تووشی ڤایرۆسی ئایدز HIV بوونه. به‌پێی ئه‌م راپۆرته ڕۆژانه 6 هه‌زار لاو تووشی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بن‌و 1800 منداڵ به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر له‌رێگه‌ی دایكیان تووشی ڤایرۆسی ئیدز ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها تاكو ئێستا 15 ملیۆن منداڵ به‌هۆی تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه دایك‌و باوكیان له‌ده‌ست داوه. یونیسێف له‌م راپۆرته‌دا رۆڵی لاوانی له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌وه به‌رز نرخاندووه‌و رایگه‌یاندووه ئه‌و شوێنانه‌ی كه لاوه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشیی ئیدز زانیاریی زیاتریان هه‌یه، تووشبووان به‌م نه‌خۆشییه كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاویان بووه‌و نه‌خۆشیی ئیدز كه‌م بووه‌ته‌وه. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ژنانی هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانی جیهان زۆرتر له‌پیاوان تووشی نه‌خۆشیی ئیدز ده‌بنه‌وه، هۆكه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه ئافره‌تان ده‌بێت به‌شێوه‌ی نه‌خوازراو له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان كاری سێكسی ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌م ژنانه‌ش زانیاری ته‌واویان له ته‌ندروستی مێرده‌كانیان نییه له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیی ئیدز. له‌لایه‌كی تره‌وه داب‌و نه‌ریتی هه‌ڵه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه كچان له‌بواری پێوه‌ندی سێكسی زانیاری ته‌واویان نه‌بێت‌و كچه‌كان تووشی ئه‌م نه‌خۆشییانه ده‌بنه‌وه. هه‌ندێك له‌لاوان به‌هۆی به‌كار هێنانی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان‌و ده‌رزی به‌كارهێنراو تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن، هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان به‌هۆی نه‌بوونی بنه‌ماڵه‌و هه‌ژاری، له‌رێگه‌ی بازرگانی سێكسی تووشی ئیدز ده‌بن. ئه‌و منداڵانه‌ی كه باوك‌و دایكی خۆیان به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌روا ده‌مێننه‌وه‌و هیچ كه‌سێك په‌روه‌رده‌كردنیان ناگرێته ئه‌ستۆی خۆی. له‌م راپۆرته‌دا رێكخراوی یونیسێف UNICEF داوای له‌هه‌موو خه‌ڵكی جیهان كردووه به‌ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌ورووبه‌ریان له‌مه‌ترسییه‌كان‌و چۆنیه‌تی تووشبوونیان به‌ئیدز بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌وڵ بده‌ن. هه‌روه‌ها داوای كردووه هه‌موو كه‌سێك له‌رێگه‌ی تاقیكردنه‌وه له ته‌ندروستی خۆیان دڵنیاببنه‌وه‌و له‌رێگاكانی تووشبوون به‌ڤایرۆسی ئیدز HIV دووری بكه‌ن. 4. لاوی دوێنی و ئه‌مڕۆ: ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه له نێوان دوو نه‌وه‌دا نه‌وه‌ی لاو و نه‌وه‌ی باوكان بۆشاییه‌ك له‌نێوانیان هه‌یه، ئه‌و بۆشاییه دابڕانێك نێوان هزری لاو و باوكه‌كانیان دروست ده‌كات‌و ده‌بێته كێشه‌یه‌ك له نێوان ئه‌و دوو نه‌وه‌یه‌و هه‌ر لایه‌ك هه‌وڵ ده‌دات قه‌ناعه‌ت به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بكات كه‌وا خۆی له سه‌ر هه‌قه. ئه‌م كێشه بووه‌ته قورساییه‌ك له‌سه‌ر شانی نه‌وه‌ی لاو، چونكه به‌به‌رده‌وامی تووشی ره‌خنه‌ی قورس ده‌بێت‌و به چه‌ندین جۆر باس ده‌كرێت وه‌كوو نه‌وه‌یه‌كی بێسه‌رو به‌ر، نه‌وه‌یه‌كی بێ ئامانج هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ده‌ورووبه‌ری خۆی نییه ئه‌مه‌ش ده‌یانگه‌یه‌نێته هه‌مان ئامانج. دووری له‌بیروباوه‌ڕو تێنه‌گه‌یشتن له‌كێشه‌ی نه‌وه‌ی لاو. له‌لاكه‌ی تره‌وه نه‌وه‌ی لاو به‌رگری له‌خۆی ده‌كات كه‌وا نه‌وه‌یه‌كی سته‌مدیده‌یه چونكه ژیان زۆر جیاواز بووه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی پێشووتر‌و سه‌رباری ئه‌و پێشكه‌وتنه به خۆی بینیوه به‌ڵام ئه‌مه وای نه‌كرد كێشه‌كان بنبڕ بن، چونكه دابونه‌ریته‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ر هات جگه له‌ژیانی سیاسی‌و ئابووری. قۆناغی لاوی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه‌و جگه له مه‌وداكه‌ی.... باوك‌و دایك قۆناغی لاویه‌تی خۆیان چۆن ده‌بینن به به‌راوردی له‌گه‌ڵ ئیستادا؟ چی ئێستا له رابردوو جیا ده‌كاته‌وه؟ سه‌رده‌می ئه‌وان باشتر بووه له‌م هه‌نوكه؟ چۆن رۆژیان به‌سه‌ر ده‌برد؟ ئایا شوێنی خۆشگوزه‌رانیان هه‌بوو؟ ئامێری ته‌كنۆلۆژیایان چی بووه؟ دوو لاو ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "ژیان له سه‌رده‌می باوكه‌كانیان ئاسان بووه چونكه ژیان جیاواز بوو، ئاخاوتن له نێوان باوك‌و كوڕ نه‌بووه، ئه‌وه‌ی باوك ده‌یوت پیرۆز بوو، به‌ڵام ئێستا ده‌توانن مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ باوكان بكه‌ن‌و بڕیاری جیاواز له‌گه‌ڵ بیروڕای ئه‌وان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ینێت كه ڕێزی باوك ودایك نه‌ماوه". هه‌ردوو لاوه‌كه درێژه به قسه‌كانیان ده‌ده‌ن‌و ده‌ڵێن "حه‌ز ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ براده‌ر دانیشین وه‌ك له‌خێزان چونكه هه‌ر ده‌بێ فه‌رمان وه‌رگرم، ده‌بێ كه‌سوكارمان بوه‌ستن له‌سه‌ر پرۆگرامكردنی ژیانمان به پێوه‌ری خۆیان. نازانم ژیانمان چۆن ده‌بوو به‌بێ مۆبایل، ته‌له‌فزیۆن‌و سه‌ته‌لایت چونكه زۆر گرنگن ناتوانین وازیان لێ بێنین، جیهان زۆر نزیك بووه‌وه لێمان.. ئێمه‌ش هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمان هه‌یه به‌ڵام كێشه‌مان زۆر دوورمان ده‌خاته‌وه له سیاسه‌ت، خه‌می یه‌كه‌ممان ته‌واو بوون له‌خوێندن‌و دۆزینه‌وه‌ی كار و پاره كۆكردن بۆ پێك هێنانی ژیانی هاوسه‌ریه‌تی، ئه‌وه زۆر ئاسان بو له‌سه‌رده‌می باوكه‌كانمان، چونكه هه‌موویان له‌گه‌ڵ یه‌ك ئه‌ژیان له یه‌ك ماڵ.. ئێمه به‌ده‌ستی بێكاری‌و گرانی ده‌ناڵینین.. له ڕووی خوێندن‌و قوتابخانه‌وه ئێمه بێ ده‌سه‌ڵاتین به‌رامبه‌ر وانه‌ی تایبه‌ت چونكه مامۆستا باری ئابووری زۆر خراپه بۆیه په‌نا بۆ وانه‌ی تایبه‌ت ده‌با.. خۆشه‌ویستی پاك‌وساغ نه‌ما چونكه ژیان گۆڕا .. هه‌موو شت وه‌كوو خۆی نه‌ماوه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی پێشتر، به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا سه‌رده‌می ئه‌وان خۆشتر بوو یان ئێمه؟" به‌م پێیه كێشه‌كانی لاوان هێنده زۆر و هه‌مه‌لایه‌نه‌ن كه ته‌نیاو ته‌نیا به لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌رچی زانستی تر و به پرۆژه‌گه‌لی گه‌وره له ئاستی كۆمه‌ڵگادا ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت‌و له‌م رێگه‌یه‌دا هه‌نگاوگه‌لی جدیتر له بواری په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی لاوان هه‌ڵبگیرێت.
|
|||||||