|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ركوتی كۆمه‌ڵایه‌تی
شلێر ره‌زایی سه‌ردار "عێزه‌توڵا ره‌جه‌بزاده" به‌رپرسی گشتیی پۆلیسی پێشگیری هێزه ئینتزامییه‌كانی رژیمی ئیسلامی له وتووێژێك له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێریه‌كانی ناوخۆدا رایگه‌یاندووه كه ئه‌مساڵ له هه‌ر مانگێكدا گه‌ڵاڵه‌یه‌ك به ناوی ئینزباتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌شاره‌كانی ئێران و به تایبه‌ت له‌تاران به‌ڕیۆه‌ده‌چێت. ناوبراو ده‌رباره‌ی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌و ناساندنی ده‌ڵێت كه ئامانج له به‌ڕێوه‌چوونی وه‌ها گه‌ڵاڵه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی شارۆمه‌ندان‌و بۆ به‌رگرتن به رودانی تاوانه. ناوبراو بۆ زیاتر ئاشكراكردنی ئه‌م پلانه نۆییه باس له‌وه ده‌كات كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌شقی تایبه‌تی به هێزه ئینتزامیه‌كان كراوه‌و هه‌ر له‌پێناو به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م پلانه زیاتر له‌سه‌د هه‌زار پۆلیسی ئیفتخاری به خزمه‌ت وه‌رگیراوه. ئه‌گه‌رچی سه‌ركوت‌و زه‌بروزه‌نگ، ناسنامه‌ی كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاریه‌وه بووه، به‌ڵام له‌ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد ئه‌م كرده‌وه هه‌موو بواره سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه گرت‌و رواڵه‌تێكی ئاشكراتر و رونتری له ملهوڕی‌و ئیستبداد نیشاندا. هێشتا بیره‌وه‌ریه تاڵه‌كانی ساڵی رابردووی گه‌ڵاڵه‌ی ناسراو به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هێزه ئینتزامیه‌كان له‌یادی كه‌س نه‌شۆردراوه‌ته‌وه كه ده‌وڵه‌ت ده‌یهه‌وێ بۆ جارێكی‌تر و ئه‌م جاره‌یان به‌شیۆه‌ی مانگانه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌ڕیۆه‌به‌رێت. له جاری پێشوو به‌سه‌دان لاوی كچ و كوڕ به‌وپه‌ڕی سوكایه‌تی له‌سه‌ر شه‌قامی شاره‌كان هێرش كرایه سه‌ریان‌و روبه‌ڕووی دڕندانه‌ترین چه‌شنی ئه‌زیه‌ت وئازار بوونه‌وه. له‌ژێر ناوی دژایه‌یتی له‌گه‌ڵ "ئه‌رازل و ئه‌وباش" و "به‌دحیجابی" به‌سه‌دان كه‌سیان راپێچی گرتووخانه‌كان كرد و كه‌رامه‌تی ئینسانی‌و مافی شارۆمه‌ندیان رووبه‌ڕوی پرسیاركردنه‌وه. باسكردن له‌خه‌ساری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ "ئه‌رازل و ئه‌وباش"، ته‌نیا رواڵه‌تی مه‌سه‌له‌كه‌یه‌و له‌پشت ئه‌م مه‌سه‌له‌دا مه‌سه‌له‌یه‌كی به‌هێزتر خۆی حه‌شارداوه. ئه‌م بارودۆخه‌و باسكردن له‌به‌ڕیۆه‌بردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له‌مساڵیشدا حیكایه‌ت له‌هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ده‌كات. ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی پرۆژه‌ی پادگانیكردن‌و یه‌كده‌ستكردن پیۆیستی به سه‌ركوت‌و ئه‌زیه‌ت‌و ئازار هه‌یه‌و ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ش له‌ئاراسته‌ی درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تدایه. ئه‌م ره‌وته له‌هه‌موو بواره‌كاندا خۆی نیشانداوه‌و لێره‌دا ده‌توانین باس له‌هه‌وڵه‌كان بۆ له‌باربردنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بكه‌ین. هێرش بۆ سه‌ر بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئه‌زیه‌ت‌و ئازاری چالاكانی بزووتنه‌وه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ده‌یان كرده‌وه‌یتر له‌هێڵی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م خه‌ونه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌و گه‌ڵاڵه‌ی ناسراو به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش به‌ده‌ر له‌م سیاسه‌ته نییه. ده‌سه‌ڵات ده‌یهه‌وێ به چاوترسێنكردن‌و تۆقاندن ترس له رماندن‌و له‌ناوچوون بڕه‌وێنێته‌وه‌و پاشه‌كشه به هێز‌و توانایه‌كانی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكات. به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا كۆماری ئیسلامی ده‌توانێ ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ڵك وه‌ربگرێته‌وه‌و مۆدێلی كۆمه‌ڵگایه‌كی مێگه‌ل داسه‌پێنێت؟ بێشك له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی رژیمی ئیسلامی به‌رگریه‌كی جیددی له‌ئارادایه كه ل چوارچیۆه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی دێمۆكراسیخوازیدا خۆی جێكردۆته‌وه‌و له‌پشتگیرییه‌كی به‌ربڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هره‌مه‌نده. ئه‌گه‌رچی ئه‌م بزووتنه‌وه به‌هۆی چه‌قبه‌ستوویی‌و ره‌گه‌ی قایمی ملهوڕی‌و ئیستبداداو هه‌روه‌ها نه‌بوونی رێبه‌ری نه‌یتوانییوه به سه‌ركه‌وتن بگات، به‌ڵام به‌هیچ شیۆه‌یه‌ك چاوترسێنی زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌ڵات نه‌بووه. هه‌ر به‌م پێیه‌ش گێڕاندنه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستاكه‌ی كۆمه‌ڵگا بۆ رابردوو وه‌همه‌و ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یش وه‌ك سه‌رجه‌م پلانه دژه خه‌ڵكییه‌كانیتر تووشی شكست ده‌بێت.
|
|||||||