|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ئێران له ساڵی رابردوودا ئا؛ موحسین كاكه‌ڕه‌ش پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ دیاری ساڵی 86ی كۆماری ئیسلامی بۆ خه‌ڵكی ئێران، ئیعدامه به‌ربڵاوه‌كان له‌شوێنه جیاوازه‌كان كه به شێوه‌ی هه‌ڵدان له‌به‌رزایی‌و ئیعدام له‌پێش چاوی خه‌ڵك‌و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردا كوشتن‌و هه‌روه‌ها ده‌ست‌وقاچ بڕینه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و رێگا دڕندانه‌یه‌ی كه كۆماری ئیسلامی پێیان ئاشنایه، بوو. به پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی مافی مرۆڤ ژماره‌ی ئیعدامكراوه‌كان له‌ساڵی 2007 دا ده‌گاته نزیك 300 كه‌س كه به به‌راورد به ساڵانی پێش‌و ئه‌م ژماره‌یه هه‌ڵكشانێكی زۆری به خۆیه‌وه بینیوه به شێوه‌یه‌ك كه له‌ساڵی 2006، 177كه‌س‌و له‌ساڵی 2004، 94 كه‌س بووه. كۆماری ئیسلامی له‌م ساڵه‌دا به بیانوگه‌لێك له‌ژێر ناوه‌كانی " ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی"و" به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی "و سوكایه‌تی كردن به موقه‌ده‌سات"و" پوڵ وه‌رگرتن له بێگانه"و" خه‌بات دژی بێ‌حیجابی" هه‌وڵیدا زۆرترین ترس بخاته ناو دڵی خه‌ڵكه‌وه‌و به‌م چه‌شنه په‌ره به سه‌ركوتكاریه‌كانی بدات. كۆماری ئیسلامی به پێشێلكردنی یاسا پڕكه‌م‌و كورتییه‌كه‌ی خۆشی رانه‌وه‌ستا‌و زۆرێك له‌م ناوانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌روا بۆ خه‌ڵكی ئێران‌و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ناڕون مانه‌وه. ده‌ستگیركردن‌و سه‌ركوتی رۆژنامه‌وانان له‌ژێرناوی" هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی" به‌شێكی دیكه بوو له‌سه‌ركوتی رژیم له‌ساڵی رابردوودا. له‌نمونه هه‌ره‌به‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌م پێشێلكارییه‌ی مافی مرۆڤ ده‌توانین ئاماژه به ده‌رچوونی حوكمی ئیعدام بۆ دو رۆژنامه نووسی كورد عه‌دنان حه‌سه‌ن پور‌و هیوا بوتیمار بكه‌ین. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵدا كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستیاندایه سه‌ركوت‌و گرتنی مامۆستای منداڵه‌كانی خۆشیان كه له‌مێژووی كه‌متر وڵاتێكدا سوكایه‌تی به كه‌سێتی توێژی فێركار‌و موعه‌لمین ده‌كه‌وێـته به‌رچاو له‌كاتێكدا مامۆستایان ته‌نیا خوازیاری نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن له‌پێدانی حقوق‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه پیشه‌ییه‌كانیان بوون. هاتنه سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد‌و دیسان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌بواری چاودێری‌و كۆنتڕۆڵه‌وه بۆ پێش ده‌ورانی خاته‌می ده‌وری ئه‌منییه‌تی ئیتلاعاتی تۆختركرده‌وه‌و هه‌موو ره‌خنه‌كانی رێكخراوی مافی مرۆڤ له ساڵی 86یشدا زیاتر رووبه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بوو‌و ده‌زگای قه‌زایی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی دوور راگرت. سه‌پاندنی حوكمی ئیعدام بۆ مێرمنداڵان یه‌كێكی دیكه له‌كرده‌وه دزێوه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوو له‌ساڵی رابردوودا كه ئه‌ندامانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوایان له‌كاربه‌ده‌ستانی رژێم كرد كه دست له ئیعدامی خه‌ڵكانی ژێر ته‌مه‌نی یاسایی هه‌ڵبگرن‌و تاقه وڵامی ده‌ست‌وپێوه‌نده‌كانی رژێم بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه‌یان بوو بۆ شه‌ریعه‌ته ئیسلامییه‌كان. سه‌ركوتی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و مامه‌ڵه باوه‌كه‌ی رژێم له‌گه‌ڵ هه‌موو چه‌شنه ده‌نگێكی ئازادیخواز سیمایه‌كی دیكه‌ی دا به كارنامه‌ی ره‌شی كۆماری ئیسلامی. بڕینه‌وه‌ی ده‌ست‌و قاچ‌و زیندان‌و سوكایه‌تی پێكردن به ئازه‌ریه‌كان‌و به‌لوچه‌كان‌و توركمانیه‌كان‌و... باقی كه‌مایه‌تی ئایینیه‌كانی ئێران، یه‌كێكی دیكه له كرده‌وه دزێوه‌كانی رژێم بوو كه ده‌كرێت له‌ساڵی رابردوودا ئاماژه‌ی پێبكرێت.
ژنان كۆماری ئیسلامی هه‌موو ساڵێك ماهیه‌تی دژه خه‌ڵكی خۆی به‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه زۆرترین زه‌بروزه‌نگ توشی ژنان بكات، چونكه كاربه‌ده‌ستانی رژیم هه‌ر له‌زوه‌وه به‌روونی دركیان به‌و راستییه كردوه ئه‌گه‌ر بته‌وێت مافه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك زه‌وت بكه‌یت یان به‌ر به‌پێشكه‌وتنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بگریت ده‌بێت له‌مافه‌كانی ژنانه‌وه ده‌ست پێبكه‌یت‌و زۆرترین چه‌وسانه‌وه توشی ئه‌م به‌شه‌ی كۆمه‌ڵگا بكه‌یت. هه‌ربۆیه كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوشدا ده‌ستیكرد به ده‌ستگیركردنی هه‌ڵسوڕاوانی ژنان‌و دژایه‌تیكردن‌و سه‌ركوتی ئه‌ندامانی "كه‌مپه‌ینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاساكانی دژ به ژنان" و ماهییه‌تی دژه ژنی خۆی سه‌ڵماند. رژیم بۆ پێكاندنی ئامانجه‌كانی ئه‌گه‌رچی له ژێر فشاری كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌ڵێنی دابوو كه حوكمی سه‌نگسار رابگرێت به‌ڵام، بۆ جارێكی دیكه ئه‌م حوكمه‌ی ژیانده‌وه‌و له‌پێش چاوی جیهانیان‌و خه‌ڵكی ئێران، ئه‌م كرده‌وه سه‌ده ناوه‌ڕاستیه‌یان به‌چه‌ندین جار له‌سه‌ر شارۆمه‌ندانی ئێرانی جێ به‌جێ كرد. هه‌وڵدانی ژنان بۆ خوێندن‌و ته‌واوكردنی ئاسته باڵاكانی خوێندن نمونه‌یه‌كی به‌رچاوی پێشكه‌وتنی ژنانه، به شێوه‌یه‌ك له‌ساڵی1362وه تا 86، رێژه‌ی وه‌رگیراوانی زانكۆ له 42% گه‌یشته 62%. ئه‌م پێشكه‌وتنه سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ركوتی ژنان‌و هه‌وڵ بۆ دورراگرتنیان له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیان شكستی خوارد‌و نیشان ده‌دات، بۆیه سیسته‌می ئیسلامی دژه ژن ده‌ستی دایه دیاریكردنی رێژه‌ی وه‌رگرتنی ژنان‌و سنوردانان بۆ خوێندنیان له زانستگاكاندا. له‌راستیدا كاربه‌ده‌ستانی رژیم هۆكاری سنورداركردنی خوێندنی ژنان له‌ئاسته‌كانی باڵادا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ بێمه‌یلی پیاوان له‌خوێندن‌و به پێچه‌وانه‌كه‌یه‌وه. به واتایه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێندنی ژنان له‌زانكۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رهۆ(معلول) نه‌ك هۆكار(علت)، كاربه‌ده‌ستانی رژیم له‌بڕی ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 86 دا بگه‌ڕێن به دوای هۆكاره‌كانی وازهێنانی پیاوان له خوێندن، كه‌وته شوێن سه‌رچاوه‌كانی پێشكه‌وتنی ژنان‌و بێبه‌ریكردن له‌مافه ره‌واكانیان. به‌خشینی خه‌ڵاتی" ئۆلف پاڵمه" به ”په‌روین ئه‌رده‌ڵان“ و به‌رگری كردن له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی نمونه‌ی زه‌قی ئازادیخوازی ژنانی ئێران‌و سه‌ركوتی رژیم بوو له‌ساڵی رابردودا كه له ژماره‌ی34ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات ده‌قی وتاره‌كه‌ی ( كه به‌م بۆنه‌یه‌وه نوسیویه‌تی) ئه‌رده‌ڵان بڵاوكراوه‌ته‌وه. جێی ئاماژه‌یه ساڵانه 15% به رێژه‌ی "كچانی هه‌ڵاتوو" زیاد ده‌كات‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌م كچانه ده‌كه‌ونه داوی بانده‌كانی كڕین‌و فرۆشتنی ژنان‌و زۆرێكیشیان له‌شێخ نشینه‌كانی كه‌نداوی فارس ده‌گیرسێنه‌وه‌و كۆماری ئیسلامی فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م قه‌یرانه‌یه.
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئه‌گه‌ر له ساڵانی رابردوو زیاتر له‌به‌رگریدابوو ناڕه‌زایه‌تییه كرێكاریییه‌كان زیاتر له ده‌وری حه‌قده‌ستی وه‌دواكه‌وتوو، نه‌هێشتنی گرێبه‌ستی كاتی‌و نه‌دانی بیمه‌ی بێكاری‌و دابینكردنی ئیمه‌نی‌و... ده‌سوڕایه‌وه ئه‌وا له‌ساڵی رابردوو خواسته‌كانی كرێكاران هه‌نگاوێكی به‌ره‌و پێش نا. ئه‌ویش هه‌زاران كرێكار له چه‌ندین ئۆستانی ئێران داوای زیادكردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد‌و به وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی‌و شورای باڵای كاریان راگه‌یاند كه توانای ژیانی ژێر هێڵی هه‌ژاریان نه‌ماوه. ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه چه‌ندین رێكخراوی جیهانی وه‌ك ئای ئی ئێف و ئای تی ی‌و سی هاوده‌نگیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی ئێران ده‌ربڕی‌و خوازیاری ئازادكردنی كرێكاران‌و هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاریان كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌زاران كرێكار له 41 وڵاتی جیهان له‌هاوپشتی له‌گه‌ڵ كرێكارانی ئێران به‌دروشمی "مه‌نسور ئوسانلو ئازاد بكه‌ن" هاتنه مه‌یدان. خۆپیشاندانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر بانگهێشتی فدراسیۆنی جیهانی كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه‌و كۆنفدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كان‌و به هاوڕێیه‌تی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رێكخرا. هه‌ر له‌م خۆ چالاكییه‌دا زۆرێك له‌خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان گرت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی یه‌كگرتوویی كرێكارانی جیهان بگه‌یه‌نه كۆماری ئیسلامی ئێران. له ساڵی رابردودا رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له كرێكاران له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركران به هۆی كه‌مته‌ر خه‌می‌و ناكارامه‌یی‌و گه‌نده‌ڵی‌و دزی به‌رێوه‌به‌ران له كارگه‌و كارخانه جیاجیاكانی سه‌رانسه‌ری ئێران. داخستنی كارخانه‌كان‌و كارگه‌كان به بیانوی جۆرا‌وجۆر زیاتر كرێكاران تێیدا زه‌ررمه‌ندبوون‌و بیانوی شكستی پرۆژه‌كان بووبه پاساوی خاوه‌نكاره‌كان بۆ نه‌دان‌و دواخستنی حه‌قده‌ستی كرێكاران. له كاتێكدا كه نرخی بێكاری رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ له‌زۆربووندایه‌و هێلی هه‌ژاری به پێی ئاماره ره‌سمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌گاته سه‌روی 90%. ده‌وڵه‌ته پاسدارییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به هه‌موو به‌ڵێنییه‌كانی نه‌ته‌نیا ده‌سته‌وه‌ستان ماوه‌ته‌وه به‌ڵكو له سه‌ركوت‌و خولقاندنی خه‌فه‌قانیش نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه. بۆ نمونه ده‌توانین ئاماژه به ده‌ركردنی 300هه‌زار كرێكاربكه‌ین كه له‌مانگه‌كانی كۆتایی ساڵدا له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركران. به پێی ئاماره‌كان له‌ساڵی رابردوودا 95%ی ناڕه‌زایه‌تییه كرێكاریه‌كان له‌ئه‌نجامی دواخستنی حه‌قده‌سته‌كان رویدا له‌وانه ده‌توانین ئاماژه به حقوقی دواخراوی 20 مانگه‌ی كرێكارانی شیركه‌ته‌كان‌و قوه‌ی پارس، نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ی خوزستان‌و كۆبوونه‌وه‌ی3000 كرێكاری كارخانه‌ی لاستیكی ئه‌لبورز بۆ وه‌گرتنی حه‌قده‌ستی 4 مانگ دواخراوی خۆیان‌و چه‌ندین مانگرتنی به‌رفراوانی دیكه ئاماژه بكه‌ین. به‌ڵینی دروێین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌و هه‌وڵدان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی كرێكاران كاری هه‌میشه‌یی كارگێڕان بووه كه زۆرێك له كرێكاران به روونی ئه‌وه‌یان ده‌ربڕیبووو كه دركییان به‌وه كردوه كه له‌ملهوڕی‌و گوێنه‌دان به خواسته‌كانیان له‌شوێنێكی دیكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. كارگێڕان به دوپاتكردنه‌وه‌ی "ئه‌م گرفته تایبه‌ت نیه به‌م كارگایه یان ئه‌م به‌شه" هه‌وڵیان دا بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی كرێكاران‌و بێده‌نگبوون له‌حاست مافه‌كانیان. به‌ڵام ئه‌مه شانۆیه‌كی نمایشكراو بوو بۆ كرێكاران‌و سورتربوون له‌سه‌ر درێژه‌دان بۆ مانگرتنیان تا گه‌یشتن به مافه زه‌وتكراوه‌كانیان. یه‌كێكی ده‌یكه له داواكارییه‌كانی كرێكاران دابینكردنی هه‌لومه‌رجی پێوستی ته‌ندروستی له شوێنی كاركردن بوو كه كرێكارانی سه‌دی گاوشانی كامیاران خوازیاری بوون‌و له‌هه‌مانكاتیشدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه پزیشكییه‌كانی ئێران رایگه‌یاند كه ساڵی داهاتوو قه‌یرانێكی ئابووری توندتر له‌ئیستا رو ده‌كاته ئێران به‌شێوه‌یه‌ك كه نزیك 3 میلیۆن كه‌س بۆ دابینكردنی پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كانیان ده‌كه‌ونه ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه.
كێشه‌ی ئه‌تۆمی‌و بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كێشه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران هه‌ڵگری لێكدانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد‌و هه‌مه لایه‌نه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا ده‌كرێت به كورتی ئاماژه‌ی پێبكرێت په‌سندكردنی سێ بڕیارنامه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه دژ به ئێران‌و بێباكبوونی كۆماری ئیسلامی له ئاكامه‌كانییه‌تی كه له‌راستیدا هه‌موو زیانه‌كانی ئه‌م سێ بڕیارنامانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار‌و كه‌مداهات. (له ژماره‌كانی28-31 ی رۆژنامه‌ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات كاریگه‌رییه نیگه‌تیڤه‌كانی سێ بڕیارنامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دژ به ئێران به وردی خراوه‌ته‌ڕو.) لاوازبوونی ژێرخانی ئابووری له ئه‌نجامی سێ بڕیارنامه‌كه‌و هه‌موو ئه‌و هه‌زینانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ماوه‌ی سێ ساڵدا بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆركردویه‌تی (كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ دو ده‌وره‌كه‌ی خاته‌می ره‌قه‌مێكی به‌رچاوه) ده‌بێته هۆی داته‌پینی یه‌كجاری ئابووری ئێران. به‌ڵام ته‌نیا فاكته‌رێك كه ئابووری ئێرانی له‌م قۆناغه‌دا راگرتووه ته‌نیا به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته له‌بازاڕه‌كاندا كه له ماوه‌ی 15 ساڵی پێشوودا كه‌م وێنه بووه. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بێـت له‌ساڵی رابردوو به‌ده‌ر له‌په‌سندكردنی ئه‌م سێ بڕیارنامه‌یه. راپۆرته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی زایناری بوو كه گوزارشتی له‌وه ده‌كرد كه ئێران چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی له ساڵی 2003وه راگرتووه كه ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و راپۆرتانه بوو كه له‌پێشتردا بڵاوكرابوونه‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جۆرج بووش سه‌ردانێكی یه‌ك هه‌فته‌یی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكرد تا بیسه‌لمێنێت كه په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانیاری مه‌ترسیداره له‌وه‌ی كه ئێران ده‌ستی له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌كێشاوه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو كه به بڕوای زۆرێك له پسپۆڕان راپۆرته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانیاری ململانێی نیوان ئێران‌و ئه‌مریكای له‌ناو نه‌برد، به‌ڵكو ته‌نیا ململانه‌كه‌ی نێوان دووڵاتی لاسه‌نگكرد. ئێران له‌م یه‌كساڵه‌دا زۆرترین پڕۆپاگه‌نده‌ی به‌م راپۆرته‌و وته‌كانی ئه‌لبه‌راده‌عی كرد‌و له‌هه‌مان كاتدا زیاتر له‌هه‌میشه هێزی سه‌ربازی‌و چه‌كه دورهاوێژه‌كانیشی له‌قاودا. موشه‌كی عاشورا یه‌كێك له‌مه‌ترسیدارترین به‌رهه‌مه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوو كه قابلیه‌تی هاویشتنی كلاوه‌ی هه‌سه‌ته‌یی لێ به‌دی ده‌كرێت كه به سوته‌مه‌نی به‌ستوو كارده‌كات. سوته‌مه‌نی به‌ستوو ئه‌و قابلیه‌ته به ده‌سته‌وه ده‌دات كه ئه‌م موشه‌كه له‌شوێنی خوازراو جێگیر بكرێت‌و كه‌ڵكی پێویستی لێوه‌ربگیرێت‌و ئه‌مه‌ش هاوكات بوو له‌هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌مه‌ڕ سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان كه ئه‌ویش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانی لێكه‌وته‌وه. وڵاتانی ئوروپا‌و رۆژئاوایی دوپاتیانكرده‌و كه ئێران پێویستی به وزه‌ی ئه‌تۆمی نییه‌و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌كانی وزه‌یه بۆ دابینكردنی وزه‌ی ئه‌و بوارانه‌ی پاساویان پێدێنێته‌وه بۆ درێژه پێدان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی‌و هه‌ر ئه‌م پێداگرییه له راده‌به‌ده‌ره‌ی ئێران بۆ درێژه‌دان به‌م به‌رنامانه نیگه‌رانیی جیهانیانی زیاتركرد.
|
|||||||