|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
سیاسه‌تی ئه‌منییه‌تی و ئیده‌ی خه‌ڵك
ن: ئومید مێهره‌گان و: مسته‌فا زاهێدی سیاسه‌تی هاوچه‌رخ تا راده‌یه‌كی زۆر بووه به سیاسه‌تێكی ئه‌منیه‌تی. دوای تراژیدیای 11ی سێپتامبر‌و هێرشه تیرۆریستییه‌كانی تر، وه‌ك ئه‌وه وایه جۆرێ دۆخی نایاسایی له‌هه‌موو جیهان راگه‌یه‌نراوه كه هه‌موو كه‌س به گومانه. به‌ڵام سیاسه‌تی ئه‌منیه‌ت جگه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كانیشدا ئاماده‌یه. ئه‌م سیاسه‌ته بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له‌هه‌وڵی پاراستنی ئاسایشی (خه‌ڵك)و دابین كردنی ئه‌منیه‌تی" شارۆمه‌ندان"دایه، به‌ڵام راست له‌رێگای ترساندنی "خه‌ڵك"و لێپرسینه‌وه‌ی به‌رده‌وام له شارۆمه‌ندان. به‌ڵام ئه‌م "خه‌ڵكه" كێن؟ له‌ئێستادا ناپه‌رژینه سه‌ر دوالیزم بوونی چه‌مكی خه‌ڵك كه هه‌م دێمۆكراسی یۆنانی( به مانای ئه‌و شارۆمه‌ندانه‌ی كه خاوه‌ن ماف‌و به‌شداری ده‌كه‌م له‌دیاری كردنی چاره‌نووسی ده‌وڵه‌ت شار)و هه‌م زاراوه‌ی سووكایه‌تی ئامێز عه‌وام‌و "عه‌وام‌و الناس" ده‌گرێته‌وه، به‌ڵكوو پرسی سه‌ره‌كی به تایبه‌ت له‌دۆخێكدا كه ئه‌نجامی سیاسه‌تی ئه‌منیه‌ته، هه‌مان سروشتی ئاڵۆز‌و نادیار و دڵخوازی خه‌ڵكه. سروشتێ كه راست له چوارچێوه‌ی ئه‌م چه‌مكه پۆزه‌تیڤه له خه‌ڵك "نه‌ك عه‌وام و الناس" به ته‌واوه‌تی ده‌رده‌كه‌وێ. ده‌زانین كه هه‌ر ئه‌مرێكی گشتی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ گشتییه‌تی خۆی بپارێزێ‌و باوه‌ڕ پێكراو بمێنێته‌وه، ده‌بێ له‌بابه‌ته بچووكه‌كاندا وا ده‌رنه‌چێ، باوه‌ڕپێكراو بوونی نۆرم یان گشتییه‌تی راست له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌نموونه تایبه‌ته‌كاندا واده‌رنه‌چێ. له‌راستییدا نۆرمی گشتی به له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ئه‌مره پاژه‌كان دروست ده‌بێ. ئه‌مره گشتییه‌كان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌مره پاژه‌كان له ناكۆكیدایه. ئه‌م خاڵه زیاتر له هه‌ر شوێنێ له پانتای سیاسه‌ت‌و یاسادا ده‌رده‌كه‌وێ. به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا دوایین به‌هایه‌ك كه ده‌بێ بیدا ده‌یدات. ئه‌و به هایه‌ش هێرش كردنه بۆ "ناخه‌ڵكه‌كان"، واته "بێگانه‌كان" كه دزه‌یان كردۆته ناو هه‌رێمه نه‌ته‌وه‌یی‌و ئه‌مره میللیه‌كانه‌وه. به‌ڵام چۆن ده‌توانین خه‌ڵك له "ناخه‌ڵك" جیا بكه‌ینه‌وه؟ ئه‌زمونه‌كانی هاوچه‌رخ ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه هیچ پێوه‌رێ بۆ ئه‌م جیاكارییه بوونی نییه. له‌كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی ئه‌منییه‌تی- پۆلیسییدا پاراستنی گیان‌و ماڵی "خه‌ڵك" به راده‌یه‌ك له‌گشت بواره‌كانه‌وه ده‌بێ به مه‌ترسی بۆ گیان‌و ماڵی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵه گشتییه‌ی كه پێی ده‌وترێ "خه‌ڵك". به‌ڵام له‌راستییدا خه‌ڵكێك بوونی نییه. بڕیاره هه‌ركام له‌ئێمه كه كه‌وتووینه‌ته ناو جۆرێ هه‌رێمی یاسایی - نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌و مافه "شارۆمه‌ندییه‌كان" ده‌مانگرێته‌وه ئه‌م" خه‌ڵك"و "شارۆمه‌ندانه" پێك دێنین. به‌ڵام له دۆخی ئه‌منییه‌تی - پۆلیسییدا من وه‌ك تاكێ ( هه‌مان بابه‌ت كه پێی ده‌وترێ پاژ) هیچكات به‌شێك نیم له "خه‌ڵك". "خه‌ڵك" یان "شارۆمه‌ند" كه‌سێكی تره‌و هیچ پێوه‌رێ بۆ جیاكاری خه‌ڵك له ناخه‌ڵك بوونی نییه. پۆلیسی كردنی دۆخ یانی هێزه‌كانی پۆلیس به بێ له‌به‌رچاو گرتنی یاسایه‌كی روون‌و دیاری‌كراو، ئیزنی ئه‌وه‌یان هه‌یه بێ‌واسیته بێنه مه‌یدان‌و تاكێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ر به كۆمه‌ڵی" خه‌ڵكه" له‌و كۆمه‌ڵه داببڕن، به بیانووی ئه‌وه‌ی كه بڕیاره خزمه‌ت به ئه‌منییه‌ت بكه‌ن. پۆلیسی كردنی كه‌ش‌و هه‌وا ساده‌ترین رێكار‌و له‌هه‌مانكاتیشدا رێكارێكی ئاڵۆز‌و مه‌ترسیداره. ئه‌وه‌ی كه بۆ وێنه له‌چین تاوانی دزینی پاكه‌تێ جگه‌ره 5 ساڵ زیندانه به‌و مانایه نییه كه له‌و وڵاته یاسایه‌كی روون‌و ئاشكرا بوونی هه‌یه. راست به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م دۆخه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه یاسا ناتوانێ به ته‌واوه‌تی شه‌فافییه‌ت ببه‌خشێ به خۆی، كه وایه ده‌یهه‌وێ ئاڵۆز‌و به‌هێز بمێنێته‌وه. دۆخێ كه ئه‌منییه‌ت " به‌ته‌واوه‌تی" به‌سه‌ریدا زاڵ نییه دۆخێكی مه‌ترسیداره، به‌ڵام ئه‌زموون كردنی ئه‌م مه‌ترسیانه به‌هایه‌كه كه ده‌بێ بدرێ. ئه‌گه‌ر وانه‌بێ ده‌كرێ به سه‌ركوتی هه‌موو تاكه‌كان‌و به یارمه‌تی توندووتیژییه كه تایبه‌ته به‌ده‌وڵه‌ت، كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی ئه‌من‌و ئارام بخولقێندرێ. ئه‌و كاته‌ی كه‌ش‌و هه‌وای ئه‌منییه‌تی زاڵه ، سیاسه‌ت (Politik) ئیداره كردنی ده‌وڵه‌ت شار له گه‌ڵ ریشه‌ی زمانه‌وانی وشه‌كه‌دا، واته هه‌مان (police) ده‌بن به یه‌ك. له وه‌ها كه‌ش‌و هه‌وایه‌كدا، رێكخراوی مۆدێرنی پۆلیس هه‌ر تك لایه‌نی توندوو تیژی ده‌گرێته‌وه. له‌لایه‌كه‌وه توندووتیژی پۆلیس له‌پێگه‌ی رێكخراوێكدا كه سه‌ر به قوه‌ی قه‌زاییه‌یه‌و ئه‌ركی پاراستنی یاسای له‌ئه‌ستۆیه، به‌ڵام لایه‌نێكی تر ئه‌وه‌یه كه له‌و دیوی سنووره‌كانی یاساوه ده‌ست بداته توندووتیژی كه له راستییدا دامه‌زرێنه‌ری یاسایه. رێكخراوی پۆلیس له‌باری یاساییه‌وه رێكخراوێكی ئاڵۆزه. پۆلیس ئیزنی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌به‌ر پاراستنی ئه‌منییه‌ت و به‌و شێوه‌ی كه پێی خۆشه بێته مه‌یدان، كه وایه هه‌ر ساتێ ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه یاسا هه‌ڵپه‌سێراو بهێڵێته‌وه. ئه‌فسه‌ره‌كانی هاتووچۆ نموونه‌یه‌كی زۆر روونی ئه‌م دۆخه‌ن. ئه‌وان له‌شه‌قام‌و شاڕێكاندا جێیان گرتووه‌و هه‌ر سات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌بیانووی سه‌رپێچی له‌یاسای هاتووچۆ ماشێنێ سزا بده‌ن یان ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا بگرن. ئه‌مه هه‌مان ئاڵۆزی هه‌میشه‌یی یاسای هاتووچۆیه له‌تاران كه واده‌كات ئه‌فسه‌ره‌كان وه‌ك تارمایی له‌هه‌موو شوێنێ بوونیان هه‌بێ. یاسا هه‌ر ساتێ له‌شێوه‌یه‌كه‌وه بۆ شێوه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕدرێ (كه‌وڵاو كه‌وڵ ده‌بێ) كه وایه توندووتیژی ئه‌فسه‌رێك ده‌كرێ توندووتیژییه‌ك بێت بۆ سه‌قامگیر كردنی یاسا‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێمی یاساوه بێت. له‌م هه‌رێمه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئامۆژگارییه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیس، به ئاسانی ناتوانین داوای پێناس له پۆلیسێ بكه‌ین كه به هۆكارێ رای گرتووین. ئه‌م ساته تایبه‌ته هه‌مان خاڵه كه ناتوانین سنووره‌كانی یاسا‌و له‌و گرینگتر چییه‌تی كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدار بناسین. لێره‌دایه ماهییه‌تی ئوستووره‌یی یاسا ده‌رده‌كه‌وێ. له‌به‌رامبه‌ری پۆلیسدا كه پاراستنی ئه‌منییه‌تی شارۆمه‌ندانی وه‌ئه‌ستۆیه، هه‌ر كه‌سێك له‌خۆیدا "ناخه‌ڵكه". پۆلیس هیچكات به‌رامبه‌ر به " خه‌ڵك " ناوه‌ستێته‌وه‌و ئه‌م چه‌مكه گشتییه بڕیار نییه هه‌موو كات وه‌ك راستییه‌ك ده‌ربچێ. من له‌پێگه‌ی كه‌سێكی تایبه‌تدا هیچكات ئه‌و شارۆمه‌نده نیم كه بڕیاره ئه‌منییه‌تم بپارێزرێ، به‌ڵكوو هه‌میشه هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌م كه ده‌بێ بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی" شارۆمه‌ندان" بپشكێنرێم. " خه‌ڵك" شتی نییه جگه له‌باوه‌ڕێكی ئینتزاعی‌و Regulative بۆ جێگیر كردنی سیاسه‌تی ئه‌منییه‌ت. ته‌نها له چوارچێوه‌ی وێنه‌و راپۆرتی ته‌له‌فیزیۆنه‌كاندا خه‌ڵك بوونی هه‌یه. سیاسه‌تێك كه به پێی چه‌مكی "ئه‌منییه‌ت" داڕێژرابێ سیاسه‌تێكی پڕمه‌ترسیه. له‌راستییدا هه‌ر ئه‌م چه‌شنه سیاسه‌ته‌یه كه مافی شارۆمه‌ندان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته له سه‌ر بنه‌مای ترساندنی "خه‌ڵك" دارێژراوه.
|
|||||||