|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
شه‌هیدان رێگاتان درێژه‌ی هه‌یه
له رێكه‌وتی 27ی ڕه‌شه‌مه، له‌سه‌ر گڵكۆی هاوڕێیانی گوردانی شوان و كۆمه‌ڵێك له هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه له‌كاتێكدا كه گڵكۆی ئه‌و ئازیزانه به چه‌په‌كه‌گوڵ رازابووه‌وه رێوڕه‌سمێكی رێزلێنان به به‌شداری هاوڕێیانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، ئه‌ندامان‌و كادر و پێشمه‌رگه‌كان‌و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له‌لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه، دانیشتوی شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو. رێوڕه‌سمه‌كه به‌سروودی بانگه‌واز ده‌ستی پێكردو پاشان بۆ رێزلێنان له‌یادۆ بیره‌وه‌ری‌و فیداكاری هاوڕێیانی گوردانی شوان‌و سه‌رجه‌م هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی راگیرا. بێده‌نگییه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی شیعرێك له‌لایه‌ن هاوڕێ ئه‌رده‌ڵان فه‌ره‌جی به‌رێوه‌به‌ری رێوڕه‌سمه‌كه شكا. دواتری هاوڕێ ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه وتارێكی به‌بۆنه‌ی رۆژی گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه خوێنده‌وه. هاوڕێ ئه‌نوه‌ر له‌سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا پاش باسكردنی چۆنیه‌تی روودانی گیابنه‌ختكردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان، ئاماژه‌یه‌كه‌یشی به هاوكات بوونی كاره‌ساتی شیمایی كردنی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ گیانبه‌خت كردنی ئه‌م پۆله له‌تێكۆشه‌رانی كۆمه‌ڵه كرد‌و ئه‌مه‌شی وه‌ك ره‌مزی ئاوێته‌بوونی خه‌باتی باشوری كوردستان‌و رۆژهه‌ڵات وه‌سف كرد. ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ش پێكهاتبوو له‌لێكدانه‌وه‌یه‌كی كورت سه‌باره‌ت به‌هه‌ل‌و مه‌رجی سیاسی ئێران‌و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه كۆماری ئیسلامی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا تووشی بووه. هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌شدا باسی له‌خۆڕاگری‌و ده‌نگ هه‌ڵبرینه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی خوێندنكاران‌و كرێكاران‌و ژنان‌و به‌گشتی ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی كه هه‌نووكه له‌ئاستی ئێران‌دا دژی سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی هاتوونه‌ته مه‌یدان. له‌كۆتاییشدا هاوڕێی ئه‌نوه‌ر رۆژی گیانبه‌ختكردوانی كۆمه‌ڵه‌ی به‌رۆژی به‌ڵێن تازه كردنه‌وه بۆ درێژه‌دان به‌رێگای پڕ له‌شانازی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه ناولێبردو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و راستیه‌ش دا كه رۆژی گیانبه‌ختكردوانی كۆمه‌ڵه رۆژی خه‌م‌و ماته‌م‌و ره‌شپۆشی نییه، به‌ڵكوو رۆژی خۆراگری‌و مانه‌وه‌یه له‌سه‌ر رێباز‌و بیروباوه‌ڕی ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌وپه‌ڕی فیداكاریدا گیانی ئازیزیان به‌خت كرد. دواتر رێوڕه‌سمه‌كه به‌پێشكه‌ش كردنی سردوودێكی شۆڕشگێڕانه درێژه‌ی كێشا. پاشان هاوڕێ ئه‌رده‌ڵان فه‌ره‌جی شێعری "جۆره‌لان" كه له‌پێوه‌ند به هاوڕێیانی گوردانی شوان نووسراوه پێشكه‌ش به به‌شداربووانكرد. دواتر له‌لایه‌ن هاوڕێ هیوا سه‌لیمی په‌خشانه شێعرێك له‌یادی هاوڕێیانی گوردانی شوان خوێندرایه‌وه. پاشان مه‌راسمه‌كه له‌كه‌شێكی پڕ له‌هه‌ستی شۆڕشگێڕانه‌ی به‌شداربووان كۆتایی هات‌و هاوڕێیان به‌ره‌و ئوردوگاكانی كۆمه‌ڵه گه‌ڕانه‌وه.
|
|||||||