|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی رژیم‌و كه‌وتنه په‌راوێزی زیاتر
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژی سێشه‌ممه 20ی خاكه‌لێوه له‌كاتی به سه‌ركردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز رایگه‌یاند" كۆماری ئیسلامی به‌نیازه شه‌ش هه‌زار ده‌زگای سانتریڤیوژی نوێ له‌و دامه‌زراوه‌یه بخاته‌گه‌ڕ. ئه‌م قسانه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌كاتێكدا به‌م شێوه‌یه هاته ئاراوه كه كۆماری ئیسلامی تا ئێستاكه به‌هۆی درێژه‌دان به به‌چالاكییه ئه‌تۆمیه‌كانی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانییه‌وه كه‌وتۆته به‌ر ره‌خنه. هه‌ر پاش لێدوانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد وڵاتانی ئا‌مریكا، بریتانیا و فه‌رانسه سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ جێگیر كردنی شه‌ش هه‌زار ده‌زگای سانتریڤیوژی نوێ له‌دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز كاردانه‌وه‌یان له‌خۆیان پیشان داوه‌و ئه‌و كاره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان به‌پێشێل كردنی بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان زانیوه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا كاندۆلیزارایس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌كاردانه‌وه به‌قسه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له‌باره‌ی دانانی شه‌ش هه‌زار ده‌زگای سانتریڤیوژی نوێ وتی"ئه‌م ئیدیعایه‌ی كۆماری ئیسلامی ناتوانرێت بسه‌لمێندرێت، چونكه رژیمی تاران هه‌میشه ئیدیعای پێشكه‌وتنی له‌پرسه ئه‌تۆمیه‌كانیدا كردوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆ به‌ناڕاست زانینی ئه‌م هه‌واڵه‌ی كه ئه‌حمه‌دی نژاد وه‌ك هه‌واڵێكی سه‌ركه‌وتن‌و جه‌ژنی ئه‌تۆمی چه‌ند رۆژ پێش له‌باسكردنی وه‌سفی ده‌كرد، گۆردون جاندرۆ، وته‌بێژی كۆشكی سپیش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ناتوانرێت راستی هه‌واڵی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی ته‌ئید بكرێت. جاندرۆ له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ووتی" ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی وه‌ك هه‌میشه درێژه به پێشێل كاری بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌ده‌ن و تاران هه‌ر هه‌نگاوێك كه له‌م بواره‌دا هه‌ڵیده‌گرێت ده‌بێته هۆی ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌و گۆشه‌گیر بوونی زیاتری له‌نێو كۆمه‌ڵگای جیهانیدا. باسكردن له‌دامه‌زارندنی شه‌ش هه‌زار سانتریفیوژی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نژادی سه‌رۆكۆماره‌وه له‌كاتێكدا هاته ئاراوه كه كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كان له عێراق به‌هۆی رۆڵی تێكده‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامی هێشتاكه به‌رده‌وامه، به‌جۆرێك كه فه‌رمانده‌ی هێزه نیزامیه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق، له‌راپۆرتی خۆیدا له‌باره‌ی بارودۆخی ئه‌و وڵاته له‌عێراق، كۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌وه تاوانبار كرد كه به به‌هێز كردنی چه‌كداره شیعه‌كانی ناو عێراق، رۆڵێكی تێكده‌رانه له‌عێراقدا ده‌گێڕێت. باڵاترین لێپرسراوی نیزامی ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا له‌عێراق له‌پاڵ رایان كراكَیر، به‌رزترین لێپرسراوی دیپلۆماتیكی ئه‌و وڵاته له‌به‌غدا، رۆژی سێشه‌ممه 20ی خاكه‌لێوه راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی بارودۆخی عێراق به كۆنگره‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پێشكه‌ش كرد. ژنراڵ دیوید پترویس، له‌كاتی پێشكه‌ش كردنی راپۆرتی خۆی له‌به‌رامبه‌ر كونگره‌ی ئه‌مریكا، به‌ئاماژه كردن به‌شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ئه‌م دووایانه‌ی نێوان هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت‌و چه‌كداره شێعه‌كانی په‌یوه‌ست به موقته‌دا سه‌در سپای مێهدی وتی"رۆڵی تێكده‌رانه‌ی رژیمی تاران له‌عێراق تا ئه‌و راده‌یه‌یه كه گرفتی جیدی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارنی عێراق خولقاندووه. ئه‌مریكا، كۆماری ئیسلامی ئێران به‌وه تاوانبار ده‌كات كه به چه‌كدار كردن‌و راهێنانی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی ناو عێراق په‌ره به توندوتیژیه‌كانی ناو ئه‌و وڵاته ده‌دات. سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌وڵانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌و لێدوانه وه‌هماوییه‌كانی سه‌ركۆمار ئه‌حمه‌دی نژاد له‌پێناو گه‌یشتن به‌چه‌كی ئه‌تۆمی له‌كاتێكدا رووده‌دات، كه رۆژنامه‌ی میسری ئه‌ل ئه‌هرام له‌راپۆرتێكدا نووسی كۆڕوكۆبوونه‌وه جیهانییه‌كان به‌م دواییانه باس له‌نزیك بوونه‌وه‌ی كاتی هێرشی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌كه‌ن. ئه‌م رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تی هاوكات له‌گه‌ڵ پشت راستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی نزیك بوونه‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر رژیمی تاران، سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان له‌مه‌قه‌ڕی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له ویه‌ن ئاشكرایان كردووه كه ده‌وڵه‌تی چین به‌م دواییانه زانیاری نوێی ده‌رباره‌ی پرۆگرامه هه‌سته‌ییه‌كانی رژیمی تاران ناوه‌ته خزمه‌ت ئه‌م ئاژانسه كه ئه‌م زانیاریانه هه‌ندێك به‌ڵگه‌و سه‌نده كه ده‌ری ده‌خات كۆماری ئیسلامی له‌هه‌وڵی وه‌ده‌ست هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییه. ئه‌ل ئه‌هرام نووسیویه‌تی سه‌رچاوه دیپلۆماتیكه‌كان وتویانه كه هه‌ندێك له‌وڵاتانی تریش كه له‌گه‌ڵ رژیمی ئێران دوژمنایه‌تییان هه‌یه، به‌م دواییانه كۆمه‌ڵێك زانیاری‌یان به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی رژیمی تاران ناوه‌ته به‌ر ده‌ست ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم. پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی تا ئێستاكه به‌هۆی جێ به‌جێ نه‌كردن‌و مل نه‌دان به خواست‌و داواكارییه‌كانی وڵاتانی جیهانی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه سێ بڕیارنامه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
|
|||||||