|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ساڵی نوێ گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ژنان زیادتر ده‌بێت
گرووپی هه‌واڵ و راپۆرت به پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له‌حالێكدا كه 185 ولاتی جیهان به‌ڵێنیانداوه تا ساڵی 2005، ئه‌و یاسایانه‌ی كه ده‌بنه هۆی به‌رێوه بردنی هه‌ڵاواردن له‌دژی ژنان، هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، كۆماری ئیسلامی وه‌ك وڵاتێكی دژه ژن‌و دژه دێمۆكراتیك به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پێشێلكاری مافه‌كانی ژنان له‌ئاستی ئێران‌دا. ژنانی ئێرانی هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ری ساڵی تازه دا له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی دیكه‌ی پێشێل كاری‌و هه‌روه‌ها گرتن‌و له‌به‌ند كردن‌و حوكمی سه‌نگسار رووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه. له‌تازه‌ترین رووداو پاش وته‌كانی شاهرودی به‌رپرسی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی كه كۆماری ئیسلامیی به‌یه‌كێك له‌وڵاتانه وه‌سف كردووه كه مافی مرۆڤ‌و رێز گرتن له‌كه‌رامه‌تی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای تێدا به‌باشترین شێوه ده‌پارێزرێ، ماڵپه‌ڕه‌كانی ئێران باس له‌سه‌پاندنی حوكمی ئیعدام بۆ سه‌ر دوو ژن له‌ئێران ده‌كه‌ن. به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ری "ئیران" دوو خوشك به ناوه‌كانی“زۆهره و ئازه‌ر كه‌بیری“ كه ئێستا له‌زیندانی گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج، ده‌ستبه‌سه‌ركراون، قه‌راره سه‌نگسار بكرێن. به دوای ده‌ستگیری ئه‌م دوو خوشكه، له‌لایه‌ن دادگاوه به 99زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكوم كران، به‌ڵام پاش به‌ڕێوبردنی ئه‌م حوكمه، به پێی بڕیاری قازی دادگاوه، دۆسیه‌ی ئه‌م دوو كه‌سه كۆتایی پێ نه‌هاتووه‌و قه‌راره له زووترین كاتدا سه‌نگسار بكرێن. شایانی باسه، تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسای به ده‌ستی دادگاوه نێت كه ئه‌م دوو كه‌سه به‌پێچه‌وانه‌ی ئایین‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلام جوڵابنه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌كاتێكدا كه هێشتاكه رووناك سه‌فارزاده‌و هاناعه‌بدی دوو چالاكی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا له‌كوردستان‌و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك چالاكی‌و هه‌ڵسوڕاوی كه‌مپه‌ین له‌زینداندا به‌سه‌رده‌به‌ن، هه‌واڵه‌كان باس له‌گرتنی چالاكێكی دیكه‌ی ژنان ده‌كه‌ن. له‌مخپێوه‌نده‌داو به گوێره‌ی هه‌واڵی سایتی ئاڵوگۆر بۆ به‌رابه‌ری، سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه 20ی خاكه‌لێوه مه‌ئمورانی پۆلیسی ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی به چوونه سه‌ر ماڵی خه‌دیجه موقه‌ده‌م، هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان‌و كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا، ناوبراویان ده‌ستگیرو بۆ پۆلیسی ئه‌منیه‌تی عشره‌ت ئاباد گواستوه‌ته‌وه. هه‌واڵه‌كان له‌ناوخۆی ئێرانه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پاش لێكۆڵینه‌وه له‌خه‌دیجه موقه‌ده‌م له‌پۆلیسی ئه‌منیه‌تی، ناوبراو گوێزراوه‌ته‌وه بۆ دادگای ئینقلاب‌و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ له‌موقه‌ده‌م به بڕیاری قازی سوبحانی، بۆ ناوبراو قه‌راری ده‌ست به‌سه‌ر بوونی كاتی‌و وه‌سیقه ده‌ر كراوه. شایانی باسه خه‌دیجه موقه‌ده‌م له‌كاتی گواستنه‌وه‌یدا بۆ زیندان له لایه‌ن مه‌ئمورانی رژیمه‌وه ئه‌زیه‌ت‌و ئازارێكی زۆر درابوو. هه‌ر له‌پێوه‌ند به‌درێژه‌دان به‌گوشار بۆ سه‌ر چالاكانی ژنان‌و به‌تایبه‌تی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا، په‌روین ئه‌رده‌ڵان چالاكی ژنان رۆژی شه‌ممه 17ی خاكه‌لێوه سه‌ردانی لقی یه‌كی دادیاری تایبه‌تی ئه‌منیه‌تی كرد و تۆمه‌تی چالاكی ته‌بلیغی له دژی نیزامی كۆماری ئیسلامیان خستۆته پاڵ. پێویست وه بیرهێنانه‌وه‌یه كه"په‌روینی ئه‌رده‌لان" رۆژی 13ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوو له‌كاتێكدا كه‌مه‌به‌ستی بوو بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی "ئۆلاف پاڵمه" بچێت بۆ ولاتی سۆئێد، مه‌ئمورانی فڕۆكه‌خانه‌ی تاران، پێشگیریان له‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی ناوبراو كرد‌و پاسپۆرته‌كه‌شیان لێ زه‌وت كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌وه له‌درێژه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی پیاده‌ڕه‌و ئوتوبووس‌و پارك‌و به‌گشتی شوێنه گشتیه‌كان‌و ئه‌مجاره‌یان له‌مه‌هابادو به پێی هه‌واڵێ كه رۆژی 4شه‌ممه، 21ی خاكه‌لێوه، سایتی زرێبار پرێس بڵاوی كردۆته‌وه، بڕیاری جیا كردنه‌وه‌ی كچان‌و كوڕان له‌سالۆنی فه‌رهه‌نگی‌و كتێبخانه‌كاندا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیرشادی ئیسلامیی په‌سه‌ند كراوه. به پێی ئه‌م بریاره كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیرشادی ئیسلامی مه‌هاباده‌وه ده‌رچووه، كوڕان له‌رۆژانی شه‌ممه، یه‌ك شه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌وكچانیش رۆژانی 4شه‌ممه و 5شه‌ممه، ده‌توانن سه‌ردانی كتێبخانه‌ی "شێخ شه‌ڵتوت" بكه‌ن. به‌گشتی‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و زانیاریانه‌ی باسمان كردوه، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی رژیم به‌مانای ده‌ورێكی دیكه‌یه له‌گوشار بۆ سه‌ر ژنانی ئَێرانی‌و به‌تایبه‌تی چالاكانی ژنان له‌ئاسته جیاوازه‌كاندا.
|
|||||||