|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
قه‌یرانی ئابووری‌و هه‌ژاری رۆژانه‌ی خه‌ڵك
گرووپی هه‌واڵ و راپۆرت لێكۆڵینه‌وه ئابوورییه‌كانی ناوخۆی ئێران‌و هه‌روه‌ها لێكدانه‌وه‌كانی ده‌ره‌نجامی شاخسی نرخی شتومه‌ك‌و خزمه‌تگوازارییه به‌رخۆرییه‌كان (مه‌سره‌فی) له ناوچه شارنشینه‌كان له ساڵی رابردوودا، نیشانده‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رچاوی نرخی دوو به‌شی خانوبه‌ره‌و خۆراك له‌ئێرانه. به‌پێی بڵاوكراوه‌ی نووسینگه‌ی ئاماره ئابوورییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی، شاخسی نرخه‌كانی ئه‌م دووبه‌شه له‌مانگی رێبه‌ندان به ره‌قه‌می 2/158 له‌سه‌دا گه‌یشت كه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی رابردووی خۆی 2/2 له‌سه‌د و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان مانگی ساڵی رابردوو 2/20 له‌سه‌د هه‌ڵكشانی بووه. ئه‌م بارودۆخه‌و كۆمه‌ڵێكیتر نه‌هامه‌تی وه‌ك بێكاری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی گیرۆده‌بووان به ماده سڕكه‌ره‌كان‌و به‌گشتی گه‌وره‌تربوونه‌وه‌ی كه‌لێنی چینایه‌تی، كارنامه‌ی پڕ له‌شانازی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌به‌شی ئابووری ئێرانه. ده‌وڵه‌تێك كه بانگه‌شه‌ی باشتركردنی ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌ژاری ئێرانی ده‌كرد و باسی له‌گێڕانه‌وه‌ی داهاته نه‌وتییه‌كان بۆ سه‌ر سفره‌كان ده‌كرد. ته‌نانه‌ت كار به‌وه نه‌گرساوه‌ته‌وه‌و خودی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌وتووێژێك له‌گه‌ڵ كاناڵی ئه‌لجه‌زیره به‌وپه‌ڕی بێشه‌رمییه‌وه باسی له‌وه كرد كه له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران كه‌مترین پروپاگه‌نده‌ی بۆ باشتركردنی ژیانی خه‌ڵكی ئێران كردووه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێشتا دروشمه پۆپۆلیستییه‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ خزمه‌تكردن به هه‌ژارانی ئێران كاڵ نه‌بۆته‌وه. ئه‌حمه‌دی نژاد و كابینه بێ كه‌ڵكه‌كه‌ی باس له‌وه ناكه‌ن كه شكست خواردوترین مۆدێلی ئابووریان له‌ئێراندا ره‌چاوكر‌وو ئه‌گه‌ر نرخی به‌رزی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كان نه‌بووایه بارودۆخی ئابووری ئێران له‌وه‌ی زیاتر كه هه‌یه، تووشی داڕمان ده‌بوو. ئه‌حمه‌دی نژاد به‌خه‌یاڵی خۆی‌و بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی سیاسه‌تی دادپه‌روه‌رانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی! به‌شێكی به‌رچاو له‌داهاتی نه‌وتی ئێرانی به شیۆه‌ی راسته‌وخۆ هاویشته ناو ئابووری له‌رزۆكی ئێران‌و ئه‌م ئه‌ڵترناتیڤه نه‌ك باشتربوونی ئابووری لێنه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵاوسانی تووندتری ئابووری لێكه‌وته‌وه. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی كاڵاكان له‌ئێران هێنده خێرایه كه ته‌نگی به‌ژیانی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێران هه‌ڵچنیوه‌و ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد نه‌ك هه‌ر توانای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ی نییه، به‌ڵكوو به‌گرتنه‌به‌ری سیاسه‌ت‌و پلانی نه‌گونجاو و هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك هۆكاریتر توانای به‌رگرتن به خێرایی ئه‌م ره‌وته‌ی نییه. هه‌بوونی مافیایه‌كی به‌هێزی ماڵیی سه‌ربازی، بێ سه‌ره‌وبه‌ری ماڵی له‌دام وده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی، ده‌ستبردن بۆ پاشكه‌وته دراوییه‌كانی وڵات‌و سه‌رفكردنی له پێناو ئامانجه تیرۆریستییه‌كان، گه‌نده‌ڵی، دیاریكردنی به‌شێكی به‌رچاوی داهاته‌كان له‌به‌شی سه‌ربازی‌و ده‌یان هۆكاریتر خێرایی به ره‌وتی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی شتومه‌ك و به‌گشتیی زیاتر هه‌ژاركردنی كۆمه‌ڵگای ئێران داوه. له‌لایه‌كیتره‌وه شكستی دیپلۆماسی كۆماری ئیسلامی له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی‌و ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری كۆماری ئیسلامی له كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌شه‌كانی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌كی‌و پیشه‌سازی گه‌شتیاریی تووشی لاوازی كردووه‌و ئه‌م دۆخه‌ش ده‌ورێكی به‌رچاوی له‌سه‌ر خراپتربوونی ئابووری ئێران‌دا نواندووه. به‌پێی وته‌ی كارناسان‌و شاره‌زایانی ئابووری، ئێران هه‌موو ده‌رفه‌ت‌و به‌ستێنه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووری تێدا هه‌یه‌و به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئابووری ئێران له‌ده‌ست تاقمێكدایه كه رێگه‌ی له‌به‌رده‌م هه‌موو گه‌شه‌یه‌كدا گرتووه‌و داهاتی به‌رچاوی كۆمه‌ڵگای ئێران له‌به‌شه بێ كه‌ڵكه‌كاندا خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌و به‌شانه‌ی كه له‌دژایه‌تی ته‌واو له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێراندایه.
|
|||||||