|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری
خوێندكارانی زانستگاكانی ئێران نه‌سره‌وتووتر له‌هه‌میشه، ساڵی رابردوو بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه زه‌وتكراوه‌كانیان هه‌وڵیاندا‌و بۆ جارێكی دیكه بوونی خۆیان وه‌كوو هێزێكی خۆڕاگر به‌رامبه‌ر به سته‌مكاریی رژێمی دیكتاتۆری ئیسلامی سه‌لماند. مێژووی پڕ هه‌وراز‌و نشێوی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری به گشتی ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه خواستی خوێندكار، له‌خواستی كۆمه‌ڵگاكه‌ی سه‌رچاوه ده‌گرێت‌و گرێدراوی داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌یه‌تی، بۆیه رژێمی دژه خه‌ڵكی كۆماری ئیسلامی ره‌هه‌ندێكی فراوانی سه‌ركوتكارییه‌كه‌ی له‌مساڵیشدا بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری گرته‌وه‌و ساتێكیش له‌ئیعدام‌و گرتن‌و خه‌فه‌قانه‌كه‌ی وه‌كوو سیاسه‌تێكی له مێژیینه‌ی به‌رامبه‌ر ئازادیخوازانی ناو بزوتنه‌وه‌كه سڵی نه‌كرده‌وه. هه‌ر له 16ی سه‌رماوه‌ز به هێرشێكی پلان بۆ داڕێژراو ده‌یان خوێندكاریان له تاران‌و شاره‌كانی دیكه ده‌ستگیركرد، پێش هه‌مووشیانه‌وه ئه‌م هێرشه دستگیركارییه 30 خوێندكاری چه‌پ‌و ئازادیخوازی گرته‌وه بۆ مه‌به‌ستی خولقاندنێكی كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی ترسناك بۆ به‌رگریكردن له‌كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران له‌رۆژی 18ی سه‌رماوه‌زدا. له‌یادی رۆژی خوێندكاردا وێڕای هه‌موو گوشاره‌كانی رژیم، خوێندكاران به هه‌موو مه‌یله جیاوازه سیاسییه‌كان به‌شدارییه‌كی به‌رچاویانكرد‌و یه‌كگرتوویی خۆیان دژ به دوژمنانی ئازادی نیشاندا‌و له‌ده‌وری یه‌ك كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن" زانكۆ پادگان نییه". هه‌ر له‌و رۆژه‌دابوو كه 4 كه‌س له‌خوێندكارانی كورد ده‌ستگیركرابوون كه وتاریان پێشكه‌ش كردبوو كه تێیدا به‌رگریان له مافه زه‌وتكراوه‌كانی كورد كردبوو. كۆماری ئیسلامی تاقه وڵامی هه‌میشه‌یی بۆ خوێندكارانی كورد "نێردراوی بێگانه"و "جودایی خواز" بووه. ئه‌مه نمونه‌یه‌ك بوو له‌چالاكی فراوانی خوێندكاران كه پێمان ده‌ڵێن ماندونه‌ناسانه‌تر له هه‌میشه پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر مافه پێشێلكراوه‌كانیان به ده‌ست رژێمی دیكتاتۆری ئیسلامی. له‌ساڵی 86 ئه‌گه‌ر خواستی سیاسی به تۆمه‌تی نێردراوی بێگانه سه‌ركوت كرا، خۆپیشاندانی خوێندكاران بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سینفییه‌كانیشیان به تۆمه‌تی سیاسی بوون بایكوتكرا. كۆماری ئیسلامی هه‌ر به‌م تۆمه‌تانه رانه‌وه‌ستاو به ده‌ركردنی چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌كی ده‌ستكرد كه تێیدا كاریكاتۆری سه‌رانی رژیم‌و وتاری "دژ به موقه‌ده‌سات" بوو، كردی به بیانویه‌ك بۆ ده‌ستگیركردنی خوێندكاران بۆ زیندان. لێره‌شه‌وه به ده‌ستگیركردن‌و بانگكردن بۆ كۆمیته‌ی ئینزباتی "ستاره‌دار" بوونیان وه‌شوێن خۆیندكار خست كه ئه‌ویش رێگایه‌كه بۆ بێبه‌شكردن‌و هه‌ڵپه‌ساردنی خوێندنی قوتابیان له‌خوێندن كه له‌ساڵی رابردو زیاتر له150 خوێندكار "ئه‌ستێره‌دار" كران.. له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات چالاكییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری به" روخاندنێكی نه‌رم" ناو ده‌بات كه دوژمنانی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن‌و ئاماده‌بوونی لیباس شه‌خسییه‌كان له زانستگاکان‌دا زیاتر له هه‌میشه بۆ دروستكردنی كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی ترسناك ده‌بینرا به جۆرێك كه ئه‌نجومه‌نه ئیسلامییه‌كانی 36 زانكۆ به ده‌ركردنی به‌یانامه‌یه‌ك خوازیاری كشانه‌وه‌ی هێزی لیباس شه‌خسی له زانكۆبوون‌و داوای ئازادكردنی ده‌ستگیركراوه‌كانیان كرد. هه‌موو جوڵانه‌وه‌یه‌كی خوێندكاری ده‌بێته جێی مشت‌و مڕی باڵه ناكۆكه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات‌و یه‌كدی له‌رودانی تاوانبار ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت 18ی پوشپه‌ڕی ساڵی 78 ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و فه‌زا به ناو ئازاده‌ی كه له‌سه‌رده‌می خاتمی له ئێران‌دا هه‌بوو، بۆیه ساڵێك دواتر 100 بڵاوكراوه داخرا. ساڵی 86یش زۆرێك له بڵاوكراوه خوێندكارییه‌كان داخران‌و به‌رچه‌سپی دژ به ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان لێدرا. ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی توندڕه‌وه‌كان پشتیوانی له‌داخستن‌و راگرتنی چاپه‌مه‌نییه‌كان كرد، به‌ڵام به هه‌ر هۆیه‌ك بێت نه‌یانویست ئه‌م سیناریۆیه له86دا دوباره بكه‌نه‌وه. حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كان به ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری زانستگاكان دانانی ئاخوندێك به سه‌رۆكی زانكۆ‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌ونی "وه‌حده‌تی حه‌وزه‌و زانكۆ"و هه‌روه‌ها زیاتر بێبایه‌خكردنی زانسته مرۆییه‌كان خه‌ونی" بێئاگابوونی خوێندكار" ده‌بینن له‌كایه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن خوێندكاری زانستی سروشتی زیاتر سه‌رقاڵی زانسته‌و باشتر فابریكه ده‌كرێت‌و هه‌ربۆیه له‌ساڵی رابردودا به پێی وته‌ی یه‌كێك له‌به‌رپرسانی زانكۆ وانه‌كان زیاتر قورس كراونه‌وته‌وه، به‌ڵام هه‌ر خوێندكارانی زانسته سروشتییه‌كان بوون له‌چه‌ند ساڵی رابرودا وێڕای خوێندكارانی زانستی مرۆیی یه‌كده‌نگ هاواری "مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر"یان به گوێی گپكراوی كۆماری ئیسلامییدا دا. جێی ئاماژه‌یه خوێندكارانی كورد له زانستگاكانی ئێران ده‌ورێكی به‌رچاویان هه‌بوو و راشكاوانه باسی پرسی كورد‌و كێشه‌كانیان له‌ئێراندا كرد. له‌ساڵیادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه خوێندكارانی دانشكده‌ی تاران مه‌راسمێكیان به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌ڕێوه برد كه له‌ژماره‌ی 34ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م یادمانه خرایه‌ڕوو. شه‌هید كردنی خوێندكار ئیبراهیمی لوتفوڵلاهیش یه‌كێك له دڕندانه‌ترین كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوو كه له‌شاری سنه له‌كارنامه‌ی ره‌شی ساڵی 86ی‌دا تۆماریكرد.
|
|||||||