|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
سپای پاسداران له لیسی تیرۆریستانی جیهاندا و سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ ئا‌مریكا
سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ ئامریكا‌و به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و پێشكه‌شكردنی وتارێكی ئایدۆلۆژیك وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و قسانه‌یه كه له‌ماوه‌ی هاتنه سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی نژاد بوونه باس‌و خواسی هه‌موو میدیاكانی جیهان. وتاره‌كه‌ی ئامۆژگاریاویه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه وڵاته بوو كه خه‌ڵكه‌كه‌یان به‌شێكن له 40%ه خه‌ڵكه بێئایینه‌كه‌ی جیهان كه په‌یڕه‌وی هیچ ئایینێك نین. هه‌رله‌و ساڵه‌دا گرتنی كۆنفرانسێ بۆ به ئه‌فسانه ناسینی هۆلۆكاست له‌راستیدا به‌شێكی دیكه له گاڵته‌جارپێكردن به جیهانیان بوو كه كه‌وته به‌ر پلاری ره‌خنه‌و مه‌حكومكردن. له‌وانه ده‌توانین ئاماژه به سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، جان بۆڵتۆن نوێنه‌ری پێشوی ئه‌مریكا له‌رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، دور گولد نوێنه‌ری پێشووی ئیسرائیل له‌رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ئیروین كاتلێر وه‌زیری دادگوسته‌ری پێشوی كانادا بكه‌ین و 25 وڵاتی ئوروپایی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریان به ئه‌حمه‌دی نژادا كه كرده‌وه‌كانی ده‌بێته هۆی نائارامی ناوچه‌كه. سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به تێرۆریست ناسینی سپای پاسداران‌و چوونه ناو یه‌ك لیست له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده‌و موجاهیدینی خه‌ڵق. ئه‌مریكا سپای پاسدارانی خسته ناو لیستی تێرۆریستانی جیهانه‌وه تا ئه‌م هێزه بخاته ناو بازنه‌ی بایكۆتی ئابووری‌و راگرتنی داراییه‌كانی. به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه سپای پاسداران ته‌نیا هێزێكی سه‌ربازی نییه‌و به‌ڵكو خۆی مۆنۆپۆلێكی ئابووری‌و ماڵییه كه ده‌یان كۆمپانیا‌و بانك‌و شوێنی بارهه‌ڵگرتن‌و باردانانی له‌به‌نده‌ركان هه‌یه. ئه‌حمه‌دی نژاد هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی گۆڕی‌و ئه‌و هێزه‌ی له‌گه‌ڵ به‌سیج یه‌كخسته‌وه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیه‌كانی ناوخۆ(كه هه‌مان خه‌ڵكی ناڕازین). چونكه لایه‌نه‌كانی رژیم له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون كه هه‌مان سیناریۆی عێراق له‌ئێران دووپات نابیته‌وه‌و ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌رێگای لێدانی بنكه‌و باره‌گاكانی سپا ده‌ست به بێهێزكردنی هێزی سه‌ربازی بكات‌و پشت به هێزی شه‌قام‌و جه‌ماوه‌ر ببه‌ستێت. ته‌یاركردنی ئه‌م هێزه ته‌نیا دژ به خه‌ڵكی ئێران رێكنه‌خرا، به‌ڵكو له ده‌وری سنوره‌كانی ئێران سپای قودس(لقێك له‌سوپای پاسداران) سه‌رقاڵی مه‌شقپێكردن‌و راهێنانی شیعه توندڕه‌وه‌كانی ناو عێراق‌و یارمه‌تی گه‌یاندن به تالیبان له‌ئه‌فغانستان بوو كه له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌ده‌ره له‌وه‌زیفه‌ی ئه‌رته‌شێكی كلاسیك كه ئه‌ركی ته‌نیا دیفاع بێت له‌سنوره‌كان كه له‌دوای شه‌ڕی ئێران‌و عێراق پێی سپێردرابوو.
|
|||||||