|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی هشته‌م
وه‌ك هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سیسته‌می كۆماری ئیسلامی ئێران شانۆی له‌پێشدا ئاماده‌كراوی خولی مه‌جلیسی هه‌شته‌میش به‌ڕێوه‌چوو وێڕای هه‌موو بانگه‌شه‌كانی رژیم بۆ به‌شداری خه‌ڵك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌خه‌ڵك له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ئاماده‌بوون‌و وه‌ك ره‌سمێكی هه‌میشه‌یی كۆماری ئیسلامی ژماره‌ی به‌شداربووانی به‌رز نرخاند. ئاماده‌بوونی هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به سپای پاسداران‌و به‌سیج له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان‌و ده‌ستێوه‌ردانیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتر شه‌رعیه‌تی له شانۆی هه‌ڵبژاردن سه‌نده‌وه. باڵی ئوسولگه‌را كه به باڵی توندڕه‌و ناسراوه پێش به‌ڕێوه‌چوونی‌و نمایشكردنی ئه‌م شانۆ گاڵته‌جاڕیه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان خسته‌گه‌ڕ تا پێش به به‌رامبه‌ره‌كانیان بگرن. ئه‌گه‌رچی ئه‌نجامی شانۆكه بۆ خه‌ڵكی ئێران گرنگییه‌كه‌ی ئه‌وتۆی نه‌بوو، چونكه به‌ر له‌م شانۆیه نوێنه‌رانی به‌شداربوو له‌مه‌جلیسی فه‌رمایشی دیاریكرابوو. ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و دیوی شانۆكه پێكهێنانی نالایه‌قترین ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه ده‌وری داهاتووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ئێران ئاڵۆزترین‌و قه‌یراناویترین رۆژه‌كانی خۆی تێپه‌ڕبكات‌و به‌م جۆره كۆمه‌ڵگای ئێران سه‌ربازیترین ده‌وڵه‌تی خۆی ته‌جروبه ده‌كات.
|
|||||||