|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
كێشه ناوخۆییه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و سه‌ركوتگه‌ری به‌رده‌وام هیوا سه‌لیمی رۆژ نیه هه‌واڵی ده‌ستگیری كۆمه‌لێك خه‌ڵك به‌بیانووی جیاوازه‌وه له‌لایه‌ن ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی له راگه‌یاندنه‌كان بڵاو نه‌بێـته‌وه. ده‌ستگیری 30 كه‌س له‌ئیسفه‌هان به تاوانی مه‌شروب خواردن‌و ده‌ستگیری به‌رده‌وامی خوێندكاران‌و چالاكانی بواره جۆراوجۆره‌كان، ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیفاع له‌مافی مرۆڤ ئیعترازی زۆری هه‌ڵخراندووه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی رژیم گوێ به هیچ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانی ئه‌م پێشێلكارییانه‌ی مافی مرۆڤ ناده‌ن‌و هه‌وسارپساوانه، حوكمی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی خۆیان له‌بواره جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، ده‌به‌نه پێشه‌وه. هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی هیچ چه‌شنه رسواییه‌كی نه‌ته‌نیا ناوخۆیی، به‌ڵكو جیهانیشیان به‌لاوه گرنگ نیه، ئاشكرایه،: نوقم بوون له‌قه‌یرانی هه‌مه‌لایه‌نه‌و زیاتری ئه‌م رژیمه له هه‌موو ئاستێكدا، وای كردوه كه رۆژانه‌و به‌ئاشكرا هه‌موو سنووره‌كانی ئه‌م پێشێلكارییه ببه‌زێنن‌و ده‌زگای قه‌زایی وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌ك بۆ سزادان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا راگرن. قه‌یرانی ناوخۆیی له‌بواری ئابووری‌و فه‌لاكه‌ت‌و هه‌ژاری بێوێنه‌ی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا، گه‌وره‌ترین زه‌مینه‌ی ئیعتراز به دژی رژیمی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا دروست كردووه. هاوكات سه‌ركوتگه‌ری سیاسی‌و نه‌بوونی هیچ ئازادییه‌ك، زیاتر له‌وه بوه‌ته پاڵنه‌رێكی به‌هێز بۆ ده‌نگ هه‌ڵبڕینی خه‌ڵك‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێوكۆمه‌ڵگا به دژی ده‌سه‌ڵات. له‌ساڵانی رابردوودا بانده مافیاییه‌كانی نێو په‌یكه‌ره‌ی حاكمییه‌ت له‌ئێران، نه توانیان به تاكتیك‌و فرت‌و فێڵ، سیاسه‌تی په‌رپێدانی ئابووری‌و باشتر كردنی ژیانی خه‌ڵك‌و هاوكات سه‌ركوتی سیاسی كه زۆتر له‌لایه‌ن ره‌فسه‌نجانییه‌وه به لاساییكردنه‌وه له‌مۆدێلی ئابووری چین هاتبووه ئاراوه، ره‌چاو بكه‌ن‌و نه توانیان سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی‌و هاوكات پاراستی به‌رژه‌وه‌ندی چینی رانتخۆر و سه‌رمایه‌داران كه مۆدێلی خاته‌می بوو، ره‌چاو بكه‌ن. له راستیدا هه‌ر دوو تاكتیكه‌كه ئه‌گه‌رچی راسته‌وخۆ له‌خزمه‌ت پاراستنی گشتییه‌تی نیزام‌و قانوونی ئه‌ساسی‌و وه‌لایه‌تی فه‌قیه‌دا بوو، به‌ڵام له‌كێشه‌ی ناوخۆییاندا، نه‌تیوانی هیچ به‌ربه‌ره‌كانێیه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی تاقانه‌ی خامنه‌یی‌و داروده‌سته‌كه‌ی بكات‌و هیچ چه‌شنه باڵانسێك راگرێت بۆ رووتوش كردنی رواڵه‌تی رژیم روو به‌ده‌ره‌وه‌و روو به كۆمه‌ڵگاش. عه‌وامفریوی نێو جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه كه به گشتی هه‌ر ئامانجی كۆنتڕۆڵی سیستماتیكی تان‌وپۆی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك‌و سه‌ركوتی هه‌ر ده‌نگێكی نه‌یار‌و به‌رگرتن به هه‌رچه‌شنه ئازادییه‌كی له ده‌ستووردا بوو، به‌خێرایی ئاشكرا بوو و هه‌مان رواڵه‌تی راسته‌قینه‌و وه‌حشیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له‌كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌رخست. له‌م وڵاته‌دا، هه‌رجاره‌و به بیانوی جیاوازه‌وه ژیانی میلیۆنها خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش‌و بێ تاوان كۆنتڕوڵ ده‌كرێت، جارێك به بیانوی هێرشی نیزامی دوژمن‌و ده‌ستێوه‌ردانی هێزی ده‌ره‌كی، پیلان بۆ چالاكانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و داتاشینی تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ دوژمن داده‌ڕێژن‌و سه‌ركوتیان ده‌كه‌ن، جارێك به تاوانی نه‌پاراستنی ئه‌خلاقی ئیسلامی‌و شه‌رع‌و، جارێكیش به تاوانی خستنه مه‌ترسی ئه‌منییه‌تی میللی‌و هه‌زار بڕوبیانوی پوچی دیكه‌وه، خه‌ڵك ده‌ده‌نه به‌ر داپڵۆسین‌و مافه‌كانیان پێشێل ده‌كه‌ن. ئاخۆ له‌كام وڵاتی دونیا پێشێل كردنی سه‌ره‌تایی ترین مافی خه‌ڵك‌و تاڵ كردنی ژیانی رۆژانه‌و ئاسایی شارۆمه‌ندان، ئاوا هه‌وسارپساوانه‌و بێ شه‌رمانه به‌ڕێوه بچێت؟ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له‌سه‌ركوتی رۆژانه‌ی خه‌ڵكدا، رووی هه‌موو كۆنه‌په‌ره‌ستانی وه‌ك ئه‌لقاعیده‌و دیكتاتۆره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یان سپی كردوه. واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه كه قه‌یرانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كۆماری ئیسلامی هه‌تا دێت زیاتر له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكاری جه‌ماوه‌ری وه‌زاڵه هاتوو به‌ره‌ڕوو ده‌بێت‌و بزووتنه‌وه‌كانی ناوخۆی ئێران، رۆژ به رۆژ زیاتر له‌ژێر فشاری دیكتاتۆرییه‌تدا، یه‌كده‌گرن‌و هاوخه‌باتی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن‌و پشتیوانی جیهانی بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردوه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران‌و له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه خامنه‌یی‌و ئه‌حمه‌دی نژاد، له‌رزه‌ی مه‌رگ بكه‌وێته جه‌سته‌یانه‌وه‌و به‌خێرایی هه‌وڵی كۆنتڕۆلی زۆرتری كۆمه‌ڵگا بده‌ن‌و هێزی سه‌ركوت له‌گیانی خه‌ڵك به‌رده‌ن. بێگومان هه‌روه‌ك مێژووی خه‌باتی ئازادیخوازانه به دژی دیكتاتۆری له‌جیهان سه‌لماندوییه‌تی، ئه‌وكاته‌ی قه‌ڵای ئیستبدادێكی ده‌یان ساڵه له به‌رانبه‌ر خه‌باتی جه‌ماوه‌ردا، درز‌و كه‌لێنی قووڵی هه‌ڵگرت، ئه‌وه هه‌تا داڕمانی یه‌كجاری ناوه‌ستێت‌و چاره‌نووسی، هه‌ر هه‌ڵته‌كاندنی تاج‌و ته‌ختی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یانه.
|
|||||||