|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێران‌و كێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
دلێر ئاقایی سه‌فه‌ری دیك چێنی، جێگری سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و جم‌وجۆڵی به‌رده‌وامی گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی ئا‌مریكا وه‌كوو كۆندۆلیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و وته بێژانی كۆشكی سپی له‌سه‌ر ئێران‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌ورێكی دیكه‌یه له‌ململانێیه‌كی جیهانی‌و ناوچه‌ییه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری جیهانی‌و ده‌وڵه‌تانی به‌هێزی وه‌ك ئامریكا‌و وڵاتانی ئوروپایی، راسته‌وخۆ هه‌موو كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ كێشه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌گه‌رێننه‌وه. راگه‌یاندنی وه‌كار كه‌وتنی 300 ده‌زگا سانتریفیوژی دیكه له‌ناوه‌ندی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز له لایه‌ن ئێرانه‌وه، ده‌ستێوه‌ردانی كێشه ناوخۆییه‌كانی عێراق‌و قووڵ بوونه‌وه‌ی قه‌یران به هاندانی سپای المهدی‌و موقته‌دا سه‌در له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها هاندانی حه‌ماس‌و پشتیوانی له‌تێرۆریزمی ناوچه‌كه، زیاتر له‌هه‌ركاتێك به‌شێكی به‌رچاو له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی توڕه كردوه. ده‌مێك ساڵه ئاشكرایه كه له ململانێ‌و قه‌یرانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دیكتاتۆری ئیسلامی زاڵ به‌سه‌ر ئێران له‌دژایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی دنیا، سه‌ودای پاشاگه‌ردانی‌و زلهێزبوونی ناوچه‌یی له‌سه‌ردایه‌و سیاسه‌ته‌كانی به‌و پێیه داده‌ڕێژێ. ئه‌مه یه‌كێك له‌سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی قووڵ بوونه‌وه‌ی قه‌یران له‌هاوكێشه ناوچه‌ییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه. هه‌تا ئێستاش ده‌سكاری كردنی هاوكێشه ناوچه‌ییه‌كان، دیاره به به‌كگراوه‌ندی جیهانی خۆیه‌وه، زۆرتر به زیانی ده‌وڵه‌تی ئێران شكاوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌ند له‌سێ ساڵی رابردوودا سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشارێكی جیهانی‌و له‌قاودانی كرده‌وه نایاساییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ئه‌حمه‌دی نژاد هه‌وسارپساوانه جه‌ختی له‌سه‌ر پیتاندنی یۆرانیوم‌و به‌رهه‌م هێنانی ته‌كنۆلۆژی ئه‌تۆمی كردووه، به‌ڵام به‌گشتی‌و له كانتێكستی جیهانی‌و ناوچه‌ییدا، ئه‌وه ده‌وڵه‌تی ئێران بووه كه هه‌ر تووشی ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر‌و له ده‌ستدانی هاوپه‌یمانانی خۆی بووه. نه كایه‌كردن له‌نێو كه‌لێنی پێشووی یه‌كییه‌تی ئوروپا‌و ئه‌مریكا‌و نه‌تاكتیكی وتووێژ‌و رێگای هێمنانه له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه هه‌تا ئێستاش، حه‌قانییه‌ت‌و شه‌رعییه‌تێكی بۆ كرده‌وه نایاساییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌سته‌به‌ر نه‌كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه نه ساتوسه‌ودای ژێر به ژێر‌و نه بایكۆتی كۆنفرانسه جۆراوجۆره‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و تانه‌لێدان له‌وان، دۆستایه‌تی‌و هاوپه‌یمانییه‌تێكی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌رهه‌م نه‌هێناوه. ئه‌و جۆره‌ی ئێران ساڵانێكی زۆر ده‌یهه‌ویست له نێو دونیای عه‌ره‌ب‌و جیهانی ئیسلامدا، جڵه‌وداربێت‌و ئه‌وه یه‌كێك له‌سیاسه‌ته گرنگه‌كانی له‌سیاسه‌تی ناوچه‌یی‌و ده‌ره‌كی رژیمه‌كه‌ی بوو، به ته‌واوی فه‌شه‌لی هێناوه‌و ته‌نانه‌ت سوریه‌ش وه‌ك یه‌كێك له‌دوایین هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه، له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئێران ساردوسڕتر بووه‌ته‌وه‌و پاراستنی به‌رژوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی‌و له‌وپێناوه نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ دنیای رۆژئاوای كردوه‌ته یه‌كێك له‌ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانی سیاسه‌تی ناوچه‌یی خۆی. جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌ره‌ڕای كردنه‌وه‌ی حه‌سابێكی زۆر بۆ ده‌وڵه‌تی روسیه‌و چین له‌مه‌ڕ پشتیوانی له‌دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، سه‌ره‌نجام هه‌ر بڕیارنامه‌ی سێهه‌می ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ بایكۆتێكی زیاتری ئابووری به‌سه‌ردا سه‌پا. به‌م پێیه ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی له‌بواری دیپلۆماسی‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا، له دوو ئاستی دیپلۆماسی ناوچه‌یی‌و دیپلۆماسی جیهانی، تووشی نه‌زۆكی‌و شكست هاتوون. رژیمی تاران ته‌نیا به ملهۆڕی‌و هات‌وهاواڕی پڕوپاگه‌نده‌یی خۆیان ده‌یانهه‌وێ ئه‌م راستییه بشارنه‌وه. دیاره گوشاره‌كانی دنیای ده‌ره‌وه‌ش هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه به‌ر به‌چالاكی نایاسایی پیتاندنی یۆرانیۆم‌و هه‌وڵدان بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بگرێت‌و سێبه‌ری ئه‌م مه‌ترسیه گه‌وره‌یه هێشتا به‌رده‌وامه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رێگه‌یه‌كیان جگه له‌ئاژاوه‌گێڕی، ملهوڕی‌و به‌هێزكردنی كۆنه‌په‌ره‌ستی‌و تێرۆریسم له‌به‌ر نه‌گرتووه، هه‌وڵی درۆیین‌و پاراستنی ئاستێك له پرێستیژ بۆ ده‌وڵه‌ت كه له‌م ساڵانه‌دا ره‌چاوكرا بوو، یه‌ك له‌دوای یه‌ك به له‌قاودانی رواڵه‌ت‌و ناوه‌رۆكی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران‌و رژیمی كۆماری ئیسلامی، زیاتر له‌هه‌ركاتێك فشه‌لی هێناوه. له‌كاتێكدا ململانێ‌و هاوكێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌تا ئێستاش كۆنه‌په‌ره‌ستی‌و ئیرتجاعی تێدا به‌هێز بووه، بێ شك ته‌نیا نه‌مانی كۆماری ئیسلامی به زه‌بری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری‌و هێزه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه پێشكه‌وتنخوازه‌كان، ده‌توانێ یه‌كێك له‌و فاكته‌رانه بێت كه كێشه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه بباته قۆناغێكی دیكه‌وه‌و ره‌وتی دێمۆكراتیزه‌كردنی تێدا به‌هێز بكرێت. ئه‌گه‌ر ئێران بۆ كاریگه‌ری له ناوچه‌كه ریساله‌تێكی هه‌بێ، ئه‌وه به‌ده‌ست‌و هێزی خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی ئێران له‌پێناو دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی دێمۆكراتیك‌و ئازاد مسۆگه‌ر ده‌بێت.
|
|||||||