|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ئیدیعاكانی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت‌و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك
گرووپی سیاسی وته‌بێژانی ده‌وڵه‌ت له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو به‌باسكردن له‌ناونانی ساڵی نۆی به‌ساڵی "داهێنان‌و گه‌شه" له‌لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه، باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌لومه‌رجی جیهانی‌و پرسی سیاسی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی له‌م ناونانه‌دا ده‌وری هه‌بووه. ئه‌وان هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه داهێنان له‌ئێرانی ئیسلامی زۆر جیدیه و راناوه‌ستێ‌و له‌لایه‌كیتره‌وه ره‌وتی ئینقلاب وه‌ستانی نییه‌و پیۆیسته به كارزانییه‌وه درێژه به‌م رێگه بدرێت. ئه‌م قسانه‌ی به‌رپرسانی رژیمی ئیسلامی مرۆڤ ده‌خاته‌وه بیری "گوبێڵز"، وه‌زیری پڕوپاگه‌نده‌ی هیتلێری ئاڵمان له‌جه‌نگی دووهه‌می جیهانی. له كۆتاییه‌كانی جه‌نگی دووهه‌می جیهانی هێزه‌كانی موته‌فقین گه‌شتبوونه نزیك شاری بێرلینی پێته‌ختی ئاڵمان‌و گوبێڵز له‌رادیۆكه‌یانه‌وه باسی له‌سه‌ركه‌وتن له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ئه‌فریقا‌و ئوروپای ناوه‌ندی ده‌كرد. له‌كاتێكدا كۆماری ئیسلامی ئێران چ له‌باری ناوخۆیی‌و چ له‌باری ده‌ره‌كییه‌وه سه‌خترین رۆژه‌كانی ژیانی سیاسیی خۆی تێپه‌ڕده‌كات، جه‌نابی خامنه‌یی ساڵی نۆی به‌ساڵی داهێنان‌و گه‌شه ناودێنێت‌و ئیمام جومعه‌ی تارانیش به شان‌و باڵی ئه‌م چه‌مكه‌دا دادێت. ئه‌م گاڵته‌جاڕیه‌ی خامنه‌یی‌و ئیمام جومعه‌ی تاران له‌كاتێكدایه كه ئێران له‌باری ناوخۆی و به‌تایبه‌ت له‌باری ئابوورییه‌وه له‌ناله‌بارترین هه‌لومه‌رجی خۆیدایه‌تی‌و به‌پێی خودی ئاماره راگه‌یه‌ندراوه‌كانی ده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی، ئابووری ئێران خاوه‌نی بێ ئیستراتژیترین ئابووری له‌جیهاندایه‌و ئه‌م هه‌لومه‌رجه له‌كاتێكدایه كه زۆرترین داهات به‌بۆنه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌بوونی نرخی نه‌وت ده‌چێته گیرفانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران. داهاتی 80 ملیارددۆلاری نه‌وت نه‌یتوانیووه هیچ گۆڕانكاریه‌ك له ئابووری ئێران‌دا دروست بكات‌و به‌پێچه‌وانه هه‌ڵاوسان‌و بێكاری‌و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی كاڵاكان له‌به‌رزترین ئاستی خۆیدایه‌تی. ده‌وڵه‌ت بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی نرخی هه‌ڵاوسان ده‌ستی داوه‌ته پرۆژه‌ی كاڵای هاورده‌و ئه‌م تاكتیكه نه‌ك چاره‌سه‌ری گرفته‌كه‌ی نه‌كردووه به‌ڵكوو هرچی زیاتر داخرانی ناوه‌نده پیشه‌ییه‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه. له‌لایه‌كیتره‌وه ئه‌م بارودۆخه‌و داخرانی زیاتری ئه‌م ناوه‌ندانه خێراییه‌كی به‌رچاوتری به ره‌وتی بێكاری داوه‌و قه‌یرانێكی زیاتری دروستكردووه. بێ گه‌ڵاڵه‌یی له‌سیاسه‌تی ئابووری، گه‌نده‌ڵی بۆرۆكراسی، بێكاری له‌راده‌به‌ده‌رو له‌هه‌مووی گرینگتر ئابڵۆقه‌ی ئابووری ئێران له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نیۆده‌وڵه‌تیه‌وه بارودۆخی ئێستاكه‌ی ئابووری ئێرانه‌و پرسیار ئه‌وه‌یه كه چۆنه خامنه‌یی ساڵی نۆیی هه‌تاویی به ساڵی داهێنان‌و گه‌شه ناوده‌نێت. هه‌موو ئامار‌و به‌ڵگه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ساڵی داهاتوو ساڵی داهێنان‌و گه‌شه ده‌بێت، ئه‌ڵبه‌ت نه‌ك له‌بواری ئابووری‌و خزمه‌تگوزاریه‌وه، به‌ڵكوو داهێنان‌و گه‌شه له‌بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ژاری به‌ربڵاوتر و سه‌ركوتی زیاتر. ئابووری ئێران هێنده له‌رزۆك‌و داته‌پیوه كه به‌هیچ شیۆه‌یه‌ك رژیمی ئیسلامی توانای چاره‌سه‌ركردنی نییه.ئه‌م بارودۆخه‌ی كه‌به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌دا سه‌پاوه به‌چییه‌تی نیزامی سیاسیی ئێرانه‌وه گرێدراوه‌و كۆماری ئیسلامی به‌هیچ شیۆه‌یه‌ك توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ی نییه. هه‌ربه‌و پێیه‌ش فرمایشه‌كانی ئیمام جومعه‌ی تاران‌و باسكردن له‌ناونانی ساڵی نوێ به‌ساڵی داهێنان‌وگه‌شه له‌لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه شتێكی بێ بنه‌ما‌و بگره ته‌نزی ساڵه.
|
|||||||